عیراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فوئاد حسێن و سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوونەتەوە و باسیان لە بابەتە دوو قۆڵییەکانی بەغداد و مۆسکۆ و رێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا روسیانە کرد کە لە عێراق کاردەکەن.

ھاوکات باسیان لە پرسی گرژییەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل کرد و جەختیان لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین کردەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی سەلامی-ئەندامی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ھێشتنەوەی عەلی عەلاق لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی بە وەکالەت سەرپێچی یاسایی و پێشێلی دەستووری کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارێزگاری بانکی ناوەندیی کەمتەرخەمە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی و نەیتوانیووە چارەسەرێک بۆ قەیرانی بەھای دۆلار بەرامبەر بە دینار بدۆزێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاکی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەبووعەلی عەلاق بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەکالەت پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەڕێوەببات، بەڵام ماوەکەی تەواوبووە و ھێشتا لەو پۆستەدا ماوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق نووسراوێکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێم پەسەندکردووە، تایبەت بە سیستەمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە نووسراوەکەدا، کۆمسیۆنی ھەرێم ئاماژەی بە میکانیزمی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەژێرچاودێری وڵاتان و ناوخۆ کردووە، ھەروەھا باسی لە میکانیزیمی بانگەشەی ھەڵبژاردن و لیست و کاندید و ھاوپەیمان و رۆڵی دەزگا میدیاییەکان لە ھەڵبژاردنەکەدا کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی و ڤلادیمیر پوتن لە مۆسکۆ کۆبوونەوە و سودانی رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ روسیا لەسەر بانگھێشتی رەسمیی پوتن بووە و ئامانجیان بەھێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی روسیا و عێراقە.

سودانی وتیشی، کۆمپانیاکانی روسیا لە چەندین بواری جیاواز لە عێراق کار دەکەن، لەوانە کەرتی نەوت و غاز و جوڵەیەکی گەورەیان بە وەربەھێنانی بوای وزەی عێراق داوە.

لە بەرامبەردا پوتن، پەیوەندییەکانی عێراق و روسیای بە مێژوویی ناوبرد و رایگەیاند، کەرتی وزە کەرتێکی کراوەیە بۆ ھاریکاریی زیاتر لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودییە و وەفدی یاوەری کۆبووەتەوە.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردووە و ئەو پرسانەی جێی ھاوبەشی ھەردوولابوون خراونەتە بەرباس.

ھەروەھا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی رووداوەکانی فەڵەستین کراوە و لەوبارەیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ و بەکارنەھێنانی خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر ھیچ لایەنێک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا-کریملین، لە راگەیەندراوێدا ئاماژەی بەوەکرد، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی مۆسکۆ پایتەخت دەکات و رۆژی سێشەممە چاوی بە ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا دەکەوێت.

دەشڵێت، پوتن و سودانی رەوشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و دوایین پێشھاتە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و بەغداد و بەرەو پێشبردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوێ دەکەن.

رۆژی پێنجی ئەم مانگە، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە کۆڕبەندی ڤاڵدای کە لە شاری سوچی بەڕێوەچوو رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی دێتە روسیا و خۆشحاڵن بەو سەردانە و پێشوازی لێدەکەن و دەیانەوێت ھەردوولا گفوگۆ لەسەر زیاتر گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان بکەن، وتیشی، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و مۆسکۆ ستراتیژین و چەندین بەرژوەندی ھاوبەشیان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەرکی سەرشانی عێراقییەکانە و نەیارانی ئەمریکا و لایەنگرانی دۆسیەی فەڵەستینە، کە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشتیانە لە گۆڕەپانی تەحریر ئەنجام بدەن و ئاڵای ئیسرائیل بسوتێنرێت و ئاڵای فەڵەستین لەپاڵ ئاڵای عێراق بەرزبکرێتەوە.

سەدر راشیگەیاند،  خۆپیشاندانەکە رۆژینی ھەینی داھاتوو لە دوای نوێژی ھەینی رێکدەخرێت لەسەرجەم پارێزگاکانەوە، تاوەکو بۆ گەندەڵکاران و ستەمکاران بسەلمێنن کە بەردەوامن لە چاکسازی و بەرەنگاربوونەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم فەرتوسی، وتەبێژی کەتائیبی سەید شوھەدا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە، ھەر کاتێک بیانەوێت ھەڵوێست و ناڕەزاییەکیان بەرامبەر ئەمریکا و ھەر وڵاتێکی تر ھەبێت پێویستیان بەھەماھەنگی و مۆڵەت وەرگرتن لە حکومەتی عێراق نییە، لە شەڕی نێوان حەماس و فەڵەستینیشدا ھەڵوێستیان روون و ئاشکرایە و ئەوەی پێیان بکرێت بۆ پشتیوانیکردنی حەماس دەیکەن.

وتیشی، لەگەڵ ژمارەیەک گرووپی تری چەکداری ناوەوە و دەرەوەی عێراق ھەماھەنگییان ھەیە ئەگەر ئەمریکا لە رووی سەربازییەوە ھاوکاری ئیسرائیل بکات و دەست لەو شەڕە وەربدات، ھەمان ئەو شەڕە لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وڵاتانی ناوچەکە دەستپێدەکات و لەھەموو لایەکەوە ھێرش دەکەنە سەریان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"باسم عەبدولکەریم شەمخانی" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە بە  رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، پڕۆژەی ھەناردەی دەریایی نوێ پێگەی عێراق لە بازاڕی جیھان پتەو دەکات، پێشبینیش دەکەن توانای ھەناردەی نەوتی عێراقی لە ساڵی ٢٠٢٥ بگاتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

وتیشی، کۆمپانیاکەیان پلانی ھەیە بۆ گەشەدان بە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو لە کێڵگە مۆڵەتپێدراوەکانیاندا، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی تەممووزی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە ٤١٦ ملیۆن دۆلار بۆ بنیاتنانی بۆری سێیەمی ھەناردەی دەریایی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم نەغمیش، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، نەوتی ھەرێمی کوردستان رۆژانە بڕەکەی دەگاتە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش، لیژنەیەکی پێکھێناوە بۆ ھەڵسەنگاندن بۆ وەبەرھێنانکردن لەو نەوتە لە پاڵاوتگە ناوخۆییەکان، لەگەڵ ئەگەری فرۆشتنی نەوتەکە بە ئوردن یاخود سوریا یان لوبنان.

