هەواڵەکانهەواڵەکان

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی  ئێران، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی رایگەیاند، ئەمریکا بەرپرسیارە لە پابەندبوون بە وەستانی شەڕ لە تەواوی بەرەکان بە لوبنانیشەوە.

عراقچی هۆشداریداوەتە ئەمریکا،  بەرپرسیارێتی هەر جۆرە پێشێلکارییەک بەرانبەر بەو بەڵێنانەی لە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتوون، لەگەڵ تەواوی لێکەوتە و دەرئەنجامە خراپەکانی، راستەوخۆ دەکەوێتە ئەستۆی واشنتۆن.

ئەمە لە کاتێکدایە، بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند سوپای وڵاتەکەی بە فەرمانی ئەو 150 پێگەی حزبوڵایان لە لوبنان کردوەتە ئامانج و ئاژانسی رۆیتەرزیش رایگەیاند، حزبوڵا و ئیسرائیل رێککوتون لەسەر ئاگر بەست و لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، پڕۆسەی هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمز بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا، زیاتر لە20  کەشتیی بازرگانی توانیویانە بە سەلامەتی لە گەروی هورمزەوە بپەڕنەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی کردەوە و رایگەیاند، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، سەرجەم کەشتییەکان مافی تەواویان هەیە بە بێ هیچ رێگری و کۆسپێک، بە شێوەیەکی ئارام و بە سەلامەتی لە گەووی هورمزەوە تێپەڕن.

ئەمە لە کاتێکدایە سوپای دەریایی ئێران ئەمڕۆ چەند مەرجێکی بڵاوکردوە و بۆ ئەو کەشتیانەی دەیانەوێت گەروی هورمز تێپەڕێن و هۆشداری داوە، بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشینە، کە لە رێگەی ئیمێلەوە دەبێت، ناتوانن گەروەکە تێپەڕینن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەو کەشتیانەی دەیانەوێت گەروی هورمز تێپەڕێنن دەبێت پێشتر ئاگاداریان بکەنەوە لە رێگەی ئیمێڵەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە بۆ ماوەی 60 رۆژ هیچ بڕە پارەیەک لە کەشتییەکان وەرناگیرێت.

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، بەهۆی ئیمزاکردنی لێکتێگەیشتننامەی ئیسلام ئاباد و بە ئاگاداری لێپرسراوانی وڵات پەڕینەوەی کەشتییەکان بە گەروی هورمزدا بە رەچاوکردنی چەند مەرجێک دەستپێدەکات.

مەرجەکانی سوپای پاسداران

یەکەم - تەنها رێگەی رەسمی بۆ راییکردنی داواکارییەکانی پەڕینەوە، وێبسایت و ئیمێڵە.

دوەم - پێویستە لەناو داواکارییە نێردراوەکەدا، رێگەی پەیوەندیکردنی پێشوەختە و بەردەست لەگەڵ کەشتییەکەدا پێشکەش بکرێت.

سێیەم - بە مەبەستی رێگریکردن لە دواکەوتن لە کاتی چوونەژورەوە یان چوونەدەرەوە لە گەروی هورمز، پێویستە داواکاری پەڕینەوەکە بە هاوپێچی زانیارییە تەواوە داواکراوەکان، لایکەم 48 سەعات پێش گەیشتن بە سنوری گەرووەکە بنێردرێت.

چوارەم - لە ماوەی 60 رۆژەدا، هیچ تێچویەک لە کەشتییەکان وەرناگیرێت و هه‌روه‌ها باجی خزمەتگوزارییەکانی ئاسایش، سەلامەتی، ژینگە و دڵنیایی (بیمە)ـی ئێرانی پەیوەندیدار لە ئەستۆی حکومەتی ئێران دەبێت.

پێنجەم - بەهۆی رەوشی تایبەت و بوونی هەندێک مەترسیی سەلامەتی لەسەر هێڵی پەڕینەوەکە و لەبەر زەروورەتی دڵنیابوونەوە لە هاتووچۆیەکی بێوەی و ئارام و رێگریکردن لە روداوە دەریاییەکان؛ هەماهنگیکردنی هێڵی گەشتەکە و کاتی راگەیەندراوی پەڕینەوە بۆ هەر کەشتییەک پێش جووڵەکردنی بەرەو گەروەکە زۆر زەروورە؛ بەرپرسیارێتی نەبونی پابەندبوون لە ئەستۆی خاوەنی کەشتییەکەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم محەمەد عەبادی، وەزیری نەوتی عیراق ئامادەیی كێڵگە نەوتییەكانی وڵاتی بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد، هەناردەی نەوتی عیراق بە شێوەیەكی قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی خۆی.

