پڕۆژەکە بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و چۆنییەتی ڕاکێشانی ڕێژەیەکی زیاتری گەشتیاران لە ھەموو وەرزەکاندا خرایەڕوو.
"رێبوار تەها" ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابروودا كچ و كوڕی شەهید و ئەنفالكراوانی ناوچە جێناكۆكەكان بێبەشبوون لە شایستەكانی خوێندنی باڵا و وەك منداڵانی شەهیدی هێزە ئەمنییەكانی عێراق شایستەیان پێنەدراوە، بەڵام لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەغداد سەرجەم شایستەكانیان بۆ خوێندكاران دەستەبەركرد.
دوای ئەوەی میخایل فیودۆ رۆف وەزیری زانیاری و ڕاگەیاندنی ئۆکراین لە تویتێکدا داوای لە ئیلۆن ماسکی خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کرد وێستگەی ستارلینک بۆ پەیوەندی و دابینکردنی ئینتەرنێت لە ئۆکراین چالاک بکات، ماسک دەستبەجێ وەڵامی داواکاریی وەزیرە ئۆکراینەکەی دایەوە و بڕیاریدا وێستگەی ستارلینک لەو وڵاتە چالاک بکات.
ھاوکات دوای بڕیارەکە کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە بڵاوکراوەیەکدا چالاککردنی وێستگەکانی ستارلینکی لە ئۆکراین ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ھاوڵاتیانی ئۆکراین دەتوانن بە بێ بەرامبەر ئینتەرنێت بەکار بھێنن.
چوارسەرۆکایەتییەکە راشیانگەیاندوە، بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی پێچەوانەی دەق و گیان و بنەما ڕاستەقینەکانی سیستەمی فیدرالییە و پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانە. ھەروەھا بریارەکەی دادگا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ھەموارکردنێکی نادەستووریی دەستوورە، چونکە بووەتە ھۆی لێسەندنەوەی دەسەڵاتێکی دەستووریی ھەرێمەکان و بەخشینی بە دەسەڵاتی فیدرالی کە ئەمەش ناتەبایە لەگەڵ دەسەڵاتی دادگای فیدرالی و پاشگەزبوونەوەیە لە سیستەمی فیدرالی.
راشیانگەیاندوە، دادگا لە بڕیارەکەیدا پشتی بە یاساکانی ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٨٥ی عیراق بەستووە کە یاسای ناوەندین و لەگەڵ بنەماکانی دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقی تازەدا ناکۆکە کە سیستمی حوکمی لە عیراق لە ناوەندییەوە بۆ سیستەمێکی فیدرالی گۆڕیوە و بە ڕوونی دەسەڵاتەکانی ھەرێم و پارێزگاکان و دەسەڵاتی فیدراڵی دابەش کردووە.
ھەروەھا ھەرێمی کوردستان پێی وایە ئەم بڕیارە جگە لەوەی بنکۆڵکردنی دەستوور و سیستمی فیدرالییە، لە ھەمان کاتدا پێشی وایە مەرامی تایبەتی لە پشتە و بێلایەن نییە .
دووپاتیشی دەکەنەوە گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان پاڵپشت بە یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان و دەقی ماددەی (١١٢)ی دەستووری عیراق ئەنجام دراون .
بە گرنگی دەزانن دادگای باڵای فیدرالی بە یاسایەکی نوێ و بەپێی حوکمەکانی ماددەی (٩٢)ی دەستوور پێک بێت و ئەرکەکانی بەپێی دەستوور جێبەجێ بکات.
ھەرکۆبوونەوەکەدا بە تایبەت کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان بەغداد و ھەولێر کە بەشێکیان پەیوەندییان بە ماف و داخوازییەکانی نەتەوەی کوردەوە ھەیە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆیان لە بارەیەوە کرا.
لە تەوەرێکی دیکەدا پرسە ئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان، بە تێروتەسەلی گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و لەو بارەیەوە ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکیدی کردەوە، سیاسەتی جیاکاری نەتەوەیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا قبوڵ ناکرێ چونکە ئەو سیاسەتە خزمەت بە پڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی ناکات بە پێچەوانەوە پەرچەکرداری لێدەکەوێتەوە.
لە کۆتاییدا کۆبوونەوە جەختی لەوە کردەوە، کە بە ھیچ شێوەیەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سازش لەسەر ماف و داخوازییەکانی دانیشتوانی کوردیی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ناکات و بۆ ئەو مەبەستەیش، ھەموو رێوشوێنە یاسایی و دەستورییەکان دەگرێتەبەر و رێگە نادات مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگیدا لەسەر ٢٥ لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان، ھاوکات لیژنەیەکی تایبەت بە ھەمواری ئەرکەکانی لیژنەکان لە پەیڕەوی ناوخۆشدا پێکھێنا.
ھەر لە دانیشتەکەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنەکە میوانداری عەلی عەلاوی وەزیری دارایی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نرخی دۆلار و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕ، کە بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلەوە زیانی بە چینی ھەژار گەیاندووە.
ھەر لە میواندارییەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی قەرزی گشتی و سیاسەتی دارایی وەزارەتەکە.
ئەنجومەنی نوێنەران ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراقی ھەڵوەشاندەوە کە سەڕەڕای کارەکەی خۆی، وەزیری نەوتی ڕاسپاردبوو، بۆ ئەرکی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی، بەھۆی ئەوەی پێچەوانەی یاسایە.
دەستپێکردنی دانوستانی نێوان ھەردوولا لە کاتێکدا بوو، دیمیتری بیسکۆف، نیگەرانی کرملنی دەربڕی کە نەتوانرابوو دوێنێ وەفدی ھەردوولا یەکتری ببینن.
دەربارەی دانوستانەکانیش سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، وەفدی وڵاتەکەی داوای لە کشانەوەی تەواوەتی سوپای ڕوسیای کردووە لە ناو خاکی ئۆکراین بە دورگەری کریما و ھەرێمی دونباسیشەوە.
سەرۆکی ئۆکراین ڕاشیگەیاند، کیێڤ مەبەستیەتی لە کاتی گفتوگۆکاندا ھێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەکەی ڕابگیرێت .
لە لایەکی دیکەوە دیمیتری بیسکۆف ڕەتیکردەوە، داخوازییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرا بکات، کە ئاراستەی وەفدی ئۆکراینی کردووە لە گفتوگۆکانی گومیل، بەڵام جەختیکردەوە کە پێویستە وتوێژەکان بە ھێمنی بەڕێوە بچن.
دیمیتری ئیڤانۆڤیچ وەزیری دەرەوەی ئۆکراین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە دژی ھێرشەکانی ڕوسیا و ڤلادیمێر پوتن نایەوێت وڵاتەکەی سەربەخۆ بێت.
لە لایەکی ترەوە ئیمانۆیل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و ڤلادیمێر پوتن بەتەلەفۆن قسەیانکرد، بە گوێرەی بەیاننامەیەکی کۆشکی ئیلیزێ، ماکرۆن داوای لە پوتن کردووە دڵنیایی بدات لە ھێرش نەکردنە سەر ھاوڵاتی مەدەنی و ڕێگا و بانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان و پاراستنی ئاسایشی ڕێگای نێوان شارەکان.
کۆشکی ئلیزێ ڕایگەیاندووە، پوتن ئامادەیی نیشانداوە بۆ پابەند بوون بەو داخوازیانە پوتن بە ھاوتا فەڕەنسییەکەی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی کرایەوە بۆ وتوێژ لەگەڵ ئۆکراین.
ھەروەھا پوتن بە ماکرۆنی وتووە، پێویستە لە چوارچێوەی ھەر چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئۆکراین داننان بە نیمچە دوورگەی کریما وەک بەشێک لە خاکی روسیا لەخۆ بگرێت و ئۆکراین ببێتە وڵاتێکی بێلایەن.
لە لایەکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراین دەستی پێکردووە، ٥٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ئەو وڵاتە ئاوارەی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا بوون.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکانی ئۆکراین تەرخان دەکەین.
جەختیشیکردەوە، ڕێگە نادەن بە ڕودانی بیرۆکەی ململانێی ئەتۆمی لە جیھاندا سەربگرێت.
سەبارەت بە ھەڵوێستی ڕوسیاش لە بەرامبەر ئەوروپا و ئەمریکا، مۆسکۆ بڕیاریدا بە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتی ئاسمانی ٢٧ دەوڵەتدا، کە لە ناویاندا ئەڵمانیا و فەڕەنسا ھەیە.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین، داواکاری وەرگرتنی وڵاتەکەی لە رێکخروای ناتۆ و ناوچەی شنگن ئیمزا کرد و ئاراستەی یەکێتی ئەوروپای کرد.
ئۆکراین بۆ سەرخستنی داواکاریییەکەی پێویستیی بە پشتیوانی ئەڵمانیا و فەرەنسا وەک دوو کاریگەرترین وڵاتی نێو یەکێتی ئەوروپا ھەیە.
لە کاردانەوەیەکیشدا، پۆڵەندا رایگەیاند، پشتیوانی ھەر داواکارییەکی ئۆکراین بۆ بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا دەکات
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانی ھەولێر و کۆمەڵێک لە خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکانی بەرھەمھێنانی ھێلکە و مریشک ، کۆبۆوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی ڕێگەگرتن لە ھەناردەکردنی بەرھەمی کێڵگە پەلەوەریەکانی ھەرێم، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن چەند ھێزێکەوە لەکەرکوک ڕێگری دەکرێت کە بەرھەمەکانی ھەرێم بۆ ساغکردنەوەی بچێتە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق .
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دڵنیایکردنەوە ھەنگاوی جدیان ناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، بە پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت ، بۆ ئەو مەبەستە نوسراوی رەسمی وەزارەت ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە و جەختکراوەتەوە، بە کارکردنی ناوەرۆکی یاداشتی لێک تێگەیشتینی نێوان وەزارەتمان و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق .
راشگەیاند، ھەفتەی داھاتوو بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی وەزارەت سەردانی بەغداد دەکات ،بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی خاوەن کێڵگە و پڕۆژەکان و بەردەوامی و ھەماھەنگییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوولا.
سەرکردایەتی کەرکوک- سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ئەمرۆ کاندیدێکی پێکھاتەی عەرەب لە ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی خوارد لە بری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک. ئەم پرۆسەیە لەلای یەکێتی روونە کە چۆن ئەم پیلانگێڕییە داڕێژراوە و بەرنامەی بۆ دانراوە مەبەست لێی مانەوەی راکان جبورییە وەک بەشێک لە برەودان بە سیاسەتی تەعریب لەکەرکوک ، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خەڵکی کەرکوک ئەوەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکە لەو ھاوپەیمانییەی کە پاڵپشت و بەرنامە داڕێژەری مانەوەی راکان جبورییە لە پۆستەکەیدا.
لەم سۆنگەیەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ھەموو لایەکی رادەگەیەنێت کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی کوردە ، ھەروەھا لەگەڵ ھەموو ھێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ھەوڵ و کۆششەکانی بۆ دەستبەرکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و بەھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکات .
راشیدەگەیەنێت،ھیچ لایەنێک مافی ئەوەی نیە بەم شێوەیە بچێتە ناو پیلانگێڕییەکان دژ بە کەرکوکییەکان و دانوستان بکات بۆ مانەوەی راکان جبوری لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک .
زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان کۆکن لە سەر ئەوەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا و دەستورە، بۆ موجامەلەی لایەنێکی دیاریکراو.
یاسا ناسان و چاودێرانی ڕەوشی عێراق پێیان وایە سبەینێ دەزگای دادوەریی بێلایەنی و نەزاھەتی خۆی دەردەخات، ھەموو دواخستنەکانی پێشووش لە دەرکردنی بریاری یەکلاکەرەوە لە لایەن دادگاوە، بۆ ئەوە بووە کە ماڵی کوردی یەکبخرێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییدا دادگا برٍیار بدات لەسەر ڕەتکردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ بۆ جاری دووەم.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزخانەکانی عێراقی لە ئۆکراین، ھەنگاریا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا ڕاسپاردووە بە پێدانی پاسپۆرتی تێپەڕین بەو ھاوڵاتییە عێراقیانەی کە لە کاتی جێھێشتنی خاکی ئۆکراین پاسپۆرتەکانیان ونکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ڕەوشی ئێستای ئۆکراینەوە، پێویستە لەسەر باڵیۆزەخانەکانی عێراق ڕاسپاردەیان ھەبێت بۆ ھاوڵاتیانی عێراقی، کە بە ڕێگەی ئارامدا ئاڕاستەیان بکەن.
جگە لەوەش شارەکە و فرۆکەخانەکەشی روبەروی ھێرشی موشەکی چڕ بونەتەوە ھاوکات بەھۆی ھێرشەکانی روسیاوە بۆری غازی خارکێڤ تەقییەوە ، شەڕی سەختیش لە سنورەکانی کیێڤ ھەیە.
ئەوە لەکاتێکدا ئەیکور کوناشینکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندوە ، کە فەرمانیان بۆ ھێزەکانیان دەرکردوە کە ھێرشەکانیان لە ئۆکراین فراوان بکەن و پابەند بن بەو پلانەی بۆیان دارێژراوە.
فەرماندەی ھێزەکانی ئۆکراینیش رایگەیاندوە ،٣٧ سەربازی یەدەگ ئامادەی جەنگن و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش دەستگیرکردنی فەرماندەی کەتیبەی تانکەکانی روسیا لە ئۆلیسک راگەیاندوە ، لەلایەکی تریشەوە چەند وڵاتێک ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی ھاوکاری سەربازی پێشکەشی ئۆکراین بکەن و ئەڵمانیا رایگەیاندووە موشەک بۆ سوپای ئۆکراین رەوانە دەکات و ئوسراڵیاش ئامادەیی دەربریوە لە رێی ناتۆوە چەک بۆ ئۆکراین بنێرێت .
ئاژانسی فڕۆکەوانی شارستانیی روسیا بڵاویکردەوە، لە وەڵامی رێکارەکانیان بۆ داخستنی ئاسمانی وڵاتەکانیان بە رووی روسیا، حکوومەتی مۆسکۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی کۆمپانیاکانی وڵاتانی لاتیڤیا و لیتوانیا و ئەستۆنیا و سلۆڤینیا داخستووە و بڕیارەکە کاری ترانزێتی کۆمپانیاکانی ئەو چوار وڵاتەش دەگرێتەوە.
رۆژی شەممە روسیا، ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی ھەریەکە لە وڵاتانی بولگاریا و پۆڵەندا و چیک داخست.
دوای ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، چەندین وڵاتی جیھان کایەی ئاسمانی خۆیان بە رووی روسیا داخست و سزای توندی ئابوورییان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.