عیراق

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەر یەک ھاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر و ھاوپەیمانی مینبەری عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی و بەرەی حیواری وەتەنی بە سەرۆکایەتی ساڵح موتلەگ و حزبی تەجەموعی جمھوری بە سەرۆکایەتی عاسم جەنابی ڕایانگەیاندووە بەشداری لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق ناکەن.


بەڵام تا ئێستا ئەو حزبانە بە ڕەسمی داواکاری کشانەوەی خۆیان لە ھەڵبژاردنەکە پێشکەش بە کۆمسیۆن نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لەکەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدرێژەی ئەو ئۆپراسیۆنەی ماوەی ھەفتەیەکە لەدەوروبەری کەرکوک دەستیان پێیکردوە،  ١٧ کەسی داواکراویان دەستگیرکردووە کە  یەکێک لەدەستگیرکراوەکان بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر داواکراوە و ئەوانی تریش بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر داواکراوبوون.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لەو ئوپراسیۆنەدا چەند حەشارگەیەکی داعش دۆزراونەتەوەو لەناوبراون و دەستیش بەسەر کۆمەڵێک تەقەمەنیدا گیراوە کە لە نێویاندا بۆمبی چێندراو و پشتێنی تەقینەوەو چەند موشەکێ ھەبوون .
لە رۆژی چوار شەممەی رابردوەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوان لەناوچەکانی باشور و خۆرئاوای کەرکوک دەستیپێکردوە بۆ کێوماڵکردنی ئەو ناوچانە لەداعش و ئۆپراسیۆنەکە ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەلی عەباس" وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک رێوشوین و ھەنگاویان گرتۆتەبەر بۆ چۆڵکردنی کەمپەکان و ھاندانی ئاوارەکان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە بودجەی زیاترە بۆ کۆتاییھێنان بە دۆسێی ئاوارەکان، کە زیاتر لە حەوت ساڵە بارگرانییەکی گەورەی ئابوری لەسەر حکومەت دروستکردووە. حکومەتی عێراق زۆرینەی کەمپەکانی ئاوارەکانی لە کەرکوک، نەینەوا و دیالە و ئەنبار داخستووە، ئێستا تەنھا ٢٨ کەمپی ئاوارەکان ماون کە ٢٦یان لە ھەرێمی کوردستانن.
لەلایەکی ترەوە، کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، بڕی ٥٣ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکایان گەیاندۆتەوە پەنابەرە سورییانەی کە لە عێراقن و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە تائێستا ئەمریکا ٨٨ ملیۆن دۆلاری بۆ ھاوکاری پەنابەرەکان خەرجکردووە، راشیگەیاندووە، زیاتر لە ٢٤٧ ھەزار پەنابەری سوریی و یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار ئاوارە لە عێراقدا دەژین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موھەنەد نەعیم ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای سزادانی ئەو کەسانە ئامادەکراوە کە چەک ھەڵدەگرن، بە جۆرێک ئەوانەی چەکی قورس ھەڵدەگرن بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن و ئەوانەشی تەقەی ھەڕەمەکی دەکەن بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێن.


بە پێی پڕۆژە یاساکە خودی لێپرسراوانی بۆیان نییە چەک ھەڵبگرن. ئەو ڕاوێژکارەی کازمی ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بە مەبەستی پەسەند کردنی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە پەیامێکدا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، ئاماژەی دەستپێکردنی میکانیزمە ئیداری و جێبەجێکارییەکانی بۆ وەرەقەی سپی چاکسازی ڕاگەیاندووە و بەڵێنیان داوە چاکسازی نەخشە ڕێگەی عێراق بێت بۆ قۆناغی داھاتوو.


پابەندبوون بە بەڵێنەکانیان سەرەڕای ئاستەنگییەکانی بەردەم وەرەقەی سپی ستراتیژی بۆ عێراقی گەشەکردووی وەبەرھێن کە توانا بێشومارەکەی و ووزە مرۆییەکەی بخاتە گەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕاگرتنی بەھەدەردان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە سنوری ناحیەی ڕەشادی پارێزگای کەرکوک تیرۆریستانی داعش پەلاماری ھێزەکانی لیوای١٨ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵیاندا داوە و دوای دروستبوونی شەڕ و پێکدادان دوو پۆلیس و تیرۆریستێکی داعش کوژران و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٧ی تەمووزەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەکانی باشوور و خۆرئاوای کەرکوک لەلایەن ھێزە عیراقیەکانەوە دەستی پێکردووە و چوار فیرقەی سەربازی لە پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق لەو ئۆپراسیۆنەدا بەشدارن کە وا بڕیارە ئۆپراسیۆنەکە ١٠ ڕۆژ بەردەوام بێت بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە لە پاشماوەی داعش و شانە نوستووەکانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕیاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، گرێبەستیان بۆ کڕینی ١٨ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی فایزەر-بایۆنتیک کردووە و لە چەند ھەفتەی داھاتوودا، بڕی ڤاکسین لە عێراق زیاد دەکات.


وتیشی، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، پاڵپشتی بژاردەی جێبەجێکردنی قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی بۆ ماوەی دوو ھەفتە دەکەن.


ھاوکات سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ڕایگەیاند، بەھۆی سەردانکردنی زۆری ھاوڵاتیان، پلانیان ھەیە بۆ زیادکردنی ناوەندەکانی دابەشکردنی ڤاکسین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(مستەفا کازمی) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ، رێگەنادەن سەرچاوەکانی دەوڵەت بۆ ھەڵبژاردن بەکاربھێنرێت و لە دوو وەزارەتیش لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە ، وتیشی/ وەزیرەکانی حکومەتەکەی سەرپشک کردووە بۆ مانەوە لەم کابینەیە یان چونە ناو کێبڕکێی ھەڵبژاردن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق  ئاشکراشی کرد/  ھەندێ سکاڵا لەسەر کاندیدەکان و بەڵێنەکانیان ھەیە ، کە گەنجانیان  چەواشەکردووە کە لە حەشدی عەشایەر  دایان بمەزرێنن، بەڵام رێگری لەو قۆرەغ کارییە دەکەن .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ماسیۆ تولەر)، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەبارەی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان (بەغداد و واشنتۆن)

ڕونیکردەوە، ئەوان ڕێکەوتون لەسەر گۆڕینی ئەرکی سوپاکەیان، بەڵام ئەوە مانای جێھێشتنی عێراق نییە، دەشڵێت/ بەشێک لە سوپای ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە  بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی ھەواڵگری و ڕاھێنان و مەشقکردن بە سوپای عێراقی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوسراوێکی رەسمی داوای لە (دەستەی نەزاھە) کردووە، بڕیاری دامەزراندنی سەرجەم ئەو گرێبەست و فەرمانبەرانەی ھەڵبوەشێنێتەوە کە لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بە شێوەی نایاسایی دامەزراون. لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران داواشی لە دەستەی نەزاھە و داواکاری گشتی کردووە، بەدواداچون بۆ دامەزراندن بە شێوەی نایاسایی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


بەپێی پێگەی "ئەلدورادۆ وێزەر"، ھەشت شاری کوەیت بەرزترین پلەکانی گەرمایان تێدا تۆمارکراوە و "عێراق"یش بە چوار شار لە پلەی دووەمدا ھاتووە لەڕووی بەرزی پلەکانی گەرماوە و دواتر شارەکانی وڵاتانی سعودیە و ئێران و بەرازیل ھاتوون. 


بەپێی ریزبەندییەکە، شاری بەسرە بە ٤٩ پلە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە و خانەقین بە ٤٨.٥ پلە و شاری بەدرە بە ٤٨.٢ پلە لە گەرمترین شارەکانی جیھاندان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە عێراق بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری تیرۆریستی داعش ھێرشیان کردە سەر ماڵی ھاوڵاتیان لە گوندی "ئەلبوجیوار" لە قەزای زەلوعییە لە پارێزگای سەڵاحەدین.


راشیانگەیاند، لە ئەنجامی پەلامارەکەی داعش دوو ھاوڵاتی کوژران و پێنج ھاوڵاتی تریش بریندار بوون، دواتر چەکدارەکانی داعش ناوچەکەیان جێھێشت و بەرە و شوێنێکی نادیار ھەڵاتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەکە رایگەیاندووە، پڕۆژەیاسای بودجەی ھەموو ساڵێک لە مانگی حوزەیران ئامادە دەکرێت و دواتر وەزارەتی دارایی و پلاندانان رەشنوسێک ئامادە دەکەن و لە مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن. 


وتیشی، پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ لە مانگی تشرینی یەکەمدا پەیوەستە بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەوە کە لەھەمان مانگدا دەکرێت، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکەش لە وادەی خۆیدا گەیشتن و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکە دوادەخات. 


ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، ھێشتا رەوشی ئابوری عێراق بەھۆی ناجێگیری نرخی نەوتەوە جێگیر نییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەی باڵای چاکسازی کۆبۆوە و دوای کۆبوونەوەکەش مستەفا کازمی رایگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە راگەیاندنی میکانیزمی کارگێڕی و جێبەجێکردنە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ئابووری، وتیشی، ئابووری عێراق زیانی گەورەی بەرکەوتووە، بەھۆیەوە ئەستەمە چاکسازی لە ماوەیەکی کورتدا بکرێت و کاتی دەیەوێت، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵدا چاکسازییەکی گشتگیر ئەنجامدەدەن، وتیشی، پلانی چاکسازی پشتبەستن بە نەوت و داھاتی جۆراوجۆری تر دەبێت، کە دەیانەوێت ئابووری عێراق ھەستێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، دەرفەتی بۆ ھاوبەشییەکی درێژخایەن لە نێوان ھەردوو وڵات رەخساند و پەیوەندییەکانی واشنتۆن و بەغدادیش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەشە و گەندەڵی و دەستوەردانی دەرەکی و ناوخۆییش، بوونەتە ھۆی لاوازبوونی عێراق، باڵیۆزی ئەمریکا.
رونیشیکردەوە، لەسەر داوای عێراق، ئەمریکا بەشداری لە پاڵپشتییە داراییەکان بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و ھەڵبژاردنی پێشوەختیش لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی ھێزەکانی وڵاتەکەشی لە عێراق وتی، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراقن و رێکخستنەوەی ھێزەکانیان بە واتای چوونەدەرەوەی ھەموو ھێزەکانیان لە عێراق نایەت و بەپێی خشتیەکی زەمەنی، کۆتایی ئەمساڵ ئەرکی ھێزەکانیان دەگۆڕێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ھەڵمەتێکی ئەمنی ورددا لە چەند ھۆتێلێک لە شاری کەربەلا، ٣٩ کەسیان دەستگیرکردووە، کە ژمارەیەکیان بە تۆمەتی تیرۆر و کوشتنی بە ئەنقەست، فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووە و ژمارەیەکی تریشیان پێشتر بە غیابی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...402403404405406...431