لە ساڵی 2030دا مانگی رەمەزان 36رۆژ دەبێت و ئەمەش بەو واتایە دێت، موسڵمانان بۆ ماوەی 36 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و هۆکارەکەی دیاردەیەکە کە تەنها 33 ساڵ جارێک ڕودەدات.
ئەم دیاردەیە بۆ رودەدات؟
بەپێی ئاماژەکانی ئەستێرەناسی و ڕۆژمێرەکان، لە ساڵی 2030دا مانگی رەمەزان 36رۆژ دەبێت و ئەمەش بەو واتایە دێت، موسڵمانان بۆ ماوەی 36 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و هۆکارەکەی دیاردەیەکە کە تەنها 33 ساڵ جارێک ڕوودەدات.
مانگی ڕەمەزان لە 5ی کانوونی دووەمی 2030 دەست پێدەکات و دواتر بۆجاری دووەم ڕەمەزان لە 26ی مانگی 12ـی 2030 دووبارەو دەبێتەوە کە دەکاتە 1452 ساڵی هیجری.
.واتە بەڕۆژوو بوون لە ساڵی 2030 دەبێتە 36 ڕۆژ، 30 ڕۆژ لە سەرەتای ساڵ، 6 ڕۆژیش لە کۆتایی ساڵ.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی 1ـی شوباتەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە.
لە پەەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە: لە یەکی شوباتی 2004دا خوێنی شەهیدەکانمان یەکڕەنگ بوون. تیرۆریستان و خۆکوژان جیاوازییان لەنێوان خوێنی هاوڵاتییەکی مەدەنی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی یەکێتی و خوێنی کادر و سەرکردەیەکی پارتی نەکرد.
دەشڵێت: یەکی شوبات بۆ هەمیشە وەک سیمبولی هاوچارەنووسی و یەکڕەنگیمان لە یادەوەریی مێژووییماندا دەمێنێتەوە.
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵانە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج پێشوازی لە کاندیدان و براوەکانی دەکات و بۆ ئەمساڵ 2025یش دوو کەسایەتی کورد، ئیلهام ئەحمەد و شێروان شێروانی کاندیدن بۆ ئەو خەڵاتە.
شێروان شێروانی یەکێک لە زیندانیانی بادینانە و ئیلهام ئەحمەدیش بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریایەوهەردوکیان کاندیدن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ.
لە ساڵی 1901ـەوە کە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دابەش دەکرێت، تاوەکو ئێستا 103 کەس و 27 دامەزراوە ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە و دووجار خەڵاتەکە بە هاوبەشی دراوە بە سێ کەس. 18 ژن لەنێو براوەکانی خەڵاتەکەدان.
رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی 2020، رۆژنامەنووس، شێروان شێروانی لە دهۆک دەستگیرکرا و تا ئێستاش لە زینداندایە.
لە ساڵانی رابردوشدا ژنە چالاکوان و زیندانی سیاسی کورد، نێرگز محەمەدی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
21 سال لەمەوبەر یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەشاری هەولێرە 105کەس بوونە قوربانی
21 ساڵ لەمەوبەر لە 1ی شوباتی ساڵی 2024، كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، لە كاتی جەژنە پیرۆزەی هاووڵاتییان و بەخێرهاتنی میوانەكان، لە هەردوو بارەگای مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر دوو تەقینەوەی خۆكوژی روویاندا، بەوهۆیەشەوە 105 كەس لە هەردوو بارەگاكە شەهیدبوون، 246 كەسیش برینداربوون.
ئەوەش لە كاتێكدابوو لە كاتی جەژنە پیرۆزە، چەند خۆكوژ و تیرۆرستێك بە پشتوێنی بۆمبڕێژكراوەوە لە یەك كاتدا لە ناو مەڵبەندی یەكێتی و لقی پارتی خۆیان دەتەقێننەوە.
ئەمرۆ چوارەمین ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت، بزووتنەوەی حەماس سێ بارمتە ئازاد دەکات، لە بەرانبەر ئازادکردنی 183 فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا
دوێنێ هەینی، ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازی لیواکانی قەسام لە راگەیەندراوێکدا وتی: لە چوارچێوەی رێککەوتنی تۆفانی ئەقسا بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، بڕیاریان داوە ئەمڕۆ شەممە، یەکی شوباتی 2025، سێ بارمتەی ئیسرائیلی بەناوەکانی "یاردن بیباس، کیس سیگل کە هاوکات خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمەریکی و ئیسرائیلییە و ئۆفەر کالدیرۆن کە خاوەنی ڕەگەزنامەی فەرەنسی و ئیسرائیلییە ئازاد بکات."
