دەوڵەتی یاسا: ھیچ وەزیرێکی کابینەکەی کازمی لە حکومەتی داھاتوو دەستبەکار نابێتەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین فراکسیۆنە و دوای جەژنی قوربان حکومەتێک پێکدەھێنن، سەرکردەیەکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساش دەڵێت، بە دووری دەزانن ھیچ وەزیرێکی کابینەکەی مستەفا کازمی، لە حکومەتی داھاتوو دەستبەکار ببێتەوە.



