هەواڵەکانهەواڵەکان

لە کوردستانی باشوردا سەرەتا چارەسەری مەسەلەی کورد بە داخوازی لامەرکەزی دەستی پێکرد و ئینجا بە ئۆتۆنۆمی  و دواتر بە ئۆتۆنۆمی راستەقینە و دوای راپەرینیش بە دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم دەگات بە فیدراڵیەت ، کە یەک لایەنە جار درا ، بەمەش دۆزی کوردستان بەرەو پێشچونێکی بەر چاو لە جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنووسین بەرجەستە دەکات و دەچێتە قۆباغێکی نوێ و جیاوازەوە.

لە سادەترین پێناسەدا فیدراڵیەت بریتیە لە دابەشکردنی دەسەڵاتی ئیداری و دارایی و دیاریکردنی سنور لە نێوان حکومەتی ناوەندو هەرێمەکاندا، کە بێگومان ئەم دابەشکردن و پێکەوەژیانە لە رێگەی دەستورەوە رێکدەخرێت، بەو واتایەی بێ بوونی دیموکراسی، فیدراڵیەت بوونی نییە، واتا پێشمەرجی فیدراڵی، بوونی سیستمێکی سیاسی دیموکراسییە.

بێگومان  فیدراڵیەت چەند جۆر و چەند فۆرمێکی جیاوازی بەرجەستەبوی هەیە، فیدراڵیەت لەسەر بنەمای نەتەوەیی، لەسەر بنەمای دین و مەزهەب، لەسەر بنەمای ئیداری، بەڵام لەهەموو ئەو فۆرمانەدا خەسڵەتی سەرەکی بریتیە لە دابەشکردنی دەسەڵات و جۆری بەیەکەوەژیانی ئەو پێکهاتانەی لە چوارچێوەی ئەو کیانەدا ئەژین کەئەمەش بابەتێکی ھەستیار و ھاوبەش و گرنگە.

وەک لە ئەزموونەکانی فیدراڵیەت دەردەکەوێ ئاڵۆزترین جۆری فیدراڵیەت ،فیدراڵیە لەسەر بنەمای نەتەوەیی، کە دوو شوناس یان زیاتری نەتەوەیی بڕیار ئەدەن  لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا بەیەکەوە کار بکەن. لەم ڕوەوە بەڵگە نەویستە کە ئەزموونی دیموکراسی و فیدراڵیەتی عیراق تازەیەو خاوەنی چەندین تایبەتمەندی و خەسڵەتی جیاوازی تایبەت بەخۆیەتی، لەوەش زیاتر دەکرێت بڵێین بارودۆخی سیاسی و حوکمڕانی لە عێراقدا بە جۆرێکە کە ڕەنگە بە ئاسانی و بەماوەیەکی کورت نەکرێت وا بەئاسانی سیستەمی فیدراڵی تێدا بەرقەرار بکرێت.

رەگی فیدراڵیەتی ئێمە تەنها ناگەڕێتەوە بۆ کاتی رووخاندنی دکتاتۆریەت لە عیراق لە ساڵی  ٢٠٠٣دا ، بەڵکو بەشێکی ئەگەڕێتەوە بۆ دەرئەنجامەکانی دوای ڕاپەڕینی ئازاری ساڵی ١٩٩١ ئەو کاتەی کورد توانی بۆ یەکەمجار ئیدارەیەکی نیمچە سەربەخۆ بونیادبنێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش پاڵپشتی بکات کەئەمەش بوو بە دەروازەی گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی بۆ درووستکردنی عیراقی تازە لە ساڵی ٢٠٠٣، واتە راپەڕین، کۆڕەو، ناوچەی ئارام و دژەفڕین، دواتریش بڕیاری ٩٨٦ نەتەوە یەکگرتوەکان وای کرد کورد کیانێکی جیاواو لە رژێمی بەعسی ئەوکات دروست بکات کە بووە بنەمای دیاریکردنی رێژەی ١٧% نەتەوە یەگکڕتووکان بۆ هەرێمی کوردستان لە بریاری نەت بەرامبەر خۆراک.

