وتیشی، پشتگیریکردنی ئۆکراین بەردەوام دەبین و ئاگاداری چینیش کراوەتەوە ئەگەر ھاوکاری ڕوسیا بکات سزای توندی بەسەردا دەسەپێندرێت.
عەلاو ڕیکابی سەرۆکی بزوتنەوەی ئیمتیداد بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، قسە و باس زۆر دەکرێت لەسەر ئەوەی ئەوان بەشداری کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن یان نا، بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنن ئەوان بەشدای کۆبوونەوەکە ناکەن.
ڕیکابی ئاماژەی بەوەشکردن، لە سەعاتەکانی کۆتایشدا ڕاگەیەندراوی فەرمی لە لایەن پەرلەمانتارانی سەربەخۆوە بڵاودەکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەحمەد موسەوی پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون ڕایگەیاند، کوتلەی سەدری دەیانەوێت چوار چێوەی ھەماھەنگی بەشداری پێ بکەن لە کۆبوونەوەکەدا، بەڵام ھێزەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی و بەشێک لە ھێزە سوننەکان و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە ناکەن.
موسەوی ئاماژەی بەوەشکرد، بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممە، بە واتای ڕۆیشتنە تا ئێسقان شکاندنی یەکتر.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا سەرکردەیەکی چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان ناتوانن کاندیدی سەرۆک کۆمار تێپەڕێنن لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داھاتوودا.
ترکی جەدعان سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، یەک لەسەر سێی دڵنیایی و ھاوپەیمانەکان لە تاقیکردنەوەی ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگەدا سەرکەوتوو دەبن و ھاوپەیمانی سێ لایەنی ناتوانێت ئامانجەکانی بەدی بھێنێت.
دەقی پرسەنامەکە ...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو (مریەم)
بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (مریەم)ی ھاوسەری شەھیدی نەمر فاخر مێرگەسۆری، دڵگران و نیگەران بووم.
لە دەستدانی ئەم خاتوونە نیشتمانپەروەرەی ھاوسەری شەھید فاخری شۆڕشگێڕ و سەرکردەی ناسراوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان، مایەی نیگەرانی ھەموومانە و بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
"پیسکۆڤ" بە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی راگەیاندووە، ھەموو مەترسییەکانیان بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکەیان تاوتوێ کردووە، تەنھا لە ئەگەری بوونی مەترسییەکی راستەقینەشدا لەسەر روسیا، چەکی ئەتۆمی بەکاردەھێنن.
لێدوانەکەی "پیسکۆڤ" لە کاتێکدایە کە "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "ڤلادیمیر پوتن" سەرۆکی روسیا تاوتوێی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی و بایلۆژی دەکات لە ئۆکراین.
"بایدن" وتبووی، ئەو تۆمەتانەی مۆسکۆ ئاِراستەی کیێڤی دەکات لەبارەی ھەبوونی چەکی کیمیایی و بایلۆژی، دورن لەراستیەوە و تەنھا بیانون بۆ ئەوەی پوتن ئەو جۆرە چەکانە لە ئۆکراین بەکاربھێنێت .
"سەدر" لە نوێترین تویتیدا رایگەیاند، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان پێشوازییان لە داواکارییەکەی کردووە سەبارەت بە ئامادەبوونیان لە کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، وتیشی سوپاسیان دەکەم ئەگەر بەرژەوەندی نیشتمان بخەنە پێش بەرژەوەندی تایبەت.
"سەدر" نوسیوێتی، بە زووترین کات پاداشتی ئەو پەرلەمانتارانە دەداتەوە، بەڵام بە دابەشکردنی کێکەکە نا بەڵکو پێکەوە برینەکان ساڕێژ دەکەن و ریزەکان یەکدەخەن، وتیشی ھیوای بە ژیانێکی درێژ نەماوە و ئەوەشی ماوە لە ژیانیدا ھەوڵدەدات بۆ لەناوبردنی پیلانی گەندەڵکاران لە پێناو بنیاتنانەوەی عێراق .
