وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەکانی تایبەت بە دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و مەکسیک، دەستیپێکردووە.
پاش دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، جۆو بایدن کارکردنی بە پڕۆژەی دروستکردنی دیوار لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و مەکسیکی ڕاگرت، کە پێشتر لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ پڕۆژەکە پەسەندکراو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
ھەرچەندە ئیدارەی جۆو بایدن پڕۆژەی دروستکردنی دیواری لەسەر سنووری ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و مەکسیک ڕاگرتووە. جەختیشیکردووەتەوە، بە شێوەیەکی جددی مامەڵە لەگەڵ پرسی کۆچبەران دەکات.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەوەی ھەنگاو بە ھەنگاو بگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی وڵاتانی بەرھەمھێن و ھەناردەکاری خورما.
(حەمید نایف) وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو کۆتا بڕی ھەناردەکراویان ناردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە کە نزیکەی ٦٠٠ ھەزار تۆن بووە لە ھەموو جۆرەکانی خورما و بەمەش عێراق ڕیزبەندی چوارەمی جیھانی گرتووە لە وڵاتانی بەرھەمھێنی خورمادا.
زیادبوونی بەرھەمداری خورما لەم ساڵانەی دوایدا دەگەڕێتەوە بۆ ھاندانی حکومەت کە لە ئێستادا لە بری ٢٠٠ ھەزار دینار بۆ ھەر تۆنێک خورما بڕی ٧٠٠ ھەزار دیناری پێدەدات و بەو ھۆیەشەوە ژمارەی دارخورماکانی عێراق زیادیکردووە بۆ ١٧ ملیۆن دارخورما.
عێراق تا سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی بەرھەمھێنی خورمادا بوو، چونکە خاوەنی زیاتر لە ٣٣ ملیۆن دارخورما بوو، بەڵام لە کۆتایی نەوەدەکان ژمارەی دارخورماکانی کەمیکرد بۆ ٩ ملیۆن دارخورما و بەمەش بەرھەمداری خورمای کەمی کرد.
نەعیم عەبودی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھاوپەیمانی فەتح ناوی سەرجەم کاندیدەکان یەکلایی دەکاتەوە و شەوی ڕابردووش ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی ڕادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، کردبوو.
ڕوونیشیکردەوە، ھاوپەیمانی فەتح وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو بەشداری لە پڕۆسەی ھەڵژاردنی پێشخوەت دەکات کە لە چوار ھێزی سەرەکیی پێکھاتووە و بریتین لە ڕێکخراوی بەدر، سادقون، سەنەد و نوسەحیح.
پێشتریش، وتەبێژی عەسائیبی ئەھلی حەق، ڕایگەیاندبوو، ھاوپەیمانی فەتح سەرجەم دۆسیەکانی تایبەت بە ھەڵبژاردنی داھاتووی یەکلایی کردووەتەوە و بە یەک لیست ناوی کاندیدەکانی، پێشکەشکردووە.
بە پێی میدیاکانی ئەفغانستان، دوابەدوای ھێرش و پەلامارەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ سەر ھەرێمی گەزنی لە باشووری خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە، ٣٠ سەربازی سوپای ئەفغانستان بێسەروشوێن بوون.
چەکدارەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان ھێرشیان کردە سەر سوپای ئەفغانستان لە ھەرێمی گەزنی و شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان ھەردوولا ڕوویدا و چەند سەعاتێک بەردەوام بوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش ڕایگەیاندبوو، بەھۆی پەلامارەکانی تاڵیبان، دەیان سەرباز و چەکداری بزوتنەوەکە کوژراون.
دەقی پەیامەکە...
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەم کە بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی چەکدارانی داعشەوە شەھیدبوون و ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
مەترسییەکانی داعش لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆتایی نەھاتووە و چەندینجاریش ھۆشداریمان لە ھەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە، کە بەداخەوە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییە.
رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی ھەموولایەکمانە و پێویستە ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوان سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە زیاتربێت. ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان ھەبێت ئەگەر ھەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەرووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسییەکان.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی وەفدی ئێران لە کۆبوونەوەی ڤێنا رایگەیاند، لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا گەیشتونەتە لێکتێگەیشتن بۆ ھەڵگرتنی سزاکان لەسەر تاران، بە تایبەت سزای سەر کەرتی نەوت و بانک و دەرکردنی کۆمپانیاکان لە لیستی ڕەش.
عەباس عێراقچی وتیشی، لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆیان لە سەر خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان کردووە لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی.
دەقی راگەیەندراوەکە
بەداخەوە جارێکی دیکە بەھۆی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پردێ ، پۆلێک لە پێشمەرگەی دلسۆزی خاک و نیشتیمان شەھید و بریندار بوون .
بەناوی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان وێرای ئیدانەکردنی ئەو پەلامارە تیرۆرستیەی شەوی رابردوو ، پرسەو ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین و ھیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین .
ئاشکرایە پەلاماری تیرۆرستان لە شەوی رابردوو دەرخەری ئەو راستیەیە ، ھێشتا ئێمە لەبەردەم ھەرەشەی دوژمنان و تیرۆرداین و مەترسییەکانی سەر قەوارەکەمان کەم نین، ھەربۆیە لە ئێستادا زیاتر لە ھەرکاتێک کوردستان پێویستی بە تەبایی و یەکریزی ھەیە ، باوەرمان وایە تەنھا بە یەکێتی و یەکڕیزی و پێکەوە بوونمان دەتوانین رووبەرووی پیلانی تیرۆرستان و دوژمنانی میللەتەکەمان ببینەوە .
ئەم بۆشاییە ئەمنییانەی کەلەدوای نەمانی پێشمەرگە لەناوچە کوردستانیەکاندا درووستبوون ھەمیشە بە زیان بۆ خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم شکاونەتەوەو تیرۆریستان سوودییان لەم کەلێنەنانە وەرگرتووە تا دەستی ڕەشیان نیشان بدەنەوە.
پێویستە ھەرچی زووە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی بە ھاوبەشی پارێزگاری لەو ناوچانە بکەن و ئەم ڕووداوە نیشانمان دەداتەوە نەبوونی پێشمەرگە لەو ناچانەدا چەند زیانبەخشبووە.
دڵنیاین ئیرادەی خۆراگری گەلەکەمان ورەی پۆڵاینی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر لە پەلاماری ترسنۆکانەی تیرۆستان بەھێزترە.
گیانی شەھیدانمان شاد،خودا ئارامی و سەبووری بەھەموو لایەکمان بداتو بریندارەکان بێ شیفا نەکات.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
فراکسیۆنی گۆڕان
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
فراکسیۆنی ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی
فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
فراکسیۆنی سەردەم
فراکسیۆنی ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوری
فراکسیۆنی میللەت
فراکسیۆنی پارتی چاکسازی تورکمانی
فراکسیۆنی ئازادی
فراکسیۆنی رافیدەین
فراکسیۆنی ئازادی
فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی
فراکسیۆنی ئەرمەن
١ی٥ی٢٠٢١
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی خشتەی گەشتەکانی بڵاویکردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە رۆژی یەکشەممە سەعات ٢ و ٥٥ دەقەی دوانیوەڕۆ گەشتی ئاسمانی لە نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران و بە پێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە، لە دوای بڕیاری حکومەتی ئێران دێت کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بەھۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا گەشتەکان راگیرا بوون.
رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر پێشنیازی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی، لاھور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی ھاوپەیمانێتییەکە دەکات.
وتیشی، بەپێی ئەو ھاوپەیمانێتییە، لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و کەرکوک،یەکێتی دەبێتە ھێزی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراقیش دەبێتە براوەی سێیەمی ھەڵبژاردن.
رزگار حاجی حەمە رایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان، لەسەر ئاستی ١٠ پارێزگای عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشداری دەکات و کاندیدەکانیش لە نێوان یەکێتی و گۆران بە ھاوبەشی دەبێت.
راشیگەیاند، کورد بەگشتی و ناوچە جێناکۆکەکان، سودمەندی یەکەمی ئەو ھاوپەیمانێتییە دەبن.
ئیلی کۆھین وەزیری ھەواڵگریی ئیسرائیل رایگەیاند، فرۆکەکانیان توانای ئەوەیان ھەیە بگەنە ئێران و لە ئەگەری کاراکردنەوەی رێکەوتنە ئەتۆمیەکەشدا جەنگ سەرھەڵدەدات.
وەزیری ھەواڵگریی ئیسرائیل جەختیشی کردووەتەوە لەوەی ھەوڵە دیپلۆماسیەکان ناتوانن رێگری لەو جەنگە بکەن و وتویەتی رێکەوتنێکی خراپ ناوچەکە بە خێرایی پەلکێش دەکات بۆ جەنگ .
ئەو وەزیرەی ئیسرائیل داواشی لە ھێزە جیھانیەکان کردوە ریگریی لە ھەوڵەکانی ئیران بکەن بۆ تێکدانی سەقامگیریی وڵاتانی تر و دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ گروپە چەکدارەکانی لایەنگری و وشککردنی سەرچاوەکانی داھاتی ئەو وڵاتە بۆئەوەی چیتر نەتوانێت درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات.
میدیاکانی ئیسرائیل گیانلەدەستدانی ٤٤ کەس و برینداربونی زیاتر لە ١٥٠ کەسیان لە ئاکامی داڕمانی پردێک و بینایەک لە ناوچەی جەبەل جەرمەقی باکوری ئەو وڵاتە راگەیاندوە.
ھاوکات پۆلیسی ئیسرائیل سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئەو ناوچەیە راگرتوە و ریگریی لە بەرێکەوتنی خەڵکی کردوە بۆ شوێنی روداوەکە بۆ کارئاسانی بۆ گواستنەوەی تەرمەکان و برینداران.
بنیامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل روداوەکەی بە کارەساتێکی گەورە ناوبردوە.
روداوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی ھەینی رویداوە لەو بۆنە ئاینیەدا کە ساڵانە دەیان ھەزار کەس بەشداریی تێدا دەکەن.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی نێوان دوو دراوسێ دوکان شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەکێک لە دوکانەکان(دوکانی ساردەمەنی ) بەچەقۆھێرشی کرابووە سەروو بریندار بوو و گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، توانرا لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە تۆمەتباری سەرەکی ڕوداوەکە کە ھەڵاتبوو لەچەند کۆڵانێک نزیک شوێنی ڕوداوەکە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکرا کە خاوەنی کافتریە و تۆمەتبارێکی تریش کە ھاوکاری کوشتنەکە بووە دەستگیرکرا.
رونیکردووەتەوە، لەئێستادا ھەریەک لە تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٥ لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی بەسڕە رایگەیاند، لە ماوەی ھەفتەی رابردوو، ٤٤٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو خوێندگاکانی ئەو پارێزگایە تۆمارکراوە، کە ٣٩٠یان خوێندکاران و سێ خوێندنگەش داخراون.
تەندروستی بەسڕە، بەھۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە، پێشنیاری راگرتنی دەوام و داخستنی خوێندنگەکانی کردووە.
لە پلەی دووەمیشدا وڵاتی بەرازیل دێت بە گیانلەدەستدانی ٣٩٨ ھەزار و ١٨٥ کەس و توشبوونی ١٤ ملیۆن و ٥٢١ ھەزار و ٢٨٩ کەس.
پلەی سێیەم وڵاتی مەکسیکە، کە ٢١٥ ھەزار و ٩١٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و ٢ ملیۆن و ٣٣٦ ھەزار و ٩٤٤ کەس توشبوون.
پلەی و چوارەم وڵاتی ھندستانە بە گیانلەدەستدانی ٢٠١ ھەزارو ١٨٧ کەس و توشبوونی ١٧ ملیۆن و ٩٩٧ ھەزارو ٢٦٧ کەس. پلەی پێنجەمیش بەریتانیا داگیری کردووە بە ١٢٧ ھەزار و ٧٣٤ گیانلەدەستدان و ٤ ملیۆن و ٤٢٧ ھەزار و ٣٩٠ توشبوون.
پلەی شەشەم تا دەیەمیش وڵاتانی ( ئیتاڵیا، رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیسپانیا) داگیریان کردووە.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش بریاری دا لە ٣٠ حوزەیران بریاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لەسەر وڵاتەکەی ھەڵبگرێت.
دەقی پەیامەکە :
بەبۆنەی ڕۆژی (یەکی ئایار) جەژنی کرێکارانی جیھان، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم کرێکارانی جیھان دەکەین بە تایبەتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیروبازووی کوردستان.
یەکی ئایار جەژنی کرێکاران و ڕۆژی ھاوپشتی کرێکاری و جۆشدانەوەی خەباتی چینایەتی کرێکارانە، ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا کرێکاران لەسەرانسەری جیھاندا ھەڵوەستە لەسەر گوزەران و مافە چینایەتییەکانیان و پێداچوونەوەو دەکردنی یاسای گونجاوی کار دەکەن، کە مافەکانی کرێکاران دەستەبەر بکات.
کرێکاران و ڕەنجدەرانی بیروبازوو لە کوردستاندا، لە خەبات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان درێغیان نەکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا، لەخەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، بەتایبەتی لە شۆرشی نوێ دا، قارەمانی نێو سەنگەری پێشمەرگایەتی و ئازا و خۆراگری خەباتی نھێنی و چالاکی و ناڕەزایەتیەکانی ناو شارەکان و کەم نین ژمارەی ئەو کرێکارە تێکۆشەرانەی شەھید و بریندار بوون.
لە دوای ڕاپەرینیش کرێکاران سەرمەشقی خەباتی مەدەنی قۆناغەکە بوون بۆ دەرکردنی یاسای کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە کەرتی گشتی و تایبەت وھێنانەدی مافی دیموکراسیەکانیان و ڕەخساندنی ھەلی کار و پاراستنی ژیان و سەلامەتی کرێکاران.
یەکێتیی، وەک حزبێکی سۆشیال دیموکرات پشتیوانی خەباتی سەندکایی و پیشەیی کرێکارانە و داکۆکی لەمافە پیشەیی و چینایەتی و دیموکراسییەکانی کرێکاران دەکات و لەرێگای نوێنەرانی لە حکومەت و پەرلەمان و رێکخراو و سەندیکاکانەوە پێداگری دەکات بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسای کاری ھاوچەرخی کرێکاران، لەعێراق و کوردستان و باشکردنی ژیان و گوزەرانیان.
جارێکی تر پیرۆزە (یەکی ئایار) جەژنە جیھانی کرێکاران