برایەکی ئەو خوێندکارە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چوار رۆژ لەمەوبەر لەناو پارکێکی شاری ئەھواز لە ئێران دوو کەس ھێرشیان کردووەتە سەر و دواتر پێنج کەسی تر ھاتوون و بە ھەموویان بە حەوت چەقۆ برینداریان کردووە، بەڵام ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەش نەکراوە. دایکیشی باسی کۆتا نامەی کورەکەی دەکات.
"مھاباد کامیل" سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە رایگەیاند، ١٠ ساڵە کار لەو دوو باڵەخانەیە دەکرێت و لە ئێستادا تەواو کراوە و پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە، بەوەش گرفتی بەشەناوخۆیی کوڕان چارەسەربووە.
ھەروەھا سوپاسی "بافڵ جەڵا تاڵەبانی" سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد، کە بە نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆیی کوڕان گەورەترین گرفتی زانکۆکەی چارەسەرکردووە.
یاندا