هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە موچە خۆران و دەڵێت هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هیچ موچەیەكی ساڵی 2024 موچە خۆرانی هەرێم نەفەوتێت .

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ بیانویەك لەبەردەم بەغداد نەماوە بۆ بڕینی بەشێك لە پشكی هەرێمی كوردستان و هەموو كێشە تەكنییەكان چارەسەر كراون. وتیشی لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێم پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و ستافەكەی هەیە، بە بەردەوامی تیمەكانیان لەسەر هێڵن، هەفتانە یان مانگانە تیمەكانمان چەند جارێك دەچنە بەغداد".

هاوكات رێباز عەباس راوێژكاری وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەندامی وەفدی تەكنیكی وەزارەتەكە رایگەیاند، تا ئێستا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر خەتن بۆ ئەوەی تەمویلێك وەربگرن بۆ تەواوكاری موچەی مانگی 10 تا دابەشی بكەن ، وتیشی لیست  مانگی 11 ئامادەیە بۆ ئەوەی تەمویل بكرێت و لیستی موچەی مانگی 12 ش رەوانەی بەغداد كراوە و چاوەروانن لە داهاتویەكی نزیكدا تەمویلی وەربگرن، هەروەها دڵنیایی دایە موچە خۆرانی هەرێم و وتی هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هیچ موچەیەكی ساڵی 2024 ی موچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت .

وەزارەتی دارایی لەبارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی ناڕاست لەسەر موچە ڕوونکردنەوەکیشی داو رایگەیاند؛ لەبارەی موچەوە هەر هەواڵێک خۆمان بڵاوینەکەینەوە ناڕاستە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی پلەکانی گەرما نزم ببنەوە و بارانبارین دەستپێبکات و لەناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی باکور بە تایبەت سۆران دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، سبەی هەینی ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەی ناوچەشاخاوییەکانی گرتوەتەوە بەردەوام دەبێت بە تایبەت لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین.،شەپۆلەکە کاریگەری دەبێت بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگای هەڵەبجە پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت کەش جێگیر دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە یادی دوو ساڵەی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ فەرماندە"ئاکام عومەر" لە شارۆچکەی سەیدسادق چەند پرۆژەیەکی خێرخوازی دەکرێتەوە، کە پێکدێن لە بنکەیەکی تەندروستی و مزگەوتێک

مەراسیمەکە سەعات یەک، بە بەشداری چەندین کەسایەتی حکومی و حزبی دەستپێدەکات.

رۆژی ١٩-١٠-٢٠٢٢ ھێزێكی سەر بە فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لەدژی تیرۆریستانی داعش گەیشتنە سنووری ناحیەی زینانە و لەئاكامدا بۆمبێکی چێندراو بەئۆتۆمبێلەكانی ھێزەكەدا تەقییەوە، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ئەفسەرێك بە ناوی نەقیب (زوھێر فایەق) شەھید بوو، ھەروەھا فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆ (ئاكام عومەر) و چەند پێشمەرگەیەكی دیكە بریندار بوون.

دواتر، دوای ١٠ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لەسلێمانی، فەرماندە ئاكام بە فڕۆكەیەكی تایبەت و لەرێگەی تیمێكی پزیشكی تایبەتەوە بەمەبەستی چارەسەر گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانی و دوای ٥٤ رۆژ لەبرینداربوونی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو.

ئەمڕۆش لە مەراسیمەکەی سەیدسادقدا، چەندین کەسایەتی حکومی و حیزبی بەشداردەبن

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی دەستەی تەحریر شام رایگەیاند، هێز و دەزگا ئەمنییەكانی سەر بە رژێمی ئەسەد هەڵدەوەشێننەوە

"ئەحمەد شەرع فەرماندەی دەستەی تەحریر شام كە بە "ئەبو محەمەد جولانی"ناسراوە رایگەیاند، كار دەكات بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزە ئەمنیەكانی رژێمی بەشار ئەسەد و دەزگا ئەمنییەكانی سەر بەو رژێمە و داخستنی ئەو گرتوخانانەی ناوبانگێكی خراپیان هەیە، هەروەها رایگەیاندووە ،بە وردی چاودێری بابەتی كۆگاكانی چەكی كیمیایی رژێمەكەی ئەسەد دەكات و لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكاندا هەماهەنگی دەكات بۆ چاودێریكردن و گرەنتی كردنیان .

لایخۆشیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندوە، پێشوازی لە دوایین لێدوانەكانی فەرماندەی دەستەی تەحریر الشام دەكەن سەبارەت بە پاراستنی ئەو پێگانەی كە پێدەچێت چەكی كیمیاییان تێدابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چاوەروانی كردارەكانی دەكەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزی ئێران پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عیراق دووپاتكردەوە لە روبەڕوبوونەوەی هەر هەڕەشەیەكی تیرۆریستی كە هەڕەشە لە خاكی عیراق بكات، دەشڵێت، هیچ نیگەرانیەك لە عیراق نییە چونكە هێزێكی گەورەی سەربازی هەیە.

محەمەد كازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە عیراق وتیشی، عیراق هەموو جۆرە هێزێكی ئەمنی و سەربازی هەیە كە توانای شەڕكردنی هەیە لەگەڵ مەترسیدارترین ڕێكخراوە چەكدارەكان و تیرۆریستییەكاندا، دەشڵێت بە بوونی هێزەكانی سوپا و حەشدی شەعبی و دەزگای دژەتیرۆر هیچ مەترسییەك لەسەر عیراق نییە.

کامێرای حەراری جێگیرکراوە

جەختی لەوەشكردەوە، ئێران ڕێگە نادات گروپە چەكدارەكان هێرشبكەنە سەر عیراق و تاران بۆ شەڕكردن كار لەگەڵ عێراقییەكان دەكات و وڵاتەكەی جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی یەكڕیزی و سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عیراق كردووەتەوە.

دوای روداوەكانی سوریا و كەوتنی ئەسەد، عیراق كەوتە حاڵەتی ئامادەباشی و هێزی سەربازی بەدرێژایی سنوری سوریا بڵاوكردووەتەوە، بەدرێژایی ٦٢٠ كیلۆمەتر دیواری كۆنكرێتی و خەندەق و كامێرای حەراری بۆ چاودێریكردن لەسەر سنورەكان جێگیركردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم كۆبانێ رایگەیاند، ئامادەن ئاسانكاری بكەن بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی سلێمان شا بۆ مەزارە رەسەنەكەی خۆی كە لەساڵی 2015 بەهۆی مەترسی داعشەوە بۆ ناوچەی ئاشمە گواسترایەوە.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە پلاتفۆڕمی ئێكس رایگەیاند، لە ماوەی شەڕی داعش لە ساڵی 2015، یارمەتیاندا لە پاراستنی رووفاتی سلێمان شا بە ئاسانكردنی گواستنەوەی بۆ ناوچەی ئاشمه، دەشڵێت، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی پاراستنی شوێنە مێژووییەكان و گەڕاندنەوەی رووفاتی سلێمان شا بۆ مەزارە ڕەسەنەكەی دەربڕی.

مەزڵوم كۆبانێ دەشڵێت، بەڵێنی چەسپاوی خۆیان دووپاتدەكەنەوە بۆ پاراستنی شوێنە مێژووییەكان و ئامادەیی خۆیان دەردەبڕن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئاسانكردنی گەڕاندنەوەی رووفاتەكە بۆ مەزارە رەسەنەكەی، بەپێی ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانی پێشوو و بە ڕێزگرتنی تەواوی میراتی كەلتووری.

سلێمان شا سەرۆكی هۆزی قایی توركەكانی ئۆغوز، كوڕی كایا ئالپ باوكی غازی ئەرتوغرول و باپیری عوسمانی یەكەمی دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی عوسمانیە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە عیراق رادەگەیەنرێت.

مەهدی عەلاق ڕاوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، تائێستا لە قۆناغی سێیەم و كۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كۆكردنەوەی زانیاری خێزانەكان تەواونەبووە و رۆژی 14 كانونی یەكەم دواین رۆژی قۆناغی سێیەمی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عیراقە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەم قۆناغە پڕۆسەی كۆكردنەوەی وردی زانیاریەكان دەستپێدەكات.

هەروەها  وتیشی، پێشبینیدەكات لە مانگی شوباتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی سەرژمێرییەكە ڕابگەیەنرێت، دواتر پلان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان بەپێی رێژەی دانیشتوانەكەی دادەنرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستانە و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی هەرێم و وەزیری پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدایە.

 بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و وەفدێكی یاوەری بەسەردانێكی دوو رۆژە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستن لەدوای سەردانەی بۆ عەمان و بەغداد، لەئێستادا لە هەرێمی كوردستانەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدایە.

بڕیارە لەدوای كۆبوونەوەكەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، هێزەكانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان بەسەربكاتەوە.

هاوكات، رۆژی چوارشەممە، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا  لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و باسیان لە دواپێشهاتەكانی سوریا و ناوچەكە كرد، جەختیانكردەوە لەسەر پاراستنی یەكپارچەی خاكی سوریا.

هێزەكانی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٥ەوە كە ژمارەیان زیاتر لە ٦٠٠ سەربازە لە هەرێم و عێراقن و بڕیاریشە وەكو ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش تا ساڵی ٢٠٢٦ بمێنەوە، هێزەكانی ئەڵمانیا مەشق و را‌هێنان بە هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەكەن و رۆڵی گەورەیان هەیە لە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە. 
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، لە رۆژی نۆی مانگی داهاتووەوە حكومەتی عیراق دەبێتە كاربەڕێكەر و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتیش لەگەڵ گۆڕانكاری وزاریدا نییە.

عامر فایز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت رایگەیاند، چیتر ناكرێت قسەر لەسەر گۆڕانكاری وزاری بكرێت، لەبەرئەوەی كاتێكی كەم لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ماوە و پشووی یاسادانانیش دەستیپێكردەوە و تا رۆژی نۆی یەك دانیشتنەكان دەستپێناكەنەوە.

دەشڵێت، دواتر ژمارەیەك پرۆژەیاسای گرنگ لە بەرنامەی كاردان بە مەبەستی دەنگدان لەسەریان و پەسەندكردنیان، بۆیە ئەنجومەنی نوێنەران لەدوای سەری ساڵ ئەستەمە بتوانێت گفتوگۆ لەسەر گۆڕانكاری وزاری بكات.

عامر فایز وتیشی، لە رۆژی نۆی مانگی داهاتووەوە تەمەنی یاسایی حكومەتی عیراق كۆتایی دێت و دەبێتە حكومەتی كاربەڕێكەر، لەئێستاشدا هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەگەڵ گۆڕانكاری وزاریدا نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، لە سلێمانی تەرمی کەسێک بو کوژراویی لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی کەسوکارەکەی لە دوێنێ سەعات ٤ی پاشنیوەڕۆوە وەڵامی تەلەفۆنی نەداوەتەوە و لە سەعات ١٠ی شەوەوە مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ لە نزیک سەعات ٤ی پاشنیوەڕۆ لە سەر رێگای سلێمانی- عەربەت، لە نزیک کارگەکانی ناوچەی ژاڵە دۆزراوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسە تەمەنی ٤٥ ساڵ بووە و پێشتر کارمەندی ئاسایش بووە و خۆی خانەنشین کردووە، خێزاندار بووە و خاوەنی سێ منداڵ بووە.

لەوبارەیەوە یەکێک لە کەسوکاری ئەو کەسە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی چوار پێنج ساڵێک دەبوو کاری تاکسی دەکرد و گرفتی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بۆیە گومانمان لە کەس نییە.

ئەوەشی خستە روو، شوێنەواری چوار گوللـە بەسەر جەستەیەوە بووە و دوای کوژرانی لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەیدا لاشەکەیان جێهێشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژووری بازرگانی ئوردون رایگەیاند، لەماوەی ١١ مانگی رابردوودا، عیراق گەورەترین هاوردەکاری کاڵا و شتومەکی ئوردونی بووە.

ژوور بازرگانی ئوردون لە راگەیانراوێکدا بڵاویکردەوە، لەناو ئەو وڵاتانەی کاڵا و شتومەک لە ئوردون هاوردە دەکەن، عیراق پلەی یەکەمی گرتووە، کە بە بەهای ٦٤٥ ملیۆن دیناری ئوردونی هاوردەی هەبووە.

ئەوەش هاتووە، لەدوای عێراق سعودیە لە پلەی دووەمدایە، کە بە بەهای ١٠٨ ملیۆن دیناری ئوردنی کاڵاو شتومەکی هاوردە کردووە و پلەی سێیەمیش ئیماراتە بە بەهای ٧٥ ملیۆن دیناری ئوردونی.

