چەند گوللە ھاوەنێک ئاراستەی ھەولێر کران
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
گوللە ھاوەن ناحیەی قوشتەپە
کوردسات نیوز
٢٤ی ئابی ٢٠٢١
گوللە ھاوەن ناحیەی قوشتەپە
ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، چنار حاجی لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هاوکاریی زانستی و ستراتیژی لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرۆکایەتی پ.د. حەیدەر عەبد زەهد، وەکیلی وەزارەت بۆ کاروباری زانستی و بەشداری پ.د. سەباح ئیبراهیم ویس، راوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشەکانی خوێندن، پلان و بەدواداچوون، پەیوەندییە کەلتوورییەکان، و توێژینەوە و گەشەپێدان لەلایەن هەردوو لایەنەوە ئامادەبوون، گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی بەربەستە کارگێڕی و تەکنیکییەکانی بەردەم رێکارەکانی وەرگرتنی هاوبەش و هاوتاکردنەوەی بڕوانامەکان کرا.
سەبارەت بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە، چنار حاجی ئاشکرای کرد کە رێککەوتن کراوە لەسەر فراوانکردنی وەرگرتنی هاوبەش بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو بە شێوەیەک ژمارەی کورسییەکان خوێندنی سەرەتایی لە 400 کورسییەوە زیادکرا بۆ 1000 خوێندکار لەلایەن هەردوو لایەنەوە، ژمارەی کورسییەکانی خوێندنی باڵا لە 100 کورسییەوە زیادکرا بۆ 250 خوێندکار لەلایەن هەردوو لایەنەوە.
لەکۆتاییدا جەخت لە بەردەوامبوونی هەماهەنگیی زانستی و ئەکادیمی و ئاسانکاریی رێکارەکانی پەیوەندیدار بە وەرگرتن و بڕوانامەکان کرایەوە بە مەبەستی خزمەتکردنی خوێندکاران و پشتگیریکردنی پرۆسەی هاوکاری لەنێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای بەغداد و هەرێمی کوردستان.
سوپای پاسداران نامەیەکی بۆ گەلی ئەمریکا ناردوە و تێیدا هاتوە باوەڕ بە لێپرسراوەکانتان مەکەن، سوپاکەتان تاوانی زۆر ئەنجام دەدات.
حسێن موحێبی، وتەبێژی سوپای پاسداران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە نامەکەی سوپای پاسداران بۆ گەلی ئەمریکا راگەیاند، لە نامەکەدا ئاستی جەماوەریی سوپای پاسداران لە ئێران و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی خەڵکی ئێران و ناوچەکە پێشکەشی کردووە.
وتەبێژی سوپای پاسداران، رایگەیاندوە، لە نامەکەماندا راستییە جیۆپۆلەتیکییەکانیان بۆ گەلی ئەمریکا باسکردوە و ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە گەلی ئەمریکا کردووە لانیکەم جارێک نامەکەیان بخوێننەوە.
حسێن موحێبی پارتەکانی ئەمریکای بە درۆکردن لەگەڵ خەڵکی وڵاتەکەیان تۆمەتبار کردوە و بانگەشەی ئەوەدەکات زۆر درۆ لەگەڵ گەلی خۆیان دەکەن و کاتی ئەوە هاتووە سیاسەتەکانیان بگۆڕن.
ناوبراو ئەوەسشیخستوەتەڕوو، بەشێکی زۆری خەڵکی ئەمریکا ئاگاداری تاوانەکانی سوپاکەیان نین و لە نامەکەدا باسیان کردوە و هیوادارە بیخوێننەوە.
لە یاریەیکی دراماتیکی و سەرنجڕاکێشدا، یاریزانێکی روسی مێژوی بۆ خۆی تۆمار کرد و توانی تەنها لە یەک یاریدا بە تەنها 21 گۆڵ تۆمار بکات.
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی پاڵەوانێتی هەرێمی تولای روسیا، ئەرتیم لیگینی تەمەن 34 ساڵ و هێرشبەری روسی کە یاری بۆ یانەی خیمیک دەکات، لە میانی روبەڕوبونەوەی یانەی دەیڤیاتکا، کە بە ئەنجامی 23 گۆڵی بێبەرانبەر توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بە تەنها 21 گۆڵی تۆمار کرد.
لیگین تەنها دوو خولەکی پێویست بوو بۆ دەستپێکردنی تۆمارکردنی گۆڵەکانی و لە خولەکی دوودا یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، پاشان لە خولەکی 88دا دوا گۆڵی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد.
بەمەش یاریزانەکە جگە لە نوسینەوەی مێژویەک بۆخۆی و تۆپی پێی روسیا، ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لەم وەرزەدا بۆ 56 گۆڵ بەرزکردەوە و سەرەڕای بەرزی تەمەنی، بەڵام لە درەوشانەوەی بێوێنەی خۆی بەردەوامە.
ئێستاش یانەی خیمیک بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە 22 یاری دا پێشەنگی ریزبەندی پاڵەوانێتییەکەی گرتووە، بە جۆرێک 131 گۆڵی تۆمار کردووە و تەنها 13 گۆڵی لێکراوە.