محەمەد رەزوانی فەڕ، سەرۆکی بەرژەوەندییە گومرگییەکانی ئێران، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، لە ماوەی مانگی ئادار بۆ مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، بە بەھای ٥٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار، ٨٥ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار تۆن، کاڵایان ھەناردەی دەرەوە کردووە.
راشیگەیاند، لەو کاڵا نانەوتییانەی ھەناردەی دەرەوە کراون، ٢٦ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار تۆن، لە بەرھەمە پترۆکیماییەکانی وەک غازیان ھەناردەی دەرەوە کردووە، داھاتەکەشی گەیشتووەتە ١٠ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار.
وتیشی، چین یەکەمین وڵات بووە، زۆرترین کاڵای لە ئێران کڕیووە، بەدوایدا عێراق پلەی دووەم و ئیمارات سێیەم و تورکیا چوارەم و ھیندستان پێنجەم وڵات بوون، کە زۆرترین کاڵایان لە ئێران کڕیووە.
ئەمڕۆ لە بازارەکانی جیھاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت لە ٩٧ دۆلارەوە دابەزی بۆ ٩٥ دۆلار و حەوت سەنت، بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە ٩٤ دۆلارەوە دابەزی بۆ ٩١ دۆلار و ٨٠ سەنت.
نرخی نەوت لە یەک ھەفتەدا بە رێژەی لە ٣% بەرزبووەتەوە، رۆژی پێنج شەممە گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا، پێشبینیش دەکرێت نرخی نەوت بگاتە ١٠٠ دۆلار.
ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا دەگەڕێتەوە بۆ زیادبونی چالاکیەکانی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا، بڕیارەکەی سعودیەو روسیا بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمی نەوت تا کۆتایی ئەمساڵ.
میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، دوای دوو ساڵ لە داخستنی حکومەتی سوریا بڕیاریداوە دەروازەی ئەبو کەھف لەنێوان شارۆچکەی مەنبجی ئیدارەی خۆسەری و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دیمەشق بکاتەوە بەمەبەستی ئاسانکاری ھاتووچۆی ھاوڵاتیان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
لە دوای داخستنی دەروازەی ئەبو کەھف، لە دوو ساڵی رابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی تەبقەی دەوروبەری پارێزگای رەققە لە نێوان ھەردوولادا بەردەوام بووە.
پێشتر ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان حکومەتی سوریای تۆمەتبارکردبوو بە بەکارھێنانی دەروازەکان بۆ بەمەبەستی سیاسی و فشارخستنە سەر ئیدارەی خۆسەری لەپێناو سازشپێکردن لە ماف و داواکارییەکانی.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیھاندا، دوای بڕیارەکەی مۆسکۆ بۆ قەدەغەکردنی کاتی ھەناردەکردنی سوتەمەنی بۆ چەند وڵاتێک، ئەوەش بوە ھۆکاری ئەوەی جارێکی تر نرخی نەوت بەرزبێتەوەو نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت گەیشتە ٩٣ دۆلار و ٦٩ سەنت و بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش گەیشتە ٩٠ دۆلار و ٣٤ سەنت.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری کۆمپانیای ئای جی مارکێتس رایگەیاند لە سێ ھەفتەی پێشوودا نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە ١٠% بەرزبووەتەوە ئەوەش بەھۆکاری ئەوەی سعودیە و ڕوسیا بەردەوامن لە کەمکردنەوەی رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت و زۆربوونی خواستیش لەسەر نەوت لە بازاردا.
دەستەی ئاماری تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە مانگی تەممووزدا بە بەھای ٢٠ ملیار و ٧٨ ملیۆن دۆلار کاڵا ھەناردەکراوە و بەراورد بە ھەمان مانگی ساڵی رابردوو رێژەکە ٨.٣% زیادیکردووە.
رونیشیکردووەتەوە، عێراق لە نێو وڵاتانی ھاوردەکاری کاڵای تورکیا ھاتووەتە پلەی چوارەم، لە دوای ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئەمریکا و بە بەھای ٩٧٨ ملیۆن دۆلار کاڵا ھەناردەی عێراق کراوە کە زۆربەی ماددە خۆراکییەکان و کاڵا و کەلوپەل بووە.
نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمار کرد، بە جۆرێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ڕێژەی ٠.١% بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٠ دۆلار و ٤٩ سەنت، ھاوکات نەوتی خاوی برێنتیش بە ٨٤ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی سەرچاوەکان، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی بێکاری و بەردەوامی بانکی نێودەوڵەتی بۆ توندکردنەوەی رێکارەکانی پەیوەست بە سیاسەتی دراو کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت و خواست دروستدەکات.
