بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکاتەوە
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، تارادەیەک ئەم سەرمایە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە گەرمیانیش بە 19 پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێسبینی کەش وهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینیەکانیش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ زیاتر بەرزببنەوە و تا رادەیەک ئەو شەپۆلە سەرمایەی روی لە هەرێم کردوە نامێنێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
حكومەتی عیراق بەردەوامە لە رێكارەكان بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسیەی چەك لە دەرەوەی دەوڵەت و تا ئێستاش سێ گروپی چەكدار چەكەكانیان بە تەواوەتی رادەستی دەوڵەت كردووە.
باسم بەدری، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ، لە كۆڕبەندێكی پەیمانگەی چاتام هاوس لە لەندەن ڕایگەیاند، پلانی حكومەت بۆ ڕێكخستنەوەی چەك بریتییە لە پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان گروپە چەكدارەكان و ئەو لایەنانەی پێشتر فەرمانیان لێوەرگرتوون و تەواوی گروپە چەكدارەكانیش دەخرێنە دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانەوە و بە تەواوی لە ناسنامەی پێشوویان دادەماڵدرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گروپانەی چەكەكانیان رادەستی نەكەن، هیچ پێگەیەكیان لەناو حەشدی شەعبیدا نابێت.
لای خۆیەوە، قاسم عەبودی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق باسی لەوەكرد، كۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دوامۆڵەتی كۆتایی هاتنی ئەم دۆسیەیەیە. ئاشكراشی كرد، تا ئێستا پێنج گروپی چەكدار رێككەوتنیان ئیمزا كردووە، كە سێ لەوان چەكەكانیان بە تەواوی رادەستی دەوڵەت كردووە و گفتوگۆ لەگەڵ دوو گروپە چەكدارەكەی تریشدا بەردەوامە.
كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی و بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسییەكان بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی و بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسییەكان، بڕیاربەدەستان، دیپلۆماتكاران، فەرماندە سەربازییەكان و توێژەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، كارەكانی كۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی دەستپێبكات و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
بەپێی كارنامەی كۆڕبەندەكە، گفتوگۆ و پانێڵەكانی ئەمساڵ تیشك دەخەنەسەر گرنگترین گۆڕانكارییە جیۆپۆلەتیكی و ئەمنییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، ئاسایش و سەقامگیریی، داهاتووی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان، ئاڵنگاری و دەرفەتەكانی گەشەپێدانی ئابووری لە ناوچەكەدا.
كۆڕبەندی ستراتیژیی سلێمانی بە یەكێك لە سەكۆ دیپلۆماسییە گرنگەكانی ناوچەكە دادەنرێت و پشت بە لیژنەیەكی راوێژكاریی نێودەوڵەتی دەبەستێت كە چەندین كەسایەتیی ناسراوی جیهانی لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ دیالۆگ و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانە هەنووكەییەكان.