عیراقعیراق

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات ٤:٣٦ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد بە ١٠ مووشەک کراوەتە ئامانج، مووشەکەکانیش بە دوو قۆناغ ئاڕاستەکراون و پێنج لەو مووشەکانەش لە بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ناوچەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ھێرشەکە دەستپێکردووە و تائێستا زیانەکانی رووداوەکە دیار نین و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە رانەگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، بڕیاری پابەندبونی عێراق بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەسەوە لە چوارچێوەی ھەوڵی ھاوبەش دێت بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی و سەقامگیری بازاڕی نەوت. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٣٠ی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئۆپیک پڵەس عێراق پابەند دەکات بە کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت بەشێوەیەکی خۆویستانە و ٢٢٠ ھەزار بەرمیل نەوت کەمبکاتەوە لە یەکی ئەم مانگەوە تا ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ رۆژانە تەنھا چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەمبھێنێت. 

عەممار عەنبەکی، بەڕێوەبەری گشتی سۆمۆ رایگەیاند، عێراق دووەم گەورەترین بەرھەمێنەری نەوتە لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەسدا و بڕیارەکانی رێکخراوەکە بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵەنگارییەکان و گۆڕانکارییەکانی بازاڕی نەوتە لە جیھاندا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد دەکات و رایدەگەیەنێت، بەئامانجگرتنەوەی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق لەژێر ھیچ پاساوێکدا قبوڵکراو نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامدەرانی ھێرشەکە پێشێلی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکەن و بەھیچ شێوەیەک نوێنەرایەتی گەلی عێراق ناکەن ، ھێرشەکانیشیان ڕەنگدانەوەی کارنامەی حکومەتی فیدراڵ نییە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق پابەندی حکومەتی فیدراڵیشی بە پارێزگاریکردنی دیپلۆماتکارانی ھاوپەیمانان لە عێراق دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بە ئامانجگرتنەوەی دامەزراوە و دیپلۆماتکارانی ھاوپەیمانان بۆ تێکدانی ناو و ناوبانگی سیاسی عێراق، کردەوەی تیرۆریستین و ھێزە ئەمنییەکان ھەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر، بۆ رێگریکردن لێی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گرووپی مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەڵامیان بۆ ئەو ھێرشانەی دەکرێنەسەر کەرتی غەززە، ھێزەکانیان لە ھێرشێکدا بنکەی ھێزەکانی ئەمریکایان لە بیرە نەوتی کۆنیکۆ لە خاکی سوریا کردووەتە ئامانج. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ھێرشەکەدا بە مووشەک ھێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و مووشەکەکانیش بە سەرکەوتیی ئامانجەکانی خۆیان پێکاوە.

ھاوکات، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری سنووری عێراق، بە مووشەک کراونە ئامانج و تائێستاش زەرەر و زیانەکانی ھێرشەکە دیارنییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سابرینا سینگ، یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگھێشتی حکومەتی فیدراڵ لە عێراقن و ئەرکیان رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشە لەناوچەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵ ھاوکارە لە پاراستنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەو ھێرشانەشی کراونەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا ھێرشی شکستخواردوو بوون، جەختیلەوەشکردەوە، وەڵامی توندیان بۆ ئەو ھێرشانە دەبێت.

ھاوکات، نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ھێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد کرد و ئاماژەی بەوەدا، دەبێت ھەموو بارەگاکانی دیپلۆماتکاران پارێزراوبن. 

راشیگەیاند، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق گرنگە بۆیان، چونکە عێراق بەرگەی پشێویی و ئاژاوەگێڕی زیاتر ناگرێت، پشێوییەکانیش ھەڕەشەن بۆ سەر ئەو دەستکەوتانەی کە بە ئەستەم بەدەستھاتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەکە تەواوی دانیشتووان دەگرێتەوە، لە تەمەنی یەک رۆژەوە تا پیرترین کەس، ھیچ پرسیارێکیش سەبارەت بە رەچەڵەک و مەزھەب لەخۆناگرێت.