ھاوکات چینیش لەگەڵ ئەوەی خاوبوونەوەیەک لە ئابوورییەکەیدا روویداوە بەڵام بەردەوامە لەسەر داواکارییەکانی بۆ کڕینی نەوت، ئەوەش خواستی لەسەر نەوت بەرزکردوەتەوە.
بە پێی ئامارێکی کۆمپانیای ئینی نەوتی ئیتاڵی، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ یەدەگی نەوتی عێراق گەیشتووەتە ١٤٥.١٩ ملیار بەرمیل لە باشترین جۆری نەوتی یەدەگ، لە ئێستاشدا لە کۆی ١٠ باشترین وڵاتی جیھان بۆ یەدەگی نەوت، عێراق لە پلەی پێنجەمدایە و لە دوای فەنزوێلاش کە خاوەنی ٣٠٣.٣٧٥ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە و لە پلەی یەکەمدایە، سعودیەش بە پلەی دووەم دێت و ٢٧٢.٩٠٤ بەرمیل نەوتی یەدەگی ھەیە.
بە پێی ئامارەکەی ئەو کۆمپانیا ئیتاڵییە، ئێران لە پلەی سێیەمی وڵاتانی جیھاندایە لە رووی یەدەگی نەوتەوە کە خاوەنی ٢٠٨.٦٠٠ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە.
بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، ھەفتەی رابردو واشنتۆن بە تێکڕای رۆژانە پێنج ملیۆن و ٨١٠ ھەزار بەرمیلی ھاوردە کردووە کە زۆرترینیان لە ھەشت وڵاتی جیھانەوە بووە کە لە تەواوی ھەفتەکەدا گەیشتووەتە ٣٥ ملیۆن بەرمیل.
ئەوەشی خستوتەڕو، لەو ژمارەیەش عێراق ٣٠٥ ھەزار بەرمیلی ھەناردەی ئەمریکا کردووە کە رۆژانە گەیشتووەتە ٧٠ ھەزار بەرمیل، لەکاتێکدا عێراق پێشتر ھەفتانە ٢٣٥ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردەی ئەمریکا دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەوەشی خستوەتەڕو، کەنەدا گەورەترین ھەنارەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا بە تێکڕای رۆژانە سێ ملیۆن و ٤٦٦ ھەزار بەرمیل، لە پلەی دووەمیشدا مەکسیک دێت کە رۆژانە ٦٦٧ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ئەمریکا دەکات.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی بەرزبووەوە و بە ٨٦ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ھەروەھا نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بەرزبووەوە و بە ٨٢ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن سعودیە و رووسیاوە، بووەتە ھۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھاندا. شارەزایانی بواری ئابوریش پێیان وایە لەم مانگەدا نرخی بەمیلێک نەوت دەگاتە ٩٠ دۆلار.
لە ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵی رابردوودا، ئەمە یەکەمجارە نرخی نەوت لە جیھاندا بۆ ماوەی شەش ھەفتەی یەک لە دوای یەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
ماڵپەڕی بۆرسەی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە ١٥١ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی ١٩ـی ئەم مانگە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لە ١٤ بانکی عێراقی قەدەغەکرد و تۆمەتباری کردن بە ناردنی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی کە سزای ئەمریکایان لەسەرە.
شارەزایانی ئابوری دەڵێن، پێشبینی ناکرێت دابەزینی بەھای دینار ماوەیەکی زۆر بخایەنێت و لەو باوەڕشدان لە ھەفتەی داھاتووەوە بەھای دۆلار ڕو لە دابەزین دەکاتەوە.
بە پێی ئامارەکانی فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ھەفتەی رابردوو رۆژانە ٢١٦ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق ھەناردەی ئەمریکا کراوە، ئەوەش بەراورد بە ھەفتەی پێشوتر بۆ دوو ھێند زیادی کردوە.
بە پێی ئامارەکان، پێشتر رۆژانە ١١٤ ھەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە ھەناردەی ئەمریکا کراوە.
نۆ وڵات ھەناردەکاری سەرەکی نەوتن بۆ ئەمریکا کە کەنەدا لە پلەی یەکەمدا دێت و ھەفتەی رابردوو رۆژانە ٣ ملیۆن و ٧٧٦ ھەزار بەرمیلی ھەناردە کردوە. دوای ئەویش مەکسیک دێت کە رۆژانە ٧٥٨ ھەزار بەرمیلی ھەناردە کردوە و سعودیەش لە پلەی سێیەمدایە کە رۆژانە ٤٦٠ ھەزار بەرمیلی ھەناردە کردوە.،عێراقیش لە پلەی چوارەمدا دێت.
