هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی داتاکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق سۆمۆ تێکڕای ھەناردەی نەوت بۆ مانگی نیسان ٨٨ ملیۆن و ٣٨٩ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل بووە کۆی داھاتەکەشی پێنج ملیار و ٥٢٥ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار دۆلار بووە . 

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق  سۆمۆ سەبارەت بە تێکڕای ھەناردەی نەوتی خاو دەڵێت، ٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ ھەزار و ٩١٦ بەرمیل لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و خواری عێراقەوە بووە و تەنھا بڕی ٢ ملیۆن و ٨٦٣ ھەزار و ٤٠٣ بەرمیل لە کەرکوکەوە و لە ڕێگای بەندەری جیھانەوە ھەناردەکراوە و ھیچ ئاماژەیەکی بە نەوتی ھەرێمی کوردستانیش نەداوە کە لە ڕێگای عێراقەوە ھەناردە کرابێت بۆ مانگی نیسان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕایگەیاند ، باندێکی گەورەی رفاندن و دزیکردنیان لە ناو شاری ھەولێر دەستگیرکردوە ، کە پێکھاتوون لە چەند تۆمەتبارێک کاریان رفاندنی خەڵک و دزیکردن بووە لە شاری بەغداد.
راشیگەیاند، ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەو باندە دەستگیرکران، رۆژی ھەینی رابردووش ھێزەکانی پۆلیس بە پێی ماددە ٤٤٤ لە یاسای سزادان، تۆمەتباری سەرەکی ئەو باندەیان دەستگیرکرد.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، بە شێوەیەکی رەسمی ئەو تۆمەتبارانە رەوانەی بەغداد دەکرێنەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"لەشکر حەمید" سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ و دوکان و شوێنە گشتییەکان، لە ماوەی ٢٠ رۆژی مانگی رەمەزاندا، زیاتر لە ٥ ھەزار و ٦٠٠ جار سەردانی شوێنە گشتییەکانیان کردووە، ٢٤٠ پسووڵەی سەرپێچییان کردووە و ٨ کەسیش دراونەتە دادگا.
وتیشی، ھەر لەو ماوەیەدا ٤٨ تۆن خۆراک و ماددەی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، ٦٢ شوێن داخراون، زیاتر لە ٢٨ ملیۆن دیناریش سزای ئەو شوێنانە بووە کە سەرپێچییان کردووە و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان.
جەختیشیکردەوە، ھەموو ئەو کەیسانەی بچنە خانەی فێڵکردن و ساختەکردنەوە، شوێنەکانیان پێ دادەخەن و دەیاندەن بە دادگا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە تائێستا ھیچ گەشتێکی ئاسمانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران ئەنجام نەدراوە، بەڵام بڕیارە سەعات ١١ی ئەمشە و گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ تاران ئەندام بدرێت و گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارێکدا ڕایگەیاند، مایەی سەرسوڕمانە لێپرسراوێکی باڵای ئێران بەشێوەیەک قسە لەسەر قاسم سولەیمانی بکات کە ئەمریکاش ھەمان قسە دەکات، ئەوەش دەبێت ھۆی زیاتر دڵخۆشکردنی دوژمنانی ئێران و ئەو وڵاتانەی دژی ھەژموون و پێگەی تارانن لەناوچەکەدا.
وتیشی، پێویستە ھەموان ئەو راستییە بزانن کە تەنھا وەزارەتی دەرەوەی ئێران تەواوی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دیاری ناکات، بەڵکو وەزارەتی جێبەجێکاری پلانی داڕێژراوی تایبەتی بە سیاسەتی دەرەوەیە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ھەواڵەکە ، ھەر لە نێو گەنجیینەکەشدا چەندین پەیکەری ھەبووە کە لەسەردەمی میسری کۆندا بۆ خوداپەرستی و بۆنە ئانییەکان بەکارھێنراون .
 ئەوەی جێی سەرنجە ، ئەو مۆزەخانەیە لە ئێستادا ١٨٠ ھەزار پارچەی ئاسەوای و مێژووی تێدا پارێزراوە .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مێژووی ڕۆژی جیھانی کرێکاران پەیوەستە بە ئاڵۆزییەکانی ویلایەتی شیگاکۆ لە ئەمریکا لە ساڵی ١٨٨٦دا، کاتێک ژمارەیەک کرێکار لە شاری ھامیڵتۆن لەو ویلایەتە لە ژێر ناوی بزوتنەوەی (٨ سەعاتی) خۆپیشاندانێکیان کرد و تیایدا داوایانکرد ماوەی کارکردنیان کەم بکرێتەوە و لە ٨ سەعات زیاتر نەبێت، بەڵام ھێزەکانی پۆلیسی شیگاکۆ بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەوە و تەقەیان لێکردن و بەھۆیەوە دەیان کرێکار کوژران.


دوا بە دوای ئەو ئاڵۆزیانەش (گرۆڤەر کلیڤلاند) سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا ناچاربوو بڕیارێک لە بارەی مافی کرێکاران دەربکات و لەلایەن کۆنگرێسیشەوە پەسەندکرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی کرملین لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و سباستیان کورتس ڕاوێژکاری نەمسا، گفتوگۆیان لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ئۆکراین و پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئەوروپا کردووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕاوێژکاری نەمسا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا و جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا.
پێشتریش یۆری ئەوشاکۆف یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ئەگەری زۆرە لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا، پوتن و بایدن کۆبوونەوەی لوتکە، ئەنجام بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیھانی کرێکاران ڕایگەیاند، لە ڕۆژی کرێکاراندا یادی ئەو کرێکارە ماندوونەناس و دڵسۆزانە دەکەنەوە کە ڕۆڵێکی گرنگ و بونیادنەرانەیان بینیووە لە دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەناوی کرێکاران و ڕەنجدەرانەوە گەشەیکردووە، بۆیە پاڵپشتی و داکۆکیکردن لە ماف و داوا ڕەوا و یاساییەکانیان بە ئەرکی خۆیان دەزانێت. جەخت لەوەشدەکاتەوە، دەبێت بەرامبەر ڕۆڵی گرنگ و مێژووییان وەفادار دەبن.


