زانایان لە توێژینەوەیەکی نوێدا باسیان لەو کاریگەرییە لاوەکییانە کردووە کە ئازارشکێنەکان لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێی دەهێڵن و لە ناو ئەوانیشدا باس لە پاراسیتامۆڵ دەکەن، کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە جێدەێڵێت.
توێژینەوەکە زانایانی بەریتانیا ئەنجامیان داوە و باس لەوە دەکەن، ئازارشكێنەکان سەرەڕای ئەوەی دەبنە هۆی نەهێشتی ئازار، کاریگەریی ئەرێنی و نەرێنیش لەدوای خۆیان جێدەهێڵن.
باس لەوەشدەکەن، بەشێکی ئازارشێکنەکان کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەوکردن، ژانەسەر، ئازاری ددان، پشتئێشە، نیشانەکانی سەرمابوون، دابەزاندنی فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، هەستیاریی و رەبۆ جێدەهێڵن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەسپرین و کۆدایین و دیکللۆفیناک کە بە ڤۆڵتارینیش دەناسرێت، هێشتا کاریگەرییەکانیان ئەرێنین، بەڵام پاراسیتامۆڵ کاریگەریی نەرێنی دروست دەکات.
ئەو توێژەرانە دەشڵێن، پاراسیتامۆڵ کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر یادگەی مرۆڤ و وادەکات بە تێپەڕینی کات یادگەی لاواز ببێت، یان کار لە هەوڵسوکەوتی ئاسایی دەکات وەک درک پێکردن و ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە.
دەشڵێت، بەردەوام بوون و زۆر خواردنی ئازارشکێنەکان و بەتایبەت پاراسیتامۆڵ، بە درێژایی کات کاریگەریی لەسەر گورچیلەکان و دڵ دروست دەکات.
ئامۆگاری نەخۆشەکانیش دەکات، تاوەکو بتوانن خۆیان لە خورادنی ئازارشكێن بەدوور بگرن، هەندێک جار بەرگەگرتنی ئازارەکە و گرتنەبەری رێکاری دیکە بۆ شکاندنی ئازار باشترین بژاردەیە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەند كرد و بەو پێیەش هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێدەكاتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنێكی تایبەتدا دەنگیدا بە هەمواری یاسای بودجە بەپێی یاساكە نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێك نەوت 16 دۆلار دەبێت و رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت. .
لە یاساكەدا هاتووە، لە ماوەی 60 رۆژدا لایەنێكی تایبەتمەندی نێودەوڵەتی نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێك نەوت لەهەر كێگەیەك بە جیا لە هەرێم دیاری دەكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، شەوی چوارشەممەی رابردو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوەوە و هەموو لایەك هاوڕابوون لەسەر پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە.
عیراق دەستی کرد بە پارەدارکردنی موچەی مانگی دووی خانەنشینان و لەم دوو رۆژەشدا ەست بە دابەشکردنی دەکات.
دەستەی خانەنشینی عیراق رایگەیاندووە، دەستیان کردووە بە پارەدارکردن 'تمویل'ی موچەی مانگی دووی خانەنشینان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا خانەنشینان نامەیەکیان پێدەگات و لەوە ئاگادار دەکرێنەوە، کە موچەکانیان خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان.
دەشڵێت، خانەنشینان دەتوانن لە هەر شوێنێک کە لە خۆیانەوە نزیکە لەرێگای ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە موچەکانیان رابکێشن.
عیراق هەموو 1ی مانگێک بەر لە سەرجەم فەرمانگەکانی دیکە موچەی خانەنشینانی دابەش دەکات.
لە هەرێمی کوردستان خانەنشینان لە مانگی دوو'دان، بەڵام هێشتا موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە، جگە لەوەی ساڵانە موچەیەک یان زیاتریان پێنادرێت و چارەنووسی موچەکانیان نادیارە.
کەشناسیی عیراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا باران دەبارێت.
