ژمارەیەک پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، داوا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و ناشەفافی و نەگەڕانەوەی داھاتی ناوخۆ و گرانبونی سوتەمەنی، ھەروەھا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دواکەوتن و سستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بانگھێشتی ھەردوو وەزیری"سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابوری"ھەرێم دەکەن.
ھەروەھا فراکسیۆنی یەکێتیش لەپەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر شەفەفکردنی داھات و دابینکردنی مووچە و ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بیستنی ھەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی یەکەم شەھیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەھید محەمەد لەتیف پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دایکی و خانەوادەکەی کردوو ڕایگەیاند ، چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم، کە خۆم بتوانم بە یامور بڵێم باوکی کەسێکی قارەمان بوو، لە پێناوی پاراستنی ژیان و کەرامەتی ژنێک خۆی و ھاوڕێکانی کەوتنە بەردەم مەترسی و ھێرشی تاوانباران و شەھید کرا .
ئاماژەی بەوەشکرد، داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی دەکەم کە زیاتر لە ٩٠ رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەسگیربکرێن .
وتیشی ، بەڵام ھەر چۆن لە سەرەتاوە دڵنیایم دا، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە کە ھێزە ئەمنییەکان کاری خۆیان دەکەن و خۆشم لەنزیکەوە چاودێریی بەدواداچوونەکان دەکەم، ھەتا ئەو رۆژەی مژدە و ھەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی شەھید محەمەد دەبەم و لەدەرگای ماڵی یامور و یاران دەدەم.
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە مانگی شوباتدا، شەش کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون و ١١ی دیکەش برینداربوون کە ٣٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای کرماشان بووە کە نۆ حاڵەت بووە.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەو وڵاتە توانیویەتی لە چەند لاوە بچێتەناو شاری خێرسون لە باشوری ئۆکراین و شارەکەیان بەتەواوەتی کۆنترۆڵ کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە شارەکانی خارکیڤ و کیێڤ لە پێشڕەویی خێرادان.
ئەندامێکی ئەنجومەنی خێرسون رایگەیاندووە، لە ھێرشەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژراون کە زۆربەیان مەدەنین. بە پێی ھەندێک سەچاوە، ھەر ئەمڕۆ ھێزێکی تایبەتی روسیا بە پەڕەشوت چوونەتە باکوری خۆرھەڵاتی خارکیڤ و دواتر شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان ئەو ھێزە و سەربازانی ئۆکراین لەناو شەقامەکانی خارکیڤ روویداوە، سوپای ئۆکراینیش رایگەیاند، ھێزەکەی روسیا لە خارکیڤ ھێرشی کردووەتە سەر نەخوشخانەیەک و بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر مەدەنی کوژراون کە تائێستا ژمارەکەیان بە وردی نەزانراوە.
لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ئۆکراین، ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا بڕیاریدا ھیچ ھاوڵاتییەکەی وڵاتەکەی نەتوانێت زیاتر لە ١٠ ھەزار دۆلار لەگەڵ خۆی بباتەدەرەوە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو سزایانە دێت کە لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا بەسەر روسیادا سەپێنراوە.
بە پێی ئەو وێنانەی کە لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە تۆمار کراون، لە ناوەندی ئاسمانیی ئیمام خومەینی لە پارێزگای سمنان، ئێران موشەکێکی تاقیکردووەتەوە کە ھەڵگری مانگی دەستکرد بووە، ، بەڵام تاقیکردنەوەکە شکستی ھێناوە.
دەیڤد شمیلەر لێکۆڵەر لە ناوەندی جەیمز مارتن بۆ توێژینەوە لە پەرەپێدانی چەکە ئەتۆمییەکان رایگەیاندووە، بەوپێیەی لێپرسراوانی ئێران ھیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە، ئاشکرایە کە تاقیکردنەوەکە شکستی ھێناوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ئێران پێنج جاری تر ھەوڵیداوە مانگی دەستکرد رەوانە بۆشایی ئاسمان بکات، بەڵام ھەر پێنج جارەکە شکستی ھێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کەموکورتی لە بزوێنەری سوارڕەوەکانیاندا ھەیە و ئەو کەموکورتییەش دەبێتە ھۆکاری دەرکردنی نائاسایی تا ١٠ی ئەم مانگە دوا مۆڵەتە بۆ چارەسەرکردنی کەمورکورتییەکانیان، دوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ ھەڵدەستێت بە لێپێچینەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو شۆفێرانەی سەرپێچیکارن.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، ئەو دووکەڵەی لە ئەگزۆزی سوارڕەوەکانەوە دەردەچێت ھۆکارێکە بۆ پیسکردنی ژینگە و زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بە تەندروستی ھاووڵاتییان، لە رووی یاسایی ھاتووچۆوە سەرپێچییە و بە پێی یاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی ٢٠٠٤ لەنێو مەرجەکانی توندوتۆڵی ئاماژەی پێدراوە.
ھاوکات داوا لە شۆفێران دەکات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی و ژینگە، خۆیان بە دووربگرن لە لێپێچینەوەی یاسایی.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەکی تر لە ئالیاتی جەنگی و خزمەتگوزاری سەربازی، بەئامادەبوونی نوێنەرانی یەکە سەربازییەکان ھاوکاریەکانیان بەسەردا دابەشکرا، لە رێوڕەسمێکیشدا جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە کاریگەری ئەو ھاوکاریانەی ھاوپەیمانانی بۆ بەھێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە بە گرنگ زانی.
جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە وتیشی، ئەو ھاوکاریانە بەھێزتریان دەکات بۆ جەنگی تیرۆر و تیرۆرستان، ھاوکات داوای لە یەکە سەربازییەکان کرد، کەرەستە و ئالیاتەکان بپارێزن و لەکاتی پێویستدا بەکاری بھێنن.
وتیشی" باسکردنی نەگەڕانەوەی داھاتی سلێمانی بۆ ھەولێر پەردەپۆشکردنی شکستی دۆسێی نەوت و ئەو گەندەڵییەیە کە لە داھاتی نەوت دەکرێت.
حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی داھاتوودا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و دەنگ دەدرێت لەسەر کردنەوەی دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
"نەریمان عەبدوڵا" ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە دوای ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵێنی کاری پێکەوەیی دراوە و بڕیارە لە داھاتوودا بۆ ئەو پرسە لەسەر بنەمای زانستی کار بۆ ئەرشیفکردنی جینوسایدی ھەڵەبجە بکرێت.
وتیشی، بۆ بوژاندنەوەی بازاڕ و ڕەخساندنی ھەلی کاری زیاتر، حکومەتی ھەرێم دەبێت باج لەسەر کەرەستەی خاوی ھاوردە ھەڵبگرێت.
لە میانی بەشداریکردنی لە پیشانگەی نێودەوڵەتی ئاسایش و بەرگری کە لە بەغداد، جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەماھەنگی زۆر باش لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپا ھەیە و زۆرینەی ڕێکارەکانی پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپاش تەواو بووە و بەمنزیکانە لیواکان دەست بەکاردەبن.
ھاوکات، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو دوو لیوا ھاوبەشە ئەرکیان پرکردنەوەی بۆشاییەکان دەبێت لەو ناوچانەی ھێڵی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقن.
یەکێتی ئەوروپاش ڕایگەیاند، حەوت بانکی ڕووسیایان لە سیستمی سویفت بۆ ئاڵۆگۆڕی دارایی لە جیھاندا کردووەتە دەرەوە، کۆمپانیای "سمیس"ی ئەڵمانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا و پەیوەندیش ڕایگەیاند، ھەموو کارەکانی لە ناوخۆیی ڕووسیا ڕاگرتووە.
لەسەر ئاستی مەیدانیش ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی ئۆکراین بەردەوامە و سەرۆکی شارەوانی "کیێڤ"یش ڕایگەیاند، سوپای ڕووسیا ھێزی زیاتری ڕەوانە کردووە بۆ دەوروبەری پایتەخت و دەیەوێت لە ھەموو لایەکەوە شارەکە گەمارۆ بدات.
دەسەڵاتدرانی (ئۆکراین)یش ڕایانگەیاند، لە سەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێستا دەستی پێکردووە، نزیکەی دوو ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون و لەسەر ئاسمانی "کیێڤ"یش دوو فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا خراونەتە خوارەوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش ڕایگەیاند، لە لایەن ڕووسیاوە ئاگادارکراونەتەوە، سوپای ئەو وڵاتە وێستگەی ئەتۆمی (زابوروجیا)ی کۆنترۆڵ کردووە، کە کە بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئۆکراین دادەنرێت بۆ بەرھەمھێتانی وزەی کارەبا.
باس لەوەشکرا کە ھەوڵەکان زیاتر بەگەڕبخرێت بۆ دووبارە کارکردن لەو پڕۆژانەی پێشتر چەند قۆناغێک چووەتەوە پێشەوە و ئێستا کارکردن تێیدا ڕاوەستاوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتیشی، گرفتەکانی فەرمانگە حکومییەکانی ھەرێم لە خانەقین دوو جۆرن، بەشێکییان یاسایین و بەشێکی تریشیان سیاسین.
لە بارەی کاریگەری سزاکانیش لەسەر وڵاتەکەی وتیشی، تا ئێستا سزاکانی سەر ڕووسیا کاریگەری خراپی نەکردووەتە سەر ئابووری چین و پێشبینیش ناکەن لە داھاتوودا سزاکان کاریگەرییان ھەبێت.
نوسینگەی حاکم زاملی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دڵنیایی نییە لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆر و چاوچنۆکییەکانی دەرەکی، کە لەسەر ھەژموون و خۆسەپاندن بنیات نراوە، لەبەر ئەو ھۆکارانە عێراق پێویستی بە دامەزراوەیەکی سەربازیی و ئەمنی بەھێز ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە کاتەدا پێویستی بە پسپۆڕی و کەلوپەلی پێویست ھەیە بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەی.
داواشی لە لایەنە ئەمنی و سەربازییەکان کرد، سود وەربگرن لە پسپۆڕی و شارەزایانی ناوخۆیی و بیانی، لە پێناو گەشەپێدانی تواناکانیان، بە تایبەتی لە بوارەکانی پەیوەندیی و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی ئەو بوارە.
زاملی داوای لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراقیش کردووە، تێڕوانینێکی ستراتیژی گشتگیر پێشکەش بکەن، بۆ دیاریکرکردنی پێداویستییەکانیان، لە پێناو گەشەپێدانی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان لە بواری پڕچەککردن و ڕاھێنان.