هەواڵەکانهەواڵەکان

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئینتەرپوڵ بڵاویکردەوە، بە گوێرەی یاساکانی پۆلیسی نێودەوڵەتی، پێویستە لەسەر ڕێکخراوەکە پارێزگاری بکات لە ھاریکارییەکانی  لەڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی پۆلیس و کەناڵە کراوەکانی پەیوەندییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕێگەپێدانەکانی ئینتەرپوڵ سەپاندنی سزا، یان ھەڵپەساردنی ئەندامێتی و دەرکردنی دەوڵەت لە ڕێکخراوەکە پەیڕەو ناکات.

جەختیشیکردووەتەوە، بۆ لەمەودوا  نوسینگەی ئینتەرپوڵ لە مۆسکۆ، ناتوانێت بەشێوەیەی راستەوخۆ داوا لە دەوڵەتانی بەشدار بکات بۆ گرتنەبەری ھیچ ڕێوشوێنێک، بەڵکو دەبێت داخوازییەکان ئاراستەی سکرتاریەتی گشتی بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە، تا بزانرێت مۆسکۆ پابەندی بنەماکانی ئینتەرپوڵ بووە یان نا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گروسی لە ڤیینەنا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامانجی سەرەکی لە دیدارەکە، بنیاتنانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بووە لەسەر ئاستێکی بەرز لە نێوان لێپرسراوانی ڕوسیا و ئۆکراین لە سەر دۆسیەی سەلامەتی ئەتۆمی.

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر گرنگە لە ھەنگاوە پێشنیازکراوەکاندا پەیامەکان بگەن بە ھەردوولا.

وتیشی، ھەنگاوەکان بەو ئاسانییە نەبووە، بەڵام بڕیارە دیداری دیکەش ئەنجام بدرێت، تەوەرەی سەرەکی گفتوگۆکانیش تایبەت بووە بە کاروبارە بنەڕەتییەکان، کە بڕیارە کاریان لەسەر بکرێت، لەبارەی پاراستنی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبوونەوە و بە پێی زانیارییەکان دوای کۆبوونەوەکە، نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پەیوەندی بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە کردووە و پێی وتووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی کراوەیە بە رووی پێشنیازی کاندیدکردنی "جەعفەر سەدر"، ئامۆزای سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و ھەموو ھەنگاو و ناوێکیش تاوتوێ دەکەن، بەڵام ھەنگاوی سەرەتا پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییە لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر، دواتر گفتوگۆکردنە لەبارەی کاندیدکردنی "جەعفەر سەدر"، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

فازڵ فەتلاوی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مالکی و سەدر، ھەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز و دیدار و کۆبوونەوەش دەکرێت لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر، بۆ پێکھێنانی حکومەت و چوونە ناو یەک کوتلە.

رۆژی پێنجشەممە، موقتەدا سەدر پەیوەندی بە نوری مالکییەوە کرد و پێشنیازی ئەوەی بۆ کردووە، "جەعفەر سەدر"ی ئامۆزای سەدر کاندید بکرێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، کە سەدر بەو پێشنیازەی دەیەوێت دەرگایەکی نوێ بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆییەکان و ئەو چەقبەستنە سیاسییەی لە دوای ھەڵبژاردنەوە دروستبووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی چالاکبوونی خێرایی با، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند لە ناوچەکانی خۆرئاوا و بەشێک لە شارەکانی باشوری عێراق دەستیپێکردووە و بەھۆیەوە مەودای بینین بۆ (٤ تا ٦) کیلۆمەتر کەمبووەتەوە. کەشناسی ھەرێم پێشبینیش دەکات ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە چەند ناوچەیەکی ھەرێم بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی پێشبینیش دەکات، رۆژی شەممە ئاسمانی ناوچەکانی ھەرێم ھەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بارینی بەفر و باران ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د.بەرھەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتەر رایگەیاند، ئەو دەستپێشخەرییە سیاسییەی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستویی سیاسیی و دەستوری کراوە بەرز دەنرخێنن و ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەرکی ئەوەیە پشتیوانی لە ھەوڵە نیشتیمانییەکان بکات بۆ گەیشتن بە مافە دەستورییەکان.

سەرۆک کۆمار راشیگەیاند، پشتیوانی لە ھەوڵە نیشتیمانییەکان دەکات بۆ ئەوەی دەست بکرێت بە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی بەتوانا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و خزمەتکردنی ھاووڵاتیان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات  لەساڵی ١٩٧٤ لە تەمەنی ١٧ ساڵدا پەیوەندی کردووە بە شۆرشی ئەیلولەوە ، لەساڵی ١٩٧٨ دا  بووە پێشمەرگە و چووەتە ڕێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ،  لە ١١ی ٣ ی ساڵی ١٩٩١ شەھیدکرا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەھیچ شێوەیەک ھیچ جۆرە ھێرش و بۆردومانێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بنکەیەکی سەربازی لەو شارە ئەنجام نەدراوە و ئەو زانیارییانەشی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ڕاشیگەیاند ، ئەو قاوشەی ڕۆژانێک پڕبوو لەخزمەت  بێدەکانی پڕبوو سەدان نەخۆش تێدا چارەسەریان وەردەگرت ،  خۆشبەختانە ئێستا وەک لە وێنەکەدا دەیبینن لەپێنچ قاوش بەتەنھا  یەک قاوش نەخۆشی تێداماوە .

ھاوکات سامان شێخ لەتیف وتی ، بەھیواین دوا شەپۆلی کۆرۆنا بێت و ژیانی ئاسایی بگەڕێتەوە، ھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمووان دەخوازم .

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیز ترەس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە چوارچێوەی سزاکانی بەریتانیا لەسەر روسیا، ٣٨٦ ئەندامی پەرلەمانی روسیایان خستووەتە لیستی سزاکانیان و رێگەیان پێنادرێت گەشت بۆ بەریتانیا بکەن و سەرجەم ماڵوموڵکیان لە بانکەکانی بەریتانیا بلۆک دەکرێت.

راشیگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانە دەنگیان بە سەربەخۆیی ھەردوو ھەرێمی لۆھانسک و دۆنێتسک لە ئۆکراین داوە و پشتگیرییان لە ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین کردووە، کە لە رۆژی ٢٤ی مانگی رابردووەوە دەستیپێکردووە.

رۆژی پێنجشەممە، حکومەتی بەریتانیا، ٧ سەرمایەداری روسیای خستە لیستی سزاکانی و ھەموو موڵەکانی ئەو سەرمایەدارانەی لە بانکەکانی بەریتانیا بلۆک کرد و رێگەیان پێنادرێت گەشت بۆ بەریتانیا بکەن.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، لە سێ ڕۆژی داھاتوودا ناوچەکە ڕوبەڕوی شەپۆلی پاڵەپەستۆی نزمی ئەروپا دەبێتەوە و دەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی عێراق و باران بارینیشی لەگەڵدا دەبێت.


لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوا نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممەوە عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو کەشە ساردەی کە لە ئەوروپاوە ھەڵیکردووە و پلەکانی گەرما بە تەواوی نزم دەبنەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرانسەری عێراق ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچەکانی باکور نمە باران و ھەندێک جاریش لێزمە باران دەبارێت و دەنگی ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.


کەشناسی عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە، کەشی سارد و باراناوی لە ناوچەکانی باکور تا ڕۆژی شەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت و لە ھەندێک شوێن پلەکانی گەرما بە تەواوی نزم دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکە "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی روسیا و "دیمترۆ کۆلیبا" وەزیری دەرەوەی ئۆکراین و ھەروەھا "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆڕبەندی دیبلۆماسی ئەنتاڵیا کۆدەکاتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەو کۆبوونەوەیە خاڵی وەرچەرخان بێت بۆ راگرتنی شەڕ و راگەیاندنی ئاگربەستی ھەمیشەیی لەنێوان روسیا و ئۆکراین. 

"مەولود چاوش ئۆغلۆ"ش رایگەیاندبوو، تورکیا لە ھەوڵەکانی بۆ راگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین و سەپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رەئیسی" رایگەیاند، لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ڤییەنا، بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ھێڵە سورەکانیان نابن و جەخت لەسەر داواکاری و مەرجەکانیان بە تایبەت ھەڵگرتنی سزاکان دەکەنەوە، "حەجە ئیسلام عەلی" ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شورای ئێرانیش رایگەیاند، تیمی دانوستانکار پابەندە بە مەرجەکان و دەبێت لەبەرچاو بگیرێن. 

ھاوکات "عەلی شەمخانی" گەورە لێپرسراوی ئێران رایگەیاند، دانوستانە ئەتۆمییەکان ھەموو سەعاتێک ئاڵۆزتر دەبن و ئەمریکاش ھیچ بڕیارێکی سیاسی نادات، ھۆشداریشیدا لە نیازی ئەمریکا کە نایەوێت رێککەوتنێکی ئەتۆمی بەھێز بەدیبێت. 

دانوستانکارانی ئەوروپاش لە فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا شوێنی دانوستانەکانیان لە "ڤییەنا" بەجێھێشتووە و دەڵێن بابەتەکە لە نێوان ئەمریکا و ئێران ماوەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری گشتی میراتی کلتووری پارێزگای سنە رایگەیاند، کلتوور و فەرھەنگی دەوڵەمەندی گەلی کورد بووە بەھۆی ئەوەی پارێزگای سنە وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران بناسرێت، لەچوارچێوەی ئەو ناساندنەشدا بڕیارە بە ئامادەبوونی نوێنەری زیاتر لە ٨٥ گەل و نەتەوەی جیاوازی ئێران لە شاری سنە کەرنەڤاڵێکی کلتووری گەورە بەڕێوەبچێت.

ئەوشە لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو، "ئیسماعیل زارعی کوشا"پارێزگاری سنە بە میدیاکانی ئێرانی رایگەیاند، چەند رێوڕەسمێکی تایبەت بە ئاھەنگ و شادییەکانی نەورۆز لە پارێزگای سنە بەڕێوەدەچن کە ھەموو نەتەوەکانی ئێران بەشداری تێدا دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرانی رێکخراوی یونسکۆ بۆ نەورۆزی ئەمساڵ میوانداری کراوە، ئەوەش دەرفەتێک دەبێت بۆ ئەوەی سنە وەک پایتەختی نەورۆز تۆمار بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی لەکاتی چوونی بۆ زانکۆ بۆ بەشداریکردن لە رۆژی جلی کوردی ئۆتۆمبێل لێی داو گیانی لەدەستدا.

خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بەناوی (پیانۆ مەریوان) تەمەن ١٨ ساڵ  لە بەردەم دەرگای سەرەکی زانکۆی سلێمانی ، لە رێگەی قلیاسان لە کاتی پەڕێنەوەی بۆ ناو زانکۆ ئۆتۆمبێل لێی داو گیانی لەدەستدا پیانۆ مەریوان، خوێندکاری قۆناغی یەکەم بووە لە بەشی بایۆلۆژی کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی. ھاوکات سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامادەیشیی بۆ کۆبونەوەی تر لەگەڵ لاڤرۆڤ دوپاتکردەوە ، وتیشی رەوشی شاری ماریپۆل زۆر خراپە و لاڤرۆڤ بەڵێنی داوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکات .

ھاوکات سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، مۆسکۆ لەگەڵ ھەر کۆبونەوەیەکدایە کە بۆ چارسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین بەرێوەبچێت و دەستپێشخەرییەکانیشیان بۆ کردنەوەی رێرەوی مرۆیی لە ئۆکراین بەردەوامە ، وتیشی ئۆکراین مەدەنییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەھێنێت .

کۆبونەوەکەی ئەنتاڵیا ، یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان گەورە دیبلۆماتکارانی روسیا و ئۆکراینە  لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی روسیا و ئۆکراینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وتیشی، لە ماوەی رابردوودا فەردەیەک ئاردیان بە ٣١ ھەزار دینار کڕیووە ، بەڵام ئێستا لە بازاڕ فەردەیەک ئارد بە ٥٠ ھەزار دینار دەکڕن، ئەوەش بێجگە لە بەرزبووەنەوەی نرخی سوتەمەنی و زیادکردنی باج و رسومات، ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە، ئەوا یان خۆیان ٦ نان دەکەن بە ھەزار دینار یان نانەواکانیان دادەخەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...539540541542543...996