کەشناسیی عیراق رایگەیاندووە، لە رۆژی سێشەممەوە لە هەرێم ئاسمان بۆ هەور دەگۆڕێت و لە رۆژی چوارشەممەوە کەشەکە بە تەواوی دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری هەیە لە چەند ناوچەیەکی هەرێمدا باران ببارێت.
دەشڵێت، خێرایی با بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و هەندێک جار دەگاتە 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
ئەوەشی خستووەتە روو، رۆژی پێنجشەممە 6ی ئەم مانگە، بەهەمان شێوە لە هەرێم ئاسمان هەور دەبێت و باران دەبارێت، هەروەها ڕەشەبا بەردەوام دەبێت.
بۆ یەكەمجار ترەمپ فەرمانی هێرشكردنە سەر حەشارگەكانی داعشی لە سۆماڵ دا و رایگەیاند، بە كەمترین زیان ژمارەیەكی زۆر چەكدار كوژراون.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، بەهۆی هەڕەشەكانی چەكدارانی داعش بۆسەر ئەمریكا و هاپەیمانەكانی، فەرمانی بە هێرشكردنە سەر ئەو چەكدارانە لە حەشارگەكانی سۆماڵ داوە و ژمارەیەكی زۆریشیان لێكوژراوە.
ترەمپ لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی: ماوەیەكی زۆر بوو پلانی هێرشكردنە سەر داعش لە سۆماڵ ئامادە كرابوو، بەڵام جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و ئیدارەكەی ئەو ئۆپەراسیۆنەیان پشتگوێ خستووە بۆیە لەسەر فەرمانی خۆی هێرشەكان ئەنجام دراون.
سەرۆكی ئەمریكا نووسیویەتی پەیامی ئەوان بۆ داعش و هەموو ئەوانەی هێرش دەكەنە سەر ئەمریكییەكان ئەوەیە كە لە هەرشوێنێك بن دەیان دۆزنەوە و دەیانكوژن.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت بە گشتى، بەڵام پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
لە یەكەم سەردانی رەسمیدا بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمرۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا سەردانی سعودیە دەكات .
سەردانەكەی شەرع بۆ ریاز ، یەكەم سەردانە كە لە دوای وەرگرتنی پۆستەكەی وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەر ئەنجامی دەدات و بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكانیش، لەگەڵ لیپرسراوانی سعودیە باس لەم قۆناغەی ئێستا و پشتگیری سعودیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا و هەوڵەكان بۆ هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا دەكرێت .
ئەوە لە كاتێكدایە ، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی سوریای كرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆبووەوە ، رۆژی پێنج شەمەش هەریەك لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و ئەمیر محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پیرۆزباییان لە شەرع كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا .
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدات كە تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆببێتەوە، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش لە بڕگەی یەكەمدا دەنگ دەدرێت بە هەمواری یاسای بودجە، كە هەموارەكە پەیوەندی بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە.
ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردی و عیراقییەكان، لەماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە بۆ رێككەوتن لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاساكە.
بڕگەكانی تری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتن بە دەنگدان بە پێشنیازەیاسای هەمواری هاوتاكردنی بڕوانامە و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازەیاسای خوێندنی باڵای ناحكومی دەكرێت.
لە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر ماڵێك 10 كەسی ئەندامانی خێزانێك لە كۆبانێ برینداربوون.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، شەوی شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ماڵێكیان لە گوندی ئەشمە لە رۆژئاوای شاری كۆبانێ كردوە و سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانە كە حەوت كەسیان منداڵ بوون، بە قورسی برینداربوون.
ئەو منداڵانەی بەهۆی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا برینداربوون تەمەنیان لە نێوان یەك ساڵ بۆ 13 ساڵە و برینی زۆبەشیان سەخت بووە.
