شارەزایانی ئابووریش ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار لەم کاتەدا بە ئاماژەیەک ناودەبەن بۆ سەر لەنوێ بوژانەوەی کەرتی گەشت و گوزار لەدوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لە موسڵ زیاتر لە شەش سەد کۆمپانیای ناوخۆیی ھەیە و دوای پەسندکردنی بودجەی ٢٠٢١ خۆیان ئامادەکردبوو بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شارەکەدا بکەن، بەڵام وەک خاوەن کۆمپانیاکان دەڵێن، زۆربەی پرۆژەکان دراون بە کۆمپانیا تورکییەکان.
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی دەڵێت، بۆردمانەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، تا ئێستا زیاتر لە ٥٢ ھەزار فەلەستینی ئاوارە کردووە و زیانی بە ٤٥٠ بیناش گەیاندووە کە ژمارەیەکیان نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستین.
"ینس لارکێ" وتەبێژی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی باس لەوە دەکات کە تا ئێستا نزیکەی ٤٧ ھەزار ئاوارەی فەلەستینی، چوونەتە ٥٨ خوێندنگا لە کەرتی غەززە، ئەو خوێندنگایانە سەرجەمیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرێوەدەبرێن.
ھەروەھا دەلێت بۆردومانەکانی ئیسڕائیل بوونەتە ھۆی ڕوخانی ١٣٢ بینا، ٣١٦ بیناش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە کە ٦یان نەخۆشخانە و ٩یان ناوەندی چاودێری تەندروستین، ھەروەھا وێزگەیەکی پاککردنەوەی ئاویش کە ئاوی خواردنەوە بۆ نزیکەی ٢٥٠ ھەزار کەس دابین دەکات، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە لە کەرتی غەززە زیانی گەورەی بەرکەوتووە، ئەمەش نەھامەتی فەلەستینییەکان زیاتر دەکات.
مارگریت ھاریس وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی دەڵێت کەموکورتییەکی زۆر ھەیە لە کەرەستە پزیشکییەکاندا لە غەززە، ھەروەھا مەترسییەکی زۆری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ھەیە بەھۆی پیسبوونی ئاوەوە، بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش ھێندەی تر ڕەوشەکە مەترسیدار دەکات.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش داوا دەکات لێکۆڵینەوە لەو بۆردومانانە بکرێت کە بۆ سەر بیناکانی نیشتەجێبون لە غەززە ئەنجام دراون، ئەو بۆردومانانەشی بە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ناوبردووە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا ٢١٩ کەس لە غەززە بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە کوژراون کە ٦٣یان منداڵ و ٣٦یان ژنن، ھەروەھا ھەزار و ٥٣٠ کەسیش بریندارن.
ئەمساڵ بەرھەمی گەنم و جۆ بە ھۆی وشکەساڵیەوە بە ڕێژەی لە ٢٠٪ کەمیکردووە، کۆی بەرھەمیش بە نزیکەی ٤٠٠ ھەزار تۆن دەخەمڵێنرێت و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو دەرگای سایلۆکان بە ڕووی جوتیاراندا بکرێتەوە.
لە پانێڵی "یەکڕیزی و دەستوور" لە ھەولێر، سەرکردەی پێنج لایەنە سەرەکییەکەی ھەرێم، سەرنجی خۆیان لەسەر پرسی دەستوور خستەڕوو، سەرجەمیان جەختیانکردەوە لە یەکڕیزیی نیشتمانیی بۆ زامنکردنی دەستوور.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیش ڕایگەیاند، دەستور پێویستی بە گۆڕینی پڕۆسەی سیاسییە و دەبێت دەستور زامنی مافەکانی ھاوڵاتیان بکات.
ئەکادیمیان و مامۆستایانی زانکۆ ھەڵوەستەیان لەسەر کۆسپەکانی بەردەم پێشخستنی کەرتی نەوت لە ھەرێمی کوردستان کرد و بە پێویستیان زانی ئەو کەرتە لە ڕێی پلانی ستراتیژییەوە پێشبخرێت.
حکومەتی ھەرێمیش بۆ ھەر جوتیارێک یەک لیتر قڕکەری بۆ دابینکردوون جوتیارانیش دەڵێن ھەڕەشەکانی مێرووی سن لەوە گەورەترە بەو دەرمانە قەڵاچۆبکرێت.
ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان نزیکەی ٨ ھەزار کەسە، لە ڕێی ئاوی و وشکانییەوە، پەرژین و بەربەستەکانی سنورەکە بە بەرزی ١٠ مەتر تێدەپەڕێنن بەرەو ئیسپانیا و لەوێوە بەرەو وڵاتانی تری ئەوروپی.
لە سەروبەندی قەیرانی دیبلۆماسی نێوان "ئیسپانیا و مەغریب"، ئەو کۆچبەرانە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەیان ئاڵۆزتر کردووە و ھەردوولا باڵیۆزەکانیان بانگھێشت کردووەتەوە.
"پیدرۆ سانچێز" سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیاش زمانێکی توندی بەرامبەر بە "مەغریب" بەکارھێناوە و بەڵێنیداوە بە ڕێکخستنەوەی ڕەوشەکە و وتی نزیکەی نیوەی ئەو کۆچبەرانەیان گەڕاندووەتەوە بۆ "مەغریب".
ئەو ڕەوشە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیای ناچارکرد پەنا بباتە بەر بەکارھێنانی ھێزی سەربازی و بە وتەی وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، ٢٠٠ ئەندامی ھێزەکانی سەر بە سوپا و ٢٠٠ ئەندامی تری پۆلیس و ھەزار و ١٠٠ ئەندامی ھێزەکانی سنور خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، ھاوکات ھێزە ئەمنییەکانی مەغریب بۆمبی گازییان بڵاوکردەوە بۆ بڵاوەپێکردنی کۆچبەران.
لەسەر ئاستی ئەوروپاش، "شارل میشال" سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی لەسەر ئەو ڕەوشە ھاتووەتە دەنگ و لە تویتەر نووسی، سنوری ئیسپانیا سنوری یەکێتی ئەوروپایە.
لە دوای کەمکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان شاری "سەبتە"ی سەر بە ئیسپانیا بووەتە ئامانجی کۆچبەرانی ئەفریقا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٨٠ ھەزار کەسە و لە ساڵی ١٩٩٥ەوە مافی خۆبەڕێوەبردنی ھەیە.