هەواڵەکانهەواڵەکان

لەیادی حەوت ساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، ئەنجومەنی رۆحانی ئێزدییەکان، لە راگەیەنراوێکدا داوای لە حکومەتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، چارەنووسی رفێنراوانیان یەکلابکاتەوە، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد، کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێنێت.
پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی وەک جینۆساید ناساندووە و ناوەڕاستی ئەم مانگەش کەیسی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی بەلژیکا وەک جینۆساید ناسێنرا.
رۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٤، گرووپی تیرۆرستی داعش قەزای شەنگال و دەوروبەری داگیرکرد و زیاتر لە شەش ھەزار و ٤٠٠ ھاوڵاتی ئێزدی رفاند، کە تائێستا چارەنووسی زیاتر لە دوو ھەزار و ٩٠٠ کەسیان نادیارە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ھەڵمەتێکی ئەمنی ورددا لە چەند ھۆتێلێک لە شاری کەربەلا، ٣٩ کەسیان دەستگیرکردووە، کە ژمارەیەکیان بە تۆمەتی تیرۆر و کوشتنی بە ئەنقەست، فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووە و ژمارەیەکی تریشیان پێشتر بە غیابی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەندێک ماڵپەڕ و پەیجی نەناسراو، وێنە و ھەواڵی ئەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە بەشێک لە ھێزەکانی دژە تیرۆر جووڵەیان کردبێت یان دەسوەردان بکەن لە کاروباری ناوخۆی (ی.ن.ک)، بەم ڕوونکردنەوەیە بە ڕای گشتی کوردستانی ڕادەگەیەنین کە ھیچ ئەفسەر و کارمەند، تیم یان گروپێکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسەکەمان جووڵەیان نەکردووە و لە شوێنی دیاریکراوی خۆیان لە ئەرک و فەرماندان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ھەولێر و قەزای ئامێدی ٠.٢ ملیم باران باری و سبەینیش لە سنوری ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێم ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و پلەکانی گەرماش یەک پلە دادەبەزن.
 ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سنوری ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ئەگەری بارینی تاوەباران ھەیە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، "تاڵیبان" ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکانی "ھەرات و لشکرجا و قەندەھار" دەدات لە باشوری "ئەفغانستان" و پێشڕەوی بەرچاویشی لە گوند و ناوچەکانی دەوروبەری ئەو شارانە کردووە، ئەندام پەرلەمانێکی سەر بە شاری "قەندەھار"یش ھۆشداری داوە لە کەوتنی شاری "قەندەھار" و ئاوارەبوونی ھەزاران کەس و روودانی کارەساتی مرۆیی، گومانیش ھەیە لەسەر توانای ھێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە پاراستنی ئەو شارانە. 
لە دوای دەستپێکردنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، "تاڵیبان" نیوەی خاکی وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردۆتەوە، بە سنورەکانی لەگەڵ "ئێران و پاکستان"یشەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کەشتییەکی "ئێس ئۆ ئێس" ی سەر بە رێکخراوی فریاگوزاری دەریایی، بە چوار ھەڵمەتی جیاواز ١٩٦ کۆچبەری نایاساییان رزگارکردووە، کە خەڵکی "سوریا و ئیریتریا و نەیجیریا و کامیرۆن و گانا" بوون، لە نێویشیاندا ٢٨ ژن ھەبوون، ھەروەھا ٣٣ ھەرزەکار و دوو منداڵی خوار ٥ ساڵیان تێدا بووە، تا ئێستاش کۆچبەرەکان لەناو کەشتییەکەدا ماونەتەوە و بەرەو ھیچ لایەک ئاڕاستە نەکراون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بۆ ئەو مەبەستەش نزیکەی ٣٤ ھەزار خوێندکار بەشداری پرۆسەکە دەکەن."سەباح حەبیب" ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی سێی ناوەندی لە کەرکوک و شارەکانی تری عێراق دەستپێدەکات، لەو چوارچێوەیەشدا ٣٣ ھەزار و ٨٥٢ خوێندکار لە ٢٨٩ ھۆڵی تاقیکردنەوە بەشداری پرۆسەکە دەکەن، وتیشی، بۆ بەشی خوێندنی کوردی ٥٢ ھۆڵی تاقیکردنەوە بۆ ٥ ھەزار و ٧٦٩ خوێندکار ئامادە کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەحمەد سەلیم فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند ، لە چوارچێوەی ئەو رێکارانەی بۆ رێگریکردن لە بە ئامانجکردنی ناوچەی سەوز و فرۆکەخانە و نێردە دیبلۆماسییەکان گیراونەتەبەر  ، ٣ ھەوڵ بۆ بە ئامانجکردنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد شکستیان پێھێنراوە و ١٠ موشەک لە جۆری گراند و ٨ موشەک لە جۆری کاتیوشا دەستیان بەسەردا گیراوە کە سەرجەمیان ئامادەکراون بۆ بە ئامانجکردنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، غەنوشی باری تەندروستی تێکچوە و بەوھۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ،  نەخۆشخانەی جێھێشتوە . 
ئەحمەد قەعلول راوێژکاری غەنوشی رایگەیاند، تەندروستی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە باشە و مەترسیدار نیە ، ھۆکاری تێچکچونی باری تەندروستیشی بۆ ماندبونێکی زۆر گەراندۆتەوە کە رۆژانە ١٦ بۆ ١٨ سەعات کار دەکات لە دوای ئەوەی قەیس سەعید سەرۆکی تونس دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتۆتەدەست و پەرلەمانی سڕ کردووە .