وتیشی، ئێستا عێراق رۆژانە لە ناوخۆدا، وەبەرھێنان لە ٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھەرێم دەکات، وەک لیژنەی نەوت پێشنیازیشیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردووە، لیژنەیەک پێکبھێنێت بۆ تاوتوێکردنی وەبەرھێنانی ناوخۆی لە نەوتی ھەرێمی کوردستان.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پێشنیازێکی تریان ئەوەیە ئەو بڕە نەوتەی لە رێگەی تورکیاوە دەڕۆشت، لە رێگەی باشوورەوە قەرەبوو بکرێتەوە، کارکردنیش بەو ئاڕاستەیە بەردەوامە، لەپێناو ئەوەی زیان لە بودجە نەدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە وەلید محەمەد ئیسماعیل باڵیوزی میسر لە عێراق کرد، بەھۆی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی.

لە دیدارەکەدا سەرۆککۆمار جەختی لە قوڵی پەیوەندی برایانە و ھاوکاری نێوان عێراق و میسر کردەوە، ھەوڵەکانی باڵیۆزی میسری بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و قاھیرە بەرزراگرت وھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی داھاتوویدا.

لە بەرامبەردا وەلید محەمەد ئیسماعیل، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆماری کۆماری عێراق دەربڕی و جەختی کردەوە لە رۆڵی ئەرێنی سەرۆککۆمار لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و میسر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید رایگەیاند، بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەیان پێگەیشت لە شاری حومس، کە چەندین قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.

سەرۆککۆماری عێراق راشیگەیاند، بەناوی خۆی و گەلی عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستییە ترسنۆکە دەکەن، کە پێچەوانەی ھەموو بەھا مرۆییەکان و فێرکارییە ئاسمانییەکانە. ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکانی ئەو رووداوە خواست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تیمەکانیان یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەشی کۆگاکانی کۆمپانیای گشتی کارەبای بەسرە بە تۆمەتی ساختەکردنی پسوڵەی کەلوپەل و دیارنەمانی بڕی ٥٥٠ ملیۆن دینار دەستگیرکردووە.

لە بەشێکی تری رایگەینراوەکەدا ھاتووە، ئەو لێپرسراوەی کارەبا لە کاتی پشکنینی ماڵەکەی ھەوڵی راکردنی داوە، بەڵام دواتر توانرا دەستگیربکرێت، ئێستاش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە، بریارە دوای کۆتایھاتنی لێکۆڵینەوەکان بەمەبەستی دادگاییکردن رەوانەی دادگا بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەڵگەی باوەڕپێکراو لەسەر چەند کەسێک کە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان قاچاخچێتی بە نەوت و بەرھەمەکانییەوە دەکەن و بە شێوەیەکی نایاسایی ھەناردەی دەرەوەی عێراقی دەکەن، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە چەند چالاکییەکدا سەرجەم ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و رادەستی دادگایان کردوون بۆئەوەی سزا بدرێن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەماوەی ٣٠ رۆژدا ھێزەکانیان دەستیان بەسەر سێ ملیۆن لیتر نەوت و بەرھەمەکانیدا گرتووە کە ئامادەکرابوون بە نایاسایی رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن و ٩٠ تانکەر و ھەشت شوێنی کۆکردنەوەی نەوتیش بە نایاساییش دەستیان بەسەردا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە ھێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل رایگەیاند، بە شانازییەوە پشتیوانی لە ھێرشەکانی حەماس دەکات و بەدواداچوون بۆ ئەو ھێرشە دەکات، ھێرشەکانیش بە پیرۆز ناودەبات.

راشیگەیاندوە، ئەو ئۆپراسیۆنە لە دەرەوەی توانا و بیرکردنەوەی ئیسرائیلدا نییە، کە چۆن ئەو ھێرشانەی کراوەتەسەر، داواش لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەکات پشتیوانی حەماس بکەن و لەگەڵ گەلی فەڵەستین بوەستن بۆ رزگارکردنی خاکەکەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا، جەختی لە ھەڵوێستی نەگۆڕی عێراق لەسەر پرسی فەلەستین کردەوە و رایگەیاند، پشتیووانیی تەواو بۆ گەلی فەلەستین دەردەبڕن و بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە دڕندانەیە دەکەن کە دژی گەلی فەلەستین ئەنجامدراون.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین.

لەلایەکی ترەوە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق، رایگەیاند، جەخت لە ھەوڵی نەگۆڕی عێراق بەرامبەر گەل و حکومەت و دۆزی فەلەستین دەکەنەوە و لەپاڵ گەلی فەلەستیندا دەوەستن بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی.

باسم عەوادی وتیشی، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، لەسەر پێشێلکارییە ترسناکەکان و گەڕاندنەوەی مافەکانی گەلی فەلەستین ھەڵوێستی ھەبێت، داواشی لە کۆمکاری عەرەبی کرد، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی رەوشی فەلەستین بکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...183184185186187...432