هەواڵەکانهەواڵەکان

ناوی ترەمپ لە ساڵانی پێشووتریشدا وەک کاندیدێک دەرکەوتووە، بەڵام کاندیدکردنی لە ئەمساڵدا زیاتر جێگەی مشتومڕە، بە تایبەتی لە پاش هەڵوێستە دژ بەیەکەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە پرسی کۆچبەران و راگواستنی خەڵکی غەززەو جەنگی ئۆکراینەوە. 

ئەمساڵ زیاتر لە 300 کەس و دامەزراوە، کاندید کراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، رێکخەرانی ئەمساڵیش رایانگەیاند، بەرپرسانی سیاسی دامەزراوەکە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایان کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی.

بەپێی ئامارەکانی دامەزراوەی نۆبڵ، ژمارەی پاڵێوراوانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی گەیشتووەتە 338 کەس، کە 244 کەسیان کەسایەتین و 94 یان دامەزراوەن، ئەمەش لەچاو ساڵی پێشوو کە ژمارەکە 286کەسە، زیاد بوونێکی بەرچاوە.

ڕۆژی دووشەممە دارێل عیسا ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “X” رایگەیاند: ترەمپ کاندید دەکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە و ئاماژەی بەوەشکرد “کەس لە ئەو زیاتر شایەنی ئەوە نییە”.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، رۆژی 17ی 5 لوتكەی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەدەچێت. 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە وەزارەت كۆبوونەوەیەك لەسەر دەرەنجامەكانی لوتكەی نائاسایی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەچوو و باس لە ئامادەكارییەكانی لوتكەی عەرەبی لە بەغداد كراوە و بڕیاردراوە رۆژی 17ی 5 لوتكەكە بەڕێوەبچێت. 

لە كۆبوونەوەكەدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە رایگەیاندوە، عیراق كار دەكات بۆ ئامادەكردنی هەموو هەلومەرجێكی گونجاو بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی و بەشێوەیەك بێت كە كاریگەری  ئەرێنی عیراق دەربخات.

جەختی لە پێویستی هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان كردەوە بۆ دڵنیابوون لە رێكخستنی لوتكەكە بە بەرزترین ئاستی پیشەیی و كارایی. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، دزێک جوتێک گوارەی دزیوە کە نرخەکەی 770 هەزار دۆلار بووە، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبیت گوارەکانی قوت داوە، بەڵام لەکۆتاییدا هەر دەستگیر کراوە.

رووداوەکە لە ئۆرۆلاندۆی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا روویداوە، دزەکە جوتێک گوارەی لە مارکەی "تیفانی ئاند کۆ" بردووە و بۆئەوەی ئاشکرا نەبێت قوتی داوە.

لەو بارەیەوە پۆلیسی فلۆریدا ئەوەی خستووەتە روو، دزەکە تەمەنی 32 ساڵە و رووداوەکە لە 26ی مانگی رابردوودا روویداوە، گوارەکانیش ئەڵماسیان تێدا بەکار هاتووە. دوای لێکۆڵینەوە و پشکنینی پزیشکی ئنجا بۆیان دەرکەوتووە گوارەکانی قوتداوە، کە وێنەی تیشکی بۆ گیراوە گوارەکان لە گەدەیدا دۆزراونەتەوە.

سەرەڕای ئەوەی دوای دانپێدانانەکەی ئەو کەسەی گوارەکەی دزیوە وتوویەتی، "پەشیمانم لەوەی گوارەکانم قوت داوە، دەبوو فڕێم بدایە"، پۆلیسیش دەڵێت، بەهۆی قوتدانی گوارەکانەوە تۆمەتبار کراوە بە 'دزیکردنی بە مەبەست'.

پۆلیسی فلۆریدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو کەسە پێشینەی دوورودرێژی تاوانی هەیە و پێشتریش لە هەمان کۆمپانیای "تیفانی ئاند کۆ" لە تەکساس دزی کردووە، جگە لەوەی 48 فەرمانی دەستگیرکردنی لە کۆلۆرادۆ هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی پاراستنی ئەوروپا لەرێگەی چەتری ئەتۆمی فەڕەنساوە دوورن لە راستی و دژ بەیەکن.

