ڕاپۆرت

بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆکایەتی لە فەڕەنسا کە ھەر پێنج ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، ١٢ کاندید رکابەری دەکەن، کە ٨ یان پیاو و ٤یان ژنن، بەپێی راپرسییەکان تەنھا ٦یان دیارترین و بەھێزترین رکابەرن، کە سیانیان سەر بە راستڕەوی سیاسین و دووانیان سەر بە چەپڕەوە توندڕەوەکانن و شەشەمیشیان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسایە کە میانڕەوە و لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ەوە لەدەسەڵاتدایە. 

ئەگەر ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان لە خولی یەکەمدا بەدەست بھێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان پێدراوە دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە و ٢٤ی ئەم مانگە خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.
بەپێی راپرسییەکان، "ئیمانوێل ماکرۆن"ی میانڕەو، لەگەڵ "مارێن لوپێن"  کاندید پارتی بەرەی نیشتمانی راستڕەوی توندڕەو و  "جان لوک میلونشون" کاندیدی چەپڕەوی رادیکالی لە دیارترین کاندیدەکانن، پێشبینییەکانیش بەو ئاڕاستەیەن، "ماکرۆن" و "لوپێن" بچنە خولی دووەمی پڕۆسەکەوە. 

بە وتەی چاودێران، "مارین لوپێن" دەزانێت چۆن دەرفەتەکان بقۆزێتەوە و تەرکیزی خستۆتەسەر ئەو بابەتانەی ھاووڵاتی فەڕەنسی گرنگی پێدەدەن، وەک گوزەرانی خەڵک و توانای کڕین و نرخی وزە. ھەروەھا غیابی کاندیدی بەھێز لە پارتی کۆماری و ئیشتراکی ھاوکار بووە بۆ ئەوەی "لوپێن" ببێتە بەھێزترین رکابەر لە بەرامبەر "ماکرۆن".  
ھەر سێ کاندیدەکەی راستڕەوەکان دژایەتییەکی زۆر بەرامبەر موسڵمانان و کۆچبەران دەردەبڕن، ھاوکات "ماکرۆن"یش لە ماوەی رابردوودا چەندین یاسای دژی موسڵمانان دەرکرد و تۆمەتبار کراوە بە بە ئامانجکردنی موسڵمانەکان و کۆت و بەندکردنی ژیانیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە موسوڵمانان ژمارەیان ٥.٧ ملیۆن کەسە و  ٨.٨%ی دانیشتووانی فەڕەنسا پێکدەھێنن. بەپێی پێشبینییەکانیش، چاوەڕوان دەکرێت رێژەی بەشداریکردن لە دەنگداندا زۆر کەم بێت، چونکە بەپێی راپرسییەک کە دامەزراوەی "ئبسوس" ئەنجامیداوە، زیاتر لە ٣٠%ی دەنگدەران پلانیان ھەیە بەشداری دەنگدان نەکەن، بەوەش کەمترین کەس لەم ھەڵبژاردنەدا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەوەش بەھۆی ئەوەی کاندیدەکان پلان و پڕۆگرامی نوێیان بۆ وڵاتەکە نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

١٢ کاندید بۆ وەرگرتنی کورسی سەرۆکایەتی رکابەری دەکەن، ٨ یان پیاو و ٤یان ژنن، سیانیان سەر بە راستڕەوی سیاسین و دووانیان سەر بە چەپڕەوە توندڕەوەکانن و یەکێکی تریان "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی ئێستای فەڕەنسایە کە لە ناوەڕاستی ھەردوو رەوتەکەدایە و ھەوڵی راکێشانی دەنگدەرانی راستڕەو و چەپڕەو دەدات.

لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، ٤٨ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە،  ئەگەر ھیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەکان لە خولی یەکەمدا بەدەست بھێنن، ئەوا ئەو دوو کاندیدەی زۆرترین دەنگیان پێدراوە دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە و ٢٤ی ئەم مانگە خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٩١، فەڕەنسا دەستی باڵای ھەبوو لە دانانی پڕۆژە بڕیاری راگەیاندنی ناوچەی ئارام و دروستکردنی ناوچەی دژەفرین لە کوردستان، کە راگرتنی ھێرشەکانی رژێمی بەعس بۆ سەر گەلی کورد لێکەوتەوە.

فەرنسا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە نیسانی ساڵی ٢٠٠٣ بەشدار بوو لە پڕۆسەی ئازادیی عێراق و رووخانی رژێمی بەعس، کە دوای ئەو پڕۆسەیە و دروستبوونی حکوومەتی نوێ لە عێراق، پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و گەلی کورد، گەشەیانکرد و چوونە قۆناغێکی نوێ.

ساڵی ٢٠١٤، کە گروپی تیرۆریستی داعش سەریھەڵدا، ھاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاندرا و فەڕەنسا بەشدارییەکی کارای لە ھاوپەیمانییەکەدا کرد، بەجۆرێک پاریس بە ١٦ فڕۆکەی جەنگی و ناردنی گەشتیگەلی شارل دیگۆل بە ١٢ فڕۆکەوە بۆ ئاوەکانی کەنداو، لەگەڵ ناردنی دەیان راوێژکار و راھێنەری سەربازیی بۆ ھەولێر بۆ مەشقکردن بە ھێزەکانی پێشمەرگە، بەشداری شەڕی لە دژی داعش کرد.

ساڵی ٢٠١٧ و دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، فەڕەنسا دژی پڕۆسەکە بوو، بەڵام لە دوای گەمارۆکانی سەر ھەرێم لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە، فەڕەنسا یەکەم وڵات بوو دەرگای بە رووی ھەرێمی کوردستاندا کردەوە.

جگەلەوەش ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا پەیوەندییەکی دیبلۆماسی بەھێزیان ھەیە و  فەڕەنسا کونسوڵخانەی لە ھەولێر ھەیە و بۆ یەکەمجاریش لە ١ی ئازاری ٢٠٠١، نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پاریس کرایەوە، لە چوارچێوەی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانی ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا، فرانسۆ ئۆلاند سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دوو جار لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ و کانوونی دووەمی ٢٠١٧، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد، ساڵی رابردووش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە و کاندیدی بەھێز بۆ بوونەوە بە سەرۆکی فەڕەنسا، سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد.

لە پەیوەندییەکانی کورد و فەڕەنسادا، ژنێک ھەیە کە ناکرێت رۆڵی نادیدە بگیرێت، ئەویش دانیال میتەرانە کە بە دایکی کورد ناودەبرێت و لەگەڵ فرانسوا میتەرانی ھاوسەری و سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا، ھاوکارییەکی زۆری گەلی کورد و دۆزی کوردیان کردووە و لە ساڵی ١٩٩٢دا سەردانی کوردستانی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەڵسەنگاندنەکان، لەسەرەتای بۆردوومانەکانی روسیاوە نزیکەی ٨٠% بۆ ٩٠%ی "ماریۆپوڵ" بە تەواوی وێران کراوە و ئێستاش زۆرینەی شەڕ لە دەوروبەری کارگەی "پۆڵا" لە بەشی پیشەسازی لەو شارە روودەدات، چونکە ھێشتا بە دەست ھێزەکانی ئۆکراینەوەیە. 



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم، پارێزگای سلێمانی بەپێی ژمارەی دانیشتووانەکەی، دەبوو ٤٥.٧ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی بۆ تەرخان بکرێت، بەڵام تەنھا ٣٦ کورسی بەرکەوتووە، لە بەرامبەردا پارێزگای دھۆک بەپێی ژمارەی دانیشتووانەکەی، دەبوو ٢٥.٨ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی بەربکەوێت، بەڵام ٢٧ کورسی بەدەستھێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 یان ڕێبواربوون و بۆ جارێک سەردانی مزگەوتەکەیان کردووە، ئێستاش لە مانگی ڕەمەزاندا چێشتخانەکە ڕۆژانە زیاتر لە سێ ھەزار ژەمە خواردن پێشکەش بە ھاوڵاتیان و کرێکار و ئەو کەسانە دەکات کە لەکاتی ڕۆژوو شکاندن ڕوو لە مزگەوتی گەورە دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانجی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی عێراق لەناوبردنی چەکە کۆکوژەکانی عێراق بوو کەلەو کاتەدا لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاوە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی جیھان ناودەبرا.  بەڵام بوو بە دەرفەتێک بۆ رزگاربوونی گەلانی عێراق لەژێر زوڵم و زۆری بەعس.

لەدوای کۆتایھاتنی دەسەڵاتی بەعس دەستوری ھەمیشەیی نوسرایەوەو سیستمی فیدراڵی جێگیرکرا، لە ھەڵبژاردنێکی ئازادانەشدا ٧٠%ی ھاوڵاتیان دەنگیان بۆ دەستوری ھەمیشەیی داو ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەتی نوێ ھەڵبژێرران  بۆ یەکەمجاریش لە مێژووی عێراقدا سەرۆک مام جەلال وەک یەکەم کورد بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا.

ئامارەکان لە بارەی کوژراوانی پرۆسەی ئازادی عێراق جیاوازن و بە پێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیھانی ژمارەی کوژراوانی عێراق لە پرۆسەکەدا لەنێوان ١٠٤ بۆ ٢٣٠ ھەزار کەس بووەو تاکو ساڵی ٢٠١٦ کۆی کوژراوان بەرزبۆتەوە ٣٥٩ ھەزار کەس.

لە ١٨ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ئەمریکا  کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی لە عێراق راگەیاند، ئەوەش بە پێی رێککەوتنامەی ئەمنی کەلە ساڵی ٢٠٠٨ لەگەڵ حکومەتی عێراق ئیمزای کرد.

بەپێی داتاکانی پنتاگۆن لەسەرەتای ئۆپراسیۆنەکانەوە تاکو وادەی کشانەوە ٤٤٨٧ سەربازی ئەمریکی کوژراون و ٣٢ ھەزار سەربازیش برینداربوون، ١٧٩ سەربازی بەریتانی و ١٣٩ سەربازی وڵاتانی ھاوپەیمان کوژراون. ھەروەھا خەرجی پرۆسەی ئازادی عێراق لەسەر ئەمریکا ١.١ ترلیۆن دۆلاربوو.

لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق پرۆسەی سیاسی بە شێوەیەکی تەوافوقی لە ئێستا بەھۆی پێداگری ھەندێک لایەن لەسەر پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەو کۆتایھێنان بە تەوافوق، پرۆسەی سیاسی دووچاری چەقبەستوویی ھاتووە و دوای شەش مانگ لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئاسۆی پێکھێنانی حکومەتی نوێ نادیارە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گوندی کەڵەکین گەورەترین گوندی سنوری سۆرانە و زیاتر لە ٤٥٠ ماڵی تێدا نیشتەجێیە، گەنجان و خوێندکارانیش لەو گوندە خۆشحاڵن بە کردنەوەی ئەو کتێبخانەیە، کە تا ئیستا شوێنێکیان نەبووە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرپەرشتیاری کۆمپانیاکەش دەڵێت، چەند مانگێکە حکومەتی ھەرێم شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج ناکات، بۆیە کارەکانیان ڕاگرتووە تا ئەو کاتەی وەڵامیان دەدرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...7475767778