هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆك كۆماری توركیا داوای كردووە پارێزبەندی لەسەر پێنج پەرلەمانتار هەڵبگیرێت كە سێ‌ ئەندامیان پەرلەمانتاری دەم پارتین.


بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكوری كوردستان، سەرۆك كۆماری توركیا، داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی توركیا كردووە، پارێزبەندی لەسەر سێ پەرلەمانتاری دەم پارتی و پەرلەمانتارێكی پارتی باش و پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ هەڵبگیرێت.


ئەو پەرلەمانتارانەی كە داواكراوە پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت پێكهاتوون لە، سالیحە ئایدەنیز، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و جەنگیز چاندار و سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، پەرلەمانتارانی پارتی یەكسانیی و دیموكرسیی گەلان (دەم پارتی) و بوراك ئاكبوراك، پەرلەمانتاری پارتی باش و یوكسەك ئاسڵان پەرلەمانتاری سەربەخۆ.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، پوتن ماوەیەكی زۆر بوو دەیویست قسە لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا بكات و بەم هەنگاوەش هەوڵەكانی گۆشەگیری سەری شكستدەهێنێت.

 
ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لە بارەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی نێوان ئۆلاف شۆلتز راوێژكاری ئەڵمانیا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، ئەو گفتوگۆیە وادەكات گۆشەگیری سەر پوتن شكست بهێنێت و لەمەودا پەیوەندی تەلەفۆنی تر ئەنجام دەدرێن. 


وتیشی، ئەوە رێك ئەو شتە بووە كە ماوەیەكی زۆرە پوتن بەنیازی بووە و ئەمە بۆ پوتن زۆر گرنگە. 


دوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە، كۆشكی كرملین رایگەیاند، پێویستە كێیڤ لە چوارچێوەی سنوری خۆیدا بمێنێتەوە و لە چونەپاڵ ناتۆ پاشگەزبێتەوە.

 
وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیاش رایگەیاند، شۆڵتز ئیدانەی جەنگی شەڕانگێزانەی روسیای كردووە و داوای لە پوتن كردووە هێزەكانی لە ئۆكراین بكشێنێتەوە. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە عیراق، تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشتووتری بەریتانیا دادگایی دەكرێت.


نووسینگەی داواكاری گشتی فیدراڵی بەلجیكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، كردنەوەی دەرگای لێكۆڵینەوەی لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە عیراق لەلایەن تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا پەسەندكردووە لە پرۆسەی ئازادی عیراقدا لەساڵی ٢٠٠٣ و گەمارۆخستنە سەر خەڵكی قەزای فەلوجە و برسیكردنیان لەساڵی ٢٠٠٤.


ئاماژە بەوەشكراوە، دۆسێی گەندەڵی و بردنی سەروەت و سامانی عیراق و ئەشكەنجەدانی بەندكراوان لە گرتووخانەكان و چەندین تۆمەتی تریش دراوەتە پاڵ تۆنی بلێر، داواشی لە عیراقییەكان كردووە هەر بەڵگەیەكی رەسمییان لەلایە سەبارەت بە كاری نایاسایی و ئەنجامدانی تاوان لەلایەن سەربازانی بەریتانیاوە لە عیراق، رادەستی نووسینگەی داواكاری گشتی فیدراڵی بەلجیكا بكەن بە مەبەستی دادگایی كردنی تۆنی بلێر.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خولی چوارەمی دەرچوونی خوێندكارانی كۆلیژی سەربازیی قەڵاچوالان بەڕێوەدەچێت و سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بەشداری تێدا دەكات.


ئەمڕۆ ١٦ی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئاهەنگی دەرچووانی خولێكی نوێی خوێندكارانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان بەشداریدەكات و لە ئاهەنگەكەدا سەرۆكی هەرێم وتارێك پێشكەش دەكات.