ماریا زاخاروفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، هەموو رۆژێک ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لێدوانی جیاواز و دوور لە راستی و دژب ەیەک دەدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ماکرۆن باسی لە کردنەوەی دەرگای لێدوانی ستراتیجی تایبەت بە پاراستنی ئەوروپا لە رێگای چەتری ئەتۆمی فەرەنسا کردبوو و روسیای بە هەڕەشە بۆسەر ئەو پرسە ناو بردبوو.

ماکرۆن ئەوەشی خستبووە روو، ئەوروپا دەبێت بەرامبەر هەڕەشەکانی روسیا بووەستێتەوە، وتیشی، "روسیا بووەتە هەڕەشە بۆسەر ئەوروپا و فەڕەنسا، ئەوە شێتییە ئەگەر تەنها تەماشا بکەین و هیچ نەکەین".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بۆ پتشیوانیكردن لە ئیسرائیل و ناچاركردنی ئێران بە دانوستان، فڕۆكەی بی 52 رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەم هەفتەیەدا دوو فڕۆكەی دیكەی بی 52 گەیشتونەتە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی ئیدارەی ئەمریكا بۆ ناچاركردنی ئێران بۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی و پشتیوانكردنی زیاتر لە سوپای ئیسرائیل لە ناوچەكەدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوە سێیەم گەشتی فڕۆكەی بی 52 ی ئەمریكایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ماوەی تەنها سێ هەفتەدا، هاوكات بڕیاریشە كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی "یوی ئێس ئیس ترومان" بگەڕێنرێتەوە بۆ دەریای سور، لەدوای ئەوەی كە پێشتر بەهۆی شەڕی غەززە رەوانەی دەریای ناوەراست كرا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بڕگەی لە رەمەزاندا هەر رۆژە و بابەتێک پەیوەست بە مانگی رەمەزان و رۆژوو باسدەکەین، ئەم جارەش باس لە باشترین کات دەکەین کە گونجاوە بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا وەرزشی تێدا ئەنجام بدەیت و سوود بە جەستە بگەیەنێت.

بچۆ سەر بەشی تەندروستیی سایتی کوردسات نیوز بۆ بینینی سەرجەم بڕگەکانی "لە رەمەزاندا"

پزیشکەکان باس لەوەدەکەن، باشترین هەڵبژاردە ئەوەیە پێش بەربانگ وەرزش بکرێت، چونکە لەوکاتەدا جەستە ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ تواندنەوەی چەوری.

سوودەکانی وەرزشکردن پێش بەربانگ زۆرن، لەوانەش، یارمەتی تواندنەوەی چەوری و دابەزاندنی کێش دەدات و جەستە بە چالاکی و پڕ وزەیی دەهێڵێتەوە، هەروەها کرداری هەرس باشتر دەکات و کارەکانی جگەر رێکدەخاتەوە.

وەزرشکردن بەر لە شکاندنی رۆژوو، سوڕی خوێن و گەیاندنی ئۆکسجین بە خانەکانی جەستە چالاکتر دەکات.

دکتۆر هەڤین کەمال شا پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج و شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری ئاماژەی بەوەکردووە، رۆشتن بە پێ لە بەیانیان زوودا بۆ ماوەی ٣٥ - ٤٥ خولەک چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پارێزگاری کێشیان بکەن و پارێزگاری لە جومگە و ماسولکەکان بکەن لە ئازار.

دەشڵێت، ئەنجامدانی وەرزش سەعاتێک پێش بەربانگ، چانسێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن، چونکە بەپێی توێژینەوەکان ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ھەشت سەعات بەرۆژووبوون چەوری سووتاندن زیاد دەکات.

ئەوەشێ خستووەتە روو، ئەوانەی دەیانەوێت دوای بەربانگ وەرزش بکەن، دەبێت 3 سەعات دوای بەربانگ وەرزش ئەنجام بدەن و دەشتوانن ماوەیەکی درێژتر بەردەوام بن لە وەرزشکردن، هەروەها پێویستە خواردنی گونجاو و تەواوکەری خۆراکی بخۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، عیراق سەقامگیری زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و بەرەو گەشەسەندنی بەردەوام دەچێت.

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە راگەیەنراوێکدا باسی لە دۆخی عیراق و ژیانی پەنابەران کردووە لە ناوچەکەدا.

کۆمسیۆنەکە ئەوەی خستووەتە روو، عێراق سەقامگیری بە خۆیەوە دەبینێت، دەشڵێت، 300 هەزار پەنابەر لە عیراقدا دەژین.

کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە، ئەو پەنابەرانە هەرم لە نەتەوەی عەرەبن هەم وڵاتانی بیانی.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەو 300 هەزار پەنابەرە، رێژەی 90٪یان پەنابەری سورین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێویستە حەماس سەرجەم بارمتەكان ئازاد بكات و بەرپرسەكانیان بەزووترین كات كەرتی غەززە جێبهێڵن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پەیامێكی نوێی ئاراستەی سەركردەكانی حەماس كردو ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە حەماس سەرجەم بارمتەكان و تەرمی ئەوانەش كە گیانیان لەدەستداوە بەزووترین كات رادەستبكەن، ئەگەرنا وەكو ئەو وتی، دەرگای جەهەنەمیان بەروودا دەكاتەوە.

وتیشی، ئەوەی پێویست بێت لە كۆمەك و هاوكاری بۆ ئیسرائیلی دەنێرن بۆ ئەوەی كۆتایی بە حەماس بهێنن.

راشیگەیاند، پێویستە بەزووترین كات سەرجەم سەركردەكانی حەماس غەززە جێبهێڵن ئەگەرنا یەك بە یەك لەناویان دەبەن.

ترەمپ لە پەیامەكەیدا باسی لە داهاتووی غەززەش كردووە و دەڵێت داهاتوویەكی گەشاوە چاوەرێی دانیشتوانی غەززە دەكات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دلسۆز مستەفا، ژنێکی رزگاربووی دەستی داعش و خەڵکی تل ڤەسەبی شنگال، لە ماڵەکەی خۆی بەدەستی مێردەکەی بەچەقۆ کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەم ژنە، کە منداڵێکی تەمەن 3ساڵی هەیە، لە ئەنجامی لێدانی بە چەقۆ گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: کە بکوژەکە هەوڵی داوە ئاسەواری تاوانەکە بشارێتەوە و دواتر هەڵهاتووە.

لە ئێستادا گەڕان و پشکنین لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە بەردەوامە و چەند شوێنێکیان گەمارۆ داوە.

شایەنی باسە، قوربانییەکە یەکێک بووە لەو ژنانەی کە لە کارەساتی شنگال و لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاری بووە و پاش ماوەیەک گەرابووەوە شنگال.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوار رۆژە ئیسرائیل رێگری لە گەیشتنی هاوكاری مرۆییەكان بە غەززە دەكات و بەرنامەی خۆراكی جیهانیش دەڵێت، بەشی كەمتر لە دوو هەفتە خۆراك لەناو كۆگاكانی غەززەدا هەیە.