وتیشی، بەھۆی چەندین ھۆکارەوە نەتوانراوە چەند ساڵە سەرژمێری بکرێت، بۆیە گەیشتن بە داتای رەسمی قورس بووە. 

دوایین سەرژمێری کە لە عێراق ئەنجامدرا لە ساڵی ١٩٩٧ بوو، بەبێ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە میساک بالاسانیان، بالیۆزی کۆماری ئەرمینیا لە عێراق و لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە  لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەرمینیا بە تایبەتی لەبوارەکانی ئابووری، بازرگانی، تەکنەلۆژیا، پەروەردە و گەشتیاری و ھەروەھا بواری پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات و گەلی دۆست بەدی بێنێت.

ھەروەھا بەڕێزیان باسی لە سەردانەکەی بۆ ئەرمینیا کردو ئەو دەرەنجامە گرنگانەی کە لێھاتە ئاراوە، بەتایبەتی لە چەسپاندنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی ھەردوو وڵات، جەختیشی لە گرنگی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی ئەو پرسانە کردەوە کە لەکاتی سەردانەکەدا خرانەروو بە شێوەیەک  سوودی ھاوبەش بۆ  ھەردو گەلی عێراق و ئەرمینیا  دەستەبەر بکات.

 لە بەرامبەردا باڵیۆزی ئەرمینیا جەختی لە پەرۆشی حکومەتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدان و بنیاتنانی پەیوەندییە پتەوەکان لەگەڵ عێراق لەسەر بناغەی بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو وڵاتی دۆست، ھەروەک ستایشی سەردانەکەی بەڕێزیانی بۆ ئەرمینیا کرد کە بوەھۆی ھاندانی بازرگانان لە یەریڤان و خواستیان بۆ ھاوکاری و کارکردن لە بوارە جیاجیاکان لە عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، روداوەکە لە ناوچەی تاجیاتی باکوری بەغداد رویداوە و تیایدا ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لە فازڵ مەرسومی، سەرۆکی حزبی "ئەلداعی ئەلرەبانی" و چوار لە ھاوکارەکانی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە روداوەکەدا سەرۆکی حیزبی "ئەلداعی رەبانی" (تەمەن ٥٦ ساڵ) و یەکێک لە ھاوکارەکانی گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە و ھێزە ئەمنییەکان لەرێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە، ھەوڵ دەدەن سەرەداوی تۆمەتبارانی رووداوەکە بدۆزنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن سلێمان راوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بۆ رۆژی دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆمسیۆن گرێبەستیان لەگەڵ ٢٠٠ ھەزار کارمەند کردووە، لەئێستاشدا راھێنانی کارمەندەکانی سەر سندوقی دەنگدان دەستیپێکردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ھەر کارمەندێکی سەر سندوق ئەگەر خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ بێت ٢٥٠ ھەزار دیناری پێدەدرێت، ئەوانەشی فەرمانبەری رەسمی دەوڵەتن ١٥٠ ھەزار دینار و نامەی سوپاس و پێزانینان لەلایەن وەزارەتەکانیانەوە پێدەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاسم موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، قەیرانی دارایی لە ھەرێم قەیرانێکی نوێ نییە و ماوەی ١٠ ساڵە ھەیە، بەڵام حکومەتی ھەرێم تائێستا نەیتوانیوە چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ڕابردوودا، چەند جارێک حکومەتی فیدراڵ پشکی ھەرێمی کوردستانی لە شایستە داراییەکان ناردووە، بەڵام قەیرانەکە ھەر بەردەوامبووە ئەوەش گومانی لەسەر حکومەتی ھەرێم دروستکردووە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، تائێستا حکومەتی ھەرێم پابەندی بڕیار و یاساکانی حکومەتی فیدراڵ نییە و مووچەی فەرمانبەران دابەشناکات، ئەو قەیرانانەشی لە ھەرێم ھەن، حکومەتی ھەرێم لێی بەرپرسیارە و ھیچ پەیوەندییەکانی بە حکومەتی فیدراڵەوە نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم ئەلشەمەری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی فیدراڵ و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پەروەردەکردنی شەقام و قوتابخانەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، کە لەئێستادا بووەتە ھەڕەشەی راستەقینە بۆ سەر عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە یاساییەکی نوێ ئامادەبکرێت، بۆ توندترکردنی سزادانی بەکارھێنەر و بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر و بەزووی کاربکرێت، بۆ سنووردارکردنی ماددەی ھۆشبەر لە وڵاتدا، بەتایبەتی لەئێستادا کە باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە روو لە زیادبوونن.

