پەرلەمانی کوردستان خولی بەھارەی دەستپێکرد
١ی ئازاری ٢٠٢٢
١ی ئازاری ٢٠٢٢
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، ئەمشەو ساتەوەختێکی یەکلاکەرەوە و گرنگە لە مێژوی درێژ و ئاڵۆزی جیهاندا، ئاماژەی بەوەشکردوە گەرچی نایەوێت ئەوە روبدات، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە شارستانیەتی ئێران دەمرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت؛ گۆڕانکارییەکی ریشەیی و گشتگیر لە دەسەڵاتدا رویداوە و مێشکگەلێکی ژیرتر و کەمتر توندڕەو جڵەوی کاروباریان گرتووەتە دەست.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمەش هیوای ئەوەی خوڵقاندوە کە روداوی "شۆڕشگێڕانە و ناوازە" بێنە ئاراوە و رێگری بکرێت لە لەناوچونی شارستانییەتێک کە مەترسی لەسەر بوو.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامەکەیدا کە لە تروس سۆشیال بڵاویکردوەتەوە، هۆشداریشیداوە ئەگەر نەگەنە رێککەوتن، ئەمشەو کۆتایی بە 47 ساڵ لە چەوسانەوە، گەندەڵی و کوشتن دەهێنرێت و شارستانیەتی ئێران بە تەواوەتی لەناو دەچێت.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران عیراق، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: ئەم پەلامارانە کە بەردەوام لە ڕێگەی درۆنەوە دژ بە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی مەترسیدارن ، بەئامانجگرتنی ماڵی هاوڵاتیان و شەهیدکردنی خێزانێکی سڤیل، تاوانێکی گەورەیە و دەچێتە خانەی "تاوانی جەنگ ، کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
دەقی بەیاننامەکە
بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە دەکەین کە گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی سڤیل لەناو ماڵەکەی خۆیاندا
ئەم پەلامارانە کە بەردەوام لە ڕێگەی درۆنەوە دژ بە شارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن، پێشێلکارییەکی مەترسیدارن ، بەئامانجگرتنی ماڵی هاوڵاتیان و شەهیدکردنی خێزانێکی سڤیل، تاوانێکی گەورەیە و دەچێتە خانەی "تاوانی جەنگ ، کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت .
وەک فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیارێتی یاسایی و دەستووری خۆی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات و ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە نایاساییانە کە گیانی هاوڵاتیانمان دەکەنە ئامانج .
سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەردوو شەهیدی مەزڵووم دەکەین و هیوای سەقامگیریی بۆ نیشتمان دەخوازین.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٧ی نیسانی ٢٠٢٦
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل، تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە "تاوانی جەنگ" هەژمار دەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت، هەروەها ئامانجی سەرەکیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، کە خاک و خەڵکەکەمان پارێزراو بن.
دەقی پەیامەکە
راگەیەندراوێک لە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە
بەتوندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گوندی زەرگەزەوی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەری بێتاوان.
بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل، تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە "تاوانی جەنگ" هەژمار دەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت.
لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، ئامانجی سەرەکیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، کە خاک و خەڵکەکەمان پارێزراو بن.
هەروەک ئێمە لە کاتێکدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری هاووڵاتییانی کوردستان دەکەینەوە، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین، هەرێمی کوردستان نابێت بەشێک بێت لەم جەنگ و ململانێیانە، چونکە پاراستنی ژیان و شکۆی هاووڵاتییانمان لە سەرووی هەموو ئەولەوییەتەکانمانەوەیە.
وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە ناڕەوایە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی هەردوو شەهیدەکەی شەوی رابردوو دەکەین.
کاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٧ی نیسانی ٢٠٢٦