2024 زۆرترین شەڕ و ململانێی تێدابووە لە 78 ساڵی رابردوودا
محەمەد رزگار
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە ساڵی 1946وە تا ئێستا زۆرترین شەڕ و ململانێ لە2024دا رویداوە، 61 ململانێ لە 31 وڵاتی جیاواز رویداوە و زیاتر لە 130 کەسیش بەهۆی شەرەوە کوژراون.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نەرویجی لەلایەن ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوکراوەتەوە، جیهان لە 78 ساڵی رابردوودا زۆرترین شەڕی چەکداری لە 2023دا بووە، بەڵام ساڵی رابردوو ژمارەی پێوانەیی تۆمارکراوە و 61 ململانێ و شەڕی چەکداری لە 31 وڵاتی جیاواز رویداوە.
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی ئۆسلۆ ئامادەکراوە، ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەو ژمارە پێوانییە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری پێکهاتەیی و جیهان توندوتیژتر بووە لەچاو 10 ساڵ لەمەوبەر.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو شەڕانەدا ئەفریقا پشکی شێری بەرکەوتووە، کە 28 ململانێ لەسەر ئاستی دەوڵەت، واتا زیاتر لە وڵاتێک بەشداربووە، دواتر ئاسیا 17 شەڕ و ململانێی تێدا بووە، هاوکات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 10 شەڕ و پێکدادانی نێوان گروپە چەکدارەکانی نێو وڵاتان رویداوە، هاوکات وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا بەدەرنەبوونەوە لە ململانێ و شەڕی ناوخۆیی و دەرەکەی، لە ساڵی رابردودا لە ئەوروپا سێ شەڕ و روبەرووبونەوەی چەکداری تێدا بووە، ئەمریکاش دوو ململانێی تێدا بووە.
جێگەی ئاماژەیە لە دوای ساڵی 1989 و دوای کۆتایی هاتنی جەنگی سارد، 2024 کوشندەترین ساڵە کەزیاتر لە 130 هەزار کەس بەهۆی شەڕ و ململانێکان کوژراون، راپۆرتەکە ئاماژەی پێکردووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، زۆرترین کوژراو لە ئەنجامی شەڕەکانی ئۆکراین و کەرتی غەززەدا بووە کە تا ئێستاش بەردەوامیان هەیە.
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە هاودەنگی لەجیهان و بە تایبەت لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانە دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئاشتی بەرقەرار بکرێت و کۆتایی بە شەڕ و جەنگ بهێنرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ترەمپ لەپێش هەڵبژاردنییەوە وەک سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندوو کاردەکات بۆ راگرتنی جەنگ لە سەرتاسەری جیهان و ئاشتی بەدیدەهێنێت.