هەواڵەکانهەواڵەکان

ئێوارەی ئەمرۆ ھادی عامری و فالح فەیاز سەردانی حەننانەیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بە پێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکانیش محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری و خەمیس خەنجەر چوونەتە نەجەف و بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە.


عادل مانع سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکردووە، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەڵگری نامەیەکن بۆ موقتەدا سەدر، ناوەرۆکی نامەکەش بریتییە لە ھەنگاونان بۆ کاندیدکردنی جەعفەر سەدر بۆ سەرۆکایەتی حکومەت و چۆنیەتی دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لەلایەن ماڵی شیعەوە.


رونیشیکردەوە لە چەند رۆژی داھاتوودا رێککەوتنی نێوان سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی گەڵاڵە دەکرێت و دواتریش گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رادەگەیەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە سۆنگەی ھەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی تەواو لە پێناو شاری سلێمانی و خەڵکەکەیی و بەردەوام بوونی پڕۆژە ستراتیژییەکان، لە ھەوڵ و پەیوەندیدا بوون لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری شارەوانی و  پەیوەندیان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی سەد مەتری کردووەو  بەڵێنی ئەوەیان پێداوە کە بەرداوام بن لە کارەکانیان وە پڕۆژەکە ڕاناگیرێت لە ئێستادا. 


راشیگەیاندوە، ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە بۆیە بە ھەموو لایەکی ڕابگەیەنن کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیش، ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ روسیا رادەگرێت و چەند رێکارێکی تریش دژی مۆسکۆ دەگرێتەبەر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش رەزامەندی دەربڕیووە بۆ پێشکەشکردنی ١٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بە ئۆکراین. 


سەرەڕای کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆکراینیش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای روسیا سێ جار ھێرشی کردە سەر شاری دنیپرۆ لە باشوری ئۆکراین و بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون. 


وەزارەتی بەرگری ئۆکراینیش دەڵێت، سوپای روسیا لە شاری چێرنیھیڤ روبەڕوی شکست و زیانێکی گەورە بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد مەحمود برای (بەھار مەحمود) بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تەندروستی (بەھار مەحمود) جێگیرە و  ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
پێشتریش (د.شاخەوان سائیب) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سوتاوی لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی ئاگرەکەوە (بەھار مەحمود) ٢٠%ی جەستەی سوتاوە بەڵام تەندروستی جێگیرە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر ڕاگەیەندراوەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی کوشتنی قوڕەیشی لە سوریا، ئەو گرووپە تیرۆریستییە، ئەبا حەسەن قوڕەیشی، وەک خەلیفەی نوێ ئاشکرا کرد.

لە تۆمارێکی دەنگیدا ئەبو عومەر موھاجیر، وتەبێژی گروپی تیرۆریستی داعش بڵاویکردەوە، سەرکردەی پێشووی داعش لە کاتی ئۆپراسیۆنێکی سوپای ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب خۆی تەقاندووەتەوە، دانی بەوەشدا ناوە، دوا شەڕ کە خەلیفەکەی پێشووی بەشداری تێدا کردووە، پەلامارەکەی سەر گرتووخانەی غوێران بووە لە شاری حەسەکە.

پسپۆڕێکی ئەمنی عێراقیش دەڵێت، سەرکردەی نوێی داعش لە نەوەی دووەمی گروپەکەیە و لەبەردەستی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی پێشووتری ئەو گروپە تیرۆریستییە پەروەردە و ڕاھێنانی پێکراوە و یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی داعش لە عێراق و سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد دەڕاجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازیی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو چەکە سوکەی عێراق بڕیارە لەمەودوا دروستی بکات.

ناوی تفەنگی ڕافیدەینە و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریش کراوە بۆ ئەو مەبەستە، وتیشی، دەوڵەتانی دراوسێ و ھاوکارەکانیان لە ناوخۆدا، ڕێگری دەکەن لە پێشکەوتنی پیشەسازیی جەنگی لە وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی لە دژی پیشەسازیی جەنگی کار دەکات، ناپاکی لە وڵاتەکەی دەکات.

سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازیی عێراق ڕوونیشیکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستوەردانی کردووە، بۆ ڕێگری لە کۆمپانیایەک لە گواستنەوەی تەکنەلۆژیای پیشەسازیی جەنگیی، چونکە گەندەڵکاران بە نھێنی کار دەکەن بۆ شکستپێھێنانی پیشەسازیی جەنگیی لە عێراقدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد سەعدی سەرکردەی ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکردووە، حەشدی شەعبی پرۆژەیەکی بەرگرییە و لەژێر سایەی ئایەتوڵا خامنەییدایە و جموجوڵەکانیشی بە فەرمانی فەرماندەیی سوپای پاسدارانە، بەڵام لە ڕووی داراییەوە پەیوەستە بە عێراقەوە.

باسی لەوەشکردووە، پرۆژەیەک لە ئارادایە بۆ دژایەتیکردنی حەشدی شەعبی و ئەو لێدوان و قسانەش، کە لە کەسایەتییە سیاسییەکان و سەرۆک ھۆزەکانی ئەنبارەوە دەرچووە، دژایەتیکردنی حەشدی شەعبییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، شۆڕکردنەوەی دەسەڵات بۆ پارێزگاکان گرنگی و بایەخی زۆری ھەیە، بەتایبەتی بۆ سلێمانی کە بەراورد بە پارێزگاکانی تر، تایبەتمەندی زیاتری ھەیە، وتیشی، لەکاتی جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتدا ھەر گرفتێک لە پارێزگایەک ھەبێت راستەوخۆ دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و نەگوازرێتەوە بۆ ئیدارە و پارێزگایەکی تر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
ئەمڕۆ ٣١ ساڵ بەسەر راپەڕینی ھەولێری پایتەختی کوردستان تێدەپەڕێت، لەو رۆژەدا ھەولێرییەکان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان بۆ کوردستان تۆمارکرد.

