پرۆژەیەکی بۆ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرێوەدەچێت
کوردسات نیوز
٢٣ی ئابی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٣ی ئابی ٢٠٢١
لە یاریەیکی دراماتیکی و سەرنجڕاکێشدا، یاریزانێکی روسی مێژوی بۆ خۆی تۆمار کرد و توانی تەنها لە یەک یاریدا بە تەنها 21 گۆڵ تۆمار بکات.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی پاڵەوانێتی هەرێمی تولای روسیا، ئەرتیم لیگینی تەمەن 34 ساڵ و هێرشبەری روسی کە یاری بۆ یانەی خیمیک دەکات، لە میانی روبەڕوبونەوەی یانەی دەیڤیاتکا، کە بە ئەنجامی 23 گۆڵی بێبەرانبەر توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بە تەنها 21 گۆڵی تۆمار کرد.
لیگین تەنها دوو خولەکی پێویست بوو بۆ دەستپێکردنی تۆمارکردنی گۆڵەکانی و لە خولەکی دوودا یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، پاشان لە خولەکی 88دا دوا گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد.
بەمەش یاریزانەکە جگە لە نوسینەوەی مێژویەک بۆخۆی و تۆپی پێی روسیا، ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزەدا بۆ 56 گۆڵ بەرزکردەوە و سەرەڕای بەرزی تەمەنی، بەڵام لە درەوشانەوەی بێوێنەی خۆی بەردەوامە.
ئێستاش یانەی خیمیک بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە 22 یاری دا پێشەنگی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەی گرتووە، بە جۆرێک 131 گۆڵی تۆمار کردووە و تەنها 13 گۆڵی لێکراوە.
ئاسۆ ئەحمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی عیراق بنەماڵەی محەمەد هێمنیان ئاگادار کردوەتەوە سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە روداوێکی تەقەکردندا لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی عیراق و سێ تیرۆریستی داعــ.ــش، لە پردێ محەمەد هێمن بێ سەروشوێن بوو، دەنگۆی ئەوە هەبوو لای هێزە ئەمنییەکانە و هیچ سۆراخێکی نەبوو، ئەمڕۆ بە بنەماڵەکەیان وتوە وەرن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.
محەمەد هێمنی 16 تەمەن ساڵ کوڕی خاوەنی ئەو مارکێتە بوو، کە ڕوبەروبونەوەکەی تێدا رویداوە و تاقانەی پێنج خوشکە.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لە روبەڕوبوونەوەیەكدا نێوان هێزەكانی سەر بە دەزگای دژەتیرۆری عیراق و ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە ناحیەی پردێ سەر بە پارێزگای كەركوك، دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەستدا، دوو تیرۆریستی داعش كوژراون و تیرۆریستێكی تریش بە برینداری دەستگیركرا و دوو ئەندامی دژەتیرۆری عیراقیش برینداربوون.
قالیباف رایگەیاند، ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوت بفرۆشێت، کەس لە ناوچەکە نەوت نافرۆشێت.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران لە بەرامبەر هەڕەشەکان و گەمارۆکاندا هەرگیز پاشەکشە ناکات و هۆشداریی دا کە ئەگەر ئاسایشی ئێران پارێزراو نەبێت، ئاسایشی ژێرخانی ناوچەکەش تێک دەچێت.
قالیباف لە دانیشتنی پەرلەماندا رایگەیاند، سەردەمی ترساندن و هەڕەشەی تێکشکاندنی ئێران بەسەرچووە، و جەختی لەوەش کردەوە کە وەڵامی ئێران بۆ هەر هەنگاوێکی ئەمریکی هاوشێوەی وەڵامەکانی پێشوو دەبێت.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی کرد و وتی، ئەگەر ئێران نەتوانێت نەوت بفرۆشێت، کەس لە ناوچەکەدا نەوت نافرۆشێت، هۆشداریشی دا کە نەپاراستنی ئاسایشی ئێران واتە نەپاراستنی ئاسایشی ژێرخان لە سەرجەم ناوچەکەدا.
قالیباف رەخنەی لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەروی هورمز و تێپەڕبوونی کەشتییەکان گرت و بە دووبارەکردنەوەی تۆمەتە پێشووەکان ناوی بردن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لێدوانە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا نیشانی دا کە واشنتن هەڵسوکەوتی خۆی بەرامبەر تاران نەگۆڕیوە.