سەرۆکی ئۆکراین: چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژمان نییە
١١ی ئازاری ٢٠٢٢
١١ی ئازاری ٢٠٢٢
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا وردەکاریی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان راگەیاند و ئۆپراسیۆنەکەی بە "مێژوویی" وەسف کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، 200 سەرباز و 155 فڕۆکە، کە لە نێوانیاندا چوار فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و چەند فڕۆکەیەکی سووتەمەنی، بەشدارییان لە پڕۆسەی رزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەمدا کردووە.
ناوبراو رایگەیاند، کە فڕۆکەوانە بریندارەکە بەهۆی ئەو مەشقانەی پێی کرابوو، توانیویەتی بەسەر شاخەکاندا سەرکەوێت و خۆی بشارێتەوە تا ئەو کاتەی لە ماوەی 48 سەعاتدا رزگارکرا، جەختیشی لەوە کردەوە کە ساتی کۆتایی سەرخستنی فڕۆکەوانەکە کەمتر لە 10 خولەکی خایاندووە و هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنەکەدا بریندار نەبووە.
سەبارەت بە روبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئێران، ترەمپ رایگەیاند کە هەلیکۆپتەرەکانیان کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی سوپای ئێران، بەڵام بەهۆی "خراپی و کۆنی" چەکەکانی ئێرانەوە زیانیان پێنەگەیشتووە.
ترەمپ ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا دوو فڕۆکەی ئەمریکی کە لە کاتی نیشتنەوەدا پەکیانکەوتووە، لەلایەن هێزەکانی خۆیانەوە تەقێنراونەتەوە بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی سوپای ئێران.
ناوبراو بە تووندی هەڕەشەی وێرانکردنی ئێرانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە تەنها لە 37 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 13 هەزار هێرشیان ئەنجامداوە، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ باڵادەستیی سەربازیی ئەمریکا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا زەمالەی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم لە وڵاتی چین رادەگەیەنێت.
خوێندنی باڵا بۆ خویندن لە وڵاتی چین بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا چەند مەرج و رێنماییەکی داناوە و داوا دەکات هەرکس ئەو مەرجانە تێدایە دەتوانێت لە ڕیگەی ئۆنلاینەوە داواکری پێشکەش بکەن
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى: زەمالەى خوێندنى (ماستەر و دكتۆرا) لە وڵاتى چین ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی لە هەردوو پرۆگرامى (MOFCOM- CSC) زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە داواکاری لە رێگەی ئەم دوو لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://mega.nz/folder/2MVQkbLL#4WBUSS6LbRVgC6Zof1ts5w
https://mega.nz/folder/2N0wlDpR#L462GmyQhSh9TpDu4P7nFQ
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر بەرنامەی ماستەر و دكتۆرا دەکات.
مەرج و لایەنی کۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
١) داواکار دەبێت دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
٢) داواکار دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ کەمتر بێت و ڕەوشی تەندروستی باش بێت.
٣) فەرمانبەر لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كه بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەیه، هاندهدرێت بۆ پێشكهش كردن بۆ ئهم زهمالهیه.
دۆکیۆمێنتی پێویست بۆ پێشکەشکردن:
بڕوانامەی دەرچون کە پشراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی داد و
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی دادو
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
بڕوانامەی تەندروستی کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
تێستی زمانی ئینگلیزی وەک تۆیفل و ئایڵتس.
دوو نوسراوی (Recommendation) لەلایەن مامۆستایانی زانکۆکەی یان لە شوێنی کار.
پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
هەر دۆکیۆمێنتێکی تر کە لە پرۆسەی پێشکەش کردن داوا کرابێت.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و
ئیمێلە ([email protected]) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
١. ماستەر:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
● پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی مالپەری زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
دکتۆرا:
● پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
● پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
● دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
● ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
● داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
● کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
● کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
● پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەڕێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (٣/٥/٢٠٢٥)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە ڕەوانە بکەن ([email protected]):
لەسەرەوە وشەی ( CSC) یان (MOFCOM) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.
● ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە
● شوێنی کار
● بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر و دكتۆرا لە ...
● كۆپی ههموو ئهو دۆكۆمێنتانهی بهكارهێنراوه بۆ پێشكهشكردن له یهك PDF
● دوای پێشکەشکردنی لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت شاشەکە سکرین شۆت بکات و وێنەکەی بنێرێت.
● وێنەیەک لە تێستی زمانی ئینگلیزی تۆیفل یا ئایلتس
● ئیمێل
● تەلەفۆن
تێبینی:
هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تکایە بۆ هەر پرسێارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: (٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢)
ئیمێل: [email protected]