ساڵانە دەرچووانی كۆلێژی سەربازیی زاخۆ و كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، لە بەردەم سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی دەخۆن و بڕوانامەی سەربازییان پێ دەدرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشێك لە ئەندامانی دیموكراتەكانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داوا دەكەن لێكۆڵینەوە لە پەیوەندی نیوان ئیلۆن مەسك و روسیا بكرێت.

 
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەشێك لە ئەندامانی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران نامەیەكیان ئاڕاستەی پنتاگۆن كردووە و داوایان كردووە رێكاری یاسای بگیرێتەبەر لە بەرانبەر پەیوەندی نێوان ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا. 


دەشڵێن، پەیوەندی نێوان روسیا كە دوژمنی ئەمریكایە لەگەڵ مەسك كە سودمەندە لە پاڵپشتی دارایی حكومەتی ئەمریكا پرسیاری زۆر دەهێنێتە ئاراوە كە ئەو كەسە شایستەی ئەوەیە پۆست وەربگرێت و زانیاری نهێنی بخرێتە بەردەست. 


ئیلۆن مەسك لەلایەن ترەمپەوە بە وەزیری لێهاتووی دەستنیشان كراوە و لە كەمپینی هەڵبژاردنەكانیشدا ١١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ترەمپ خەرج كردووە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كچێكی بۆ وتەبێژی كۆشكی سپی دەستنیشانكرد كە تەمەنی ٢٧ ساڵە، بەشێك لە كاندیدەكانیشی رووبەڕووی تۆمەت دەبنەوە. 


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا كارۆلین لیڤیت تەمەن ٢٧ ساڵ كە وتەبێژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بوو، بە سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی دەستنیشان كردووە و ئەمەش بچوكترین كەسە كە ئەو پۆستەی پێبدرێت لە مێژووی ئەمریكا. 


ترەمپ رایگەیاند، لیڤیت كەسێكی بەهێز و زیرەكە و سەلماندویەتی كە توانای ئەوەی هەیە ئەو پۆستە بگرێتە دەست و پەیامەكەیان بە باشی بگەیەنێتە گەلی ئەمریكا. 


لە بەرامبەردا لیڤیت رایگەیاند، لە خێزانێكی سیاسەتمەدار گەورە نەبووە و تەنیا لە زانكۆ تێكەڵی سیاسەت بووە. 


هاوكات كەناڵی بی بی سی بڵاویكردەوە، بەشێك لە كاندیدەكانی ئیدارەی ترەمپ تۆمەتیان دراوەتە پاڵ، وەزیری بەرگری تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی لەسەرە و وەزیری تەندروستیش رەخنەی زۆری لە ڤاكسین گرتووە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ پشتیوانیكردنی سەرژمێری گشتی، تا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی رادەگرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عیراق دەكات كە بڕیارە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، هانی هاووڵاتیانیش دەدات لە هەر شوێنێكی عیراق نیشتەجێن، بۆ رۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان و هاوكاری تیمەكانی وەزارەتی پلاندانان بكەن.

راشیگەیاندووە، لە پێناو سەرخستنی ئەنجامدانی سەرژمێری، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە تا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكان رابگرێت بۆئەوەی پەرلەمانتاران بتوانن بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاكانیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەرۆكی پارتی تەقەدوم كۆبووەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی كەركوكیان كرد.

نوسینگەی سەرۆكی پارتی تەقەدوم بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی لە بارەگای سەرەكی پارتەكەی پێشوازی لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و محەمەد ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و جێگرەكەی ئیبراهیم تەمیم كرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەركوك كراوە و جەختكراوەتەوە لە پشتیوانی لایەنە سیاسییەكان بۆ حكومەتی خۆجێی كەركوك، بۆ دابینكردنی خواست و پێداویستییەكانی خەڵكی شارەكە و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری پارێزگاكە.

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، تیشكخرایەسەر گرنگی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و راستكردنەوەی هەڵەكانی ئیدارەی پێشووی پارێزگاكە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ١٢ ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار دینار زیادیكردووە.


ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەكات بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە لە ٩ تا ١٤ی مانگ، زیاتر لە ١٢ ملیار و ٤٠٢ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار دینار بووە كە ٨٥%ی نەختینە و ١٥%ی بەشێوەی چەك بووە.

 
ئەوەشهاتووە، داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڕێژەی ٥١% واتە بەبڕی دوو ملیار دینار زیاتر بووە.


بەپێی ماڵپەرەكە، داهاتی نانەوتی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، زیاتر لە ٨٠٦ ملیار و ٦٤٦ ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ٤١% كەمیكردووە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، پشوی رۆژانی ١٥ تا ٢٣ی ئەم مانگە تەنیا ئەو فەرمانبەر و خوێندكارانە دەگرێتەوە كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستورن.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، پشووی رەسمی بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە رۆژی ١٥ تاوەكو ٢٣ی ئەم مانگە تەنیا بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و سەربازی و ئاسایشی ناوخۆ و خوێندكاران دەبێت لە گشت قۆناغەكانی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان، كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستوری عیراقن.


دەشڵێت، ئەم پشووە جگە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی مانگی ١١ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستوور نین.


ئەو رونكردنەوەیەش دوای ئەوە دێت پێشتر حكومەتی هەرێم بۆ خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستور ٩ رۆژ پشووی راگەیاند.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواكاری گشتی ئیسرائیل داوا لە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی دەكات چاو بە كارەكانی وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی بخشێنێتەوە. 


گالی باهاراڤ میارا داواكاری گشتی ئیسرائیل نامەیەكی ئاڕاستەی بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی كردووە بۆئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی ئیتیمار بن غەفیر بكات.


لە نامەكەدا داواكاری گشتی دەڵێت، بن غەفیر دەستوەردان دەكات لە كاروباری پۆلیس فەرمان لە ئەو وەردەگرن و پەیوەستن بە ئەوەوە. 


لە بەرامبەردا بن غەفیر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، كودەتایەك دەستی پێكردووە، كە لەلایەن داواكاری گشتیەوە رێكخراوە، تاكە كەسێكیش كە دەربكرێت داواكاری گشتییە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی هاریكاری ئابوری ئەپێك سەرۆكی چین گەیشتە پیرۆ و لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.


شی جین پینگ سەرۆكی چین بە سەردانێكی رەسمی گەیشتە پیرۆ بۆ بەشداریكردن لە ٣١ مین كۆبونەوەی سەركردەكانی ئابووری ئاسیا-پاسیفیك ناسراو بە ئەپێك، هاوكات وا بڕیارە لەپەراوێزی لوتكەكەدا لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆببێتەوە و بابەتی گەرمی كۆبوونەوەكانیش پرسەكانی پەیوەست بە ئابوریی جیهان دەبێت.


لوتكەی رێكخراوی هاریكاری ئابوریی ئەپێك 21 وڵات تێیدا بەشدارن و نوێنەرایەتی لە سەدا ٦٠ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان دەكەن و بە كۆبوونەوەیەكی داخراو لەوڵاتی پیرۆ لە ئەمریكای لاتین دەستپێدەكات.


جۆ بایدن لە مانگی كانوونی دووەم دەسەڵات رادەستی دۆناڵد ترەمپ دەكات و بەشێك لە تیمی ئیدارەی داهاتووی كابینەكەی، ئەو كەسایەتیانەی هەڵبژاردووە كە بە هەڵوێستی توندیان بەرامبەر پەكین ناسراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ دەڵێت، پێویستە كۆتایی بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆكراین بهێنرێت.


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، بە جددی كار لەسەر شەڕی نێوان روسیا و ئۆكراین دەكەن و دەبێت كۆتایی بەو شەرە بێت.


هاوكات ماركۆ رۆبیۆ سیناتۆری كۆماریخواز و كاندیدی ترەمپ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، دژی یارمەتی سەربازی زیاتر بۆ ئۆكراین دەنگی داوە و دوپاتیكردەوە، شەڕی ئۆكراین گەیشتووەتە بنبەست.


