عیراقعیراق

عەون زیاب رایگەیاند، بەهۆی باران بارینی ئەم دواییە ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە دوو مەتر بەرزبووەتەوە، ئەوەش سودی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەكە هەیە بە زۆنگاوەكانەوە. هەروەها ئاستی ئاو لە بەنداوی موسڵ باشترە لە ساڵانی رابردوو، چونكە پلەكانی گەرما نزمبوونەتەوە،  ئەوەش رێگری لە بەهەڵمبوونی ئاوەكە دەكات. 

وتیشی، وەرزی زستانی ئەمساڵ باشترە لە ساڵی رابردوو، بە تایبەت بەهۆی باران بارین و بەفر لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها لە حەوزی دیجلە و فورات لە توركیاوە، كە ئاماژەی ئەرێنین بۆ كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوی موسڵ و دوكان و دەربەندیخان. 

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەدا ، ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ روباری دیجلە لە بەنداوی ئەلیسۆ دوو هێندە بووە، بەڵام بەردانەوەی ئاو بۆ روباری فورات لە ئاستی پێویستدا نییە. وتیشی، گەشبینن بە كۆتاییهێنان بە وشكەساڵی كە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەك عێراقی گیرۆدە كردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کۆمیسیاران رایگەیاند، لە کۆی ٣٢٩ تانە کە لەسەر ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمار کرابوون ٢٩٤ تانەیان رەوانەی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکان کراون، ئەمڕۆش سەرجەم تانەکان تەواو دەبن و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بڵاوکراوەیە، رۆژی دووشەممەش کۆمیسیۆن رایگەیاند، رێکار و پێداچوونەوەکانیان بە تانەکان دەستپێکردووە، کە لایەنەکان پێشکەشیان کردبوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری ھەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو ١٠٨ ملیۆن و ٥٦ ھەزار و ٥٩٠ بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە، داھاتەکەشی ٨ھەشت ملیار و ٣١٦ ملیۆن دۆلار بووە.

ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٧ ملیۆن و ٥٩٢ ھەزار و ٥٣٢ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە، ھەروەھا ڕێژەی نەوتی ھەناردەکراویش بۆ ئوردن ٤٦٤ ھەزار و ٥٨ بەرمیل نەوت بووە، نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتیش ٧٦ دۆلار بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند، وەزارەتەکەیان پێداچوونەوە بە دۆخی خزمەتگوزاری کامپی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان دەکات، ھاوکات ھەماھەنگیشیان لەگەڵ وەزارەتی نەوت ھەیە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ئاوارەکان.

وتیشی، وەزارەتەکەیان پێداگرە لەسەر بەردەوامی پێدانی بەڵگەنامەی ئاوارەیی بەو خێزانانەی دوای روداوەکانی ساڵی ٢٠١٤ ئاوارەبوون، تا لەمەودوا بتوانن بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بۆ ناوچەکانیان بگەڕێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرا ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی ئەلمەدای راگەیاند، بەگوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠٢٢ رێژەی بێکاری لە وڵاتدا ١٦.٥%ـە و ساڵانەش نزیکەی ٥٠٠ ھەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دەچنە بازاڕی کارەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە لەم کاتەدا حکومەتی عێراق خاوەنی زیاتر لە شەش ملیۆن فەرمانبەرە، بەڵام پێویست دەکات ساڵانە بەھاوکاری کەرتی تایبەت زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار ھەلی کاری تریش بڕەخسێنێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، نزیکەی چوار ملیۆن کەس وەک بێکار لای ئەوان تۆمارکراون، ژمارەی ئەوانەشی تۆمارنەکراون نزیک دەبێتەوە لە ھەمان ژمارەی تۆمارکراوەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس عەلی، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئێران و عێراق لەبواری دادوەریدا و بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتیانیان ئیمزاکردوە و دۆسییەکەش بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیووە.

وتیشی، تاران سکاڵانامەی خۆی لەرێگەی دامەزراوە دادوەرییە نێودەوڵەتییەکان ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی واشنتۆن کردووە، بەوپێیەش رێکارەکانی دۆسیەی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی ئەو فەرماندە ئەمنییە بە کرداری دەستیانپێکردووە.

رۆژی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا ھەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کردە ئامانج و ھەردووکیان کوژران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق لە ناوچەی سەکەریات لە سەڵاحەدین، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی لیوای ٧٢ی سەر بە سوپای عێراقدا تەقیەوە.

دەشڵێت، لە ئەنجامی ڕووداوەکە، ئەفسەرێکی کورد بە پلەی نەقیب بەناوی (سۆران کەریم) و سێ سەربازی تر کوژراون، ژمارەیەک سەربازی دیکەش برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا پڕۆژەی ھەمواری یاسای بودجەی گشتی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت، بەپێی ھەموارەکەش پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیادەکرێتەوە و دەخرێتەسەر بودجەی حاکیمە.

وتیشی، داوا لە حکومەتی ھەرێم کراوە داتا و ژمارەی مووچەخۆران رادەستی عێراق بکات بۆ ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیابکرێتەوە.

د. نەرمین مەعروف دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت تا ھەمواری یاسای بودجەکە پەسەند دەکرێت، حکومەتی عێراق بڕەپارەیەکی تر وەکو قەرز رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ دابەشکردنی مووچە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی حکومدانی ئەو تۆڕەی شانە نوستووەکانی داعش کە بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی دەستگیرکرابوون، دادگای تاوانەکانی کەرکوک سزا لە سێدارەدانی بەسەر یەکێک لە دەستگیراوەکاندا سەپاند.