لە رۆژی 3ـی ئەم مانگەوە، بەهۆی تەواوبوونی وادەی قۆناغی یەكەمی ئاگربەست، ئیسرائیل گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكانی بە خەڵكی غەززە راگرتووە. بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوەیەكگرتووەكانیش رایگەیاند، بەشی كەمتر لە دوو هەفتە خۆراك لە كۆگاكانی غەززە ماوە بۆ بە كراوەیی هێشتنەوەی چێشتخانە و نانەواخانەكانی سنووری كەرتەكە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی بەردەوامی گەمارۆكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، قەیرانی خۆراك و دەرمان و پێداویستییەكانی رۆژانە لە كەرتەكە دروستبووە و بەشی چەند هەفتەیەكیش سووتەمەنیلە كۆگاكانی سنووری كەرتەكە ماوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری دلێر سەید مەجید سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد و لەلایەن دێرین لەتیف رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای میدیایی كوردسات و كارمەندانی دەزگاكە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا  بافڵ جەلال تاڵەبانی دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی دەزگاکە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەران و کارمەندانی دەزگاکە وێڕای دەربڕینی دەستخۆشی و پێزانین ستایشی رۆڵ و ماندوبوونی میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردساتی کرد کە دڵسۆزانە و پابەند بە بنەماکانی راگەیاندن ئەرکەکانیان راپەڕاندووە و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بۆ ئەو پێشکەوتنانەی بەدەستهاتوون و رایگەیاند: توانیوتانە ببنە جێی متمانەی هەموولایەک.

هاوکات جەختیشی کردەوە: بۆ هەر پێشکەوتن و داهێنانی زیاتر وەک هەمیشە پشتیوانی تەواوی بۆ دەربڕین.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دانوستانی راستەوخۆ و تایبەت لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە ئازادکردنی زیندانیانی ئەمریکی و گەیشتن بە رێککەوتنێکی فراوانتر بۆ ئاگربەست ئەنجام دەدات.

بەپێی ئەوەی کە ئاکسیۆس لە سەرچاوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، “کۆبوونەوە لە نێوان ئادەم بێلەر، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری زیندانییەکان و نوێنەرانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە بەڕێوەچووە.”

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە دوای ئەوەی کە ئەمریکا لە ساڵی 1997ەوە حەماسی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند، ئیتر بەهیچ جۆرێک گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ نەکردووە و ئەمە دەبێتە یەکەم گفتوگۆی راستەوخۆ. 

هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمریکا بە ئاراستەی ئازادکردنی زیندانیانی دەستبەسەرکراو لە کەرتی غەززە و بەدیهێنانی ئاگربەستێکی درێژخایەن لە نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیلدایە. بەڵام تا ئێستا ئەمریکا و حەماس نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.

سەرچاوەکانی ئاکسیۆس رایانگەیاندووە کە بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە دۆحە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست. بەڵام ئەو سەفەرە ئێوارەی 4ی ئازار هەڵوەشایەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ حەماس.

لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و ئەمریکا گەیشتنە ەێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و لە 19ی هەمان مانگەوە، رێکەوتنەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

قۆناغی یەکەمی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لە 1ـی ئازار کۆتایی هات و لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنەکەشدا ژمارەیەک زیندانی ئیسرائیلی و تەرمی کوژراوەکان گەرێندرانەوە، لە بەرامبەردا ئیسرائیل زیاتر لە یەک هەزار و 500 بەندکراوی فەلەستینی لە زیندانەکان ئازاد کرد کە هەندێکیان لە دەرەوەی خاکی فەلەستین دیپۆرتکرانەوە.

لە 2ـی ئازاردا ئیسرائیل پێدانی یارمەتییە مرۆییەکانی بۆ غەززە راگرت و سەرجەم خاڵەکانی پشکنینی داخست بەهۆی رەتکردنەوەی حەماس بۆ قبوڵکردنی پلانی ویتکۆف بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، موحسین نازیری ئەسڵ، وەڵامی لێدوان و تۆمەتەکانی دژبە ئێران دایەوە کە لەلایەن نوێنەری ئیسرائیلەوە لە کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگارەکاندا خرایە رو، وتی: ئەوە شتێکی پێکەنیناوییە کە دەبینم ئیسرائیل باس لە سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی دەکات.

نزیری ئەسڵ لە لێدوانەکەیدا جەختی کردەوە: قسەکردن لەسەر سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە، درۆیەکی تاڵە، ئەو خوڵقێنەری کۆمەڵکوژییە لە غەززە.

