٢٠ ساڵە رێگە نادرێت خانوو لەسەر زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک دروست بکرێت
کوردسات نیوز
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
٨ی حەسارۆک
یەکێک لە خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز دەڵێت، ماوەی ٢٠ ساڵە بەڵێنیان پێدەدرێت، بەڵام جێبەجێ ناکرێت و رێگەیان پێنادەن خانوو لەسەر زەوییەکانیان دروست بکەن.
یەکێکی تریش لە خاوەنی زەوییەکان رایگەیاند، دوای سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ سەر زەییەکان و بەڵێنی رێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو زەویی پێدراوە، بەڵام ئەو بەڵێنەی ئەویش جێبەجێ نەکراوە.



