logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

راپۆرت

-

کەمی بارانبارین کانیاو و بیرەکانی گوندی فەیاڵی بەرەو وشکبوون بردووە

کەمی بارانبارین کانیاو و بیرەکانی گوندی فەیاڵی بەرەو وشکبوون بردووە

کوردسات نیوز

٢٠ی ئایاری ٢٠٢١

article-image

نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان٢ رۆژ لەمەوبەر

کۆتایی سیستمی جیهان بەمانای چیدێت؟

بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەیە جیهان لەژێر سێبەری سیستەمی نێودەوڵەتی لیبراڵدایە كە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەكان، بازرگانی ئازاد و باڵادەستیی ئەمریكا دامەزراوە، بەڵام لەم دواییانەدا، زاراوەی كۆتایی ئەم سیستەمە بووەتە رۆژەڤی سیاسییە باڵاكانی جیهان.

لەلایەك دۆناڵد ترەمپ كە ئێستا گوزارشت لە یاخیبوونێكی سیاسی دەكات دژ بە یاسای نێودەوڵەتی و لە لایەكی ترەوە هۆشدارییەكانی مارك كارنی كە وەك یەكێك لە تەكنۆكراتە هەرە دیارەكانی جیهان، ئاماژە بە كۆتایی هاتنی سەردەمی جیهانگیریی بێ سنوور دەكات، ئەوەش راستیەكە كە پێشتر لە ژێر لێوەوە  و بە چپە دەیانوت.

سیاسەتەكانی ترەمپ كە لەسەر بنەمای باجی گومرگی و پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆیی داڕێژراون، راستەوخۆ دەبنە هۆی پەكخستنی رێكخراوی بازرگانی جیهانی.

بۆچوونی ئەو وایە كە یاسا نێودەوڵەتییەكان تەنها كۆت و بەندن بۆ دەست و پێی ئەمریكا، بۆیە كار بۆ تێكدانی ئەو هاوسەنگییە دەكات كە لە ساڵی 1945وە جیهانی بەڕێوە بردووە.

هاوكات مارك كارنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لە وتارێكدا لە داڤۆس تیشكی خستە سەر باسەكەو وتی، ئێمە دەمانزانی ئەوەی پێی دەوترێت یاسای نێودەوڵەتی تەنها نیوەی راستە، دەمانزانی كە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە جێبەجێ ناكرێت، بەڵكو بەپێی ناسنامەی دەستدرێژكار و قوربانی  دەسەپێنرێت.

"ئەم ڕێكخراوە درۆیە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانمان دەكات، بۆیە تا ئێستا بەردەوامیمان پێدا و بەشداریمان كرد لە بەرەوپێشبردنی، بەڵام ئەم چەواشەكارییە كۆتایی هاتووە، ئێمە بە قۆناغێكی ڕاگوزەردا تێناپەڕین، بەڵكو لە ساتی داڕمانداین”.

"ئەگەر لەسەر مێزی بڕیار دانەنیشتووی، ئەوە دەبیتە پارویەكی چەور، چیتر هێز  بە قەرز وەرناگیرێت و هاوردە ناكرێت، دەبێت لە ناوەوە بنیات بنرێت".

"بە ڕاشكاوی دانی پێدا دەنێم  كە یاسای نێودەوڵەتی هەرگیز دادپەروەرانە نەبووە، بەڵكو تەنها یارییەكی زلهێزەكانە و هەر لایەنێك لەمە تێنەگات دەخورێت".

ئەمە دانپێدانانێكە پێشتر سەركردەكانی جیهان باسیان نەدەكرد یان لەژێر لێوەوە دەیانوت، ئەوەش بەمانای ئەوە دێت یاسای نێودەوڵەتی لەژێر پرسیاردایە.

كۆتایی سیستمی جیهانی بەو مانایە نییە كە جیهان بێ سیستم دەبێت، بەڵكو وەك مارك كارنی ئاماژەی پێدەدات، جیهان بەرەو سیستمێكی فرە جەمسەری و پارچە پارچە بوو دەچێت، لەم نێوەندەشدا، ئەو وڵاتانەی كە ئامادەكارییان نەكردووە بۆ جیهانێكی بێ یاسای جێگیر، زەرەرمەندی یەكەم دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٢ رۆژ لەمەوبەر

سێنتكۆم: نزیكەی 7000 تیرۆریستی داعش لە سوریاوە دەگوازینەوە بۆ عیراق

دوای ئەوەی بەهۆی گرژییەكانی رۆژئاوا و پەلامارە بەردەوامەكانی گروپە چەكدارەكانی سوریا، هێزەكانی سوریای دیموكرات لەو ناوچانە كشانەوە كە ئەو گرتووخانانەیان تێدایە تیرۆرستانی داعشیان تێدا زیندانیكراون و سوپای عەرەبیی سوریا دەستیان بەسەر گرتووخانەكاندا گرتووە، دوای ئەو روداوانەش بڕیاردرا بە گواستنەوەی نزیكەی حەوت هەزار زیندانی داعش بۆ گرتووخانەكانی عیراق، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكاش دەڵێت، گواستنەوەی زیندانییەكان بۆ عیراق ماوەی چەند رۆژێكی كەم دەخایەنێت.

تیم هۆكینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ناسراو بە سێنتكۆم دەڵێت، تیرۆریستەكانی داعش راستەوخۆ بە سەرپەرشتی سێنتكۆمدا دەگەیەنرێنە گرتووخانەكانی عیراق.
وەزارەتی جەنگیی ئەمریكاش رایگەیاند، ستایشی عیراق دەكەن كە رۆڵێكی پێشەنگ لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش دەگێڕێت و لەخۆگرتنی دەستگیركراوانی داعشی گرتووەتە ئەستۆ.

دەشڵێت، هێشتنەوەی ئەو تیرۆریستانە لە گرتووخانەكانی عیراق كاتییە تا ئەو كاتەی وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان وەردەگرنەوە و لە وڵاتەكانیان و دادگاییان دەكەن.

لە چەند رۆژی رابردووشدا 150 تیرۆریستی داعش لە سوریاوە رادەستی عیراق كران كە بەشێكیان بیانین، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكاش بۆ سوریا، دەستپێشخەریی عیراق بۆ چاودێریكردنی ئەو تیرۆریستانە بەرز دەنرخێنن.

ماركۆ رۆبیۆ دەڵێت، ئەو هەوڵەی عیراق كارێكی ئازایانەیە و عیراق لە هێڵەكانی پێشەوەدایە بۆ روبەڕوبوونەوەی هەڕەشەكانی گروپی تیرۆرستی داعش بۆسەر هەموو وڵاتان.

تۆم باراكیش باس لەوە دەكات، ئەو هەڵوێستەی عیراق لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەكە فراوانترین بەشدارییە لە بەهێزكردنی سەقامگیریی سوریا و رێگە بۆ ئاشتی و داهاتوویەكی گەشەسەندوو خۆش دەكات.

ئەگەرچی گواستنەوەی تیرۆریستانی دەستگیركراوی داعش بۆ عیراق لەلایەن شیكەرەوانی سیاسییەوە لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، بەڵام دوایین لێدوانی تیم هۆكینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ئەو ترسانە دەڕەوێنێتەوە و دەڵێت، هۆكاری گواستنەوەی ئەو تیرۆریستانە بۆ عیراق بۆئەوەیە دڵنیابنەوە لە شوێنێكی پارێزراودا زیندانی دەكرێن و رێگە بە هەڵاتنیان نادرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٣ رۆژ لەمەوبەر

ئاگربەست لەسەر کاغەز و جەنگ لەسەر زەوی

ئاگربەست لەسەر کاغەز و شەڕ لەسەر زەوی، بەردەوامی پێشێکردنی رێککەوتنەکان لەلایەن سوریا و هێرش و پەلامارەکانی چەکدارانی دیمەشق بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە سەرەتای کانوونی دووەمی 2026ەوە، رووبەڕووی یەکێک لە مەترسیدارترین پەلاماری چەکدارانی سوریا بوەتەوە، لە کاتێکدا حکومەتی کاتی دیمەشق بەردەوامە لە بانگەشەکردنی زنجیرەیەک ئاگربەست و رێککەوتنی راگرتنی شەڕ لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە، لەکاتێکدا لەسەر عەرزی واقع رێڕەوێکی پێچەوانە دەردەخەن کە بریتییە لە هێرشی بەردەوام، فراوانبوونی جوگرافیایی شەڕەکان، و پێشێلکردنی سیستەماتیکی هەموو ڕێککەوتنێک یان ئاگربەستێک یان لێکتێگەیشتنێک کە راگەیەندرا بوو.

روداوەکان چۆن دەستیپێکرد، کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد و خەڵکی ناوچەکە

4 ـی کانوونی دووەمی 2026، کۆبوونەوەیەک لە دوا ساتەکاندا شکستی هێنا

لە 4 کانوونی دووەمی 2026، وەفدێکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوەیەکی رەسمیان لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی کاتی ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی تێکەڵکردنی هێزە سەربازییەکان لە چوارچێوەی رێککەوتنی 10ـی ئازاری 2025، بەپێی سەرچاوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، هەردوولا نزیکبوون لە ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی سەرەتایی، بەڵام ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی، دەستوەردانی کرد، کۆبوونەوەکەی کۆتایی پێهێنا، هەروەها داوای لە وەفدی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کۆبوونەوەکە بەجێبهێڵن، پاشان بە وەفدی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای راگەیاند، کە کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ رونکردنەوەیەک کۆتایی هاتووە.

ئەم پێشهاتە نیشانەیەکی روون بوو کە رێڕەوی سیاسی بە مەبەست لەلایەن سوریا پشت لە رێککەوتنەکان دەکرێت.

5-6 ـی کانوونی دووەم، کۆبوونەوەیەک لە پاریس لە نێوان دیمەشق و تەلئەبیب

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە 5 و 6 کانوونی دووەم، کۆبوونەوەیەک لە نێوان حکومەتی کاتی دیمەشق و ئیسرائیل لە پاریس ئەنجامدرا، هاوکات لەگەڵ جموجۆڵی سەربازی گوماناوی لە چەندین بەرە، کە شاری دێر حافر بۆردومان کرا، هاوکات چەکی قورس گواسترانەوە بۆ دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەلەب، و دامەزراوە مەدەنییەکان کرانە سەربازگە لە دەوروبەری ئەو گەڕەکانە.

6 کانوونی دووەم؛ هێرشەکان بۆ سەر شێخ مەقسود و ئەشڕەفیە

لە 6ـی کانوونی دووەمی 2026، چەکدارانی حکومەتی کاتی سوریا، بۆردومانێکی فراوانیان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب ئەنجامدا، بە بەکارهێنانی تانک و تۆپخانەی قورس و بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانی تورکی.

بۆردومانەکە گەڕەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی کردە ئامانج، کەبووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی و ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، هەروەها نەخۆشخانەکانی ئەو دوو گەڕەکە بۆردومان کران، ئەمەش پێشێلکارییەکی روونە بۆ یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان کە قەدەغەی کردووە دامەزراوە گرنگەکان بکرێنە ئامانج.

7 کانوونی دووەم؛ راگەیەنراوێکی رەسمی و هۆشداری لە تەقینەوەیەکی گشتگیر

لە 7ـی کانوونی دووەم، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختیکردەوە کە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە زیاتر لە 6 مانگە گەمارۆدراون، راشیگەیاند، هەسەدە لە حەلەب نییە، هەروەها جەختیکردەوە کە بانگەشەکانی حکومەتی کاتی دەربارەی "هەڕەشەی ئەمنی" بیانووە بۆ پاساودانەوە بۆ کۆمەڵکوژییەکان.

9 کانوونی دووەم؛ بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر گەڕەکەکانی حەلەب

لە 9ـی کانوونی دووەم، چەکدارانی حکومەتی کاتی بەردەوام بوون لە هێرشە دڕندەکانیان بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و بەنی زەید، بە بەکارهێنانی تانک و تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و کۆمەڵکوژییان لەو گەڕەکانەدا ئەنجامدا.

10 کانوونی دووەم؛ هاتنە ناوەوەی فڕۆکەی تورکی بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد.

لە 10 کانوونی دووەم، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی لە جۆری ئاکنجی، خاڵێکی سەربازی لە کێڵگەی سەورە لە باشووری تەبقە کردە ئامانج. هاوکات، ڕفاندنی دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە شێخ مەقسود و ئەشڕەفیە و دەستپێکردنی هەڵمەتێکی تۆمەتی درۆ دەربارەی بڕینی ئاو لە وێستگەی بابیری لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب تۆمارکرا.

11-12 کانوونی دووەم: فراوانکردنی بازنەی هێرشەکان بەرەو دێر حافر و مەسکەنە

لە 11 و 12ـی کانوونی دووەم، چەکدارانی حکومەتی سوریا هێرشی چڕیان بۆ سەر دێر حافر، و مەسکەنە، و بەنداوی تشرین دەستپێکرد، کە تێیدا تۆپخانە، و فڕۆکەی خۆکوژی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لە جۆری بەیرەکدار و ئاکنجیان بەکارهێنا، هاوکات ناوچەکانی هاووڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و باڵەخانەی پۆستەی دێر حافر، و گوندەکانی: قشڵە، و شێخ حەسەن، و مەحشیە بۆردومان کران، هێرشەکان بە چەکی قورس بۆ سەر ئەو ناوچەیە بە درێژایی رۆژی 13ـی کانوونی دووەم بەردەوام بوو.

14 کانوونی دووەم؛ بە ئامانجکردنی ژێرخانی ئابووری بە شێوەیەکی پیلان بۆ داڕێژراو

لە 14ـی کانوونی دووەم، چەکدارانی دیمەشق کارگەی شەکر لە دێر حافریان بۆردومان کرد، بە شێوەیەکی بەردەوام بەنداوی تشرین و هەروەها شاری مەسکەنەیان چوار جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج،هەروەها پەلامار و هێرشەکانیان بۆ گوندی بوعاسی لە باشووری تەبقە چڕکردەوە.

15-16 کانوونی دووەم؛ بۆردومانی هەڕەمەکی و راگواستنی زۆرەملێ

لە 15 و 16ـی کانوونی دووەم، هێرشەکان بۆ سەر شاری دێر حافر بەردەوام بوون، و بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو گەڕەکە نیشتەجێبووەکان کرانە ئامانج، بە مەبەستی راگواستنی دانیشتووانەکەی.

17 کانوونی دووەم؛ پێشێلکردنی رێککەوتنی کشانەوە و دەستپێکردنی پێکدادانی فراوان

سەرەڕای رێککەوتنێک بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی هەسەدە  بڕیاریدا لە دێر حافر و مەسکەنە بکشێتەوە، چەکدارانی سوریا پێش تەواوبوونی کشانەوە چوونە ناو شارەکان، و هێرشیان کردە هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی پێکدادان لە مەسکەنە و دبسی عەفنان و کێڵگەی سەورە و دەوروبەری رەسافە، لەگەڵ فراوانکردنی هێرشەکان بۆ سەر تەبقە.

18 کانوونی دووەم؛ فراوانکردنی هێرشەکان بۆ دێرەزور

لە 18ـی کانوونی دووەم، چەکدارانی سوریا هێرشیان کردە سەر غەرانیج، و ئەبو حەمام، و کشکیە، و زەیبان، و تەیانە لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور، لەگەڵ بەردەوامیدان بە هێرشەکان لە شاری رەققە و گوندەکانی و کۆبانێ.

19 کانوونی دووەم؛ راگەیاندنی ئاگربەست لەسەر کاغەز و بەردەوامیدان بە هێرشەکان لەسەر زەوی

سەرەڕای راگەیاندنی راگرتنی ئاگربەست لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاوە لە 19 کانوونی دووەم، چەکدارەکانی سوریا هێرشی توندیان کردە سەر عەین عیسا، و شەدادی، رەققە بەتایبەتی لە دەوروبەری هەردوو زیندانی ئەلقەتان و شەدادی، کە هەزاران چەکداری دەستگیرکراوی داعشی تیادا بوو.

هەروەها چیای کازوان لە باشوری حەسەکە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بۆردومان کرا، هەروەها هێرشکرایە سەر دەوروبەری تەل تەمر و زەرگان لە گوندەکانی حەسەکە و هێرشەکان بۆ سەر شاری کۆبانێ بەردەوام بوون.

20 کانوونی دووەم؛ ئاگربەستی سەعات 8ـی ئێوارە و پێشێلکارییەکان بەردەوامن

لە 20 کانوونی دووەم، شەرع ئاگربەستێکی نوێی راگەیاند کە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی تێکەڵکردنی هەسەدە لەنێو سوپای سوریا، بەڵام بۆردومانەکان بۆ سەر شارۆچکەی زەرگان و تەل تەمر لە گوندەکانی حەسەکە بەردەوام بوو، هەروەها هێرشەکان بۆ سەر شاری کۆبانێ بەردەوام بوون و تا ئێستاش گەمارۆکان بەردەوامن بۆ سەر ئەو شارە.

ئاگربەست وەک رووپۆشێک بۆ هێرشکردنەسەر کورد و هەسەدە

 ئەمڕۆ ئیدارەی خۆسەر راگەیەنراوێكی لەبارەی رەوشی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت: پابەندین بەو ئاگربەستەی كە راگەیەنراوە بەڵام چەکدارانی سوریا رێککەوتن پێشێل دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبانێ ئەو شارەی شەڕی جیهانی کرد، لە ئێستادا لەلایەن چەکدارانی سوریاوە گەمارۆ دراوە و ئاو و كارەبا و خزمەتگوزاری لێبڕدراوە.

هاوکات، هەسەدە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئێستادا گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە چەکی قورس زیندانی ئەقتان لە باکوری رەققە بۆردومان دەکەن و بە تانک گەمارۆیان داوە.

زیندانی ئەقتان ژمارەیەک لە زیندانیکراوی داعشی تێدایە و لەلایەن هەسەدەوە و یەپەژەوە پارێزگاری لێدەکرێت، لە ئێستادا بەهۆی هێرشەکانی سوریاوە مەترسی لەسەر هەڵاتنی داعشەکان دروستکردووە.

لە حەلەبەوە بۆ دێرەزور، و لە رەققەوە بۆ حەسەکە و کۆبانێ و تەبقە، ئەو هێرشانەی چەکدارانی سوریا لەکاتی ئاگربەستدا، پیشانی جیهانی دەدات، تەنها بۆ هێرشکردنە سەر گەلی کوردە و هیچ ئاشتی و رێککەوتنێکی ئاگربەستی بە دواوە نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگن لەو زوڵمە گەورەیەی لە رۆژئاوای کوردستان بەرانبەر بە کورد دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.