باسی لەوەشکردوە، ئەو تۆمەتبارە کە بە "ئەبو دجانە" ناسراو بووە، دانی بەوەداناوە کە ئەندامی داعش بووە و کاری بۆ ئەوەکردووە لە ناوبازاری کەرکوکدا تەقینەوە ئەنجامبدات، ھاوکات دانی بەوەشداناوە کە بەشداربووە لە چەندین ھێرشدا کە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی کەرکوکی بە ئامانج گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا سامر محمد حسێنی، فەرماندەی ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە عێراق ڕایگەیاند، بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ھێزە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی ئاسایش، فەوجێکی وەڵامدانەوەی خێرا تەرخانکراوە بۆ ئەو پێنج پارێزگایەی تا ئێستا دۆسییەی ئەمنی خۆیان پێگەیشتووە کە بریتین لە نەجەف، دیوانیە، موسەنا، واست و بابل.

ھاوکات، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی دەستکەوت بووە چونکە ڕێژەی تاوانەکان بە رێژەی لە ٤٠٪ کەمیانکرد و کردەوە تیرۆرستیەکانیش بە رێژەی لە ٤٦٪، واتە بە ھەردووکیان بە رێژەی لە ٥٠٪ کەمیانکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەروەت و سامانی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکراکردووە و پێشکەشی دەستەکەیان کردووە.

ھاوکات، لای خۆشیەوە، نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق سەروەت و سامانەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئاشکراکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سودانی لەگەڵ ژمارەیەک جوتیاری بەغداد کۆبوەوە و تاوتوێی گرفتەکانیان و دابینکردنی سیستمی نوێی ئاودێریان کرد. 

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمی نوێی ئاودێری توانیویەتی رێژەی بەکارھێنانی ئاو بە نزیکەی ٥٠٪ کەمبکاتەوە و بەرھەمھێنان زیاد بکات و سودی بۆ ئابوری وڵات ھەبێت. 

دەشڵێت، لە رێگەی جێبەجێکردنی پلانی کشتوکاڵ و پاڵپشتی جوتیاران، توانراوە بڕێکی باش لە گەنمی بەرھەمھێنراو کۆگا بکرێت، ئەوەش وایکردووە ھاوردەکردنی گەنم لە دەرەوەی وڵات کەمبکرێتەوە و بەرزبوونەوەی نرخی گەنمیش کاریگەری ئەوتۆی لەسەر عێراق نەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند لە ساڵی نوێدا ئیرادەیان نوێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی بیکەن بە ساڵێکی پڕ لە پێشکەوتن و کار و بەخشین و دەستکەوت و دورینەوەی بەرھەمەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت لە ساڵی نوێدا بەردەوامدەبێت لە کارەکانی خۆی کەئەویش دابینکردنی خزمەتگوزاری و چاکسازی جێبەجێکردنی خواستی ھاوڵاتیانە لە ھەر شوێنێکدابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی سیاسەتی نەختینەیی و لەپێناو توانای بانکەکان بۆ دابینکردنی دراوی بیانی بۆ ھاوبەشەکانیان، بانکی ناوەندیی ئەو چوار لایەنەی دیاریکردووە کە دەتوانن لە رۆژی دووی ئەم مانگەوە حەواڵە دەرکییەکانیان بە دۆلار بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو چوار لایەنەی بانکی ناوەندیی دیاریکردوون یەکەمیان نێردە دیبلۆماسییەکان و رێکخراوەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کار دەکەن، دووەم رێکخراوە ناحکومییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تۆمارکراون، سێیەم گرێبەستە حکومییەکان کە لەسەر بنەمای دۆلار ئیمزاکراون یان گرێبەستی قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان، چوارەم رێژەی ٤٠٪ی حەواڵە ھاوردەکان بۆ ھەناردەکارانی عێراق کە بەرھەمەکانیان ھەناردەی دەرەوە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عائید ھیلالی سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، سەرجەم بنکەکانی ئەمریکا لە ناو خاکی عێراق و دەرەوەی لەبەردەم ھێرشە مووشەکییەکانی مقاوەمەی ئیسلامیدا دەبن، بۆ ئەوەی ھێزە ئەمریکییەکان لە وڵاتەکە بکرێنە دەرەوە و کۆتایی بە بوونیان بھێندرێت. 

وتیشی، پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی توندی دەبێت، چونکە ھێزەکانی ئەمریکا مافی ئەوەیان نییە ھێرشی مووشەکی یاخود ھەر جوڵەیەکی سەربازی لەو جۆرە بکەن. 

سەرکردەکەی ھاوپەیمانی فەتح جەختدەکاتەوە بۆ ئەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە دەستوەردانەکانیان بەردەوام نەبن، دەبێت دەسەڵاتی جێبەجێکار رێکاری پێویست بگرێتە بەر یاخود باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر ئەو بابەتە بانگھێشت بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، حەکیم لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسییان کرد لەگەڵ پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوولا جەختییان لە پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەتی خۆجیی کردەوە، بەجۆرێک کە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەبەرچاو بگیرێت و لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا ھاوتەریب بێت و کەسی شایستە و بەتوانا بۆ پۆستەکان دابنرێت. 

ھاوکات کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، ٣٢٩ تانە لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکراوە و زۆرترینیان لە بەغداد بوون و لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا تانەکان یەکلادەکرێنەوە و ئەنجامەکانیان رادەگەیەندرێن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...178179180181182...457