عەبادی ئاماژەی بەوەشكرد، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق_ سۆمۆ پەیوەندی بە سەرجەم كڕیارەكانەوە كردووە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو تانكەرە نەوتیانەی كە بڕیارە نەوتی خاوی عیراق باربكەن لە رێگەی بەندەرەكانی باشوری عیراقەوە.

جەختی لەوەش كردەوە، گەڕانەوەی هەناردەی نەوت قۆناغ بە قۆناغ دەبێت، ئەمەش بەپێی ئاسانكاری و تێپەڕبوونی تانكەرەكان بە شێوەیەكی رەوان لە رێگەی گەروی هورمزەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، رایگەیاند کە وڵاتەکەی چاوپۆشی لە هیچ جۆرە هێرشێک ناکات کە سەربازەکانی بکاتە ئامانج، و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە حزبوڵا "باجێکی زۆر قورس" دەدات لە ئەنجامی هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوای ئەو هێرشەی کە هێزەکانی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپادا کۆبوونەوەی راوێژکاری و هەڵسەنگاندنی ئەمنیی ئەنجامداوە، و رونیکردەوە کە فەرمانی بە سوپا کردووە بە توندی وەڵامی ئەو کارە بدەنەوە کە بە "پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربرست" وەسفی کرد.

باسی لەوەش کرد کە سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر نزیکەی 80 پێگەی سەر بە حزبوڵا، کە بە گوتەی خۆی - بووەتە هۆی کوژرانی دەیان چەکدار، جگە لەوەی بارەگایەکی سەرکردایەتی ئەو حزبەشیان لە ناوچەی بیقاع کردووەتە ئامانج.

نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە سوپا بەردەوام دەبێت لە جووڵەکانی بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل یان خاکەکەی، و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل هێزەکانی لە ناوچەی ئەمنیی باشووری لوبنان دەهێڵێتەوە تا ئەو کاتەی کە بە پێویستی بزانێت بۆ پاراستنی شارۆچکەکانی باکوور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی هێڵە سوورەکاندایە، کە ئێران دایناوە و تاران پاشگەز نابێتەوە لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی.

قالیباف بە ئاماژە بە رێککەوتنی ئەم دواییەی تاران و واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ناوچەکە، وتویەتی ئێران پابەندی مەرج و هێڵە سورەکانیەتی دەبێت و ئەوەشی لە رابردودا نیشان داوە.

هەروەها هۆشداریداوە، لەوەی ئێران ئامادەیە وەڵامی یەکلاکەرەوە بداتەوە لە ئەگەری داواکاریی زیاتری لایەنی بەرانبەر لە رێککەوتنەکە یاخود پێشێلکردنی.

ئەم قسانەی قالیباف دوای ئەوە هات، کە موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێران  رایگەیاند، کە سەرەڕای ئەوەی روانگەیەکی جیاوازیان هەبووە بۆ پەسەندکردنی رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی هەڵبژاردەی ئێران رایگەیاند کە یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکەی سکاڵایەک پێشکەشی هاوتا نێودەوڵەتییەکەی (فیفا) دەکات، بەهۆی ئەو "بەربەست و سنووردارکردنانەی" لە کاتی مۆندیالدا بەسەر تیپەکەیدا سەپێنراون، کە بە گوتەی خۆی، رێگری لێدەکەن بە شێوازێکی گونجاو و ئارام خۆی بۆ یارییەکەی بەرانبەر بەلجیکا ئامادە بکات.

پێشتریش هەڵبژاردەی ئێران ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیبوو بەرانبەر بە رەتکردنەوەی پێدانی ڤیزا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ هەندێک لە ئەندامانی تیمی یاریدەدەری تەکنیکی، ئێستاش سکاڵای ئەوە دەکات کە تەنها "یەک رۆژ پێش یارییەکە" رێگەی پێدەدرێت بگاتە لۆس ئەنجلۆس، لە کاتێکدا کە هەمیشە باو وایە دوو رۆژ پێش یارییەکە بگەنە شوێنی مەبەست.

ئەو بەرپرسە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم "بەربەستانە دژبەیەکن لەگەڵ پرەنسیپی دەرفەتی یەکسان لە نێوان سەرجەم هەڵبژاردە بەشداربووەکاندا و رەنگە زیان بە ئامادەکارییەکان بگەیەنێت، وتیشی: بۆیە یەکێتییەکە بە رەسمی ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت و لە رێگەی کەناڵە گونجاوەکانەوە سکاڵایەکی رەسمی پێشکەشی فیفا دەکات.

