لە ساڵێکدا بە بەھای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار کاڵا لە پەروێزخانەوە ھاوردە کراوە
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
قاسم موتەلیبی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، لە ٢١ی ٣ی ٢٠٢١ەوە تا ٢١ی ئاداری ئەمساڵ، بە بەھای یەک ملیار و ٢٢ ملیۆن و ٦٢٢ ھەزار دۆلار کاڵا، ھەناردەی ھەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کاڵایانەی لە ئێرانەوە ھاوردەی ھەرێم کراون، میوە و سەوزەوات و کەلوپەلی بیناسازیی بوون.