کازم تۆکی ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تورکیا بە پاساوی کێشەی تەکنیکی و ھونەرییەوە لە بۆرییە نەوتییەکاندا، پڕۆسەی ھەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێناکاتەوە، بەڵام لە راستیدا ئەو وڵاتە ھۆکاری دیکەی ھەیە، کە سیاسین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا پاشگەزبوونەوەی عێراقی لەو سکاڵایانەی لە دادگای ناوبژیوانی پاریس تۆماریکردووەتە دژی ئەو وڵاتە، کردووەتە مەرجی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش ئامادە نییە لەو سکاڵایانەی بکشێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز وتیشی، عێراق ژمارەیەک بژاردەی لە بەردەمدایە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، یەکێکیش لەو بژاردانە بەکارھێنانی بەندەری عەقەبەی ئوردنە بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم، کە عێراق بە ئوردنە دەبەستێتەوە لە جێگەی بەندەری جەیھانی تورکیا.
باسم محەمەد عەبادی بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرھێنانی نەوت بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەنقەرە رێککەوتوون رۆژی ١٩ ئەم مانگە لە بەغداد کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان چەندینجار پەیامیان بۆ یەکدی ناردووە سەبارەت بە پابەندبوونی ھەردوولا بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بە زووترین کات.
عەبادی راشیگەیاند، ئەنقەرە پێی راگەیاندوون ھۆکاری دەستپێنەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بەھۆی ئەوەیە بۆری گواستنەوەی نەوت کاری چاککردنەوەی تێدادەکرێت و تائێستا تەواونەبووە.
بریکاری وەزیری نەوت ئەوەشی خستووەتەڕوو، عێراق لەئێستادا ئامادەیە لە رێگای بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە رۆژانە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە بکات.
لە رۆژی ٢٥ ئادار بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان راگیراوە، ئاژانسی رۆیتەرزیش دەڵێت، تائێستا ھەرێمی کوردستان بەھۆی راگرتنی ھەناردەی نەوتەوە، زیاتر لە دوو ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە مامەڵەکانی بازاڕی ئاسیا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ گرێبەستە دواخراوەکان ٩ سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٧٤ دۆلار و ٣٨ سەنت، نەوتی خاوی تەکساسیش یەک سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٦٩ دۆلار و ٤٣ سەنت.
وەبەرھێنەران پێشبینیدەکەن، لیژنەی فیدراڵی بازاڕی کراوەی سەر بە بانکی ناوەندی ئەمریکا بەرزکردنەوەی نرخی سود رابگرێت، لەکاتێکدا دڵنیایی نییە لەبەرامبەر روانگەی ئابوری لێکەوتە بەردەوامەکانی بەرزکردنەوەی سود کە لە مانگی ئاداری ٢٠٢٢ەوە دەیان جار بەرزکراوەتەوە و کاریگەری ھەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئەمڕۆ بەھای لیرەی تورکی بۆ ئاستی پێوانەیی بەڕێژەی ١.٣% دابەزینی تۆمارکرد و ١٠٠ دۆلار گەیشتە ٢ ملیۆن و ٣٦٥ ھەزار لیرە، کە ئەوەش بە دابەزینێکی پێوانەیی دیکە بۆ لیرەی تورکی، دادەنرێت.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی تورکی ٢١% بەھاکەی لەدەستداوە. ھۆکاری دابەزینیشی بۆ چاوەڕوانی وەبەرھێنەران دەگەڕێتەوە سەبارەت بە سیاسەتی نوێی دراو، دوای ئەوەی سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی تورکیا دەستبەکاربووە، چاوەڕوانیش دەکرێت نرخی سوود بەرز بکاتەوە.
فالح ساری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەگوێرەی دوایین رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغداد، پێویستە ھەرێم رۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی سۆمۆوە ھەناردە بکات.
باسی لەوەشکردوە، سەرەڕای ھۆشدارییەکانی وەزارەتی دارایی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گۆڕانکارییەکان لەرێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە، بەڵام لیژنەی دارایی لە بودجەدا گواستنەوەی بە سێ ترلیۆن و٣٥٠ ملیار دینار بۆ پارێزگاکان کردووە.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەڵێت، ئەمڕۆ لیژنەکەیان دەنگ لەسەر گۆڕانکارییەکان و رەشنوسی کۆتایی بودجە دەدات و رادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.