لە هێرشێکدا بۆسەر خوێندنگەیەک لە نەمسا 10کەس کوژران
راهۆز
١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر خوێندنگەیەک 10 کەس لە شاری گراز لە نەمسا گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی تەقەکردن لە خوێندنگەیەک لە نەمسا 28 کەس بریندار بوون - بەپێی راپۆرتێک، بەهۆی تەقەکردنەکەوە 10 کەس کوژراون و 28یش برینداربوون، بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان ئەوان لە نەخۆشخانەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت و باری تەندروستی چوار کەسیان لە رادەبەدەر ناجێگیرە.



