سەدر بە دووری دەزانێت ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە نەبن و دەڵێت ئەگەر ڕۆژی شەممە دەنگ بە حەق و ڕاستی نەدرێت کە ئەوە ئاشکرایە ڕوونادات، بەڵام گەر ڕووبدات "کۆتایی ئەنجومەنی نوێنەرانە".
ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەشڵێت، ھیوامان بە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و ئۆپۆزسیۆنە نیشتیمانییەکانە، لە پێناو گەلەکەیاندا بە ھێمنانە حکومەتی زۆرینەی چاکسازی پێکبھێنین.
ھەر لە پەیامەکەدا ھاتووە، "شەرمە" عێراق و گەلەکەی بە بێ حکومەت بھێڵنەوە، وە شەرمە بۆ سەربەخۆکان کە نیشتیمانەکەیان و عێراق بێ حکومەتی زۆرینەی چاکسازی بەجێبھێڵین.
سەدر دەشڵێت نابێت حکومەتی پشکپشکێنە و حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی وەکو یەک تەماشا بکرێن.
موسەنا عەبدولسەمەد، سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی عەقدی نیشتیمانی و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی عەزم ڕایگەیاند، ئەو ڕەوشە سیاسییە ئاڵۆزەی کە ھاتووەتە ئاراوە، پێویستی بە گفتوگۆ و دەرگا کرانەوەی زیاترە بەسەر ھەموو لایەنەکاندا، بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە ئەنجامێک کۆتایی بھێنێت بە ناکۆکی نێوان ھێز و لایەنە سیاسیەکان.
ھەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا جەختیانکردەوە لەوەی، گۆڕانکارییە سیاسییەکان زۆر خێران و پێویستی بە حیکمەتی زیاترە، بۆ ئەوەی بتوانرێت کەشێکی سیاسی جێگیرتر دەستبەر بکرێت، بە شێوەیەک کە دوور بێت لە ھەموو تاکڕەوییەکی سیاسی لە کاتی دەرکردنی بڕیارە ھەستیار و گرنگەکان.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین باسی لەوەشکردووە جگە لە ئاڵوگۆری دیلەکان، لەو پڕۆسەیەدا ڕووسیا ١٩ ڕاوچی ئازادکردووە و لە بەرامبەردا ئۆکراین ١٠ ڕاوچی ئازاکردووە.
پێشتریش کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ڕووسیا ئاشکرایکرد، لە ماوەی ڕابردوودا سوپای ئۆکراین ٩ سەربازی ڕووسیای ئازادکردووە لە بەرامبەر ئازادکردنی سەرۆکی شارەوانی میلیتۆبۆل.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئادار دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە مامۆستایان لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆز بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد و ڕایانگەیاند، تا مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە چەند سەعاتی داھاتوودا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگاتە عەممانی پایتەختی ئوردن، سەردانەکە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە لوتکەی نێوان (ئوردن و عێراق و میسر).
دووەمین جارە کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان ئەو سێ وڵاتە بەڕێوەدەچێت و لە ٢٠ی ئابی ڕابردووش ھەمان کۆبونەوە لە عەممان بەڕێوەچوو، لە دوای کۆبوونەوەکەش ئەو وڵاتانە چەند ڕێککەوتنێکی ھاوبەشی ئابووریان لە بواری "وزە و وەبەرھێنان و بارزگانی" ئیمزا کرد.
بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، بەھۆی سۆپای نەوت لە چێشتخانەی پارکەکە، ئاگرەکە کەوتەوە و تەواوی چێشتخانەکە سوتا و ژوورێکیش کە لە تەنیشت چێشتخانەکە بوو ئاگری گرت و سەرجەم دۆسییەی بارھەڵگرانی ئێران و ھەرێمی کوردستان سوتان.
پاپا لە وتەیەکدا ڕەخنەی گرت لە ھەڵوێستی وڵاتانی خۆرئاوا، کە لە دوای داگیرکردنی ئۆکرانیاوە لە لایەن ڕووسیاوە، بودجەیەکی زەبەلاحیان تەرخانکردووە بۆ بواری بەرگری و خۆر پڕچەککردن.
پاپا ئەو ھەنگاوەی وڵاتانی خۆرئاوای بە شێتی ناوبرد و ڕایگەیاند، پێویستە ڕێگە چارەی دیکە بگیرێتە بەر بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە جیھاندا.
دەربارەی جەنگی ئۆکراین پاپا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لەسەر مرۆڤایەتی خۆی ڕزگار بکات لە خواستی خۆ وێرانکردن، چونکە وەڵامی ڕاستەقینە خۆی نابینێتەوە لە کڕینی چەکی زۆر و سەپاندی گەمارۆ و سزای زیاتر.
ڕێکخراوەکە بڵاویکردەوە، بە دڵنیاییەوە ڕەوشی ئۆکراین کاریگەریی دەبێت لەسەر نرخی خۆراک و کەلوپەلە خۆراکییەکان، کاریگەرییەکەش لەمساڵ و ساڵی داھاتوودا زیاتر دەردەکەوێت.
ڕێکخراوی بازرگانی جیھانی ئاماژەی بەوەشکردووە، خۆراک و سوتەمەنی دوو بنەمای سەرەکی سەبەتەی خۆراکی ھەژارەکانن لە وڵاتانی جیھاندا.