ئەمیر قەڵعەنۆیی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئێران، رۆژی دووشەممە دوای یەکسانبوونی تیپەکەی بەرامبەر نیوزلەندا بە ئەنجامی 2-2 لە یەکەم یاریاندا کە ئەویش لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو، رایگەیاندبوو کە تیپەکەی "مەغدورترین و ستەم لێکراوترین تیپە لە جامی جیهانیدا".

دوای چەندین مانگ لە نادیاری و ناڕونی بەهۆی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، "تیم میللی" (هەڵبژاردەی ئێران) لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشدارە، بەڵام لە کۆتا ساتدا ناچار بوو کەمپی مەشق و راهێنانەکانی بگوازێتەوە بۆ مەکسیک و لە جیاتی ویلایەتی ئەریزۆنا، شاری تیخوانای وەک بنکەی خۆی هەڵبژارد، ئەمە جگە لەوەی ئەمریکا رەتی کردەوە ڤیزا بە نزیکەی 15 ئەندامی شاندەکەی بدات.

بەرپرسە ئێرانییەکە رونکردنەوەی داوە کە ستافی تەکنیکی بەرنامەیەکیان داڕشتبوو کە تێیدا "تیپەکە دوو رۆژ پێش هەر یارییەک بگاتە ئەو شارەی میوانداری یارییەکە دەکات، و رۆژی دوای یارییەکەش بگەڕێتەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی، تاوەکو باشترین ئامادەکاری هونەری و جەستەیی مسۆگەر بکەن.

بەڵام هەڵبژاردەی ئێران لە یارییەکەیدا بەرانبەر نیوزلەندا، تەنها شەوی پێش یارییەکە توانی بگاتە لۆس ئەنجلۆس، و ناچار بوو راستەوخۆ دوای لێدانی فیکەی کۆتایی یارییەکە شارەکە بەجێبهێڵێت.

ئەو بەرپرسە وتیشی: هەمان دۆخ ئەمڕۆش پێش یاری دووەمی ئێران بەرانبەر بەلجیکا دووبارە دەبێتەوە.

شاندی هەڵبژاردەکە داوای کردبوو کە لە ڕۆژی هەینییەوە بگەنە لۆس ئەنجلۆس بۆ ئەوەی پێش یارییەکە ڕابهێن و خۆیان لەگەڵ کەشەکەدا بگونجێنن، کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی بەڕێوەبچێت، بەڵام لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم "داواکارییەش دیسانەوە ڕەتکراوەتەوە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  لە سەرو 40 پلەی سیلیزیوە دەبێت، حاجی ئۆمەرانیش بە 29 پلە فێنکترین ناوچەی هەرێمە.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و زۆربەی ناوچەکانیش لە سەرو 40 پلەی سیلیزیەوە دەبن.

لە بارەی کەشێ سبەینێ شەممەشەوە کەشناسی دەڵێت؛ پلەکانی گرما زیاتر روو لە بەرزبونەوە دەکەن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

بارزان : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ:42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 42 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە وەڵامی کوژرانی چوار سەربازی وڵاتەکەیدا لە باشوری لوبنان دەڵێت؛ دەبێت تەواوی لوبنان بسوتێنین.

لە پەیامێکیدا، ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، هەڕەشەی بەردەامی هێرشيکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان دەکات و دەڵێت دەبێت تەواوی لوبنان بسوتێنین.

ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل کوژرانی چوار سەربازی لە باشوری لوبنان راگەیاند، لەگەڵ بریندار بوونی 17 سەربازی تریان.

لە بەرانبەردا سوپای ئیسرائیل بە چری باشوری لەبنانی بۆردومان کردوە بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسی تریش بریندارن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆمەڵێک رێنمایی و بڕیاری بەپەلەی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان و گومرگ دەرکرد، کە گرنگترینیان گۆڕینی کاتیی سەرجەم کارمەندانی دەروازەکانە بەبێ بەدەرکردن لە ماوەی 48 سەعاتدا.

توجیهاتەکان پابەندکردنی وەزارەتی ناوخۆ لەخۆدەگرێت بۆ داخستنی سەرجەم کەلێنە ئەمنییەکان و رێڕەوە ناڕەسمییەکان، لە وشکانی و دەریاوە، لەگەڵ گۆڕینی سەرجەم فەرماندەی لیوا و یەکەکانی هێزەکانی سنوور.

هەروەها بڕیاردرا بە گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندە راسپێردراوەکانی دەستەی دەروازەکان بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی 48 کاتژمێردا.

هەر بەپێی بڕیارەکان، دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان ڕاسپێردراون بە رێگریکردن لە تێپەڕبوونی هەر جۆرە ماددەیەکی قەدەغەکراو یان هۆشبەر و بەرزکردنەوەی راپۆرتی خولی بۆ بەڕێوبەری دەروازەکە، و لە حاڵەتی هەر کەم تەرخەمییەکدا بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرن.

لە لایەکی ترەوە، فەرمانبەرانی گومرگ پابەندکراون بە پشکنینی زۆر وردی سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان و قەدەغەکردنی تێپەڕبوونی هەر بارهەڵگرێک پێش پشکنینی تەواو (النفاض) و وردبینیکردن لە بارەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ هەینی داوای لە ئیسرائیل کرد پابەند بێت بە پرۆتۆکۆڵی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا واژۆ کراوە، کە دەقەکەی لەسەر راگرتنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات، بە لوبنانیشەوە.

ژان نوێل بارۆ رایگەیاند: رێککەوتنەکە دەقەکەی لەسەر راگرتنی کارە دوژمنکارییەکان دەکات و پێویستە حکومەتی ئیسرائیل پابەندی بێت، بەتایبەتیش دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەموو فشارێکی پێویست بخاتە سەر حکومەتی ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی ئەمە.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دوای زنجیرەیەک هێرشی نوێی ئاسمانیی ئیسرائیل دێن، کە لە کاتی شەودا ناوچەی "نەبتیە"یان لە باشووری لوبنان کردبووە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسدارانی ئێران لە  راگەیەندراوێکدا، کە ئاڕاستەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی کردووە، وەک چیایەک پشت و پەنای کاربەدەستانی دەوڵەت دەبێت و بۆ هەر ئەگەرێکیش ئامادەن ئەگەر دوژمن پەیمانەکەی بشکێنێت.

دوای بڵاوبونەوەی پەیامی موجتەبا خامنەیی، رێباری باڵای ئێران سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ ئەمریکا  کە رایگەیاند بوو، پشتگیری لە کاربەدەستانی حکومەتی وڵاتەکەی دەکات، سوپای پاسدارانیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە وپشتگیری لە پەیامەکەی موجتەبا خامنەیی دەکات.

 سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەیدا، هۆشداریشیداوە، ئەگەر ئەمریکا پەیمانەکەی بشکێنێت، بە تەواوەتی ئامادەن بۆ هەر وەڵامدانەوەیەکی توند لە زەوەی وئاسمان ودەریاشەوە.

سوپای پاسداران دەڵێت؛ بە سود وەرگرتن لە ئەزمونی چەندین شەڕی رابردوو، تەنها بە ئاماژەیەکی ئەو فەرماندە ئازا و حەکیمە، کە مەبەستیان موجتەبا خامنییە ئامادەن شکستێکی مێژویی زۆر گەورەتر بەسەر دوژمندا بسەپێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە باشوری لوبنان شەڕ و پێکدادان ڕویداوە و بەهۆیەوە چوار سەربازیان کوژراون و 17 سەربازی تریشیان بریندارن.

ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند چوار سەربازیان لە بآشوری لوبنان کوژراون، کە یەکیان ئەفسەری باڵایە و 17 سەربازی تریشیان بریندارن.

ئەمەش لە کاتێكدایە میدیاکانی لوبنان رایانگەیاندوە، جارێکیتر ئیسرائیل بە چڕی دەستیکردوەتەوە بەهێرشکردنە سەر باشوری لوبنان و بەهۆی هێرشەکانیشەوە، جگە لە برینداربوونی 33 کەس  لانیکەم 18 کەسیش کوژراون.

ئەم هێرشانەی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و کوژرانی سەربازەکانی لە باشوری لوبنان لە کاتێکدایە ئەمریکا  وئێران رێککەوتون لەسەر وەستاندنی گەجن لە تەواوی بەرکان بە لوبنانیشەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی لوبنان رایانگەیاند، جارێکیتر ئیسرائیل بە چڕی دەستیکردوەتەوە بەهێرشکردنە سەر باشوری لوبنان و بەهۆی هێرشەکانیشەوە، جگە لە برینداربوون لانیکەم 18 کەسیش کوژراون، سوپای ئیسرائیلیش کوژرانی چوار سەربازی لە باشوری لوبنان راگەیاند.

میدیاکانی لوبنان ئاماژەیان بەکردوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە تۆپخانەکانی ئیسرائیل هێرشەکانیان بۆ سەر شاری نەباتیە و ناوچەکانی دەوروبەری لە باشوری لوبنان بەردەوامە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا و ئێران لەسەر ئەوە رێککەوتون شەڕ کۆتایی بێت لە تەواوی بەرەکان بە لوبنانیشەوە.

