راپۆرتراپۆرت

لێپرسراوی لیژنەی سوتەمەنی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای دھۆکیش دەڵێت، بەھۆی قۆرغکاری بازاڕ لەلایەن کۆمپانیای تایبەت، پێشبینی دەکات نرخی بەنزین زیاتر بەرزببێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەڵسەنگاندنی شارەزایان گوڵی ھێرۆ بە ھەردوو شێوازی تەڕ و وشککراویش وەکو چا دەکوڵێنرێت و دەخورێت، شارەزایان دەشڵێن خواردنی گوڵە ھێرۆ بۆ چارەسەری کۆمەڵێک نەخۆشی بە سوودە و پێستی مرۆڤ بە ناسکی دەھێڵێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمالی تایبەت بە منداڵانیش لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەرزی گەرما و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی و گرنگی نەدان بە پاکوخاوێنی ھۆکاری سەرەکی زۆربونی حاڵەتەکانن و پێویستە لەکاتی توندبونی کاریگەرییەکان لەسەر تەندروستی منداڵ لە زووترین کاتدا سەردانی نەخۆشخانە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندیی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەوڵی دابەزینی زیاتری بەھای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ناڕاستە، چونکە ئەو بەھایەی کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو بۆ دینار بەرامبەر دۆلار دیاریکرا، لەسەر بنەمای ھەڵسەنگاندنی رەوشی ئابووری و دارایی و بەئامانجی سیاسیەتی نەقدی بوو.

کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بە بریاری بانکی ناوەندی، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار لە ١٢٠ ھەزار دینارەوە گەیشتە ١٤٥ ھەزار دینار و دواتریش لە بودجەی ئەمساڵدا، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بە ١٤٦ ھەزار دینار جێگیرکرا،
ئەو روونکردنەوەی بانکی ناوەندی دوای ئەوەدێت، چەند رۆژی رابردوو لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، بەھای دینار بۆ ١٥٠ ھەزار بەرامبەر ١٠٠ دۆلار دابەزی، لەوبارەیەوە شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی، دابەزینی زیاتری دینار کاریگەری لەسەر بژێوی خەڵک دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەکی لێچاوەڕوان دەکرێت، شیروان میرزا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، چاودێری رەوشەکە دەکەن و ئەگەر بەھای دینار زیاتر دابەزێت، وەک ئەنجومەنی نوێنەران "مستەفا غالب" پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگھێشت دەکەن.

لە چوارچێوەی نیگەرانییەکان لە بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، عەمار تەعمە سەرۆکی کوتلەی نەھجی وەتەنی، ھۆشداریدا لە دابەزینی زیاتری دینار بەرامبەر دۆلار و رایگەیاند، ھەر دابەزینێک لە بەھای دینار لە بەرژەوەندی بانکە قۆخکارەکان  و داھاتیان زیاددەکات و لەکاتی ئاڵوگۆری دینار و دۆلاردا قازانج دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...115116117118119...127