هەواڵەکانهەواڵەکان

ژمارەی گیانلەدەستدن بەهۆی هەردوو بوومەلەزرەكەی باكوری ڤەنزوێلا گەیشتە زیاتر لە  900 كەس و زیاتر لە سێ‌ هەزار كەسیش برینداربوون.

دێڵسی رۆدریگز سەرۆكی كاربەڕێكەی ڤەنزوێلا رایگەیاند، دوو بوومەلەرزەكە تەنها یەك خولەكیان لە نێواندا بووە بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە  باكوری ڤەنزوێلایان هەژاند و چەقی بوومەلەرزەكانیش رۆژئاوای شارۆچكەی كەناراوی مۆرۆن بووە كە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری كاراكاسی پایتەختی ئەو وڵاتە.

خورخی رۆدریگێز، سەرۆكی پەرلەمانی ڤەنزوێلاش رایگەیاند، بەهۆی ئەو دوو بومەلەرزەیەوە تائێستا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 920 كەس و سێ‌ هەزار و 360 كەسیش برینداربوون، 172 كەسیش لە ژێر داروپەردودا گیریانخواردووە، وتیشی، لەناو بریندارەكاندا ژمارەیەكی زۆر منداڵ هەیە و تائێستاش ژمارەیەك زۆر بێسەروشوێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە چاودێری ئەمریكا لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن رێككەوتنێكی سەرەتاییان ئیمزاكرد و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت؛ لەو ناوچانەی لوبنان دەمێنێتەوە تاوەكو حزبوڵا چەك دادەنێت

ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە رەسمی رایگەیاند، ئیسرائیل و لوبنان دوای سێ رۆژ لە گفتوگۆ و دانوستانە چڕەكانیان لە شاری واشنتۆن، گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی هاوبەش.

هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی رێككەوتنەكە، كەناڵ 12ی ئیسرائیلی لە چەند سەرچاوەیەكەوە رایگەیاند، هەردوولا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كە سوپای ئیسرائیل لەو ناوچەیەی كە بە هێڵی زەرد ناسراوە بمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی حزبوڵا بە تەواوی چەك دادەنێت و سوپای لوبنانیش بەرپرسیارێتیی ئەمنیی بە گشتی  لە چەند ناوچەیەكی تر دەگرێتە ئەستۆ

لە هەمان كاتدا بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، جەختی كردەوە سوپاكەی لە ناوچە ئەمنییەكان پاشەكشە ناكات و بە ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە ئێران و حزبوڵا هیچ رۆڵێكیان لە لوبنان نامێنێت، لەگەڵ لوبنان لە داهاتوودا دەگەنە رێككەوتن.

وتیشی، رێگە دەدەن سوپای لوبنان چەند ناوچەیەكی دیاریكراوی باشوری لوبنان كۆنترۆڵ بكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ رایدەگەیەنێت، ئێران رێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کردووە و هێزەکانی ئەمریکاش سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان لە گەروی هورمز خستووەتە خوارەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران نزیکەی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیئاڕاستەی چەند کەشتییەک لە گەروی هورمز کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، سوپای ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە بە سەرکەوتوویی توانیویانە سێ لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئێرانییانە لە ئاسمانی گەروی هورمز بخەنە خوارەوە.

ترەمپ راشیگەیاند، یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان راستەوخۆ بەر پشتی کەشتییەکی گەورە و زۆر بەهاداری بارهەڵگر کەوتووە و زیانی پێگەیاندووە، بەڵام کەشتییەکە توانیویەتی بەردەوام بێت لە گەشتەکەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پڕۆژەیەکی گرنگی ستراتیژی لە کەرتی وزەدا جێبەجێ کرا؛ غازی کێڵگەی کۆرمۆر گەیەندرایە وێستگەی کارەبای سلێمانی و ئاستی بەرهەمهێنان بەرز دەکرێتەوە.

هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا بڵاویانکردەوە، تیمە تەکنیکییەکانی هەردوو وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی (کار) و (دانەغاز)، توانیان پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکەن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، تیمە تەکنیکییەکان لە ماوەی تەنها شەش سەعاتدا توانیویانە بۆریی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی سلێمانییەوە ببەستنەوە.

هەردوو وەزارەتەکە ئەوەشیان خستوەتەڕوو، لە کاتی بەستنەوەی بۆرییە نوێیەکە و راگرتنی کاتیی وێستگەی سلێمانی، وەزارەتی کارەبا پشتی بە وێستگەکانی تری هەرێم بەستووە، بەمەش نەیانهێشتووە ئەم پرۆسەیە کاتەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان تووشی کێشە و گۆڕانکاری بکات.

ئاشکراشیانکرد، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی لەمەودوا ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە وێستگەی سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا، دەستخۆشیی و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی تەواوی تیمە تەکنیکییەکان و کۆمپانیا بەشداربووەکان کردووە کە لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم پڕۆژە گرنگەیان گەیاندە قۆناغی کۆتایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کیشوەری ئەوروپا لەبەردەم گەورەترین و بەهێزترین شەپۆلی گەرمای مێژوویی دایە؛ رێکخراوە جیهانییەکان هۆشداری دەدەن و ژیانی سەدان ملیۆن کەس کەوتووەتە مەترسییەوە.

رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری کەشناسی هۆشداری دەدەن لە سەرهەڵدانی بەهێزترین و توندترین شەپۆلی گەرما لە مێژووی تۆمارە رەسمییەکانی کیشوەری ئەوروپادا، بەپێی راپۆرتە نوێیەکان، ئەم رەوشە نائاساییە کە تەواوی ژمارە پێوانەییەکانی مانگی حوزەیرانی شکاندووە، ژیانی سەدان ملیۆن کەسی خستووەتە مەترسییەوە و فشارێکی زۆری خستووەتە سەر کەرتی تەندروستی و وزە. رێکخراوی "وۆرڵد وێزەر ئەتریبیوشن" جەخت دەکاتەوە کە پلەکانی گەرما لە وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتالیا و ئیسپانیا بە شێوەیەکی کتوپڕ (5 بۆ 12) پلەی سەدی لە سەرووی تێکڕای ساڵانەی وەرزی هاوینەوە تۆمارکراون، ئەمەش گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە لە رەوشەکەدا.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا، زیاتر لە 150 ملیۆن کەس رووبەڕووی گەرمایەکی توند بوونەتەوە کە 35 پلەی سەدی تێپەڕاندووە، کە تێیدا 50 ملیۆن کەس لە ئەڵمانیا و 30 ملیۆن لە فەرەنسا بوون بە گشتی، شەپۆلەکە کار دەکاتە سەر 420 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری کیشوەرەکەدا، بە جۆرێک کە لە هەر 10 هاووڵاتییەکی ئەوروپی، 7 کەسیان لەژێر کاریگەریی پلەی گەرمی زیاتر لە 30 پلەی سەدیدان، ئەم رەوشە بووەتە هۆی راگەیاندنی "ئامادەباشی سوور" و داخستنی چەندین خوێندنگە و ناوەندی کولتووری لە بەریتانیا و فەرەنسا.

بەریتانیا لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزترین پلەی گەرمی لە مێژووی خۆیدا بۆ مانگی حوزەیران تۆمارکرد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دەیان کەس و پچڕانی کارەبا لە چەندین ناوچە، لە فەرەنسا و ئیسپانیاش پلەکانی گەرما 40 پلەی سەدییان تێپەڕاندووە، زانایان هۆشداری دەدەن لە دیاردەی "گەرمای تاقەت پڕوکێن"، چونکە جەستەی مرۆڤ بەهۆی بەرز مانەوەی پلەی گەرمی شەوان بۆ سەروی 20 پلە، ناتوانێت لە رێگەی ئارەقکردنەوە خۆی فێنک بکاتەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی بەساڵاچووان دروست دەکات.

لێکۆڵینەوەکان لەسەر 800 شاری ئەوروپی نیشانی دەدەن کە 45٪ی ئەو شارانە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەرزترین ئاستی مەترسیداری گەرما تۆمار دەکەن، زانایانی کەشوهەوا دەڵێن ئەم جۆرە شەپۆلانە پێش 50 ساڵ مەحاڵ بوون، بەڵام بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ و دەردانی گازە گەرمخانەییەکان، تێکڕای گەرمی زەوی 1.4 پلە بەرزبووەتەوە، ئەم گۆڕانکارییانە ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای شەوانی بە رێژەی 100 هێندە لە چاو دوو دەیەی رابردوو زیادکردووە، بەمەش ئەوروپا بووەتە خێراترین کیشوەر لە جیهاندا کە گەرمای تێدا بەرز دەبێتەوە.

لە کۆتاییدا، ئەم شەپۆلە گەرمایە تەنها دیاردەیەکی کاتی نییە، بەڵکو زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی ژینگە لە ئەوروپا، شارەزایان جەخت دەکەنەوە کە ئەگەر هەنگاوی خێرا بۆ کەمکردنەوەی سووتانی خەڵوز و نەوت و گاز نەنرێت، ئەم رەوشە دەبێتە دیاردەیەکی ئاسایی و ساڵانە، کە دەرەنجامی کارەساتباری بۆ سەر تەندروستی گشتی و سیستمی ژینگەیی کیشوەرەکە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاتوچۆی هەڵەبجە چەند رێکارێکی نوێی بۆ رێکخستنی ناوشار گرتەبەر و رایگەیاند، چیتر رێگە نادرێت ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا بوەستن، هاوکات هاتنی ماتۆڕسکیلەکانیش بۆ ناو سەنتەری شار قەدەغە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و خاوەن ماتۆڕسکیلەکان دەکاتەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگەنادرێت بە وەستانی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان (تەنانەت ئەوانەشی کە کۆدیان بۆ کراوە) لەناو سەنتەری بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا، هەر بەپێی بڕیارە نوێیەکە هاتنی هەر جۆرە ماتۆڕسکیلێک بە هەر بیانوویەک یان بۆ راپەڕاندنی کاروباری تایبەت، بۆ ناو سەنتەری شار بە تەواوی قەدەغەیە.

روونیشی کردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانە تۆمارنەکراون و سیستمی سزای دارایی "غەرامە" نایانگرێتەوە لە کاتی ئەنجامدانی هەر سەرپێچییەکدا، تیم و مەفرەزەکانی هاتوچۆ بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان، راستەوخۆ دەست بەسەر ئامرازەکانیاندا دەگرن و رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن دەکرێن.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکان بن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سیمای شارستانی و گەشتیاری شارەکە و دوورکەوتنەوە لە لێپێچینەوەی یاسایی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی هاوخەمى ئاڕاستەی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەکات و ئامادەیی بەغداد بۆ ناردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە رادەگەیەنێت.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ هەینی پەیامێکی هاوخەمى و پاڵپشتی ئاڕاستەی دێڵسی رۆدریگز سەرۆكی كاربەڕێكەی ڤەنزوێلا کرد، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەی هەژاند و زیانی گەورەی گیانی و مادی لێکەوتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، عەلی زەیدی، سەرەخۆشی و پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی ڤەنزوێلا دەربڕیوە بۆ تێپەڕاندنی شوێنەوارە بەژانەکانی ئەو کارەساتە سروشتییە."

سەرۆک وەزیرانی عیراق جەختی لە هاوخەمی و هاوپشتی تەواوی حکومەت و گەلی عیراق لەگەڵ ڤەنزوێلا کردووەتەوە لەم بارودۆخە مرۆییە سەختەدا.

لە راگەیەنراوەکەدا، عیراق ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکی مرۆیی پێویست و هەماهەنگیکردن لە هەوڵەکانی فریاگوزاری و پشتیوانیکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشدا، سەرۆک وەزیرانی عیراق هیوای سەلامەتی بۆ گەلی ڤەنزوێلا خواستووە بۆ ئەوەی بتوانن لە زووترین کاتدا لێکەوتەکانی ئەم کارەساتە تێپەڕێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی كۆریای باكور دوای تاقیكردنەوەی چەند چەكێكی نوێ داوا دەكات سوپای وڵاتەكەی بەهێزتر بكرێت بۆ بەرپەرچدانەوە و هێرشی كوشندە.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی كۆریای باكور بڵاویكردەوە، كیم جۆنگ ئۆن سەرۆكی وڵاتەكەی سەرپەرشتی تاقیكردنەوەی كڵاوەی جەنگیی و موشەكی بالیستی و چەند تۆپهاوێژێكی تری كردووە و لە وتارێكیشدا رایگەیاندووە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكان رەنگدانەوەی پێشكەوتنێكی گرنگی تەكنەلۆژیایە بە ئامانجی بەهێزكردنی تواناكانی هێرشبردن لەسەر سنورەكانی باشوری كۆریای باكور.

وتیشی، سیاسەتی بەرگری كۆریای باكور لەسەر پێگەیەكی هێرشبەری كوشندە و وێرانكەر بنیاتنراوە و دەبێت دوژمن لە دڵەڕاوكێدا بژیت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی هەردوو بوومەلەزرەكەی باكوری ڤەنزوێلایان هەژاند گەیشتە 235 كەس و زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسیش برینداربوون.

دێڵسی رۆدریگز سەرۆكی كاربەڕێكەی ڤەنزوێلا رایگەیاند، دوو بوومەلەرزە كە تەنها یەك خولەكیان لە نێواندا بووە بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە  باكوری ڤەنزوێلایان هەژاند و چەقی بوومەلەرزەكانیش رۆژئاوای شارۆچكەی كەناراوی مۆرۆن بووە كە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری كاراكاسی پایتەختی ئەو وڵاتە.

كارلۆس ئەلڤارادۆ وەزیری تەندروستی ڤەنزوێلاش رایگەیاند، بەهۆی ئەو دوو بومەلەرزەیەوە تائێستا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 235 كەس و زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسیش برینداربوون و لە ژێر داروپەردودا رزگاركراون.

وتیشی، لەناو بریندارەكاندا ژمارەیەكی زۆر منداڵ هەیە و ژمارەیەكی زۆریش لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی تائێستا بێسەروشوێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بڵاوکردەووە، کە زیاتر لە حەوت ملیار دینارە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویکردەووە، لە رۆژی 20ـی6ـی2026 تا 26ـی6ـی2026 داهاتی نانەوتی حەوت ملیار و 827 ملیۆن و 382 هەزار دیناربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر لە دوو ملیار دینار داهات کەمی کردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتەکە ٪86 بە شێوەی نەختینەیە و ٪14ـی بە شێوەی چەکە.

جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاشکرایدەکات، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ئاسماندا، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەو پلانەی کە ئەمڕۆ تۆمار دەکرێن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: : 41 پلەی سیلیزی

پیرمام: 35 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە دەپشکنن. هاوکات داوا دەکات لە دوای ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیستمێکی چاودێریی زۆر بەهێز لە ئێران پەیڕەو بکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی تاران پەرە بە چەکی ئەتۆمی نادات.

رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاند: "بەپێی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئاماژە بەوەکراوە، کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەژێر سەرپەرشتی ئاژانسەکەماندا دەبێت و پێویستە پشکنین بۆ تەواوی بنکە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە بکرێت."

گرۆسی ئاماژەی بەوەش کرد، کارە تەکنیکییەکان لە ئێستاوە دەستیانپێکردووە و هیوادارن لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی ئێران بکەن، تاوەکو تیمەکانیان مافی دەستگەیشتن و پشکنینی هەمیشەیی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەیان هەبێت.

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جەختیشی کردەوە، پێویستە لە زووترین کاتدا سیستمێکی چاودێریی توند و تۆکمە لە ئێران جێبەجێ بکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە تاران هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نانێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، واشنتن لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو دارایی و سامانە سڕکراوانەی ئێران بەکاردەهێنێت کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە بلۆککرابوون، ئەوەش بە مەبەستی کڕینی گەنم، گەنمەشامی و فاسۆلیای سۆیا لە جوتیارانی ئەمریکی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "رۆیتەرز"، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هیچ زانیارییەکی وردی لەسەر قەبارەی ئەو پارانە یان میکانیزمی بەکارهێنانیان ئاشکرانەکردووە، هەروەها روونی نەکردووەتەوە ئایا ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنێکی دیاریکراودا هاتووە لەگەڵ تاران یاخود نا؟.

ئەم راگەیاندنەی سەرۆکی ئەمریکا لەدوای ئەو لێکتێگەیشتنە دێت کە لە نێوان واشنتۆن و تاراندا هاتە ئاراوە بۆ کۆتاییهێنان بە گرژی و رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی نێوانیان، کە بەهۆیەوە چەند هەنگاوێکی بەرانبەر لەلایەن هەردوولاوە نران، لەوانەش کەمکردنەوەی هەندێک لە سزا و کۆتوبەندە ئابورییەکان و ئازادکردنی بەشێک لە داراییە سڕکراوەکانی ئێران.

جێی ئاماژەیە دۆسیەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران بە یەکێک لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان واشنتۆن و تاران دادەنرێت لە دوای سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا، لە کاتێکدا ئێران داوای ئازادکردنی تەواوی ئەو پارانە دەکات، ئەمریکاش لە قۆناغەکانی پێشوودا بەکارهێنانی بەشێک لەو پارانەی بەستبووەوە بە رێوشوێنی مرۆیی یان لێکتێگەیشتنی تایبەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، رەوشی سیاسیی عیراق لە ئاستێكی باشدایە و ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆ تەواوكردنی كابینەكەی عەلی زەیدی.

ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەنگاوی باش لە عیراقدا دەنرێن و ئیدارەی ئەمریكا لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكان دەكات و هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراقدا بەردەوامە.

راشیگەیاند، ئاماژەكانی تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و ئەرێنین و ئەمریكاش گەشبینە بەرامبەر بەرەو پێشچونەكانی پڕۆسەی سیاسی لە وڵاتەكەدا.

وتیشی، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ئایندەیەكی نزیكدا سەردانی ئەمریكا دەكات و بڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی چەندین دۆسیەی جێی بایەخی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لە داهاتوودا پەیوەندی نێوان بەغداد و واشنتۆن لە هاوبەشییەكی سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەكی ئابوری و كۆمپانیا ئەمریكییەكان لە لەپێشینە دەبن بۆ كاركردن لە عیراق.

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چاوپێككەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە قۆناغی داهاتووی عیراقدا كۆمپانیا ئەمریكیەكان لەریزی پێشەوەی ئەو كۆمپانیایانەدا دەبن  كە لە عیراق كاردەكەن.

وتیشی، پێشنیازێك ئامادەكراوە بۆ دامەزراندنی سندوقێكی هاوبەش بۆ وزە و گەشەپێدان لەگەڵ ئەمریكا كە تێچوەكەی بە هاوتای 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە داهاتەكەشی تەرخان دەكرێت بۆ پڕۆژەكانی كارەبا و ژێرخانی ئابوری، ئەمە جگە لە تەرخانكردنی هەمان بڕی نەوت بۆ بەشداریكردن لە دووبارە پڕكردنەوەی یەدەگی نەوتی ستراتیژیی ئەمریكا.

زەیدی رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە دوای 30 ئەیلولەوە لە عیراق دەكشێنەوە، دوای ئەو وادەیەش هیچ پاساوێك بۆ گروپە چەكدارەكان یان گروپە مقاوەمە نامێنێت و دەبێت ئەو كاتە چەكداماڵینیان كۆتایی بێت. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی عاشورادا پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لەم ماتەمەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە.

دەقی پەیامەکە:

ساڵیادی عاشورا، یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێبێت) و هاوەڵانییەتی. بیرهێنانەوەی سەرکەوتنی حەقە بەسەر نادادپەروەریدا و وێنای قوربانیدانە لەپێناو پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام.

عاشورا هەڵگری وانە باڵاکانی مرۆڤایەتی و ماناکانی فیداکارییە کە لە رێگەیانەوە هەوڵ بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و دەستپێکردنی رێگەی چاکسازی دەدرێت.

لەم ماتەمەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکڕیزی و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە، بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و بەهێزترکردنی برایەتی و پێکەوەیمان بۆ داهاتوویەکی گەش و چەسپاندنی ئەو بنەما پیرۆزانەی کە قوربانییان بۆ دراوە.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...145146147148149...1223