ئەوەی جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ٧٠ دیناری ئوردونی، ئەمەش بەو واتایە دێت کە عیراق لەماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە ٩٠٩ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کاڵای لە ئوردونەوە هاوردە کردووە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەدوای تورکیا و ئێران، ئوردون لە ریزبەندییە لەپێشینەکانی عیراقدایە بۆ هاوردەکردنی کاڵا و شتومەک و خۆراک لێیەوە، کە ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی لە ساڵانی ٩٠کانەوە دەستی پێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ژینگەی عیراق رایگەیاند، رێژەی پیسبوونی هەوا لە عێراق کەمبووەتەوە و لەئێستادا لە ئاستێکی مامناوەند دایە.

لوئەی موختار وتەبێژی وەزارەتی ژینگەی عیراق رایگەیاند، لەئێستادا رێژەی پیسبوونی هەوا لە عێراقدا، لە ئاستێکی مامناوەند دایە و ئەوەش مەترسی گەورە دروست ناکات.

باسی لەوەشكرد، رێژەکە هەرگیز جێگیر نییە، لە هەر ساتێکدا بێت دەگۆڕێت، هەندێک کات نزم دەبێتەوە و بەشێوەیەکی گشتیش رێژەی دابەزینەکە سنووردارە، کە هەندێک جار چەند رۆژێک دەخایەنێت.

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا کوالێتی هەوا بەراورد بە ماوەی رابردوو باشترە، ئەوەش بەهۆی ئەو رێکار و پلانە زانستیانەوەیە کە گیراونەتە بەر.

بوونی چەندین کێڵگەی نەوت و پاڵاوتگەی نەوت کە بەشێکیان نایاسایین، هەروەها بوونی چەندین کارگە بەتایبەت لە سنووری شارەکان، یانیش کارگەکان دوکەڵ و پاشماوەی زیانبەخش دەردەکەن و سودیان لێنابینرێتەوە کە بەکاربهێنرێنەوە و دەچنە هەوا و ژینگەوە، بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە و ئاسمانی عیراق بەشێوەیەکی گشتی، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بەردەوام لە هەوڵی دۆزینەوەی پلان و رێکاری نوێدا بۆ کەمکردنەوەی ئەو پاشماوانە و زیانەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەیزرانی هەرێم کۆبووە و دوای کۆبوونەوەکەیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە

 

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، بەڕێزان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە بابەتی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدرال و خشتەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 پێشکەش کرد

ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرک و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی و بە باشترین شێوە، جێبەجێ کردووە و لە هەوڵەکانیشی لە گەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و لەم ڕووەوە، چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تەواوی شایستەی دارایی مانگەکانی 10 و 11 و12 بنێرێت، تا لە نزیکترین دەرفەتدا، مووچە دابەش بکرێت، کە بەداخەوە، بەهۆی ڕێکارەکانی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، سەرەڕای ئەوەی ئێستا لە مانگی 12ین و مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی مانگی 12 وەردەگرن، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم، تا ئێستاش مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا وەزارەتی دارایی هەرێم، سەرجەم کەموکوڕیی لیستەکانی مووچەی چارەسەرکردووە ولیستی مووچەی هەر سێ مانگەکەی بە تەواوی و بە بێ کەموکوڕیی بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ناردووە.

 

بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات، لە کۆبوونەوەی داهاتوویان کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، پشت بەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە، بە گوێرەی ماددەی 60 لە یاسای بودجەی عێراق ، چارەسەری بنەڕەتی کورتهێنانی تەرخانکراویی مووچەی هەرێم بکەن، تاکوو مووچەخۆرانی هەرێم، هاوتای هاوەڵەکانیان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق ، مووچەکانیان بەتەواویی و لە وادەی یاسایی خۆیان وەربگرن و چی دی پاساو  و بیانووی تەکنیکی، نەکرێتە بەربەست لەبەردەم شایستە داراییەکانی مووچەخۆران کە پێویستە دوور بێت لە هەموو ناکۆکییەک

هەروەها حکومەتی هەرێم دەستخۆشی لە هەموو هەوڵێک  دەکات لە سەر ئاستی فیدراڵی و هەرێمی بۆ چارەسەرکردنی بابەتی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد کە لە کاتی گەیشتنی هەر بڕە پاریەکی تر، لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەكان بکات.