لەلایەکی ترەوە، "حەسەن عەزاری" سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندووە، دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەڕاشکراوی پێیان راگەیاندووە، ئەوان پشتیوانی لە حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن، لە کۆبوونەوەی شەممەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیانە لە پێناو عێراق و گەلەکەیان ھەڵوێستیان دەبێت و پارە و تۆقاندن ھەڵوێستی ئەوان ناگۆڕێت، وتیشی تاکە ھیوایان پەرلەمانتارە سەربەخۆکانە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا بڕیاردان لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لە ئەستۆی ئێرانە کە پێدەچێت بڕیارێکی قورس بێت بۆ ئەو وڵاتە، ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک بابەتی گرنگ ماون کە گفتوگۆکردن لەسەریان بەردەوامە و تا ئێستاش گەڕانەوەیان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی یەکلا نەبووەتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژ پێش ئێستا حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە ئەمریکا نیەتی پاکی خۆی لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی پیشان بدات.
"عەلی حەمە ساڵح"ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی ئەو بەدواداچونانەی بۆ ئەو ژمارانە کراوە کە حکومەت سەبارەت بە داھاتوو فرۆشتنی نەوت بڵاویدەکاتەوە، پارەی پێویست لە بەردەستدایە بۆ ئەوەی ٢٥ی مانگ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ بکرێت.
وتیشی، مانگی رابردوو کە نەوت بە ٩٦ دۆلار بووە، ٢٨٨ ملیۆن دۆلاریان بۆ مووچە دابینکردوە، بەڵام بۆ ئەم مانگە بەپێی لێکدانەوەکان تێکڕای فرۆشتنی نەوت بە ١١٠ دۆلار بووە، بەوەش دەتوانرێت ٥٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە دابینبکرێت، کاتێکدا ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ مووچە پێویستە.
راشیگەیاند، لە داھاتی ناوخۆش دەتوانرێت، ٥٠ ملیۆن دۆلار دابین بکرێت، بەوەش ھیچ پاساوێکی لۆژیکی نییە بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم.
"مەزڵوم کۆبانێ" فەرماندەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان کۆتایی ھێنانە بە داگیرکاری تورکیا لە عەفرین لە رۆژئاڤای کوردستان و گەڕانەوەی خەڵک بۆ زێدی خۆیان.
راشیگەیاند، زیاتر لە چوار ساڵە تورکیا داگیرکردن و جینۆساید لە عەفرین درێژە پێدەدات، جیھان و نەتەوەیەکگرتوەکانیش لە ئاست ئەو داگیرکارییە بێدەنگن.
بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی سووریا، لە ساڵی ٢٠١٨ و لە کاتی داگیرکردنی عەفرین تا ئێستا ٧ھەزار و ٥٠٠ کەس رفێندراون و ٦٣٩ کەسیش کوژراون، ھەروەھا ھەزار و ٣٠٠ ھاووڵاتیش زیندانیکراون.
"ئەردۆغان" لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ "مارک روتە" سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا لە "ئەنقەرە" رایگەیاند، پێشبینی دەکەن یەکێتی ئەوروپا بەمنزیکانە وەرزێکی نوێی دانوستانەکان سەبارەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە ، وتیشی تورکیا رۆڵی گرنگی ھەیە لە گرفتە نێودەوڵەتییەکان و چارەسەرکردنیاندا، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو دانوستانانە دەستپێبکەنەوە.
دانوستانەکانی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و لەم چەند ساڵەی کۆتاییدا کێشەی تێکەوت، چونکە "برۆکسل" پێیوایە "ئەنقەرە" مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەھاکانی یەکێتییەکە پێشێل دەکات.
"نید پرایس" لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کرد، "واشنتۆن" پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ حکومەتەکەی سوریا ئاسایی ناکاتەوە، پشتیوانی وڵاتانیش ناکەن لە ئاساییکردنەوە و پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ "دیمەشق"، جەختیشی کردەوە لەوەی "واشنتۆن" پابەند دەبێت بە سەپاندنی سزا توندەکان بەسەر حکومەتەکەی سوریادا نەک لابردنیان، بە سزاکانی "قەیسەر"یشەوە.
"نید پرایس" وتیشی، سەقامگیری لە سوریا و ناوچەکە تەنھا لەڕێی پڕۆسەی سیاسی بە بەشداری تەواوی سورییەکان، بەدیدێت، پشتیوانی خولی حەوتەمی دانوستانەکانی لیژنەی دەستوریش دەکەن، کە لە ٢شەممەوە لە "ژنێڤ" دەستیپێکردووە.