لە ماوەی رابردوودا ، سەرۆکی تونس سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ و دورحستنەوەی "ھشام مەشیشی" سەرۆکی حکومەتی راگەیاند و خۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتە دەست ، بزوتنەوەی نەھزەش ئیدانەی ئەو بریارانەی کرد  و بە کودەتا بەسەر شۆرش و دەستوری تونسدا ناوی برد .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەزاران ھاووڵاتی فەڕەنسی لە "پاریس" و دەوروبەری بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ئازادی" گردبوونەوە لە دژی بڕیارێک کە دەبێت مۆڵەتیان پێ بێت بۆ چوونە ناو شوێنە گشتییەکان، لە خۆپیشاندانەکەدا ٣ ھەزار ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بڵاوکرانەوە و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارھێنا و پێکدادانیش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دروست بوو.  
پەرلەمانی فەڕەنسا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کردووە، کە داوا دەکات ھاووڵاتیان بۆ چوونە ناو شوێنە گشتییەکان وەک چێشتخانەکان، مۆڵەتیان پێبێت، ئەو بڕیارەش لە ٩ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەو بڕیارەش دوای ئەوە ھات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری "دەلتا" لە "فەڕەنسا" بە خێرایی بڵاوبۆتەوە و رۆژانە زیاتر لە ٢٤ ھەزار حاڵەتی لەو جۆرە تۆمار دەکرێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا دواین ئاماری ئاگرەکانی وڵاتەکەی راگەیاند و وتی، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا ١٠٧ ئاگر لە تورکیا کەوتووەتەوە ولەو ژمارەیەش ٩٨ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و ٩ ئاگریان ھێشتا بەردەوامە و نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێن کە سێ لەو ئاگرانە لە ناوچەکانی سەر بە شاری ئەنتاڵیای گەشتیارین.
دوای ئەوەی راگەیەندرا تورکیا لە رووی سەوازییەوە دەیان ساڵ دەچێتە دواوە، پاکدەمیرلی دڵنیایی بە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دا و وتی، لەبری ھەر نەمامێکی سوتاو ھەزار نەمام دەچێنن.
پاکدەمیرلی باسی لەوەش کردووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی رێژەی شێ لە تورکیا ١٠٪ دادەبەزێت، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگادار بن و رێوشوێنی توندتر بگرنە بەر تاکو ئاگرەکان زیاتر نەبن. تاکو ئێستاش بەپێی دواین ئامار بەھۆی ئاگرەکانەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی پێنج رۆژە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوان لە باشور و خۆرئاوای کەرکوک بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە دەستیپێکردووە و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکیش رایانگەیاند، تاکو ئێستا ١٤ داواکراو دەستگیرکراون کە چوار لە دەستگیرکراوەکان مادەی تیرۆریان لەسەرە.

بەپێی لێدوانی فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانیش ئۆپراسیۆنەکە بەردەوامیی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، لە مانگی تەموزدا ٣٢٨ حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و زۆرترین حاڵەکانی توشبونیش لە شارەکانی خۆرھەڵات و باشوری چین، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆناش ، لە ھەندێک ناوچە کە دانیشتوانەکەی سەدان ھەزار کەسن  قەدەغەی ھاتوچۆ راگەیەندراوە ، ژمارەیەک گەشتی ئاسمانیش لە شاری "یانگتچو" راگیراوە ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس لە چین دۆزێکی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتوە ، حکومەتی چینیش پلانی ھەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسین بۆ رێژەی لە سەدا ٨٠ ی دانیشتوانەکەی بەکاربھێنێت 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، سکاڵای ژمارەیەکی زۆر ھاوڵاتیان لە دژی ماتۆڕە بێسەرەتا و بێزارکەرەکان پێگەیشتووە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر بڕیاریانداوە دەستبەسەر ماتۆڕسکیلی دووتایەی جۆری (بەتح و ترێل)دا بگرن و خاوەنەکشی رووبەڕووی یاسا بکەنەوە کە ئەم دیاردەیە بووەتە باو و بەشێوەیەکی ناشارستانی و بێزارکەر لەلایەن ھەندێک گەنجەوە بەکار دەھێنرێن و بەشێوەی و گروپ  لە ‌سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەکان و کۆڵانەکاندا تێدەپەرن و دەنگێکی بێزارکەری ھەیە.
ئاسایشی شارەزوور داوا لەو کەسانە دەکات کە خاوەن و بەکارھێنەری ئەو دوو جۆرە ماتۆڕسکیلەن لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا ئەو ماتۆڕانە لە سنورەکەدا نەھێڵن و بەکاری نەھێنن، چونکە چاوپۆشی لە کەس ناکرێت و دوای ئەو کاتە دیاری کراوە بەدڵنیاییەوە دەست بەسەرماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕووی یاسا دەکەینەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حسێن عەرنوس" لە دایکبووی "ئیدلب"ە لە ساڵی ١٩٥٣، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٠ەوە سەرۆک وەزیرانی سوریایە و ئەمجارەش لەلایەن "ئەسەد"ەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ راسپێردرایەوە. 
"حسێن عەرنوس"  کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی "حەلەب" لە ساڵی ١٩٧٨ تەواو کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ وەزیری پەیوەندییەکان و لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ پارێزگاری "دێرەزوور" بووە و دواتر بۆتە پارێزگاری "قنەیتەرە"، لە ساڵی ٢٠١٨ش وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان بووە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  بەپێی خاڵی ١١ی ماددەی ١١٠ی دەستور، "خامنەیی" رەزامەندیدا لەسەر پێشنیاری گۆڕینی سزا و کەمکردنەوەی و لێبوردن بۆ ٢ ھەزار و ٨٢٥ زیندانیی مەدەنی، پێشنیارەکەش لەلایەن "غلام حسێن محسنی" سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران پێشکەش کرابوو و رایگەیاندبوو، ئەو زیندانییانە مەرجەکانی سووکردنی سزاکان و لێبوردن دەیانگرێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10391040104110421043...1184