ژنێک ماوەی 5 ساڵە بەبێ پەیداکردن و خەرجکردنی پارە دەژی
کوردسات نیوز
٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢
هاوڵاتی بەریتانی، جۆ نێمێس-ی تەمەن 51 ساڵ. وێنە:Supplied/Jo Low Impact
جۆ نێمێس وتەیەکی کردووە بە دروشمی خۆی کە دەڵێت "بە سادەیی بژی بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە بە سادەیی بژین."
جۆ نێمێس لەبارەی ئەزموونی خۆی لەو ماوەیەدا نوسیویەتی، سەرەڕای ئەوەی خانووی نیە، مۆبایل بەکارناھێنێت، ئاوی گەرمی نییە و جلی نوێ ناکڕێت، بەڵام ھەست بە دابڕان ناکات.
جۆ نێمێس لەبارەی ئەوەی چۆن توانیویەتی بەبێ دەستکەوتن و خەرجکردنی ھیچ بڕە پارەیەک ئەو ماوە زۆرە بژی، دەڵێت خەڵکی دیکە لەبەرامبەر خزمەتکردن، شوێنی مانەوەی بۆ دابین دەکەن و خواردنی پێدەدەن.
ئێستا جۆ نێمێس لەگەڵ ژنێک دەژی کە ھاوسەرەکەی لەژیاندا نەماوە. ھاوڕێکەی کار دەکات و جۆ نێمێس-یش کاروباری ماڵەوەی بۆ جێبەجێدەکات، بۆیە ئەو ژنە لەبەرامبەر ئەم کارە شوێنی مانەوەی بۆ دابین کردووە و خواردنی پێدەدات.