بە گویرەی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، 18 کەس کوژراون و 33 کەسی تریش بریندارن، بە هەمانشێوە سوپای ئیسرائیلیش کوژرانی چوار سەربازی لە باشوری لوبنان راگەیاندوە.

ناکۆکی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی حزبوڵا لە باشوری لوبنان زیاتر بووە و دوێنێ جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ تاکە سەرۆکی دەوڵەتە لە جیهاندا کە هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل لەم کاتەدا نیشان دەدات و ئەگەر ئەو دەسەڵاتی هەبوایە لە ئیسرائیلدا وازی لەهێرشکردنە سەر لوبنان دەهێنا.

تەنها دوای چەند سەعاتیک لە قسەکانی جەی دی ڤانس،  ئیتامار بن گیڤەر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل وەڵامی قسەکانی ڤانسدا وتی: هەرکەسێک پشتگیریمان بکات سوودمەند دەبێت، هەرکەسێک پشتمان لێبکات زیانی پێدەگات. 

بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانیش، پێشتر جەختیکردبووەوە تا ئاسایشێ ئیسرائیل پاروێزراو بێت، سوپای وڵاتەکەی لە لوبنان ناکشێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایگەیاند، دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی لە ناوچەی گەشتیاری  بورگنستۆک  بەڕێوەبچێت، ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی سویسرا بە رەسمی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی ئێران وئەمریکا بە نێوەندگیر وڵاتانی راگەیاند، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجام بدرێت.

ئەم راگەیاندنە دوای ئەوە هات، کە وتەبێژی کۆشکی سپی هەر ئەمڕۆ رایگەیاند بوو، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس گەشتێکی پلان بۆ داڕێژراوی بۆ سویسرا هەڵوەشاندەوە، بەهۆکاری لۆجیستیکی، بۆ ئەوەی لەگەڵ دانوستانکارانی ئێران کۆببێتەوە و دەست بە دانوستانەکان بکات سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەکان گومانی لە قۆناغی داهاتووی دانوستانەکان دروست کردووە. تاران و واشنتۆن پێشتر رێککەوتنێکی کاتییان ئیمزا کردوە،  کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە جەنگ و کردنەوەی گەروی هورمز بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی لەبارەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دا و جەختی لەوە کردەوە کە دەستوەردانی کردووە بۆ رێگریکردن لە ئیسرائیل لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا، لە هەمان کاتدا رەخنەیەکی دەگمەن و نائاسایی ئاراستەی هاوپەیمانە ئیسرائیلییەکەی کرد.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی "ئەکسیۆس" رایگەیاند کە نەتانیاهۆ "باشە"، بەڵام لە دوایاندا وتی: "دەبوو هاوسەنگییەکەی بپارێزین، ئەمەش وەک ئاماژەیەک لەلایەن چاودێرانەوە لێکدرایەوە کە رەخنەیە لە شێوازی مامەڵەکردنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە رڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران.

ترەمپ دووپاتی کردەوە کە سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان، و متمانەی خۆشی دەربڕی بەوەی کە تەلئەبیب پابەند دەبێت بەوەی واشنتۆن داوای دەکات و وتی: ئیسرائیل منیشی خۆشدەوێت.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکەی ئەم دواییەی لەگەڵ ئێران، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوتنێکی سەربازیی رونی بەدەستهێناوە، و پێی وابوو ئەو گەمارۆ دەریاییەی کە واشنتۆن سەپاندبووی، رۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە ناچارکردنی تاران بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە.

وتیشی: بەردەوامبوونی شەڕ بۆ چەند هەفتەیەکی دیکە دەبووە هۆی داخرانی گەروی هورمز و پەککەوتنی پێدانی نەوتی جیهانی، ئەمەش ئابوری جیهانی بەرەو سستی و قەیران دەبرد.

کاتێکیش پرسیاری لێکرا کە ئایا شەڕەکە سنوورەکانی هێزی ئەمریکای دەرخستووە، ترەمپ ئەم تێڕوانینەی رەتکردەوە و وتی: هیچ سنوورێک نییە، من هێشتا ئەم وانەیەم فێر نەبووم.

هەروەها یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ ئێران بە شتێک نیشان دا کە لە "خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج" نزیکە، هەرچەندە رێککەوتنەکە بە رەسمی ئەم وەسفەی تێدا نەبووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...4849505152...1117