هەواڵەکانهەواڵەکان

ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی ‌ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو ھێرشە تاوانکاریە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە ھەولێر ئەنجامدرا. 


وتیشی، پێکھاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم ھێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕوبەڕوی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەقەی سەروەریی عێراق و ھەروەھا لە بەرامبەر ھێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵک و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێتاوان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەچالاكییەكەدا و لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە بووبونە هۆی بێزاركردنیان ، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ش ، ن ، ف )،(أ، ح، م)،(ر، م، ح)،(م ،ر، م)،(أ، ص، أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان .

لەچالاكییەكی تردا توانرا سێ‌ تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێن كە ویستبویان هەڵبكوتنە سەرهاوڵاتییەك و تەقەی لێبكەن.

لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە ،لەئێستادا تۆمەتباران ( ی ، د ،ع) ٫ ( ا، ا، ن) ٫(م ، ع ، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون.

لەكاتی دەرچوونی هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی نوسینگەی بەكرەجۆ توانرا تۆمەتبارێكی تر بەناوی (ه ، س ، م ) دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتبار بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی میسر بڵاویکردەوە، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە ترسنۆکانە دەکەن کە بە کۆمەڵێک موشەکی بالیستی شاری ھەولێریان کردە ئامانج و بەھۆیەوە زیانی مادی لێکەوتەوە.

حکومەتی میسر ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی لە پاڵ عێراقی دۆستدا دەوەستێتەوە و، پشتیوانی دەکەن بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێوشوێنێک لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەیدا.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر دەکات لە ھەرێکی کوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ھەموو شێوەیەک لە پاَڵ عێراقدا دەوەستنەوە، بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەی و ھەموو جۆرە توندوتیژی و تیرۆر و توندڕەوییەکیش ڕەتدەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٣/١/٢٠٢٢ بۆ ٢٨/٢/٢٠٢٢ ڕێژەی وەڵامدانەوەی سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەستۆپاکی و ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی خۆیان لە ١٠٠% بووە.

سەبارەت بە دەسەڵاتی دادوەریش، دەستەکە ئاشکرایکردووە، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و جێگر و ئەندامانی دادگاکە و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەر  و سەرۆکی دادگای تەمیزیش، بە ھەمان شێوە ڕێژەی وەڵامدانەوەیان بۆ ئاشکراکردنی ئەستۆپاکی خۆیان لە ١٠٠%، بەڵام دادوەران لە ٩٠% بووە.

دەستەی دەستپاکی ئاشکرایکردووە، ڕێژەی پابەندبوون و وەڵامدانەوەی وەزیرەکانی حکومەت بۆ دیاریکردین ئەستۆپاکی خۆیان ٣٧.٥% بووە، ھەردوو جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پابەندبوونی ئەستۆپاکیان بە ڕێژەی لە ٥٠% بووە، لە کاتێکدا ڕێژەی پابەندبوونی ئەستۆپاکی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ٢٥.٢% بووە.

سەبارەت بە پابەندبوونی پارێزگارەکان بە دەرخستنی ئەستۆپاکی و ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی خۆیان لە ٤٠% بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایگەیاند، لەبارەی رەوشی بازاڕ بڕیار درا بە دروستکردنی ژووری ئۆپەراسیۆن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە دەسەڵاتی تەواوی یاسایی و ئیداری دەبێت، بۆئەوەی لە بەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان چاودێری بازاڕ بکەن و سزای یاسایی ئەو کەسانە بدەن سەرپێچی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتی تەواوی ھەیە بۆ رێکخستنی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو، ئەو بەنزینەی بە نرخی حکومەت لە ھەندێ بەنزینخانە دابەش دەکرێت، بەجۆرێک ئەو بەنزینە بۆ تاکسی و پاس و ھۆیەکانی گواستنەوەی گشتی زیاتر بێت، بۆئەوەی رێگری لە گرانبوونی نرخی گواستنەوە بکرێت و باری سەرشانی ھاووڵاتییان گران نەکرێت.

