دیاری رەفیق قائیمقامی قەزای سەیدسادق راگەیاند، بازگەی گرێزە دوای تەواوکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی رادەستی ئاسایش دەکرێت.
لە ماوەی رابردوودا دوو رووداوی ھاتوچۆ لەناو بازگەی گرێزە لە نزیک قەزای سەیدسادق روویاندا و بەھۆیانەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
خوێندنگەی سەرەتایی گۆیژە، کە خوێندنگەیەکی حکومیی سەر بە خوێندنی کوردییە لە شاری کەرکوک، ساڵانە ژمارەیەک خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرێت کە بەشێکیان کێشەی قسەکردنیان ھەیە، لاس محەمەد یەکێکە لەو خوێندکارانە و کاتێک خراوەتەبەر خوێندن کێشەی قسەکردن و گۆشەگیری ھەبووە، بەڵام ئێستا فێری قسەکردن بووە و گەیشتووەتە پۆلی شەش
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی ٧٤١ ملیۆن دینار، بەمەبەستی دابینکردنی مەوادی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە و پڕۆژەکانی ئاو و بیر و کارێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی، پارەکەش لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی خەرج دەکرێت. ئەوەش لەکاتێکدا سەرۆکی حکومەت تەنھا بۆ سێ پرۆژەی ھەولێر زیاتر لە ٣٣ ملیار دیناری تەرخانکردووە. ئەوەش دەیسەلمێنێت سەرۆکی حکومەت بە تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکان جیاوازی لە نێوان پارێزگاکاندا دەکات.