هەروەها بڕیاردرا، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە حەفتەی داهاتوودا، بۆ بەدواداچوونی پرسی هەموارکردنەوەی بودجەی گشتیی فیدراڵ و خشتە داراییەکانی هاوپێچی یاساکە بۆ ساڵی دارایی 2025 ، سەردانی بەغدا بکات

دواتر هەر لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی ڕێکار و ڕێسا داراییەکان لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، لە بڕگەی دووەمی کۆبونەوەکە ، وەزیری دارایی و ئابووری ، پێشنیاری هاوبەشی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتیی ڕاژەی بۆ هاوتاکردنی ناونیشانە وەزیفییەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستەڕوو، ئەمەش بۆ جێبەجێکردنی خشتەی نوێی ناونیشانە وەزیفیەکان کە لە یاسای ساڵی 2024 ی هەموارکراوی میلاک هاتوون، لە دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی ڕاسپارد بەداداچوون بۆ ئەم هەموارە بکەن کە لە خشتەی ناونیشانە وەزیفیەکانی یاسای میلاک هاتووە، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دامەزراوەکانی هەرێم و بەرژەوەندی فەرمانبەران تا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت

بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی بەڕێز ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەبارەی دۆخی پێکهاتەکان و بەیەکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە پاراستن و داکۆکیکردن و پەرەپێدانی مافەکانی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەقیینەوەیەك لە نوسینگەی وەزیری پەنابەرانی ئەفغانستان لە کابولی پایتەختی وڵاتەکە رویدا و بەهۆیەوە وەزیری پەنابەرانی ئەفغانستان کە ناوی (خەلیل رەحمان حەقانی)ـە كوژرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان تەقینەوەکە رویداوە و تائێستا حکومەتی ئەفغانستان هەڵوێستی خۆی رانەگەیاندووە، هەروەها هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی نەگرتوەتە ئەستۆ.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١، خەلیل رەحمان حەقانی خستە لیستی تیرۆرەوە و هەروەها پێنج ملیۆن دۆلاریشی دانا بۆ هەر کەسێک کە وابکات حەقانی دەستگیربکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

ئەمریکا چەند مەرجێک بۆ حکومەتی نوێ سوریا دادەنێت بە مەبەستی دوورخستنەوەی هەژموونی روسیا و ئێران لەو وڵاتە .

ئاژانسی بی بی سی بەریتانی رایگەیاند، ئەمریکا مەرجی هەیە بۆ حکومەتی نوێ سوریا و هەر حکومەتێک جێگەی رژێمەکەی بەشار ئەسەد بگرێتەوە، مەرجەکان بریتین لەوەی کە دەبێت رێز لە مافی کەمینەکان بگیرێت، رێگری بکرێت لەوەی سوریا ببێتە مۆڵگەی تیرۆر و هەموو جبەخانەی کیمیایی و چەکی بایۆلۆجی سوپای ئەسەد لەناو ببرێت.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە کە دەبێت وڵاتانی دیکە خۆیان لە هەر دەستوەردانێک لە چارەنووسی سوریا بەدوور بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گوندێكی سنوری قەزای ئامێدی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا كەوتنەخوارەوە كە بەهۆیەوە خوێندكارانی چوار گوند نەچوونەتەوە خوێندنگا.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان  گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە گوندی "بەرچی" لەسنوری ئامێدی كەوتنەخوارەوە و بەو هۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە خوێندكاران نەچوونەتەوە خوێندنگا.

وتیشی، هەر بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ئالۆزی و بۆردومانەكانەوە لە گوندەكانی "گوهەرزێ و بڵاڤا و سەرگەلێ" كە سەربە ناوچەی "نهێلێ"ن لە قەزای ئامێدی، خوێندكاران نەچوونەتەوە خوێندنگاكانیان.

پەیامنێری كوردسات نیوز وتیشی، هەر ئەمڕۆ، سوپای توركیا گوندەكانی بناری چیای گارەی لە قەزای ئامێدی توپباران كرد، سەرەرای گوندەكان چوڵ كراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...367368369370371...991