هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و بەشێک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیش لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند "یەکێتی ھیچ بڕیارێک لەدەرەوەی ئیرادە و بەرژەوەندی گەلەکەمان نادات و ھیچ ئیرادەیەکی سەپێنراویش قبوڵ ناکات."

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا بەشێکی زۆری فراکسیۆن و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ئامادەنین بەشداری کۆبونەوەکە بکەن، بەھۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونە ریککەوتن.

لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین ھەڵوێستی یەکێتیشی وەک ھێزێکی بەرپرسیار و پارێزەری مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان راگەیاند.

بافڵ جەلال تاڵەبانی "پەرلەمانتارانی یەکێتی لەسەر دوایین ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق بەرچاوڕوونکرد."

بافڵ تاڵەبانی وتیشی "بە پشتبەستن بە مێژووی سەربەرزی یەکێتی و گەلەکەمان ھەموو ھەنگاو و بڕیارێکمان لەپێناو یەکڕیزی و دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی میللەتەکەمانە."
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کۆچەر جەمال" بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە مانگی ١٢ ساڵی رابردوو و  مانگی ١ی ئەمساڵ رێژەیەکی زۆری بەفر و باران باریووە، لە ئێستاشدا رۆژانە نزیکەی ٥ بۆ ٦ سانتیمەتر ئاوی بەنداوەکە زیاد دەکات، تائێستاش ٣٩٪ی ئاو لە بەنداوەکەدا ھەیە و ٩٪ی ماوە بگاتەوە ساڵی رابردوو.

وتیشی، ئەگەر مانگی داھاتوو بارانبارین بەردەوام بێت، چاوەڕوان دەکرێت بگاتەوە ئاستی ساڵی رابردوو.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیتەی کۆچبەرانی سەرێکانی لە رۆژئاڤای کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی رەوشی ناوچەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، لە درێژەی ھێرش و پەلامارەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا و گروپی ھەمزەی سەر بە سوپای نیشتمانی سوریا نۆ خانووی ھاووڵاتیانیان روخاندوە، رەز و باخەکانی گوندی "کانی ئەسپ"یشیان لە سنوری عەین عیسا تێکداوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، شوێنی رەزو باخەکان دەکرێن بە گۆڕەپان و مەشقی سەربازیی، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەن ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەو گروپانەی فەرمان لە حکومەتی تورکیاوە وەردەگرن سزا بدرێن و کۆتایی بە داگیرکاری بھێنن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەرایەتیی ھەمیشەیی سعودیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، پەیامێکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و رایگەیاند، ھێرشی تیرۆریستانەی حوسییەکان، بۆ سەر ژێرخانە مەدەنی و وێستگەکانی سعودیە بەردەوامە و رۆژی ھەینی ھێرشکراوەتە سەر وێستگەیەکی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان لە شاری جدە و وێستگەیەکی تر لە شاری جیزان.

راشیگەیاندوە، پێویستە حوسییەکان لەسەر بەردەوامی کارە تاوانکارییەکانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، بۆیە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد کۆببێتەوە و ئیدانەی ئەو پەلامارەی حوسییەکان بکات و رێکاری توند بەرامبەر ئەو گرووپە بگرێتەبەر.

ئێوارەی رۆژی ھەینی، حوسییەکانی یەمەن بە موشەکی بالیستی ھێرشیانکردە سەر وێستگەیەکی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە شاری جدەی سعودیە و بەھۆیەوە ئاگر لە بەشێکی وێستگەکە کەوتووەتەوە، دواتر گرووپی حوسییەکان، بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و رایگەیاند، ١٦ ھێرشی فراوانیان لە قوڵایی سعودیە ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی و فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە و ھەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی ھەڵوێستی یەکێتی بەرامبەر دواین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق.


بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا بەشێکی زۆری فراکسیۆن و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان ئامادەنین بەشداری کۆبونەوەکە بکەن، بەھۆی ئەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران نەگەیشتوونە ریککەوتن.


پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە بەغداد رایگەیاند، زەنگی چوونە ژوورەوەی پەرلەمانتاران بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لێدراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، زانیارییان پێگەیشتووە پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا ڕێککەوتوون بەھاوبەشیی ھێرش بکەنە سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی ھێزی تایبەتی بە چەکی قورسەوە ناردووەتە ئەو ناوچانەی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە گەریلایان تێدایە، ئەوەش ھەنگاوێکی زۆر مەترسیدارە و تەنھا خزمەت بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا دەکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە سەرۆکی فراکسیۆنەکان و قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی ھەرێم، نوێنەری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری بانکەکانی سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچە کۆبونەویەکی راوێژکاری ئەنجامدا، چەند راسپاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی مووچەی خانەنشینان خستەڕوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکە، بڕیاردار راسپاردەکان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکرێن، کە پێکھاتوون لە  جیاکردنەوەی مووچەی خانەنشینی سەربازی لەگەڵ خانەنشینی مەدەنی، ھەروەھا لەکاتی دانانی خشتەی مووچەدا ئەولەویەت بدرێت بە خانەنشینان لەناو ریزبەندی وەزارەتەکاندا، بنکەی دابەشکردنی مووچە بۆ بانکەکان، لەھەر شوێنێک پێویستبوو زیادبکرێت.

ھەروەھا لەکاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیندا، بەپێی ژمارەی ناسنامەی خانەنشینی یان بەپێی پیتەکانی ئەلفوبێی ناوەکانیان بێت و شوێنی گونجاو شایستە دابین بکرێت بۆ خانەنشینان لەکاتی چاوەڕێ کردنیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.  

ھاوکات چەند راسپاردەیەک بۆ چارەسەری دوورمەودا، خرایەڕوو کە داوا دەکات پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری و دابەشکردنی مووچە بکرێت بە سیستمی کارتی و پەلەش بکرێت لە جێبەجێکردنی سیستمی ھاوتای کەسی و ھەژماری بانکیی بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دوای کۆتایی سەردانەکەی لە برۆکسڵ، بە میدیای تورکیای ڕاگەیاندووە، ھێشتا کاتیان لە بەردەست ماوە بۆ ئەوەی قسە لەسەر پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانیان لەگەڵ ڕووسیا بکەن.

وتیشی، لە داھاتوودا ھەنگاوی گرنگ لە بارەی وزەوە دەنێن، یەکێک لە ھەنگاوە ھەرە گرنگەکانیش پەیوەندی بە ھاتنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە ھەیە، کە ڕەنگە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل بە تایبەتی لەسەر پرسی غازی سروشتی بێتە ئاراوە.

سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی و گروپی گەورە کۆمپانیای جیھانی، ڕووسیا جێ دەھێڵن و تورکیاش دەرگا بۆ ئەو کۆمپانیایانە دەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، تەواو نەکردنی بەرکەوتە دەستوورییەکان لە کاتی خۆیدا جێگەی داخە و پێویستە لەسەر ھەموو لایەنەکان گفتوگۆی جدی بکەن بۆ کۆتاییھێنان بەم قەیرانە، رێکنەکەوتنی نیشتمانی و بەرێوەنەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواو کردنی بەرکەوتە دەستورییەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا جێگەی داخە و نیگەرانییە. 

راشیگەیاندووە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە کاتێکدا بەردەوامی چەقبەتووی سیاسی و لەناوەراستی ئەو ئاڵنگارییە گەورانەی رووبەرووی وڵاتەکە دەبێتەوە قبوڵنەکراوە، ئامانج لە بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ خۆی ئامانجەکە نەبووە بەڵکو رێگەیەک بووە بۆ ئاشتەوایی و دڵنیایی ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی و باشترکردنی باردۆخە گشتییەکان لە دەوڵەتدا و وەڵامدانەوە داواکاری عێراقییەکان، ھەروەھا ئەنجومەنی نوێنەران ئەرکێکی جیاوازی لەسەر شانە، بەھۆی ئەوەی دوای جوڵەی شەقام و داواکارییەکان بۆ چاکسازی و رێگری لە گەندەڵی  بۆ کۆتاییھێنانی قەیرانەکانە سیاسییەکان ھاتووەتە ئاراوە.

