هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەمڕۆ بەھۆی چالاکبوونی خێرایی با لە ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق، شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی ئەنبار و دیالە و چەند شوێنێکی تری گرتەوە، بەڵام تا ئێستا ئاماری ئەو کەسانە رانەگەیەندراوە کە بەھۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 


شارەزایانی کەشناسیش پێشبینی دەکەن ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە بگاتە چەند ناوچەیەکی باشووری ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن کۆبوونەوە. 


لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای خوێندنەوە و ھەڵوەستەکردن لەسەر دۆخی سیاسیی وڵات، گفتوگۆ کرا لە بارەی میکانیزمەکانی دەربازبوون لە تەنگەژە، قەیرانەکان، زاڵبوون بەسەر کۆسپەکاندا و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و لێکتێگەیشتن. بەجۆرێک ببێتە مایە سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی زیاتر. 


ھەر ئەمرۆ بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە،لە کۆبوونەوەکە دوای ھەڵسنگاندن و تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گفتوگۆی ھەمەلایەنە و بەرپرسیارانە کرا لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەرک و بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر باسی لەوەشکردووە، لێگەڕێن با یەک لەسەر سێی پەکخەری چوارچێوەی ھەماھەنگی نیشتمانی بێت و ھاوپەیمانی رزگاریش بە نیشتمانی بمێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لۆژیک لە کوێدایە ئەوەی دوێنی لە سەنگەری بەرگری لە عیراقی و تێکشکاندنی پاشماوەی بەعسییەکان و تیرۆریستانی قاعیدە و داعش بووە پێی بڵێت بڕۆ ببە بە ئۆپۆزسیۆن. 


راشیگەیاند، ھێشتا حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک کێشەی چارەسەرنەکراوی دەستوری و یاسایی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ھەیە کە گرنگترینیان ماددەی ١٤٠ی دەستور و دۆسیەی نەوت و پرسی ھێزی پێشمەرگەیە. 


جەختیشیکردەوە، نابێت ھەموو ھەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بکەنە قوربانی دەستکەوتی چەند کەسێک کە ھیچ بەھایەک بۆ قوربانییەکانی گەلی کورد دانانێت و بە دوای دروشمێک کەوتوون کە ھیچ باوەڕیان بە مافی کورد و پێکھاتەکانی دیکەی عێراقیش نییە، بۆیە ئەوەی سبەی دەگوزەرێت لە پێناوی حکومەتێکی بەھێزی نیشتمانی و داھاتوویەکی باشتر بۆ گەلانی عێراق نییە ، بەڵکو ھەندێک لایەن بەپێی بەرژەوەندی تایبەت  لە ئاوی لێڵ مەلە دەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ حووسیەکانی یەمەن بە موشەک ھێرشیانکردووەتە سەر وێستگەیەکی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شاری جدەی سعودیە و بەھۆیەوە ئاگر لە بەشێکی وێستگەکە کەوتووەتەوە. 


ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە رایگەیاند، حوسییەکان ١٦ ھێرشی دوژمنکارانەیان کردووەتە سەر سعودیە. 


ئاماژەیان بەوەشکرد، ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی بۆمبڕێژکراوی حووسییەکان، کە ئاڕاستەی وێستگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شارەکانی نەجران و جیزان و ریازی پایتەخت کراون، لە لایەن سیستمی بەرگریی سعودیەوە خراونەتە خوارەوە.


لەبارەی ھێرشەکەوە گرووپی حووسییەکان، بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند، ھێرشێکی نەوعی و فراوانیان لە قوڵایی سعودیە ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی دەستەی ئەرکانی گشتیی سوپای روسیا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی سەربازیی بۆ سەر ئۆکراین، لە ٢٤ی مانگی شوبات، ھەزار و ٣٥١ سەربازی روسیا کوژراون و سێ ھەزار و ٨٢٥ سەربازی تریش بریندار بوون، لە بەرامبەردا زیاتر لە ١٤ ھەزار سەربازی ئۆکراینی کوژراون و نزیکەی ١٦ ھەزاری تریش بریندار بوون.


لەبارەی زیانە لۆجستییەکانی سوپای ئۆکراینیشەوە رایگەیاند، ھێزەکانی روسیا ھەزار و ٥٨٧ تانک و زرێپۆش و ١١٢ فڕۆکەی جەنگی و ٣٦ ھێلیکۆپتەر و ٣٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٤٨ سیستمی بەرگریی ئاسمانی و ١١٧ راداری سوپای ئۆکراینیان لەناوبردووە و بەرەو پێشچوون لە قۆناغی یەکەمی ئامانجە سەرەکییەکانیان بەدیھاتووە.


رۆژی چوارشەممە پەیمانیی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" بڵاویکردەوە، لە چوار ھەفتەی رابردوودا حەوت بۆ ١٥ ھەزار سەربازی سوپای روسیا لە شەڕی ئۆکراین کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ نێمێس وتەیەکی کردووە بە دروشمی خۆی کە دەڵێت "بە سادەیی بژی بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە بە سادەیی بژین."

جۆ نێمێس لەبارەی ئەزموونی خۆی لەو ماوەیەدا نوسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی خانووی نیە، مۆبایل بەکارناھێنێت، ئاوی گەرمی نییە و جلی نوێ ناکڕێت، بەڵام ھەست بە دابڕان ناکات.


Jo Nemeth looks out the window of her shack, pictured in story about living without money.


جۆ نێمێس لەبارەی ئەوەی چۆن توانیویەتی بەبێ دەستکەوتن و خەرجکردنی ھیچ بڕە پارەیەک ئەو ماوە زۆرە بژی، دەڵێت خەڵکی دیکە لەبەرامبەر خزمەتکردن، شوێنی مانەوەی بۆ دابین دەکەن و خواردنی پێدەدەن.

ئێستا جۆ نێمێس لەگەڵ ژنێک دەژی کە ھاوسەرەکەی لەژیاندا نەماوە. ھاوڕێکەی کار دەکات و جۆ نێمێس-یش کاروباری ماڵەوەی بۆ جێبەجێدەکات، بۆیە ئەو ژنە لەبەرامبەر ئەم کارە شوێنی مانەوەی بۆ دابین کردووە و خواردنی پێدەدات.

money free life

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەرشەد تەھا راوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بۆ بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، ناردنی راپۆرتی سێیەمی یاسای چاکسازی بۆ پەرلەمان دواکەوتووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە رۆژانی داھاتوو راپۆرتی سێیەم رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.


باسی لەوەشکرد، ھۆکاری دواکەوتنی ناردنی راپۆرتی سێیەمی یاسای چاکسازی بۆ ئەوەیە سەرجەم وردەکارییەکانی راپۆرتەکە کۆتایی پێبھێنرێت و ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئەم راپۆرتە بکرێتە دوایین راپۆرتی یاسای چاکسازی و راپۆرتی چوارەمی یاساکە نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ لەسەر سکاڵایەکی"عالیە نوسەیف"ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە داوای بڕیاری دادگای کردووە لەبارەی نادەستووری بوون و ھەڵوەشاندنەوەی کاندیدکردنی "رێبەر ئەحمەد"کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاندوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەردوو لایەنی سکاڵاکە، دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت و بڕیار دەدرێت لەبارەی دەستووریبوون یاخود نەبوونی کاندیدکردنی "رێبەر ئەحمەد" بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن شەوی رابردوو گەیشتە "برۆکسل" و بەشداری لە لوتکەی ناتۆ و لوتکەی جی ٧ و یەکێتی ئەوروپا دەکات، لە ھەر سێ لوتکەکەشدا تاوتوێی چۆنیەتی رووبەرووبونەوەی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەکرێت. 


بایدن بەر لە گەیشتنی بۆ برۆکسل رایگەیاند، پیشانی دەدەن کە وڵاتانی خۆرئاوا یەکگرتوون لە بەرگری کردن لە دیموکراسییەت و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا ناتوانێت دابەشیان بکات، چونکە لە ھەموو کات بەھێزترن.