بە پێی وتەی کچەزاکەی، ڕۆمانچێنکۆ لە باڵەخانەیەکی چەند نھۆمیدا بووە و موشەکێک باڵەخانەکەی کردووەتە ئامانج.
ڕۆمان چێنکۆ ژیانی خۆی بۆ ناساندنی تاوانی نازیەکان تەرخان کردبوو وە سەرۆکی دەستەی نێودەوڵەتی بوچنواڵد دۆرا بووە کە تایبەتە بە ناساندنی تاوانی نازییەکان و پاراستنی ڕزگاربوان.
ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویکردۆتەو، بڕیارە رۆژی پێنج شەممە لەسەر سکاڵایەکی"عالیە نوسەیف"ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە داوای بڕیاری دادگاکەی کردبوو لەبارەی نادەستووری بوون و ھەڵوەشاندنەوەی کاندیدکردنی "رێبەر ئەحمەد"کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە.
راشیگەیاندوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ھەردوو لایەنی سکاڵاکە، دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت و بڕیار دەدرێت لەبارەی دەستووریبوون یاخود نەبوونی قبوڵکردنی کاندیدکردنی "رێبەر ئەحمەد" بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت بە خێرای جەنگی ئۆکراین کۆتای پێ بھیێنێت و کێشەکان چارەسەر بکات.
بە گوێرەی پلانی سەردانەکەی بایدن، تەنھا لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا بایدن بەشداری کۆبونەوەیەکی ناتۆ و گروپی حەوتی وڵاتانی ئەوروپا و سەردانی چەندین دامەزراوە لە پایتەختی ئەروپا بکات. ئەنجام دانی ئەم چاوپێکەوتنانە لەم کاتە کەمدا بۆ نەبوونی جیاوازی گەورە لە نێوان وڵاتانی ئەوروپادا دەگەڕێتەوە.
ھەروەھا بایدن سەردانی پۆڵەندا دەکات کە لە ئێستادا نزیکی دوو ملیۆن و نیو ئاوارەی ئۆکراینی تێدا نیشتەجێ بووە. وەک نیشاندانی پشتگیریەک بۆ گەلی ئۆکراین و پاراستنی سنورەکانی ناتۆ.
پێشبینی دەکرێت بایدن چەندین سزای دیکە دژی ڕووسیا ڕابگەیەنێت و ھاریکاری زیاتر پێشکەشی ئۆکراین بکات و ھێزی زیاتر ڕەوانەی ئەو وڵاتانە بکات کە ھاوسنورن لەگەڵ ئۆکراین.
ئەم جۆرە یەکڕیزیە لە ئەوروپادا لە پاش جەنگی ساردەوە نەبینراو و زۆر جار باس لەوە دەکرا کەوا ڕێکخراوی ناتۆ کەرەستەیەکی جەنگی ساردە و دەبێت ھەڵبوەشێنرێتەوە. دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا سوپاسی ڕووسیا بکەن بۆ دروستکردنی ئەم یەک ڕیزیە و بەھێز کردنەوەی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ.
حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا بینرا کە ئیسڕائیلییەکان بەردەوام لە ھەڵسەنگاندنەکانیاندا ھەڵە دەکەن و بە چ شێوەیەک کەوتنەبەر ھێرشی موشەکیی و زیانیان بەرکەوت.
وتیشی، ھۆشداری بە ئیسڕائیلییەکان دەدەن و داوایان لێدەکەن، دەست لە کردەوە شەڕانگێزییەکانیان ھەڵبگرن، ئەگەر نا تەواوی ئەو دەرچانە دادەخەن کە لە جیھاندا بە ڕووی ئیسڕائیل کراونەتەوە.
سەلامی دووپاتیشیکردەوە، پێویستە ئیسڕائیل ئاگاداری ئەو بابەتە بێت کە ئەوان تەنھا ڕێوڕەسم بۆ بە خاک سپاردنی شەھیدەکانیان ئەنجام نادەن، بەڵکو دەستبەجێ تۆڵەیان دەکەنەوە و ئەوەش پەیامێکی جددییە کە ئەگەر دووبارە بێتەوە، جارێکی تر دەکەونە بەر ھێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسداران.