مانگانە زیاتر لە ١٠٠ کێشەی کۆمەڵایەتی لە کەرکوک تۆمار دەکرێن
کوردسات نیوز
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتی کەرکوک لە بارەی زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت، بەشێک لە ھاووڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پەنا بۆ یاسا نابەن و خۆیان یەکلای دەکەنەوە.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، نەبوونی یاسایەکی تایبەت بۆ سزادانی تۆمەتبارانی دۆسیەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێگرە لە بەردەم گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباران.