هەواڵەکانهەواڵەکان

لەو ئیڤێنتەدا تیشک خرایە سەر ئەو تاوانە جینۆسایدانەی بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدراون، بەھۆی نەبوونی دادپەروەری لە عێراق، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و شارەزایانی بواری یاساش جەخت دەکەنەوە، کورد لە عێراقی نوێدا تەنھا بە پەیڕەوکردنی عەدالەت دەتوانێت بە مافە دەستوری و یاساییەکانی بگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە چاودێری فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکان و وەزارەتی پێشمەرگە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بڕی زیاتر لە (٣) ملیۆن و (٧٨٥) ھەزار دۆلار ھاوکاری سەربازیی پێشکەشی پێشمەرگە دەکات، بە مەبەستی دابینکردنی جبەخانەی سەربازیی بۆ شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.


ئەو ھاوکارییە لە چوارچێوەی بەرنامەی سندوقی پشتیوانی ھێزەکانی ھاوپەیمانانە بۆ جەنگی دژی داعش کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە دابینکراوە، بۆ پشتیوانی حکومەتی عێراق لەو جەنگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ئەگەری پابەند نەبوونی عێراق، ئەرکی نوێنەرانی کوردە جەخت لەسەر ئەو پرسە بکەنەوە و گوشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لەو دادگایە، ئەوەش ھۆکارێک دەبێت بۆ ئەوەی ھیچ پێکھاتەیەک لە عێراقی نوێدا ترسی جینۆسایدکردنی نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٩٤٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٨٣٨ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەرال دانیش بەشتاش سەرۆکی فراکسیونی ھەدەپە  وتی، سەردانی ئەردۆغان لە دوای دوو ساڵ و نیو بۆ شاری ئامەد و ئەو تۆمەتەی خستییە پاڵ ھەدەپە، کە ھۆکاری شکستھێنانی چارەسەری پرسی کوردە، ئەوە دەردەخات ئەردۆغان بە بێ دەنگی کورد ناتوانێت لە دەسەڵات بمێنێتەوە و لە ھەمان کاتدا ئەو سەردانە نیشانەی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردن.

سەرۆکی فراکسیونی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وتیشی، ئەگەر بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا ھەنگا و بنرێت، دەبێت سەرەتا گۆشەگیری لە سەر ئیمراڵی ھەڵبگیرێت و سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ھاوسەرۆکانی پێشووی و پەرلەمانتاران و سیاسەتمەدرانی ھەدەپەش لە زیندان ئازاد بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، سەبارەت بەم بادۆخە سیاسییەی لە عێراق و کوردستان دەگوزەرێت، داوا لە سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە ھەواڵی ناڕاست و بەپەلەی نادروست، کە سەرچاوەکەی نادیار و شاراوە بێت.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەشدا دەڵێت، پێویستە ھەموو لایەک پابەندبن بە ئاکار و مۆراڵی پیشەییانەی کاری راگەیاندن، چونکە داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان ناکات و لە ئامانجی راستەقینە دوورمان دەخاتەوە.

وەزارەتی رۆشنبیری جەختلەوەدەکاتەوە، ھەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشھاتەکان بکەن و ھەواڵی بێ بنەما و ناڕاست بڵاونەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی ھاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان لەسلێمانی پانێلێکی رێکخست و ئەندامێکی تۆڕەکەش دەڵێت، ٢٣ ساڵ بەسەر دامەزاراندنی دادگای نێودەوڵەتی  تاوان تێدەپەڕێت، بەڵام تائێستا عێراق ئەندام نییە تێیدا، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەن فشارەکانییان لەسەر حکومەتی عێراق چڕ بکەنەوە بۆئەوەی ھەوڵی بە ئدامبوون بدات لەو دادگایە، چونکە کاری سەرەکی و لەپێشینەی دادگای نێودەوڵەتی تاوان دادگاییکردنی تاوانبارانی تاوانی جەنگ و جینۆساید و کوشتنی بەکۆمەڵە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم یەکی ئاب کۆتا وەدایە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی، لەوبارەیەوە دیلان رەواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا ھیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەی کۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی و دوای جەژنی قوربان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن کۆدەبنەوە بڕیاری گونجاو لە بەرژەوەندی خاوەن تەکسییەکان دەدەن. 

روونیشیکردەوە، زیاتر لە ٨٢ ھەزار تەکسی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و تەنھا لە ١٥%ی خاوەن تەکسییەکان لۆگۆ و لەزگەیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێش ھاتنی رۆژانی جەژن ھاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بەشی گرتن و گواستنەوە بکەن بەمەبەستی سەردانی راگیراوان و لە رۆژانی جەژندا سەردانی کردنی بەشی گرتن و گواستنەوە قەدەغەیە. 

وتیشی، لە رۆژانی جەژندا پۆلیسی شارەوانی لەگەڵ بنکەکانی تری پۆلیس چاودێری وردو تەواوی زۆربەی ناوچەکان دەکەن بەمەبەستی رێگری کردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی دروستبوونی پەیوەندیی گەشتیارییەوە لە نێوان عیراق و بیلاڕوسیادا، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دیاردەی کۆچی نایاسایی لەو وڵاتەوە بۆ ناو خاکی لیتوانیا دەستیپێکردووە، سەرۆکی دەزگای لوتکەش رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بەشێک لە گەنجانی ھەرێمی کوردستان خۆیان ئامادەدەکەن، لەو ڕێگایەوە بگەنە وڵاتانی ئەورووپا. 