جەختیشیکردوەتەوە، ژووری ئۆپەراسیۆن دەسەڵاتی خۆی بەکاردەھێنێت بۆ ئاسانکاری زیاتر بە مەبەستی ھاوردەکرنی کەلوپەلەکانی خۆراک و سوتەمەنی بە ڕەچاوکردنی کوالێتی و ڕێنماییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیک سۆلیڤان ڕاوێکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئیدانەی ھێرشە موشەکییەی سەر شاری ھەولێری دەکات و لە ھێرشەکەشدا ھیچ پێگە و ھاوڵاتییەکی ئەمریکا زیانیان پێنەگەیشتووە.


سۆلیڤان ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن کار دەکات لەسەر دەستنیشانکردنی ئەو ئامانجەی کە ئێران ھێرشی کردووەتە سەر، کاری پێویستیش دەکەن بۆ بەرگری لە ھاوڵاتییەکانیان و بەرژەوەندی و ھاوپەیمانەکانیشیان.


جەختیشیکردەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕاوێژ دەکەن، بە مەبەستی ھاوکاریکردنیان بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری موشەکی، بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری لە شارەکانیان بکەن.


وەزارەتی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە ١٢ موشەکی بالیستی لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانەوە ھێرشکراوەتە سەر شاری ھەولێر، دواتریش سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆ لە ھێرشەکە ڕاگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کۆبوونەوەکە ئەنجومەنەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو دەستدرێژیەی کە بە موشەک لە خاکی ئێرانەوە شاری ھەولێری عێراقی کردە ئامانج، دەستدرێژییە بۆ سەر بنەماکانی ھاوسێیەتی نێوان عێراق و ئێران و ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە گەلی ھەردوو وڵاتی ھاوسێ پێکەوە دەبەستێتەوە.


ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێرشەکە پێشێلکاری یاسا و پەیڕەوە نێودەوڵەتییەکانە.


ڕوونیشیکردووەتەوە، پێشتر عێراق چەندجارێک ڕەتیکردووەتەوە سەروەریی خاکەکەی پێشێل بکرێت بۆ بەکلایکردنەوەی کێشەی نێوان وڵات و لایەنەکان.


دووپاتیشیکردەوە، عێراق ڕەتیدەکاتەوە خاکی وڵاتەکەی بەکار بھێنرێت بۆ دەستدرێژی کردنە سەر وڵاتانی ھاوسێ.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختکراوەتەوە ، عێراق لە ڕێگەی دیپلۆماتییەوە داوای ڕوونکردنەوەی ڕوون و ئاشکرای لە لایەنی ئێران کردووە و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی سەرکردایەتی سیاسی ئێرانە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر رایگەیاند، زۆر بە تووندی ئیدانەی لێدانە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی سەر ھەولێر دەکات.


راشیگەیاندوە، لێدانە مووشەکییەکان پێشێلکارییەکی زۆر خراپی سەر سەروەری عێراق بوون، ھیچ یەکێک لە باڵەخانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیانییان پێنەگەیشتووە و ھیچ کارمەندێک بریندار نەبووە و ھیچ ئاماژەیەک نییە ھێرشەکان بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووبن.


جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئێران پێویستە دەستبەجێ ھێرشەکانی ڕابگرێت و ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت و دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆی عێراق بوەستێنێت، ھاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ھاوبەشە عێراقییەکانیدایە، لەوانەش ھاوبەشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان و یارمەتی ھاوبەشەکانمان لە ناوچەکە دەدەین بۆ ئەوەی بەرگری لە خۆیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ١٢ی ئاداری ١٩٩١ خەڵکی جەلەولا ڕاپەرینیان کرد و تا ئێوارە ناو شاری جەلەولا و دەوروبەریان ڕزگارکرد، بەڵام دواتر ڕژێم لە ئاسمان و لە زەمینەوە بە چەکی قورس تۆپبارانی کردن و بەھۆیەوە چەندین ھاووڵاتی شەھید بوون و ڕژێمیش زیانێکی زۆری ماددی و مەعنەویی لێکەوت.

لەلایەکی ترەوە ھەر ھەمان ڕۆژ قەزای مەخمووریش لە خوارووی ھەولێر ڕزگارکرا و لە ڕێگەی موسڵیش ھاووڵاتیان لە زێی کەڵەک پەڕینەوە بۆ بادینان و ئاکرێ و ناحیەی بجیل و سورچیایەتی و بەردەڕەش تا دەگاتە شێخان و سەرزێی خازر ڕزگارکران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، سەردانی حەننانە لە پارێزگای نەجەف بکەن و لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر کۆدەبنەوە و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند، ھەر ئەمڕۆ کوتلەی سەدر کۆبوونەوەیەکی ناوخۆیی لە بارەی دواین پێشھاتەکانی تایبەت بە پڕۆسەی سیاسی و لێکنزیکبوونەوەکانی ناو ماڵی شیعە لە پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، سوپای ڕووسیا پێشڕەوییان کردووە و لە شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراین نزیکبوونەتەوە و تەنھا ٩ میل لە ناوەندی شارەکەوە دوورن، لە کاتێکدا چەند ڕۆژی ڕابردوو ١٢ میل لە سەنتەری کیێڤەوە دوور بوون.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاشکرایکردووە، لە یەکەم ڕۆژی ھێرشەکەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە، ڕووسیا ٧٧٥ مووشەکی ئاڕاستەی ئۆکراین کردووە و ژمارەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نزیکبوونەوەی سوپای ڕووسیا لە کیێڤ لە کاتێکدایە، کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکراین و بە تایبەتیش بەرەو کیێڤ خاوبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ڕایگەیاند ئەو شەپۆلە بەفربارینەی تورکیای گرتووەتەوە نەبووەتە ھۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ھەولێر و ئیستەنبوڵ گەشتەکانی ئەمڕۆ شەممە لە نێوان فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ بۆ ھەولێر ئاسایی دەبن.

گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ ئامارێکی بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە لە کاتژمێر ٧ و نیوەوە چڕیی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری شارەکە ٣٠٪ بووە و ھاتوچۆی بارھەڵگر قەدەغە کراوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕایگەیاند بەھۆی بەفربارین چەندین ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە، ھەروەھا دەوامی سەرجەم قوتابخانە، فەرمانگە و دامەزراوەکان ڕاگیراوە، جگە لە ھێزە ئەمنییەکان و تەندروستی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی سپۆتنیک لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاروانێکی لۆجستی کە لە ٤٠ بارھەڵگر پێکھاتبوو و ھەڵگری چەندین جۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیی بوون، ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کاروانە لە ڕێی ھەرێمی کوردستانەوە و لە دەروازەی وەلیدەوە گەیشتووەتە حەسەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆزێف بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ھەرچەندە دەقی کۆتایی بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەیە و لەسەر مێزی دانوستانە، بەڵام بە ھۆکاری دەرەکی پێویستە دانوستانەکانی ڤییەننا ڕابگیرێن. وتیشی، بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و لایەنەکانی تر بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.

لە کاردانەوەی ڕاگرتنی دانوستانەکانیش، سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتەر ڕایگەیاند، ھیچ ھۆکارێکی دەرەکی کاریگەری لەسەر ئیرادەی ھاوبەشی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی بە کۆمەڵ نابێت.

ئەمیر حسێن عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو و بەھێز بەردەوامن و ئەگەر ئەمریکا جدی بێت، دەرئەنجامی دانوستانەکان دڵخۆشکەر دەبن.

لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردووەوە دانوستانی نێوان وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستیپێکردەوە و تا ئێستا ٨ جار ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کۆبوونەتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان ئەنجامیان نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...536537538539540...996