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە سیاسییەکان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نیشتمانیدان و ئەو باردۆخەی ئێستا ھەیە بەرپرسیارێتی مێژووی دەخاتە سەر ھەمووان و پێویستی بە کارێکی بێ وێنە ھەیە بۆ رزگاربوون لەو قەیرانەی دەگوزەرێت.
رەوایدان بە دابەشکردنی بەرکەوتە نیشتمانییەکان بە پێکھێنانی حکومەتێک توانای ھەبێت و کار بکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت و بەرگری لە سەروەرییەکانی و لە ئاست چاوەڕوانی داخوازییەکاندا بێت.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا دەڵێت، داوا لە ھەموو لایەنە سیاسییە عێراقییەکان دەکات بەشداربن لە گفتوگۆی جدی و کاریگەر بەبێ کەمتەرخەمی و دواخستن بۆ رزگاربوون لەم قەیرانەی ئێستا پێیدا تێدەپەڕن، پێشخستنی بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی و لەبەرچاوگرتنی دۆخە ھەرێم و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵنگارییە ناوخۆیەکانی بەردەمیان بە تایبەت دۆخی ئابووری مەترسیدا، کە پێویستی بە ئاگاداری لە تەبایی ناوخۆ و یەکریزی نیشتمانی بۆ رزگاربوون لەم قەیرانە، بە جۆرێک بێت لە ئاستی داخوازییەکانی ھاوڵاتیان بێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی حەلبوسی بڵاویکردەوە، بەھۆی دواپێشھاتەکان و پابەندبوونی پەرلەمانی و دەستووری حەلبوسی و باری تەندروستی محەمەد قاڵیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، سەردانەکەی حەلبوسی بۆ تاران دواخراوە.

بڕیاربوو سبەینێ حەلبوسی لەسەر داوای ھاوتا ئێرانییەکەی سەردانی تاران بکات و لەگەڵ ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و چەند بەرپرسێکی تری ئەو ووڵاتە کۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی حکومەتی ھەرێم دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەندین جار وتەبێژی حکومەتی ھەرێم و وەزیری دارایی و ئابووری جەختیان کردووەتەوە، ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت بەڵام دوو ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و ھێشتا حکومەت مووچەی دابەش نەکردووە.

ھەروەھا بەشێک لە فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەھۆی نەبوونی پارە لە بانک، مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرت و بڕیارە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەکانیان پێبدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاپای ڤاتیکان لە بەردەم خۆبەخشاندا لە ڤاتیکان ڕایگەیاند، سوپاسی ھەموو ئەو خۆبەخشانە دەکات، کە ھاوکاریی ئاوارەکانی ئۆکراینیان کردووە و ئەوەشی بە ڕاستە ڕێی بونیادنانی ئاشتی وەسف کرد.

پاپای ڤاتیکان سەرباری ئەوەی بە ڕەسمی ھێرشەکانی ڕووسیای ئیدانە نەکردووە، بەڵام بەردەوام نیگەرانی و توڕەیی بەرامبەر بە ڕەوشی ئۆکراین دەردەبڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فازڵ حاجی" وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی کە حەزیان لە تابلۆ گۆڕینە بۆ زمانی ئینگلیزی باریک، ئاگاداربن گۆڕینی تابلۆیەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ دەکرێت بە ڕێکارێکی زۆر ئاسان نەک لە دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل، چونکە ئەوەیان دەچێتە خانەی ساختەکاری و سزای ھەیە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، جگە لەو سزایەی کە بە ئامێری "پی دی ئای" بۆ شوفێرەکە دەنێردرێت، لە بەشی یاساییش نیشانەی ڕەفتارنەکردن دەخرێتە سەر ئوتومبێلەکە و شوفێرەکەش سزایەکی دارایی قورس دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرکەوتنی پلانی نەورۆزی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ٦ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویانداوە و بەھۆیانەوە ٨ کەس برینداربوون و منداڵێکیش گیانی لە دەستدا.

لەو ماوەیەشدا ٢١ تاوان تۆمارکراوە کە ١٩یان ئاشکراکراوە و تۆمەتباران دەستگیرکراون، دوو تاوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر ڕاشیگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژنی نەورۆز ٣ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە ھەبووە، جگە لە زیانی ماددی ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە. ھەروەھا لە ١٥ی ٣ تا ٢٥ی ٣ زیاتر لە سەد ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەزار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەرھەمی دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ یەکەمجار بە بڕیار و ئیرادەیەکی عێراقی حکومەتی نوێ پێکدەھێندرێت و بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ پەسەند دەکرێت و وڵات لە ژێر قەیرانی ئابوری دەردەھێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێکھێنانی حکومەت پەلە دەکرێت لە پەسەندکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و زیندووکردنەوەی ژێرخانی ئابوری وڵات و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان بەسەر حکومەتەوە.
سەرۆکی ھاوپەیمانی سەدر جەختیکردەوە، بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ کەشێکی دیموکراسی بۆ پێشبڕکێ لە پێناو بەرژەوەندیی وڵاتەکەدا دێتە ئاراوە.

داواشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بەرھەمی شەونخونی خۆیان بە فیرۆ نەدەن و تەنھا پێشکەشی عێراقی بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...515516517518519...995