ئاماژەی بەوەشدا "کۆمەڵکوژییە گەورەکانی ئیسرائیل لە غەززە لە ماوەی15 مانگی رابردوودا، نموونەیەکی بەرچاوی جینۆساید و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتین".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵ، ئاگر لە ناوچەیەکی دارستانی ئەنتاڵیا لە تورکیا بە هۆکارێکی نادیار کەوتۆتەوە و بەهۆی زۆری با وە، هەوڵی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە قورسبووە.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕو: تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییەو قائیمقامی دەڤەری کەمێر ڕایگەیاندوە، ئاگرەکە لە سێ خاڵدا چالاک بووە و لە ئێستادا تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لە هەوڵی کوژاندنەوەیدان. 

ئەحمد سولماز قائیمقامی ئەو ناوچەیە، ئاماژەی بەوەشکردوە، "بایەکی سووک لە ناوچەکەدا هەڵی کردووە و، ئەمەش رێگری لە هەوڵەکانمان دەکات. بەڵام هەوڵەکانمان چڕ کردووەتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە".

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، لەچەند رۆژی داهاتوودا چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی لە كوردسات دەبێت و راشكاوانە لەسەر زۆر پرسی گرنگ قسە دەكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەری دلێر سەید مەجید سەردانی دەزگای میدیایی كوردساتی كرد و لەلایەن دێرین لەتیف رەشید بەڕێوەبەری گشتی دەزگای میدیایی كوردسات و كارمەندانی دەزگاكە پێشوازی لێكرا.

دواتر سەرۆكی یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوانی بەشە جیاجیاكانی دەزگای میدیایی كوردسات كۆبووەوە و بەشەكانی دەزگاكەشی بەسەركردووە و لە لێدوانێكیشدا رایگەیاند، لە یادی راپەڕیندا بە پێویستی زانی سەردانی دەزگای میدیایی كوردسات بكات و دڵخۆشە بەوەی دەزگاکە هەمیشە لە بەرپێشچوون و گەشەسەندنی بەردەوامدایە.

وتیشی، لە چەند رۆژی داهاتوودا چاوپێكەوتنێكی راشكاوانەی لەگەڵ كوردسات دەبێت و لەبارەی زۆر پرسی گرنگی پەیوەست بە رەوشی هەرێمی كوردستان و عیراق و گفتوگۆ و دانوستانەكانیان لەگەڵ پارتی و لایەنەكانی دیكە لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان قسە دەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای بەشداریکردن لەکارەکانی لوتکەی نائاسایی عەرەبی کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، گەڕایەوە بەغداد.

لەپەراوێزی چالاکیەکانی لوتکەکەدا، د. لەتیف رەشید چاوی کەوت بە:

- سەرۆکی فەلەستین، مەحمود عەباس
- سەرۆکی لوبنان، جەنەڕاڵ جۆزێف عەون
- سەرۆکی میسر، عەبدولفەتاح سیسی
- شا عەبدوڵڵای دووەمی پادشای ئوردن
- پادشای بەحرەین، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە
- جێنشینی دەوڵەتی کوەیت، شێخ سوباح خالد حەمەد ئەلسوباح
- وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی، فەیسەڵ بن فەرحان
- سەرۆکی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (فاو)، بەڕێز کیان ئەکرەم جاف

لەو دیدارانەدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کرایەوە:

- ڕەتکردنەوەی ڕاگواستنی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە
- دەست بەسەرداگرتنی زەوییەکانیان
- پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین
- بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان
- دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.

سەرۆک کۆمار لەو دیدارەدا وتەی عیراقی لە لوتکەکەدا پێشکەشکرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و ئیسلامی کرد بە یەکگرتوویی هەنگاوی خێرا بنێن بۆ روبەروبونەوەی هەموو ئەو پڕۆژانەی داوای راگواستنی فەلەستینییەکان لە خاک و وڵاتەکەیان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...303304305306307...988