باسی لەوەشکردووە، ٣٥ دەوڵەتی ئەفریقیا سەرچاوەی خۆراکیان لە ناوچەی دەریای ڕەشەوە دابین دەبێت، بۆیە ئەگەر کار نەکرێت لەسەر کەمکردنەوەی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بلینکن لە گەشتەیدا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ئیسرائیل و کەرتی غەزە و مەغریب و جەزائیر دەکات و، گەشەکەش لە ٢٦ تا ٣٠ مانگی ئازار دەخایەنێت.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بڵینکن لە دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لێپرسراوانی ناوچەکە، گفتوگۆ دەکات دەربارەی پێشھاتەکانی جەنگی ئۆکراین و پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
ئاژانسی ھەواڵی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، موشەکی بالیسیتی کیشوەربڕی جۆری (ھواسەنگفو ١٧+) تاقیکراوەتەوە.
ڕۆژی ٥ شەممە و دوای نزیکەی ٥ ساڵ کۆریای باکوور جارێکی دیکە مووشەکە کیشوەر بڕەکانی تاقیکردەوە. داتاکانی فڕین دەریدەخەن مووشەکەکانی ئەم جارەی کۆریای باکوور توانیویانە مەودایەکی دوورتر و بەرزتر ببڕن پێش ئەوەی بکەونە نێو دەریاوە لە ڕۆژئاوای ژاپۆن.
موشەکەکە بە ٤ خولەک و لە دووری زیاتر لە ھەزار کیلۆمەتر توانیویەتی ئامانجەکەی بە سەرکەوتوویی بپێکێت.
کۆریای باکوور تاقیکردنەوەی چەند مووشەکێکی بالیستی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان کیشوەر بڕ بوون و دەتوانن وەڵامی هەر جوڵەیەکی سەربازی ئەمریکا بدەنەوە.
میدیای سەر بە کۆریای باکوور ڕایگەیاند، کیم جۆنگ ئون فەرمانیکردووە بە هەڵدانی مووشەکەکان و درکی بە "مەترسیی ڕۆژانەی پێکدادانە سەربازییەکان کردووە لە کۆریا و دەوروبەری نیمچەدورگەی کۆریا" کردووە، هەروەها هۆکارێکی دیکە ئەگەری ڕوودانی پێکدادانی سەربازیی و مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییە لەلایەن ئەمریکا.
دەقی پرسەنامەکە ...
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی (مام ئەنوەر محەمەد حسێن) پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دڵتەزێنەین.
مام ئەنوەر کەسێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، ساڵانێکی زۆرە لە سکرتارییەت و ماڵی مام جەلال کار دەکات، لە بەرامبەر ھەر ئەرک و بەرپرسیاریەتییەک پێی سپێردرابێت لێبڕاوانە ڕایدەپەڕاند، نموونەی کەسێکی تێکۆشەر و بە وەفا بوو بۆ کارەکەی و جێی متمانەی ھەموولایەکمان بوو. بۆیە لە دەستدانی خەمخۆرێکی وەک مام ئەنوەر جێگەی نیگەرانیمانە و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی شاد بکات و دڵئارامی و خەمڕەوانیش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی چەند جارێک سەردانی بەغدادی کردووە و لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان کۆبووەتەوە و لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆ چوونە جیاوازەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دوای ھەڵسنگاندن و تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گفتوگۆی ھەمەلایەنە و بەرپرسیارانە کرا لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەرک و بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا
نوسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە محەمەد حەلبوسی، بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی پەرلەمانیی و لەسەر بانگھێشتی رەسمیی محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامیی ئێران، سەردانی تاران دەکات.
راشیگەیاند، محەمەد حەلبوسی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک لە لێپراسراوانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی تاران و بەغداد و دواین رەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە دەکەن.
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی سبەینێ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و سەرۆک کۆمار ھەڵدەبژێرێت.
تائێستا ژمارەیەک بەرچاوو لە فراکسیۆن و پەرلەمانتاران، ئامادەنین بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، کە تایبەتە بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە ٤٠ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە سەرۆک کاندید کردووە.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەش رایگەیاندووە، دەنگی یەک لەسەر سێی دڵنیاکردنەوەیان لە بەردەستدایە، بۆ پەکخستنی کۆبوونەوەکەی سبەینێ.
فراکسیۆنەکە یەکێک لە مەرجەکانی پێکھێنانی حکومەتێکی سەربەخۆ و کارایە، کە جەمسەرگیریی سیاسیی تێبپەڕێنێت و تێپەڕاندنی شایستەی پەرلەمانی و دوورخستنەوەی پرۆسەکە لەو جەمسەرگییە سیاسییە، ھەروەک چاکسازیی سیاسیی سەرتاسەری کە سەرۆکایەتییەکانی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەران بگرێتەوە و دڵنیایی لە سەربەخۆیی دەستە سەربەخۆکانی کردووە بە مەرجی دوەم. ھەروەک چاکسازی ئابووری و نەھێشتنی گەندەڵی کارگێری و دارایی دووپات کردوەتەوە.
فراکسیۆنی ئەشراقەی کانون، شکاندنی رێککەوتنی پشکپشکێنە و جیاکردنەوەی ئەرکی زۆرینەی لە ئەرکی ئۆپۆزسیۆن کردوە بە مەرجی سێیەم و لەگەڵیشیدا داوا دەکات ھەرکاتێک حکومەتی یەکێتی نیشتیمانی بەدینەھات قۆناغی راگوزەری رابگەیەنرێت.