لە بەشێکی تری پەیامەکەدا ھاتووە، بەھۆی ئەو ڕەوشە ئابورییە سەختەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەسەر کوردستاندا ھات، کرێکاران بە ژیانێکی قورس و ناھەمواردا تێپەڕین.
بەڵێنیش دووپاتدەکاتەوە، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامبن لە پێناو دەستەبەرکردنی گوزەرانێکی باشتر و ژیانێکی شایستەتر بۆ کرێکارانی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیش ڕایگەیاندووە، ھێزە ئەمنییەکان ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بە ناوچەکەدا دەستپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای ئەو چەکدارە تیرۆریستانەی ئەو بۆمبانەیان لەناو ئەو ئوتومبیلانەدا چاندووە کە سەر بە فەوجی ٣ی لیوای ٥٩ی فرقەی شەشی سوپای عێراق بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیئتیلافی نەسڕ بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم، ئیئتیلافێکی نوێیان بە ناوی "ھێزی دەوڵەت" پێکھێناوە بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو، بەڕێوەبچێت.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، بڕیاریدابوو بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی ھاوپەیمانییەکان و ناوی کاندیدەکان.


بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی، ھاوپەیمانی نوێ لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت پێکدەھێنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، ڕایگەیاند، بە بەشداری نوێنەرانی ئەمریکا، چین، ڕووسیا، پاکستان، لێپرسراوانی کابول و بزوتنەوەی تاڵیبان، کۆبوونەوەیەک لە قەتەر بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەی ئاشتی و دوایین پێشھاتەکان لە ئەفغانستان، بەڕێوەچوو.


ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە تاووتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کابول و بزوتنەوەی تاڵیبان، لە کۆبوونەوەکەدا داوا کراوە ناوی لێپرسراوانی بزوتنەوەکە لە لیستی ڕەش دەربھێندرێت و سەرجەم زیندانییەکانیش لە گرتووخانەکانی ئەفغانستان، ئازاد بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا، ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێت زیاتر چاوکراوە بین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و تۆقاندن بە ھەموو شێوەکانی و بە ھەر ھۆکارێک بێت. ڕاشیگەیاند، پێویستە کار بکەن بۆ ئەوەی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووەتە ئامانج بنبڕ بکرێت.


لە کۆتایی پەیامەکەشیدا قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو شەھیدانە کرد کە خۆیان کردە قوربانی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە یەکەمین وتاری سیاسییدا لەو کاتەوەی لەو پۆستەدا دەستبەکار بووە ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ھەر جەنگێک کە ھاوشێوەی جەنگەکانی پێشوو نەبێت.


لە سەردانێکیدا بۆ فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە ئۆقیانوسی ئارام کە بارەگاکەی لە دوورگەی (ھاوای)یە، ئۆستن داوای کردووە سود لە پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکان وەربگیرێت و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر ئاستی جیھان یەک بخرێن.


وتیشی، شێوازی جەنگی داھاتوو زۆر جیاوازتر دەبێت لەو جەنگانەی کە پێشتر ئەمریکا بەشداریی تێدا کردوون و تواناکانی وەزارەتەکەشی دووچاری داھێزران کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسحاق جیھانگیری جێگری سەرۆکی ئێران، ڕایگەیاند، تاران پێی باشە بە زووترین کات بگاتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ حکومەتی سعودیە، بە مەرجێک ڕیاز جموجۆڵەکانی بۆ تێکدانی ڕەوشی ناوچەکە ڕابگرێت.
وتیشی، ئێران ڕۆڵێکی گرنگی لە دۆسییە ھەرێمییەکاندا ھەیە و پێویستە ڕێز لە ڕۆڵی ئەو وڵاتە، بگیرێت.


بە وتەی جێگری سەرۆکی ئێران، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ کە بەھۆی ھەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران دروستبوو، جۆرێک لە ناپاکیی بوو لە بەرامبەر گەلی ئێران.


پێشتریش، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکدا ھیوای خواستبوو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران ئاسایی بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیئتیلافی نەسر کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکرێت، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیدانەی لێدوانەکەی سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا دەکەن لە بارەی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی لە چیای مەتینا لە سنووری بادینان.


ئاماژەی بەوەشکردووە، داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکانیش کردووە، ڕێوشوێنی بە پەلە و پێویست بۆ پاراستنی سەروەری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بگرنەبەر و داواشی لە ئەنقەرە کرد سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر عێراق، بگۆڕێت.


پێشتر سلێمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا، ڕایگەیاندبوو، حکومەتی ئەنقەرە بە نیازە بنکەیەکی سەربازیی لە چیای مەتینا لە سنوری بادینان دابمەزرێنێت.


وتیشی، چیای مەتینا ناوچەیەکی ستراتیژییە و نزیکە لە چیاکانی قەندیل کە بە پێگە و ناوەندی سەرەکی پارتی کرێکارانی کوردستان، دادەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10401041104210431044...1052