دەبێت لەم یادە شکۆدارەدا رۆڵی کاک کۆسرەت رەسوڵ وەک سەرپەرشتیاری راپەڕینی ھەولێر لە یاد نەکەین و وەبیر خۆمانی بھێنینەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو رۆڵەکانی خۆی کردە قوربانیی ئازادی ھەولێر و سەرفرازیی خەڵکەکەی. ئەمە مێژووی نزیکی گەلەکەمانە و ھەولێرییەکان ئەم راستییە لە یاد ناکەن.

 بەڵێن بە خەڵکی خۆشەویستی ئەو شارە دەدەین وەک چۆن یەکێتییەکەتان ئەندازیار و جێبەجێکاری بەرنامەی راپەڕین بوو، ئێستاش لە جاران زیاتر لەگەڵتان دەبێت و داکۆکی لە مافەکانتان دەکات. رووبەڕووی ھەر جیاکارییەکی سیاسی و رێکخراوەیی دەبینەوە کە ماف لە خەڵکی ھەولێر و ھەر شوێنێکی تری کوردستان زەوت بکات. ئەمە بەڵێنی ئێمەیە و خەباتی ئێوەیە لەپێناو ئەم حزبە تێکۆشەرە لە یاد ناکەین.

درود بۆ رۆحی شەھیدانی راپەڕین و سەرجەم شەھیدانی کوردستان
سڵاو لە خۆڕاگری و ئازایەتی ھەولێر و ھەولێرییەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
١١ی ئاداری ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئەوان ئەو ئەرکەیان جێبەجێ کردووە، کە ھەر لە سەرەتاوە بانگھێشت کراوون بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق.


جەختیشیکردەوە، بە ھیچ شێوەیەک ڕانەکێشراون بۆ موزایەدا کردن و گفتوگۆی بێ بەرھەم، بەو ھۆیەشەوە توانیان نیشتیمان بگەیەننە ھەڵبژاردنێکی بێگەرد.


سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکردووە، سەرباری ڕێگرییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بە دانبەخۆداگرت توانیان قەیرانە ئابوری و ئەمنی و کۆمەڵایەتییەکان تێپەڕێنن.


لە کۆتایی تویتەکەیدا کازمی ئاماژەی بەوە کردووە، ھێزە سیاسییەکان بەرپرسن لە پارێزگاریکردن لە ئاراستەی نیشتیمانی، ئەویش بە کۆتایی ھێنان بە چەقبەستنی سیاسی و ھەوڵدان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ، کە بتوانێت بەرگری لە یەکپارچەیی وڵاتەکە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی عوکازی سعودیە بڵاویکردەوە، ئەو ڕێگە پێدانە سەرجەم ئەو ھاوڵاتیانە دەگرێتەوە، کە لە ناوەوە و دەرەوەی سعودیەوە دێن بۆ ئەنجامدانی عومرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێگە دەدرێت بە سەردانیکەران بۆ ئەنجامدانی عومرە و نوێژکردن لە ھەردوو حەرمی پیرۆزەی مەککە و مەدینە، بەو مەرجەی لە کاتی گەشتەکەیاندا تووشی کۆرۆنا نەبووبن، یان تێکەڵاوی ئەو کەسانەیان نەکردبێت کە تووشبووی کۆرۆنا بوون.

ئەو بڕیارەی سعودیە لە کاتێکدایە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڕیاریدا بە ھەڵگرتنی کۆتوبەندەکانی بەردەم سەردانیکردنی مزگەوتی حەرام و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی سعودیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئینتەرپوڵ بڵاویکردەوە، بە گوێرەی یاساکانی پۆلیسی نێودەوڵەتی، پێویستە لەسەر ڕێکخراوەکە پارێزگاری بکات لە ھاریکارییەکانی  لەڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی پۆلیس و کەناڵە کراوەکانی پەیوەندییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕێگەپێدانەکانی ئینتەرپوڵ سەپاندنی سزا، یان ھەڵپەساردنی ئەندامێتی و دەرکردنی دەوڵەت لە ڕێکخراوەکە پەیڕەو ناکات.

جەختیشیکردووەتەوە، بۆ لەمەودوا  نوسینگەی ئینتەرپوڵ لە مۆسکۆ، ناتوانێت بەشێوەیەی راستەوخۆ داوا لە دەوڵەتانی بەشدار بکات بۆ گرتنەبەری ھیچ ڕێوشوێنێک، بەڵکو دەبێت داخوازییەکان ئاراستەی سکرتاریەتی گشتی بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە، تا بزانرێت مۆسکۆ پابەندی بنەماکانی ئینتەرپوڵ بووە یان نا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گروسی لە ڤیینەنا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکی لە دیدارەکە، بنیاتنانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بووە لەسەر ئاستێکی بەرز لە نێوان لێپرسراوانی ڕوسیا و ئۆکراین لە سەر دۆسیەی سەلامەتی ئەتۆمی.

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر گرنگە لە ھەنگاوە پێشنیازکراوەکاندا پەیامەکان بگەن بە ھەردوولا.

وتیشی، ھەنگاوەکان بەو ئاسانییە نەبووە، بەڵام بڕیارە دیداری دیکەش ئەنجام بدرێت، تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆکانیش تایبەت بووە بە کاروبارە بنەڕەتییەکان، کە بڕیارە کاریان لەسەر بکرێت، لەبارەی پاراستنی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...538539540541542...996