رۆژنامە ئەمریکییەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، بایدن لە برۆکسل زنجیرەیەک سزای تر بەسەر ئابوری روسیا دەسەپێنێت، کە کۆمەڵەی پیشەسازی سەربازی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا خەلیفە سیراجەدین حەقانی کردە وەزیری ناوخۆ بە وەکالەت و وەک جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانیش دیاریکرا . بەڵام وەزیرەکانی تر بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستەکانیاندا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی وەزیرە نوێکان دەکرێت .

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا حکومەتەکەی تاڵیبان روبەڕوی رەخنەی نێودەوڵەتی توند بۆوە بەھۆی ئەوەی پاشگەزبۆوە لە بریاری کردنەوەی خوێندنگای ناوەندی بۆ کچان و رایگەیاند  ، ئەو خوێندنگایانە بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەو کاتەی بەپێی یاساکانی ئاینی ئیسلام پلانێک بۆ کردنەوەیان دادەنرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات "ھەدەپە"لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەو ھێرشەی ھێزە ئەمنییەکان لە تۆڵەی ئەو ئاھەنگە جەماوەرییە بووە کە لەنەورۆزدا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەزڵوم کۆبانێ"فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە"رایگەیاند، لە شەڕی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بە جیھان جێبەجێکرد، دوای ئەوەی لە باغۆز سەرکەوتنی سەربازییان بەسەر داعشدا تۆمارکرد.

راشیگەیاندوە، دوای ٣ ساڵ لە شکستھێنانی داعش، ھێشتا وەڵامی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان و چارەسەرکردنی کێشەی ھەزاران دەستگیرکراوی داعش و رێگریکردن لە مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر لەئاستی پێویستدا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات کۆچبەرەکان رەوانەی بنکەی پۆلیسی ئیزمیر کراون بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەی لە پارێزگای ھەولێر ئاسمان زۆربەی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت لەگەل دابارینی نمەبار ان و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەشێوەی ھەورە بروسکە تاوە بارانی مام ناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگا.


ھەر بەپێی پێشبینییەکان سبەی لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە دابارین بەشێوەی نمە باران لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگا دەبارێت و بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا دەبارێت، لەھەندی ناوچەی دەور و بەری شاری سلێمانی بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت.


کەشناسی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای سبەی پارێزگای دھۆکی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە، ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیر لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆە تا شەو دابارین بەشێوەی نمە باران و ھەروەھا تاوە باران و بروسکە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگادا دەبێت، لە ناوچەکانی باکووری پارێزگا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت.


لەبارەی کەشوھەوای سبەی پارێزگای ھەڵەبجەشەوە رایگەیاندووە، ئاسمان بەگشتی ھەوری تەواو دەبێت لەگەل کەشێکی ناسەقامگیری سارد لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە دابارین بەشێوەی نمە باران  لە زۆربەی  ناوچەکانی پارێزگا دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژھەڵات دەبارێت لە ھەندێ ناوچەی سەنتەری شاری ھەڵەبجە و دەوروبەری بەشێوەی تێکەڵەی بەفر و باران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێمی کوردستان سبەی پلەکانی گەرما لەسەرجەم پارێزگان دادەبەزن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەنس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ناتۆدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی بەھێزکردنی لایەنی بەرگری بۆ ئێستا و داھاتوو، جەختیشی کردەوە لە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا.

وتیشی، پێویستە لەسەر ناتۆ رێگەنەدات بە ھیچ ھێرشێک بۆ سەر  سەروەری وڵاتان و بەردەوامیش دەبن لە پێشکەشکردنی ھاوکاری سەربازی بە ئۆکراین.

جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناتۆ گەیشتۆتە برۆکسل و کۆشکی سپی سەبارەت بە سەردانەکە رایگەیاند، بایدن سزای نوێ بەسەر رووسیادا دەسەپێنێت کە کەسایەتییە سیاسی و ئابورییەکان دەگرێتەوە، جەختیشی کردەوە لە بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ ئۆکراین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...517518519520521...995