ھاوکات، وەعد قەدو، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ماددەی ھۆشبەر بە بەراورد بە تیرۆریستان بۆ سەر عێراق مەترسیدارترە و بووەتە ئاستەنگییەکی گەورە بۆ ھێزە ئەمنییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادوەر حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کە لە بەغداد بەڕێوەچوو رایگەیاند، دەستەی دەسپاکی عێراق لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئەرکەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بەشێوەیەکی باش جێبەجێکردووە.

دادوەر حەیدەر حەنون داواشیکرد حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی دووەمی یاسای دەستپاکی و بەدەستھێنانی سەروەت و سامان بە نایاسایی ئامادە بکەن لەپێناو زیاتر دەستکرانەوەیان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای کۆتایی ھاتنی رێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو شۆفێرەی لە چەند رۆژی رابردوودا پۆلیسێکی ھاتووچۆی کرد بەژێرەوە و ھەڵات کە ویستبووی لەسەر سەرپێچییەک لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات، شۆفێرەکە لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرخەوە لە بەغداد بە زیندانیکردن بۆ ماوەی یەک ساڵ سزادرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تیایدا دەرکەوتبوو پۆلیسێکی ھاتووچۆ لە گەڕەکی جامیعە لە بەغداد کاتێک ھەوڵیدابوو لەسەر سەرپێچی لێپرسینەوە لە شۆفێرێک بکات، بەڵام شۆفێرەکە پۆلیسەکەی کرد بەژێرەوە و ھەڵات، بەڵام دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنکەی سەربازی ھەریر بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و دواتریش دوو جار لە  ڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە لە ئەنبار کرایە ئامانج.

گروپی مقاوەمەی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی ئەو ھێرشانەی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند، ئەو ھێرشانە وەڵامێکە بۆ ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پنتاگۆن رایگەیاند، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر لە ٧٥ جار ھێرشکراوەتەوە سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا و بەوھۆیەوە ٦٢ کەس برینداربوون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراق لە سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندییەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی تورکیا و عێراق رێککەوتن ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان لە دۆلارەوە بکەن بە یۆرۆ و لیرەی تورکی، لەم کاتەدا بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن یۆرۆی بۆ بازرگانان دەستەبەر کردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو بازرگانانەی کاڵا لە تورکیا ھاوردە دەکەن سەرەتا پارەکانیان بە دینار لە بانک دادەنێن، دواتریش بانکی ناوەندی بە یۆرۆ پارەکانیان بۆ خەرج دەکات و رادەستی لایەنی تورکی دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم لە وەرزی داھاتوو زیاتر ببێت و لە ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە نزیکەی شەش ملیۆن تۆن، ئەوەش ئاسایشی خۆراکی وڵات دەپارێزێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی راشیگەیاند، یەدەگی ستراتیژی عێراق لە گەنم بەشی تا کۆتایی مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤ دەکات.

بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، ژمارەی دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسە و ساڵانە پێویستی بە ٤ بۆ ٥ ملیۆن تۆن گەنم ھەیە. 

لە مانگی ئەیلولی رابردووش، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، یەدەگی ستراتیژی گەنم ھێندە زۆرە کە بەشی ساڵێک زیاتر دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...177178179180181...445