لای خۆیەوە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لیستی ئەو بارمتانەیان بە دەست گەیشتووە کە لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن.
ئاماژەی بەوەش داوە، وردەکاریی سەبارەت بە ڕێکارەکانی ئاڵوگۆڕکردن دواتر بڵاو دەکرێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، لیواکانی قەسام گرتەی ڤیدیۆیی پرۆسەی ڕادەستکردنی قۆناغی سێیەمی بارمتەکانی ئیسرائیلی بڵاو کردەوە، کە سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرانبەر ئازادکردنی 110 زیندانی فەڵەستینی ئازاد کران.
وەتس ئەپ بڵاویکردەوە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بەمەستی سیخوڕیکردن بەسەر بەکارهێنەرانییەوە هەوڵی هاککردنی داوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای وەتس ئەپەوە بڵاویکردەوە کۆمپانیای " پاراگۆن سۆڵۆوشن" بەمەبەستی سیخوڕی کردن بەسەر ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانییەوە هەوڵی هاککردنی داوە و لە لایەن تیمەکانیانەوە رێگری لێکراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە رۆیتەرزی وتووە: ئەوان دەزگای جێبەجێکردنی یاسا و هاوبەشەکانیان ئاگادارکردووەتەوە سەبارەت بەو هاککردنەی کە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکە ئەنجامیداوە و وەستاندویانە.
سەرچاوەکە سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی ئەو دەزگا ئیسرائیلییە هەوڵی هاککردنی داون، وتی: رۆژنامەنووسان و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووەتە ئامانج و ژمارەیان 90 بەکار هێنەر دەبێت، وتیشی؛ ئێمە بەکار هێنەرانمان دەپارێزین و وەتس ئەپ جێگەی متمانەی بەکار هێنەرانییەتی.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە كەرتی نەوتدا پلانی ئەمساڵی هەڵكەندن و نۆژەنكردنەوەی 194 بیری نەوتیان داناوە .
كازم حەبەش خەلیف جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هەڵكەندنی بیر لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی 2024دا كۆمپانیاكەیان 51 بیری نەوتی نوێی هەڵكەندووە و لە كێڵگە نەوتییە جیاجیاكانی عیراقیشدا 137 بیری نەوتی كۆنیشی وەک بەشێك لە پاڵیشتیكردن و بەرزكردنەوەی كارەكانی بەهەمهێنانی نەوت نۆژەنکردوەتەوە.
وتیشی، كۆمپانیاكەیان پلانی بۆ ئەمساڵیش داناوە كە بریتییە لە هەڵكەندنی 64 بیری نوێی نەوت و نۆەژەنكردنەوەی 130 بیری دیكە و بەردەوامیشن لە جێبەجێكردنی پرۆژەی چۆنایەتی كە بەشێكە لە پاڵپشتیكردنی پلانەكانی وەزارەتی نەوت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە كەرتی نەوتدا.
نەتەوە یەکگرتووەکان کەمپینێکی بۆ پاڵپشتیکردنی عیراقییەکانی کەمپی هۆڵ راگەیاند بە مەبەستی تێکەڵکردنەوە و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کۆمەڵگە.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین پاڵپشتی عیراق بكەن بۆ گەڕاندنەوەی عیراقییەكانی ناو كەمپی هۆل لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، دەشڵێت، ئامانجیان لەو كەمپینە كۆتایی هێنانە بەو بابەتە و كەمكردنەوەی هەڕەشەكانی داعشە لەسەر عیراق.
وتیشی، لە ساڵی 2021ەوە عیراق دەستیكردوە بە گەڕاندنەوەی ئەو كەسانە كە ٪60یان منداڵن و هاوکات دەشبێت پاڵپشتی ئەو كەسانە بکرێت و دوبارە راهێنانەوەیان پێبکرێت بۆ تێکەڵبونەوە بە کۆمەڵگا.