لەو بارەیەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، ئەم لێشاوە کۆچەی لەڕێگای وڵاتانی بیلاڕوسیا و لیتوانیاوە دەستیپێکردووە شەپۆلێکی نوێیە لە کۆچی گەنجان، وا تێگەیەندراون ئەمە ڕێگایەکی سەلامەتترە و ئەگەری گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا لەم ڕێگایەوە زۆر بەرزترە کە تێگەیشتنێکی ھەڵەیە.

وتیشی، لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستان و عیراق بەشێک لە قاچاخچییەکان دەستیان کردووە بە ھاندانی گەنجان بۆ ئەوەی لە رێگەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتی بیلاڕوسیا و ئەوانیش لەو وڵاتەوە بۆ ئۆتۆمبێل دەیانخەنە ناو خاکی لیتوانیا. 

ئاشکراشیکرد، بەپێی ڕاپۆرتێکی دەزگای ڕاگەیاندنی فەرمیی وڵاتی لیتوانیا، بەشێک لە کۆچبەرەکان وا تێگەیەندراون لە وڵاتی لیتوانیاوە بە فڕۆکە دەگەیەندرێنە ئەو وڵاتەی خۆیان دەیخوازن، لە بەرامبەر ئەمەشدا، قاچاخچییەکان بڕی ١٠ ھەزار تا ١٧ ھەزار دۆلار لە ھەر کۆچبەرێک وەردەگرن. 

ئاری جەلال تەئکیدیشکردەوە، سەرلەبەری ئەو وتانە ناڕاستن و لەگەڵ گەیشتنی کۆچبەران بە لیتوانیا، دەستبەجێ دەستگیر دەکرێن و دەخرێنە کامپەوە بەلایەنی کەمەوە پێویستە ماوەی شەش مانگ لەوێ بمێننەوە تا بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت، چارەنووسی زۆرینەیان دیپۆرت کردن دەبێت، بەھۆی کێشەی نێوان بیلاڕوسیا و لیتوانیاوە.

سەرۆکی دەزگای لوتکە راشیگەیاند، وڵاتی لیتوانیا لەئێستادا بڕی ٤١ ملیۆن دۆلاری دابین کردووە بۆ تەلبەند کردنی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتی بیلاڕوسیا و دانانی کامێرای چاودێری و رادار لەسەر ئەو سنوورانە بۆ ڕاگرتنی ھەموو سنووربەزاندنێک. 

باسیلەوەشکرد، لەئێستادا ھەزاران سەربازی پاراستنی سنوور لە وڵاتی لیتوانیا لەسەر سنوورەکان جێگیر کراون بۆ دەستگیر کردنی ئەوانەی سنووری ئەو وڵاتە دەبەزێنن بە جۆرێک کە دەرچوون زۆر ئەستەمە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چەند بەرپرسێکی ئەڵمانیش ڕایانگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان بەرزتر ببنەوە چونکە تاکو ئێستا ١٣٠٠ کەس لەناو لیستی ونبووەکاندان.


لە بەلجیکاش ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی لاوەکەوە گیانیان لە دەستداوە بۆ ٩ کەس بەرزبووەوە و زیانێکی زۆری مادیش بە وڵاتەکە گەیشتووە.


لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زریان و لافاوێکی زۆر چەند وڵاتێکی ئەوروپای گرتەوە و تاکو ئێستاش بە ڕوونی نازانرێت چەند کەس گیانیان لە دەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر لایەنێکی گرنگن و ناکرێت پێشبینی بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردندا بکرێت.


وتیشی، لە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییدان بۆ گەیشتن بە ھەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد، عێراقیش پێویستی بە ھەماھەنگی ھەموولایەک ھەیە.


ئەو قسانەی کازمی دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە ڕەسمی کشانەوەی ڕەوتەکەی و بەشدارینەکردنی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، کە بڕیارە ١٠ی ١٠ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ھێزی پێشمەرگە و سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ھەماھەنگی باشیان ھەیە و بەھۆی ئەو ھەماھەنگییانە و پێکھێنانی ناوەندی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکوک و دیالە، جموجوڵ و پەلامارەکانی تیرۆرستانی داعش کەمبووەتەوە.


وتیشی، ھەردوولا ڕۆڵیان ھەبووە لە کوشتن و دەستیگریکردنی ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە.


لە بارەی بوونی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیشەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراق لێرەن و پاڵپشتی ھەواڵگری ھێزە ئەمنییەکان دەکەن و لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشەوە، حەشارگەکانی داعش بۆردومان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی سەعد حەریری بەھۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، لە پێکھێنانی حکومەتی لوبنان کشایەوە، وەک ناڕەزایی دەربڕین دژی کشانەوەی حەریری ھەزاران کەس لە بەیروتی پایتەختی ئەو وڵاتە، ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای گەڕانەوەی حەریریان بۆ پێکھێنانی حکومەت کرد و بەشێک لە ڕێگە سەرەکییەکانی شارەکەیان داخست، بەڵام بەھۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.


ڕۆژی پێنجشەممە سەعد حەریری کشانەوەی لە پێکھێنانی حکومەت ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر پێکھێنانی حکومەت لەگەڵ سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەوتووە، ھەر دوای کشانەوەکەشی، بەھای لیرەی لوبنانی بۆ کەمترین ئاست بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تیمە فریاگوزارییەکان بە خێرایی کۆنترۆڵیان کردووە.


کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا، زیاتر لە ٢٠ ھەزار ئاوارەی شەنگالی تێدا دەژی و مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیش، بەھۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتەوە لە کەمپەکە دەیان خێمەی ئاوارەکان سووتان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێف لێھمان، سەرۆکی شارەوانی "باری" ڕایگەیاند، بەراورد بە بەھێزی گەردەلولەکە مایەی سەرسوڕمانە کە ھیچ کەسێک گیانی لە دەست نەداوە و ھیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10631064106510661067...1182