پەیامنێری كوردسات نیوز ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ بۆردومانی كۆبانێ، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا بۆردومانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق-یان كردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: لە قەزای سێمێل لە سنوری پارێزگای دهۆک، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە لە نێوان دوو بنەماڵەدا، پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ کوژرا.
وتیشی: لەدوایی سەعاتێک لە روداوەکە، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
لەئێستادا پۆلیسی دهۆک پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کردوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتبارەکە بەردەوامە.
وەزیری دارایی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای هەرێم چاوەڕێی چاککردنی لیستی موچە دەکات، هەر ئەمڕۆش ئەگەرهیچ کێشەیەکی تێدا نەبێت، بڕیار لەسەر خەرجکردنی دەدات.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، لەگەڵ وەفدی باڵای هەرێم چاوەڕێی چاککردنی لسیتی موچە دەکات، ئەگەر تیمی هونەری هاوبەشی هەردولا کارەکانیان تەواو بکەن، هیچ کێشەیەکی دیکە لە لیستەکانی موچە نەبێت، تەیف سامی بڕیار لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
وتیشی: بەتەواوبوونی لیستی موچەی مانگی یەک بەبێ کێشە، دەبێتە بناغەی سەرەکی بۆ لیستی موچەی مانگەکانی داهاتوو.
جێگەی ئاماژەیە ، لە سەعات هەشتی بەیانییەوە هەردوو تیمی هونەری دارایی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ کارەکانیان دەستپێکردوە بۆ رێکخستنەوەی لیستەکانی موچە و تا ئێستاش بەردەوامن.
دوێنێ هەینی دەزگای جێبەجێکردنی یاسا لە ئەمریکا FBI شاهێدی یەکێک لە گەورەترین گۆڕانکارییەکان بوو لە مێژووی خۆیدا، کە ئەویش دوور خستنەوەی زیاتر لە چەندین بەرپرسو پلەداری ناو دەزگاکەبوو.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی FBI لە کارەکانیان دوورخستەوە و لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی بۆ ئەو کارمەندانە دەستپێکرد کە هاوکاربوون لە لێکۆڵینەوە لە ئاژاوەگێڕییەکانی کاپیتۆڵ لە ساڵی 2021، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا.
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، بەرپرسانی باڵای FBI کە بنکەکانیان لە واشنتۆنە و سەرپەرشتی لقەجیاوازەکانی ئاژانسەکە دەکەن و بریکارە باڵاکان کارەکانیان بەجێهێشتووە.
بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، هەندێک لە سەرکردەکان فشاریان لێکراوە بۆ ئەوەی ئەو دەزگایە بەجێبهێڵن، هەندێکیان خانەنشین بوونیان هەڵبژارد، هەندێکی دیکەشیان کاتێک بەرەنگاری بڕیارەکە بوونەتەوە دەرکراون.
:دیارترین ئەوکەسانەی کە دەردەکرێن
لەنێو ئەوانەی کە دەزگاکە بەجێدەهێڵن دوو لە سەرکردە باڵاکان هەیە: جێفری ڤێلتری، بریکاری تایبەتی بەرپرس لە میامی و دەیڤید سۆنبێرگ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئۆفیسی مەیدانی واشنتۆن.
سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە، کە سەرکردەکانی FBIرۆژی هەینی بە کارمەندەکانیان راگەیاندووە، کە هەندێک لە بریکارەکان دووبارە دادەنرێنەوە بۆ هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناردنەوەی کۆچەران و جێبەجێکردنی ناردنەوەیان بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.
رۆژنامەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەدەن، ئیدارەی ترەمپ لەم گۆڕانکارییەدا کە لەو دەزگایە ئەنجامی دەدات زیاتر سەرنجیان لەسەر ئەو کەسانەیە کە کارییان لەسەر ئەو هاووڵاتیی و کەسانە کردووە کە لایەنگری ترەمپ بوون بەتایبەت لە هێرشەکەی 6-1-2021 لە واشنتۆن.
بەپێی دوو یاداشت کە ڕۆیتەرز و سێ سەرچاوە بینیویانە، گۆڕانکارییەکان لەو دەزگایە، دوایین هەنگاوی ئیدارەی ترەمپە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیستەمی دەزگا هەستیارەکان دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی.
بەرگری شارستانی ئەمریکا رایگەیاند: لە پاش 3 هەفتە لە هەوڵدان، توانرا ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس بەتەواوی کۆنتڕۆڵبکرێت.
بەرگری شارستانی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە رۆژئاوای ئەمریکا رایگەیاندووە، ئاگری ناوچەی پالیسایدس کە تیایدا 23 هەزار و 448 دۆنم سوتاوە، لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکراو هیچ مەترسییەک نەماوە.
بەرپرسانی بەرگری شارستانی ئاماژەیان بەوەشداوە، ئاگر کەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلۆس خراپترین کارەساتی سروشتیە لە مێژووی لۆس ئەنجلۆسدا رویداوە و بەهۆیەوە 180هەزار کەس ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێهێشتووە.
سەبارەت بە ئاماری گیان لە دەستدانی هاووڵاتیان لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: 28 کەس گیانیان لە دەست داوە و 16 هەزار باڵەخانە و خانو سوتاون.
کۆمپانیای AccuWeatherیش کە کۆمپانیایەکی پێشبینی کەش وهەوایە، رایگەیاند؛ پێشبینی دەکات زیانە ئابوورییەکان زیاتر لە 250 ملیار دۆلار بێت.
ئاگرەکە لە 7-1-2025ەوە لە پێنج ناوچەوە دەستی پێکرد و 31مانگ راگەیەندرا کە تەنیا دوو ناوچە ماون کۆنتڕۆڵ بکرێن و ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی ئەمریکا سەرکەوتنی تەواویان بەسەر ئاگرەکەدا راگەیاند.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند؛ ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە دوێنێ شەو لە گەڕەکی کانی با لە سلێمانی گەنجێکی بە چەقۆ کوشتبو.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: "شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕوداوێكدا گەنجێك بە چەقۆ كوژرا و لە پاش شەش کاتژمێر لە هەڵهاتنی تۆمەتبار، دەستگیر کرا"
ئاماژەشی بەوەداوە: تۆمەتبار ( ل،ت،ح ) دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
لە ساڵی 2030دا مانگی رەمەزان 36رۆژ دەبێت و ئەمەش بەو واتایە دێت، موسڵمانان بۆ ماوەی 36 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و هۆکارەکەی دیاردەیەکە کە تەنها 33 ساڵ جارێک ڕودەدات.
ئەم دیاردەیە بۆ رودەدات؟
بەپێی ئاماژەکانی ئەستێرەناسی و ڕۆژمێرەکان، لە ساڵی 2030دا مانگی رەمەزان 36رۆژ دەبێت و ئەمەش بەو واتایە دێت، موسڵمانان بۆ ماوەی 36 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و هۆکارەکەی دیاردەیەکە کە تەنها 33 ساڵ جارێک ڕوودەدات.
مانگی ڕەمەزان لە 5ی کانوونی دووەمی 2030 دەست پێدەکات و دواتر بۆجاری دووەم ڕەمەزان لە 26ی مانگی 12ـی 2030 دووبارەو دەبێتەوە کە دەکاتە 1452 ساڵی هیجری.
.واتە بەڕۆژوو بوون لە ساڵی 2030 دەبێتە 36 ڕۆژ، 30 ڕۆژ لە سەرەتای ساڵ، 6 ڕۆژیش لە کۆتایی ساڵ.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی 1ـی شوباتەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە.
لە پەەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە: لە یەکی شوباتی 2004دا خوێنی شەهیدەکانمان یەکڕەنگ بوون. تیرۆریستان و خۆکوژان جیاوازییان لەنێوان خوێنی هاوڵاتییەکی مەدەنی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی یەکێتی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی پارتی نەکرد.
دەشڵێت: یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە.