بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، بڕیاری حکومەتی ھەرێم بۆ ھەڵگرتنی باج و رسومات لە سەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە داھاتوویەکی نزیکدا کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.
کاری ڕەزکێڵان بۆ ھەندێکیش وەک سەرچاوەی بژێوی ڕۆژانە وایە، کاتێک بە کرێکاری ئەو کارە دەکات.
ڕەحیمی تەمەن ٤٠ ساڵ خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە، بڕوانامەی ماستەری لە کۆمەڵناسی بەدەستھێناوە و لە بوارەکانی گەشەپێدانی مرۆیی کار دەکات.
بڕیارە ئەو ھەڵمەتە بە دوو قۆناغ جێبەجێ بکرێت و زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار نەمامی ھەنار تا کۆتایی ئەمساڵ بچێندرێت.
بەڕێوەبەری چاندن و بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵیش بۆ کوردسات نیوز ئاشکرایکردووە، بەھۆی کەمی بارانبارین، ئەمساڵ بەرھەمی گەنم زۆرخراپە و ئەگەری ھەیە ڕێژەی ھەرەزۆری بەرھەمەکان نەدوورێتەوە.
بە پێی ئەو ئامارەش ھاتوچۆی ھەولێر زۆرترین داھاتی ھەیە و شوفێرانیش لە بەشێک لە شەقامەکان ناڕازین و بەشی زۆری ڕووداوەکانیش بۆ خراپی ڕێگە و بانەکان دەگەڕێنەوە.
بە پێی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپاش لە ساڵی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠٢٢ لە سنوری ڕاپەڕین زیاتر لە ٢٦ ھەزار ھاوڵاتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردووە.
ئەوەش وای کردووە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان گوندنشینانی برادۆست دەستبەرداری بژێوییان ببن و بیر لە ڕێگەی تر بۆ دابینکردنی بژێوییان بکەنەوە و بەشێکیان ڕوو لە ناوەندی شارەکان بکەن.
لە ھەردوو نھۆمەکەی خوارەوەش، شوێنی کافی و یاری قومارکردنە، بەو ھۆیەشەوە مەترسی لەسەر گیانی خوێندکارانی نیشتەجێی باڵەخانەکە دروستبووە، چونکە زۆرجار لەو کافێییە شەر و ئاڵۆزی ڕوو دەدات.
شارەزایەکی ئابوریش دەڵێت، دابەزینی نرخی خانوو زەوی بەردەوام بێت لەوانەیە کەرتی خانووبەرە تووشی داڕمان ببێت.