دوای روخانی سەدام ئێمە بەسەر دۆخێکی تەواو جیادا کەوتین، کاراکتەری سەرەکی روخاندنی ئەو رژێمە بووین، بەهێزو پێگەیەکی بەرچاو چووینە بەغدا، سەرەنجام سیستمی فیدراڵیشمان لەدەستوردا چەسپاندو هەرێمی کوردستان بووە قەوارەیەکی دەستوری دانپێدانراو لەعیراقدا، بەڵام لەرووی عەمەلیەوە هەندێ کێشە و بەربەست هاتنە ئاراوە لەوانە : 

- لە رووی بەرژەوەندی ستراتیجی ئێمە کوردین و بەشێکین لە کوردستانی گەورە، عەرەبی عیراقیش بەشێکن لە نەتەوەی عەرەب
ـ بەهۆی ئەوەی سوننەی عەرەب ئەوکات بەشداری پرۆسەی سیاسی نەکرد، کوردو شیعە بۆشایی ئەوانیان پڕ کردەوە و وا هاتە بەرچاو کە ئێمە بەهێزین و پێگەمان پتەوە، لەکاتێکدا لەپیادەکردنیدا تووشی کەموکورتی و کێشە هاتین،  بۆ نمونە کات هەبووە ئێمە وا هەڵسوکەوتمان کردوە مافمان هەیەو ئەرکمان نییە، تا لەم دووایەدا وەکو فاکتەری بەھەدەردان و خواردنی پشک و بەرکەوتە و داهاتی بەشەکانی تری عیراق پێناسەیان کردوین.

ـ خاڵێکی دیکە کێشەکە ئەوەیە کە ئێمە توانیمان لە ساڵی ٢٠٠٥  ھابەشی بکەین لە نوسینەوەی دەستور و بەشێکی سەرەکیش بوین لە پەسەندکردنی، بەڵام لەڕاستیدا چەندین مادەی دەستوری هەن سەبارەت بە فیدراڵیەت کە پێویستە بەیاسای ڕوون رێک بخرێن، ئێمە ئەوانەمان فەرامۆش کردو ئەو یاسایانە کەگرنگ بوو دەربچن ھەر دەرنەچوون، ئەمەش وای کرد شڕۆڤەی سیاسی جێگەی لێکدانەوەی قانونی و دەستوری بگرێتەوە و سەرەنجام کێشەکان ئاڵۆزتربن.

رەنگە لێرەوە پرسیاری سەرەکی ئەوە بێت بۆ ئەوکات قەیرانەکان بەو قورسایەی ئێستا سەریان هەڵنەدا؟ سەرەرای ئەوەی کە لە سەرەوە باسمان کرد رۆڵی دەستێوەردانی دەرەکی و دەوروبەر بە ڕاستەوخۆ ناراستەوخۆ بۆ تێکدان و سەرنەکەوتنی فیدراڵیەت لە عیراق لە ترسی کێشە ناو خۆی و نەتەوەیی خۆیان، هۆیەکی تر ئەوەیە تەرازووی هێز لە نێوان ناوەند و هەرێم تێکچوو و لە قازانجی ناوەند شکایەوە.

بەبڕوای ئێمە یەکێک لەهۆکارەکانیش ئەوە بوو کە نەوەیەکی سیاسی رەسەن ئەوکات لە کایەکەدابوون، کە خۆیان ئۆپۆزسیۆن و ئەندازیاری روخاندنی بەعسیش بوون، خاوەن ئەزموون و شارەزایی بوون، قوڵایی مێژووی و دەرکی سیاسی پێویستیان هەبوو، وەکوو مام جەلال، کاک مەسعود، کاک نەوشیروان ، محمد باقر حەکیم ، مەحەمەد بەحر العلووم ، ئەحمەد چەلەبی،عدنان پاچەچی، ئەیاد عەللاوی،نەسير چادرچی ....هتد ئەمانە سەرەڕای ئەزموون و شارەزایی، خەبات و یادەوەرەکی هاوبەشی مێژووییان پێکەوە هەبوو، ئێستا ئەو یادەوەریە خەریکە کاڵ ئەبێتەوە . 

بۆیە پێویستە لەبەر رۆشنایی ئەم واقیعە تازەیە مامەڵە لەگەڵ عیراق بکەین بە روونی ئەرک و مافەکانمان دیاری بکەین، بۆ ئەوەش رێکخستنەوەی ماڵی خۆمان پێشمەرجی هەموو ئەو هەنگاو پێویستانەیە کە لە پێشمانن، بۆشایی نێوان دەسەڵات و خەڵک کەمبکەینەوە، لەکوردستان دەرگا بۆ بەشداری راستەقینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکەینەوە، ناکرێ لە بەغدا داوای سازان و رێکەوتن و تێپەڕاندنی قەیرانەکان بکەین، لێرەش پێچەوانەی ئەو داخوازیانە کار بکەین، خاڵێکی تری گرنگ ئەوەیە ئێستا بۆشایی لەنێوان کوردو شەقامی عەرەبی بەتایبەت شەقامی شیعی دروست بووە، پێویستە ئەم بۆشاییە چارەبکەین و وەکو جاران خاڵە هاوبەشەکان دەستنیشان بکەین،  ھەوڵیشبدەین بەشێک لە کێشەکانیش هەڵبگرین بۆ کاتێکی تر کە زەمینە لە بار بێت بۆ چارەسەرکردنیان.

بۆیە پێویستە کورد پێداگری لەسەر سازان و شەراکەت و بەرژەوەندی هاوبەش و شەفافیەت لە مەلەفی نەوت وگاز و گونجاندنی لە گەڵ دەستوور  و نێوماڵی خۆی قایم بکات ، کە ئەمەش تاکە رێگای بێ چەندوچوونی مانەوەو بەهێزبونمانە لە عیراق و کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوە، دوای پێشکەشکردنی وتەی ھەریەکە لە "د. ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بە بۆنەی دەستپێکردنی خولی بەھارە، پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی ئەرشیف و پڕۆژەیاساکانی چەک و ھەمواری یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ٢٠ سەعات چاوەڕوانی وەفدی دانوستانکاری ڕووسیا و ئۆکراین بە نێوەندگیری بێلاروس کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش وەزیری دەرەوەی بێلاروس ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داھاتوودا خولێکی تری دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئۆکراینیش ڕایگەیاند، لەگەڵ وەفدی ڕووسیا لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتوون و بۆ ڕاوێژ دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.

سەرۆکایەتی ڕووسیاش ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی وەفدی ڕووسیا و ئۆکراین ٥ سەعاتی خایاندووە و لە داھاتووشدا خولێکی تری دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت.

دەربارەی دانوستانەکانیش سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، وەفدی وڵاتەکەی داوای کشانەوەی تەواوەتی سوپای ڕووسیای کردووە لە ناو خاکی ئۆکراین بە دوورگەری کریما و ھەرێمی دونباسیشەوە.

سەرۆکی ئۆکراین ڕاشیگەیاند، کیێڤ مەبەستیەتی لە کاتی گفتوگۆکاندا ھێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر وڵاتەکەی ڕابگیرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعات ١٠ی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە و بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش، ئەنجوومەنی پارێزگا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی گەرمیان دەدات و دەنگدان و پەسەندکردنیش بۆ تەرخانکردنی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ پڕۆژەی نوێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر سکاڵای چەند پەرلەمانتار و ھاووڵاتییەک لە بارەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ جارێکی تر دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، کۆدەبێتەوە و بڕیار دەدات، کە ئایا بۆ دووەمجار کردنەوەی دەرگەی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، دەستووریبووە یان نادەستووریبووە، ڕۆژی ٢٣ی مانگی ڕابردووش، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق کۆبووەوە و بەڵام بڕیاری لە بارەی سکاڵاکانەوە نەدا.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووجار لە ١١ تا ١٣ی کانوونی دووەم و ١١ تا ١٣ی شووبات، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەو دوو ماوەیەشدا ٥٦ کەس خۆیان کاندید کرد، بەڵام بە ھۆی نەبوونی مەرجە یاسایی و دەستوورییەکان، کاندیدبوونی ٢٣ کەسیان ڕەتکرایەوە و ئێستا ٣٣ کەس کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا جیھانییەکان بە پێی وێنەی مانگە دەستکردەکان بڵاویانکردەوە، کاروانێکی سەربازی ڕووسی بە ئاڕاستەی "کیێڤ"ی پایتەخت دەڕوات، ئەو کاروانە لە ناوچەی "ئیڤانکیڤ" دەرکەوتووە کە تەنھا ٦٠ کیلۆمەتر لە پایتەختی ئۆکراینەوە دوورە و زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدراوە.

ھاوکات میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە سوپای ڕووسیا لە دەوروبەری شاری "خیرسون" نزیک بووەتەوە و گەمارۆی داوە و بەیانی ئەمڕۆش لە شاری ماریۆپوڵ پێکدادان ڕوویداوە.

لەلایەکی ترەوە، لێپرسراوانی کۆماری لۆھانسک سوپای ئۆکراینان تۆمەتبار کردووە بە ئەنجامدانی ٦ ھێرش بۆ سەر ٣ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ناوچەکە، سەرۆکی چیچانیش، کوژانی ٢ سەرباز و برینداربوونی ٦ی تری لە ئۆکراین ڕاگەیاند. ھاوکات پۆڵەندا و بولگاریا و سلۆڤاکیاش، ٧٠ فڕۆکەی جەنگییان ڕەوانەی ئۆکراین کردووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ڕووسیا خاکی ئۆکراینی بۆردوومان کردووە لە کاتێکدا کە دانوستان لە نێوان وەفدی ھەردوو وڵات ھەبووە لە بێلاروس.

وتیشی، دانوستانی دادپەروەرانە لە کاتێکدا دەبێت کە یەکێک لەلایەنەکان لایەنەکەی تر موشەک باران نەکات لە کاتی دانوستانەکاندا.

دووپاتیشیکردەوە، کە بەردەوامییدان بە بۆردومانەکان لەکاتی دانوستانەکاندا ھەوڵێکی کرملین بووە بۆ فشار خستنە سەر کیێڤ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترودۆ ڕایگەیاند، سەرباری ئەوەی کەنەدا بڕێکی زۆر نەوت لە ڕووسیاوە ھاوردە ناکات، بەڵام بریاریانداوە بە ڕاگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا، ئەو ھەنگاوەش پەیامێکی بەھێزە بۆ ڕووسیا.

وتیشی، کەنەدا ھاوکاری سەربازی ئۆکراین دەکات و سستمی بەرگری بۆ دەنێرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کەنەدا فڕۆکەی ڕووسیشی لە کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی دەرکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ کەم کردنەوەی قەرەبالغی بەنزینخانەکان دەرکردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەنگدانیان بۆ سێ کاندیدیان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی گەرمیان ئەنجامدا.

وتیشی، جارێکی تر دەنگیاندا بە پەسەندکردنی ٦٠٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، بۆ سێ پڕۆژەی نوێ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی شانەی ئەمنی عێراق، بۆردومانەکان بە پشت بەستن بە زانیاری ھەواڵگری ئەنجامدراون کە لە دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراق وەریانگرتووە و بۆ ئەنجامدانی بۆردومانەکانیش ھەماھەنگیان لەگەڵ شانەی ھێرشەکانی سەر لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ھەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە بۆردومانەکان لە ڕێی فڕۆکەی ئێف ١٦ەوە لە ناوچەی شوعەیبی پارێزگای ئەنبار ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا ٣ تیرۆریستی داعش کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، پێنج ھەزار و ٥٣٥ ھاووڵاتی عێراقیی کە بە شێوەیەکی یاسایی چوونەتە ئۆکراین، بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیا لە خاکی ئۆکراین گیریانخواردووە.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا ھیچ ڕێکارێکیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتیانە بۆ عێراق یان گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی دراوسێی ئۆکراین ئەنجامنەداوە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکراین ھەماھەنگی دەکەن و لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەو ھاووڵاتیانە، بۆ دابینکردنی تێچووی گواستنەوەیان.

ڕۆژی دووشەممە، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە، باڵیۆزخانەکانی عێراقی لە ئۆکراین و ھەنگاریا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا، ڕاسپاردووە پاسپۆرتی تێپەڕین بدەن بەو ھاووڵاتییە عێراقیانەی، کە لە کاتی جێھێشتنی خاکی ئۆکراین پاسپۆرتەکانیان ونکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتەکانی کاروکاروباری کۆمەڵاتی و پلاندانانی ھەرێمی کوردستان، بە نوێنەرایەتی حکومەت، یاداشتەکەیان ئیمزا کرد، لەو بارەیەوە کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵاتیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاراستنی کۆمەڵایەتی پەیوەندی بە چین و توێژە فراوانەکانی کۆمەڵگەوە ھەیە و گرنگە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، لە وڵاتی یۆنان لە دوورگەی میتیلینی بەلەمێکی کۆچبەران  نوقم بووە و تا ئێستا تەرمی ٧ کۆچبەر دۆزراوەتەوە کە لە ناویاندا منداڵ ھەیە.

بەڵام ھیچ زانیارییەک لە بارەی ناسنامە و ڕەگەزنامەی کۆچبەرەکانەوە نییە و لە ئێستادا بە نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە بە دواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو تەرمانە دەکرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە پێی بەدواداچوونەکانیان لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی، کارەکانی لە پڕۆژەکە ڕادەگرێت و ھەموو ئامێرەکانی دەکشێنێتەوە.

ڕاشیگەیاند، ھۆکاری ڕاگرتنی کارەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بۆ تەرخاننەکردنی بودجەی پێویست لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێتەوە، کە نزیکەی نیوەی بودجەی پڕۆژەکەی تەرخانکردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧وە، بەردی بناغەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەلار-سلێمانی دەستپێکردووە و لە ئێستادا نزیکەی ٦٠٪ی کارەکانی تەواو بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...554555556557558...997