كهمپی هۆل لهلایهن نهتهوهیهكگرتووهكانهوه له قهراغ بهشی باشووری شارۆچكهی ئەلهۆل له سهرهتاكانی ساڵی 1991، له سهردهمی جهنگی كهنداو دروست کراوە، ئهمڕۆ یهكێكه له كهمپه ههره قهرهباڵغهكان له پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا و داعش و زۆرجار، لەلایەن چاودێرانەوە وەک مەترسی ناسێنراوە.
لێپرسراوێكی ئەمریكا دەڵێت هەڕەشەكانی ترەمپ بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی عێراق جددین و ئەگەری دەستوەردانی سەربازییش هەیە.
گابرێل سۆما ئەندامی ئەنجومەنی راوێژكارانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیونیدا رایگەیاند، ترەمپ لە هەوڵی كۆتاییهێنانە بە پێگە و دەسەڵاتی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێت كاریگەری ئێران بە تەواوی لە ناوچەكە نەهێڵێت.
وتیشی، هەڕەشەكانی ترەمپ لە گروپە چەكدارەكانی عیراق جدین و ئەگەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق نەتوانێت ئەو گروپە چەكدارانە رابگرێت، دوور نیە ترەمپ بڕیاربدات بۆ دەستوەردانی سەربازیی بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەشێوەیەكی ریشەیی.
سەبارەت بە رەوشی سوریاش راوێژكارەكەی ترەمپ رایگەیاند، رەوشی سوریا سەختتر و ئاڵۆزترە و ئەو وڵاتە دابەش بووە، یەكخستنیشی ئەستەمە و حكومەتی نوێ توانای ئەو كارەی نییە، وتیشی، هیچ زانیارییەكیان لەسەر داهاتووی سوریا نییە.
میدیا عیراقییەکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ 31-1-2025 لەسەر رێگەی نەجەف-دیوانیە پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران توشی روداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانی لەدەست داوەو 37یش بریندارن کە 11یان برینیان سەختە.
سەرچاوە پزیشکییەکانی دیوانییە ئاماژەیان بەوەداوە، بەهۆی زۆری ژمارەی بریندارانەوە پێدەچێت ژمارەی گیان لەدەست دان بەرزبێتەوە.
بەپێی گێڕانەوەی میدیاکان؛ روداوەکە کاتێک رویداوە کاتێک پاسەکە بەرەو نەجەف رۆیشتووە، بەهۆی کارکردن لە ڕێگاکەدا شۆفێرەکە سەری لێتێکچووە و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تردا کێشاوە کە بەرەو روی هاتووە.
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 14 ملیار و 941 ملیۆن دیناربووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو شەش ملیار دینار كەمیكردووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەكات، بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە لە رۆژی 25ی مانگی یەك تا ئەمڕۆ، زیاتر لە 14 ملیار و 941 ملیۆن و 646 هەزار و 545 دینار بووە، كە 88%ی نەختینە و 12%ی چەك بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، شەش ملیار دینار كەمیكردووە كە لەو هەفتەیەدا داهات زیاتر لە 21 ملیار دینار بووە.
بەپێی ماڵپەری شەفافیەت، داهاتی نانەوتی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 2024دا ، زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە.
لیژنەی دەسپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، هەوڵەكان سەركەتووبوون لە راگرتنی تۆڕی ئینتەرنێتی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم.
بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی دەسپاكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەهۆی نەدانی ئەو بڕە پارەیەی كە شایستەی دارایی حكومەتی عیراقە، خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتی كۆڕەك رادەگرێت.
وتیشی، سودانی داوای لێكردوون ئەو بابەتە بە خێرایی یەكلابكرێتەوە و پاڵپشتی راپۆرتەكانی لیژنەكەی كردووە و پێشتریش سزای كۆمپانیاكەیان داوە و پەیوەندییەكانیان بە هێڵەكانی ترەوە راگرتووە بەهۆی رادەستنەكردنی ئەو بڕە پارەیەی لە ئەستۆیدایە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ساڵی 2023 دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان چوار بڕیاری بەرامبەر كۆمپانیای كۆڕەك بۆ پەیوەندییەكان دەركرد، لەوانەش راگرتنی كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی كۆمپانیاكە و راگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان بەشداربووانی كۆمپانیاكە و كۆمپانیاكانی تری پەیوەندی.

دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی یەكەمی ئاگربەست، ناتانیاهۆ ئامادەكاری بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست دەستپێكردووە.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سیناریۆیەك بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەست تاوتوێ دەكات و ئامادەكاریشی كردوە بۆئەوەی لە هەر ساتێكدا بێت سوپای وڵاتەكەی بگەڕێتەوە بۆ غەززە و شەڕ دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، كە ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ترەمپ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل دەكات وەك ئامادەكارییەك بە مەبەستی سەردانی رەسمی ناتانیاهۆ بۆ واشنتۆن لە هەفتەی داهاتوودا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئاگربەست لە كەرتی غەززە لە قۆناغەكانی داهاتوودا روبەڕوی ئاستەنگی جددی دەبێتەوە، كە بڕیارە لە دوو قۆناغەكەی تردا 30 ئیسرائیلی دیكە بەرامبەر بە هەزار و 600 فەلەستینی ئازاد بكرێن.
رۆژی پێنج شەممە، قۆناغی سێیەمی كاروانی یەكەمی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانییەكان لە نێوان حەماس و ئیسرائیل كۆتاییهات كە 8 بارمتە بەرامبەر بە 110 زیندانی فەلەستینی ئازادكران.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا كوژرانی سەركردەیەكی داعشی لە سوریا راگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ناسراو بە سێنتكۆم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانیدا محەمەد سەڵاح زوبەیر لێپرسراوی ئۆپراسیۆنی گروپی تیرۆریستی حوراسەت ئەلدینی سەر بە داعشیان لە باكوری رۆژئاوای سوریا كوشتووە.
دەشڵێت، ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی پابەندییەكانی ئەمریكا و هێزە هاوبەشەكانە بۆ لاوازكردنی توانای گروپە تیرۆریستییەكان و نەهێشتنی مەترسی لەسەر ئەمریكا و هاوبەشەكانی لە ناوچەكە.
مایكڵ كوریلا فەرماندەی فەرماندەیی سێنتكۆم رایگەیاند، ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كوشتن و دەستگیركردنی تیرۆریستان و بەرگری لە وڵاتەكەی دەكات و رێگە نادات ئەو تیرۆریستانە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بكەنە ئامانج.
ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی لیوا حسێن مەنسور تێپەڕدەبێت، كە لە كاتی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچەیە شەهیدبوو.
لیوا حوسێن مەنسور، فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی دووی هێزی پێشمەرگەبوو یەكێك بوو لە ئەفسەرە قارەمانەكانی دەستەی هێرش بردن بۆ سەر گوندی مەلا عەبدوڵڵا، بەڵام بەداخەوە لە كۆنترۆڵكردنەوەی گوندی مەلا عەبدوڵڵا دا شەهیدبوو و خوێنی خۆی بەخشییە ئازادی كوردستان.
لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش و بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان، چەندین سەركردەی قارەمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گیانی خۆیان كردە قوربانی، بۆ بەرگری لە كورستان، میللەتەكەیان، وەك چۆن هەر لە برادوشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی شەهیدان بووە، بە هەزاران شەهیدی قارەمانی بەخشیوەتە خاكی كوردستان، هەمان كات دەیان فەرماندەی و سەركردەی قارەمانی گیان بەخشانە لە هەموو كات و سەردەمێكدا لە مەیدانەكانی بەرگریدا، سنگی خۆیان كردوەتە قەڵغان بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و میللەتەكەیان.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، دادگای تێهەڵچونەوەی كەرخی بەغداد بڕیاریدا بەیاساییبونی گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت و غاز.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای چەندین دانیشتنی دادگا و تانە لێدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە بڕیارەكانی دادگای كەرخ، كە دوابەدوای بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق دژ بە یاسای نەوت و گازی كوردستان دەرچو بوو، دادگاكە دوای ماوەیەكی زۆر لە وردبینین بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەكانی پێشوی خۆیدا.
دەشڵێت، هەرچەندە وەزارەتی نەوتی عیراقی دووبارە تانەی لە بڕیارەكاندا، بەڵام دادگای پێداچونەوەی عیراق بڕیاری دایەوە بە پەسەندكردنی بڕیارەكانی دادگای تێهەڵچونەوەی كەرخ، بەمەش لە رووی یاساییەوە یەكلابوەوە كە گرێبەستەكانی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستان كارا و دروستە.
وەزارەتی نەوتی عیراقی لە دادگای تێهەڵچونەوەی كەرخ لە ساڵی 2022 و دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕالی بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم سكاڵایەكی تۆماركردبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیە نەوتییەكان.