جەختی لەوەشكردەوە، ناكۆكی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ دەبێت لە ڕێگەی دانوستانەوە چارەسەربكرێت.


ئەمەش لە كاتێكدایە پنتاگۆن دانی بەوەدا ناوە، پێدانی چەك بۆ ئۆكراین پێش رۆیشتنی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا سەختتر بووە، هاوكات چاوەڕوان دەكرێت دۆناڵد ترەمپ لەكابینەی نوێدا پۆست بداتە چەندین كەس كە دژایەتی ئۆكراین دەكەن.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا لە سوریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی نوێی توركیا لە باكوری سوریا قبوڵكراو و نییە.

 
ئەلێكساندەر لاڤرێنتیێڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا لە سوریا رایگەیاند، توركیا وەكو وڵاتێكی داگیركەر هەڵسوكەوت دەكات و بە نیازی ئۆپراسیۆنی نوێیە لە باكوری سوریا. 


دەشڵێت، ئۆپراسیۆنی نوێی توركیا لە باكوری سوریا قبوڵكراو نییە و رێگری لەو كارە دەكەن، لەبەرئەوەی سوریا پەلكێشی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت و ئەو هەنگاوەش لە بەرژەوەندی گروپە توندڕەوەكانە. 


وتیشی، چەندینجار جەختیان لەوەكردوەتەوە ئەو بابەتە قبوڵ ناكەن و هیوادارن كە توركیاش پاشگەز ببێتەوە، چونكە ئۆپراسیۆنەكە لێكەوتەی نەرێنی بەدواوە دەبێت.


لە چەند رۆژەی رابردودا میدیای توركیا لە زاری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەوە بڵاویكردەوە، ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی نوێ لە باكوری سوریا كە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە ئەنجام دەدات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی جیۆفیزیای ئیندۆنیزیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦.٥ پلە هەرێمی بابوای لەو وڵاتە هەژاندووە.


ئاژانسەكە دەڵێت، ناوەندی بومەلەرزەكە لە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر بووە، بەڵام ئەو وڵاتە رەتیدەكاتەوە لەو ناوچەیە تسونامی رویدابێت.


سەنتەری نیشتمانی كارەساتەكانی هەرێمی بابوا دەڵێت، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی قەبارەی زیانەكانن، هەرچەندە بە دەگمەن زیانی گەورە لەم ناوچانە دروستدەبێت كەژمارەیەكی كەم دانیشتوانی هەیە، بەڵام دەبنە هۆی داڕمانێكی وێرانكەری زەوی.


بوومەلەرزەكەی هەرێمی بابوای ئیندۆنیزیا دەكەوێتە بەشی باكوری بازنەی ئاگریی زەریای هێمن، لەو شوێنەدا چەند پلێتێكی چینەكانی زەوی بەیەكدەگەن و بەریەككەوتنیان دەبێتە هۆی چالاكبوونی بومەلەرزە و گڕكانەكان لەو ناوچانە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئەڵمانیا كار بۆ بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان دەكرێت.


د. شەریف ئایدن لێپرسراوی رێكخراوی چاودێری دادپەروەری نێودەوڵەتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، رێكخراوەكەیان بە هاوكاری ژمارەیەك چالاكوانی ئێزدی و دادوەر و پارێزەری نێودەوڵەتی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا كار بۆ بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان دەدەن.

 
وتیشی، بۆ ماوەی دوو رۆژە كۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەك پارێزەر و دادوەری نێودەوڵەتی لە دۆسڵدۆرف بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم ئەو ئێزیدیانەی لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا بێسەروشوێنن، چارەنوسیان یەكلای بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە.


ئاماژەی بەوەشكرد، كار بۆ ئەوەش دەكەن سزای هەموو ئەو كەسانە بدرێت كە هاوكاریی داعشیان كردوە لە كۆمەڵكوژكردنی ئێزدییەكان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...391392393394395...992