فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند ئەو شەپۆلە بەفربارینەی تورکیای گرتووەتەوە نەبووەتە ھۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و ئیستەنبوڵ گەشتەکانی ئەمڕۆ شەممە لە نێوان فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بۆ ھەولێر ئاسایی دەبن.
گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ ئامارێکی بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە کاتژمێر ٧ و نیوەوە چڕیی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری شارەکە ٣٠٪ بووە و ھاتوچۆی بارھەڵگر قەدەغە کراوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند بەھۆی بەفربارین چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە، ھەروەھا دەوامی سەرجەم قوتابخانە، فەرمانگە و دامەزراوەکان ڕاگیراوە، جگە لە ھێزە ئەمنییەکان و تەندروستی.
ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیک لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاروانێکی لۆجستی کە لە ٤٠ بارھەڵگر پێکھاتبوو و ھەڵگری چەندین جۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیی بوون، ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کاروانە لە ڕێی ھەرێمی کوردستانەوە و لە دەروازەی وەلیدەوە گەیشتووەتە حەسەکە.
جۆزێف بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ھەرچەندە دەقی کۆتایی بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەیە و لەسەر مێزی دانوستانە، بەڵام بە ھۆکاری دەرەکی پێویستە دانوستانەکانی ڤییەننا ڕابگیرێن. وتیشی، بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و لایەنەکانی تر بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
لە کاردانەوەی ڕاگرتنی دانوستانەکانیش، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر ڕایگەیاند، ھیچ ھۆکارێکی دەرەکی کاریگەری لەسەر ئیرادەی ھاوبەشی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بە کۆمەڵ نابێت.
ئەمیر حسێن عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو و بەھێز بەردەوامن و ئەگەر ئەمریکا جدی بێت، دەرئەنجامی دانوستانەکان دڵخۆشکەر دەبن.
لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە دانوستانی نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستیپێکردەوە و تا ئێستا ٨ جار ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان ئەنجامیان نەبووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد ڕایگەیاند ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە سەعات ٩:٤٠ دەقەی شەو لە گەڕەکی حوڕییەی بەغداد ڕوویداوە و بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند ژنەکە دووگیان بووە و ھەر شەش ئەندامی خێزانەکە بەھۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە خنکاون.
سەرۆکی خێزانەکە سەربازە و لە کاتی دەوامی فەرمیدا بووە، بەھۆی باری خراپی داراییان خێزانەکە لە خانوویەکی زێدەڕۆی گەڕەکی حوڕییەی بەغدا ژیاون.
برای ژنەکەش بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند "خوشکەکەم لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ بوو، ھاوسەرەکەی فەرمانبەرە لە ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و لە سامەڕا دەوام دەکات".
پیشانگەکە لەسەر داواکاری ژووری بازرگانی کەرکوک و لەسەر ڕەزامەندی ژووری بازرگانی تاران و کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی کراوەتەوە.
وتیشی، لە دیدارەکەدا بۆچوونە جیاوازەکان وەردەگیرێن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دیداری گشتی کە بڕیارە لە مانگی ئایاری داھاتوو بەڕێوەبچێت.
"کنێر عەبدوڵا" ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستان و یەکێک لە ڕێکخەرانی کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ناونیشانی کوشتنی ژنان پانێڵەکانی ئەنجام دەدات.
وتیشی، بەھۆی ڕژێمە داگیرکارییەکان و عەقڵیەتی پیاوسالاری و ناسەرەوەری یاسا، ژنان ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە، دوای ئەو کۆبوونەوە ڕاوێژکارییە کار لەسەر دەرئەنجامەکانیش دەکرێت.
"نەسرین محەمەد" بەڕێوەبەری دروستکراوەکانی بەرھەمی دانەوێڵە لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕێکی زۆری گەنم لە سلێمانی ھەیە، ڕۆژانەش گەنمی زیاتر دەھێنرێتە ناوشار.
وتیشی، مانگانە پێویستییان بە ٢٣ ھەزار تۆن گەنم ھەیە، بەو بڕەش ھەر ھاووڵاتیەیک ٩ کیلۆ ئاردی بەردەکەوێت.
ئەم ھەنگاوەی ڕووسیا دوای نزیکەی دوو ھەفتە لە ھێرشی سەر ئۆکراین ڕێگە بە چەکداری وڵاتانی دیکە و بە تایبەتی سووریا دەدات شەڕی ئۆکراین بکەن و ژمارەی قوربانییەکان لە ڕیزی سوپای ڕووسیا کەمدەکاتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا پوتین بە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی ڕاگەیاند "ئەگەر دەزانن ئەو خەڵکە بە ویستی خۆیان و بە بێ بەرژەوەندی ماددی دەیانەوێت بێن و یارمەتی خەڵکی دۆنباس بدەن، ئەوا دەبێت ھەرچییەکیان پێویستە بۆیان دابین بکەین و ھاوکارییان بکەین بگەنە ناوچەی جەنگ."
وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە سێرگی شۆیگو وتی ١٦ ھەزار خۆبەخش ئامادەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە خۆیان بگەیەننە مەیدانی شەڕ و شانبەشانی سوپای ڕووسیا لە ھەرێمی دۆنباس لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین بجەنگن.
شۆیگو پێشنیاری کرد ئەو موشەکانەی کە لە جۆری ستینگەر و جاڤێلینن و لە ئۆکراین لەلایەن سوپای ڕووسیا دەستیانبەسەردا گیراوە بدرێن بە ھێزەکانی دۆنباس لەگەڵ ژمارەیەک لە چەکی دژە فرۆکە و دژە تانک، پوتینیش ڕەزامەندی نیشاندا.
ئەحەد جەلیلیان سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، بەھۆی خۆڵبارینەوە، ڕەوشی کەشوھەوای سێ شاری قەسری شیرین و سەرپێڵی زەھاو و ئیسلام ئابادی خۆرئاوا لە حاڵەتی قەیراندایە و لە دوو شاری کرماشان و پاوەش حاڵەتی ھۆشداری ڕاگەیەنراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە شاری قەسری شیرین خۆڵبارین مەودای بینینی بۆ ١٠٠ مەتر کەم کردووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە سەرجەم خوێندنگەکانی قەسری شیرین و گوندەکانی داخراون.
لە پارێزگای سنەش، شارەکانی سنە و مەریوان و سەقز و کامیاران چوونە حاڵەتی ھۆشدارییەوە و بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی پارێزگاکەش، ڕەوشەکە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
بە پێی دیمەنی مانگە دەستکردەکان، کاروانێکی سەربازیی ڕووسیا کە درێژی کاروانەکە ٦٤ کیلۆمەترە و بە "کاروانی مەرگ" ناودەبرێت، دوای وەستانی بۆ ماوەی ٢ ھەفتە لە سنوورەکانی باکووری کیێڤ بەھۆی نەمانی سووتەمەنی و ھێرشی سوپای ئۆکراین، بەرەو ناوەندی شارەکە دەستی بە جوڵە کردووە.
لەبارەی جوڵەی ئەو کاروانە سەربازییەی ڕووسیا، رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت ئەو ھێزە شاری کیێڤ گەمارۆ بدات.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش، بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سوپای ڕووسیا لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراین نزیکبوونەتەوە و تەنھا نۆ میل لە ناوەندی شارەکەوە دوورن.
سکرتێری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە پۆستێکدا لە تویتەر نوسیویەتی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیرانی قەتەر "ئێمە گفتوگۆمان کرد دەربارەی ھاوئاھەنگی دوولایەنە، بەتایبەتی لەبواری وزە و وەبەرھێنان."
زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەھۆی ھێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین ھاوردەی گازی سروشتی ڕووسیایان ڕاگرتووە و نرخی گازی سروشتی لە ئەوروپا بۆ زیاتر لە سەدا ٣٠ بەرزبووەتەوە.
لەدوای شەڕی ئۆکراینەوە بەشێک لە وڵاتان بەدوای فرۆشیارێکی نوێی گازی سروشتی دەگەڕێن و جەنگی ڕووسیا زۆرترین گاریگەری لەسەر بازاڕی جیھان دروستکردووە.
جێنیفەر گرەنھۆڵم وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەوردی چاودێری ڕەوشی ئۆکراین دەکەن و سەرقاڵی ھەڵسەنگاندنن بۆ ئەو زیانانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیا، بە ناوەندێکی توێژینەوەی ئەتۆمیی لە خارکیڤ گەیشتووە.
وتیشی، ھێرشکردن بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین لەلایەن سوپای ڕووسیاوە مایەی نیگەرانییە و دەبێت مۆسکۆ کۆتایی بەو ھێرشانە بھێنێت.
دووای دەستپێکردنی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، سوپای ڕووسیا توانیویەتی دەست بە سەر ھەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ و ژاپۆریژیادا بگرێت.
ڕۆژی ١٢ی ئاداری ١٩٩١ ڕژێمی بەعس بۆ سەرکەوتکردنی ڕاپەرینی خەڵک ٣٣ گەنجی کەرکوکی شەھید کرد، بۆ یادکردنەوەی ئەو شەھیدانەش لە کەرکوک رێورەسمێک رێکخراو دوای پێشکەشکردنی چەند وتارێک تاجەگوڵینە لە بەردەم پەیکەری شەھیدان دانرا.