یەکەم نۆرینگەی پزیشکی ڕاوێژکاری خێزانی لە ھەولێر کرایەوە
١ی ئازاری ٢٠٢٢
نۆرینگەکە تایبەتە بەو گەنجانەی کە پڕۆسەی ھاوسەرگیری ئەنجام دەدەن کە پێویستە لەگەڵ پشکنینە تەندورستیەکان لەم نۆرینگە ڕاوێژکاریە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەشداری لە خولێکی ھۆشیاری تەندروستی و دەرونی و یاسایی و کۆمەڵایەتی خێزانی بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشکییە میللییەکان و ڕاوێژکارییە خێزانییەکان لە سلێمانی کراوەتەوە و خزمەت پێشکەش بەو گەنجانە دەکات کە دەچنە پڕۆسەی ھاوسەرگیرییەوە.


