عیراقعیراق

ئیلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی عێراق کردووە کە پڕۆسەیەکی ھەڵبژاردنیان بەسەلامەتی و ئاشتیانە بەڕێوەبردووە.

ھەروەھا دەڵێت، ھەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە پێویستە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراسی بۆ دیاریکردنی داھاتووی.

رۆمانسکی پێیوایە، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان نیشانەی پابەندبوونی عێراقییەکان بە دیموکراسیەت دەردەخات.

باڵیۆزی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردن لەگەڵ سەرکردە ناوخۆییە تازە ھەڵبژێردراوەکان دەکەن بۆ بەھێزکردنی ھاوبەشی ئەمریکا وعێراق لەسەرانسەری وڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە... 

پیرۆزبایی لە ھێزە سیاسییە نیشتمانییەکان و ئەو کاندیدانە دەکەم کە لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا کاندید بوون، بەتایبەتی ئەوانەی کە سەرکەوتن و متمانەی دەنگدەرانیان بەدەست ھێنا، ئەم ئامانەت و بەرپرسیارێتییە ھیوادارم بەخێرایی بگۆڕدرێت بۆ واقیعێکی خزمەتگوزاری بەرچاو و حکومەتە خۆجێییەکان کارابن لەگەڵ پلانەکانماندا لە گەشەپێدان و بنیاتنانەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، ھەروەھا ڕۆڵی یاسایی و دەستووری خۆیان بگێڕن و ئێمە پشتگیریان دەبین لە پێشکەشکردنی ھەموو ھاوکاری و پاڵپشتییەک بۆ بەدیھێنانی خواستەکانی عێراقییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان، ھاوپەیمانی نەبنی کە سەرجەم ھێز و گروپەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی تێدابوو و ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکرد لە ھەموو عێراق ٦٣٨ ھەزار دەنگی بەدەستھێنا و لە پارێزگاکانی زیقار، میسان، بابل، دیوانییە و نەجەف پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، بەڵام لە بەغداد و بەسڕە لە بەرامبەر رکابەرەکانیدا توشی شکست ھات.

ئەنجامەکان بۆ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش دڵخۆشکەر نییە، چونکە ھەرچەندە لە ھەڵبژاردنەکەدا ٥٣٠ ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە، بەڵام تەنھا لە پارێزگای موسەننا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە و لە بەغداد و بەسڕەش لە پلەکانی سێیەم و دواتردا دێت.

بەگوێرەی ئەنجامەکان چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەغداد و شەش پارێزگای عێراق پلەی یەکەمیان بەدەستھێناوە و لە پارێزگانی دیکەشدا دەنگەکانی بۆ پێکھێنانی ئیدارەی پارێزگاکان کاریگەر دەبێت. 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی دورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی حزبی تەقەدوومی سوننەکان، سوپڕایزی ئەم ھەڵبژاردنە بوو و جگە لە بەدەستھێنانی نزیکەی نیو ملیۆن دەنگ،، لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگای ئەنباریش بەسەر ھەموو رکابەرەکانیدا سەرکەوت و پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ھاوکات لە دیالە پلەی دووەم و لە سەڵاحەدینیش پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و پرسی ئاسایشی سنورەکان و ھەواڵگری نێون ھەردوو وڵات و پرسی ئاو تاوتوێ دەکەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە.

سەردانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەمنییە ناوچەکانی سنوری تورکیا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەروەھا چارەسەرکردنی پرسی بەرنەدانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و چەند پرسێکی دیکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق دەکات کە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدرا و راشیگەیاند، ھەڵبژاردن مافێکی دەستووری گرنگە لە سیستمی دیموکراسی و ئیدارەداندا، سودانی سوپاسی ھێزە سیاسیەکانیش دەکات کە سوربوون لەسەر رکابەری لە سنوری یاساییدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گوزارشتە لە بەڵێنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی و ھەنگاوێکە بۆ لامەرکەزیەتی ئیداری کە رێگایەکە بۆ سەقامگیری و بەدیھێنانی ئیرادەیەک لە ساڵی ٢٠١٣ەوە دواکەوتووە. راشیگەیاند، دیارترین وێنەی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن لە کەرکوک بوو کە لە ٢٠٠٥ەوە ئەنجام نەدراوە و گرفتی بۆ دروستبوو. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سودانی دوای دەنگدانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵبژاردن مافێکی دەستورییە و داوای لە ھاووڵاتیان کرد بەشداری بکەن. 

وتیشی، ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکان زۆر گرنگە و ھاوکاری حکومەتی عێراق دەبن، حکومەتیش ھەموو تونای خستەگەڕ بۆ پشتیوانیکردنی کۆمیسیۆن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەر. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمما حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەھل حەق دەنگیاندا و رایانگەیاند، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر زیاتر خزمەتکردنی ھاووڵاتیان و قوڵکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسی دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشکرد، شانازی دەکەن کە سەرەڕای ئاستەنگییەکان توانراوە ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و بەڕێوەچوونی ئەم ھەڵبژاردنەش بە سەرکەوتنی حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی یەکێک لە بەڵێنەکانی دادەندرێت.

ئەو سەرکردانەی عێراق ئاماژەیان دەشڵێن، ھەڵبژاردن بنەمای سەرەکی دیموکراسیی و پێشکەوتنی گەلانە، بۆیە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەن بەشێوەیەکی کارا بەشداری پرۆسەکە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولئەمیر شمەری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی لە پڕۆسەی دەنگدانی گشنی لە پارێزگا و قەزا و ناحیەکان تۆمارنەکراوە. 

ئاماژەی بەوەشدا، رێکارەکانی کۆمیسیۆن سەبارەت بە ئامێرەکان باشن و وەستان رووینەداوە، تەنھا کێشە لە چەند ئامێرێکی زۆر کەمدا ھەبووە و ئەوەش چارەسەرکراوە. 

لای خۆشیەوە، قەیس محەمەداوی سەرۆکی لیژنەی ئەمنی باڵا رایگەیاند، میمۆری ئەنجامی دەنگدان، لەڕێی فڕۆکەوە لە پارێزگاکان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی سەرەکی، ھەماھەنگییەکانیشیان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامە، بۆ گەیاندنی دوایین راستی و راپۆرتەکان سەبارەت بە پڕۆسەکە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، بەپێی یاسای ھەڵبژاردن، ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ماوەی ٢٤ سەعاتی دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن رادەگەیەندرێت، بەو پێیەش سبەینێ سێشەممە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمیسیۆن ژمارەی وێستگەکان و میکانیزمەکانی ژماردنەوەی دەستی و ڕیزکردن لە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ دوای پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەنێت.

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان وتیشی، ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردن دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامی ئەو وێستگانە ڕادەگەیەنرێت کە کێشەی تەکنیکییان ھەبووە و سکاڵای لەسەر کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکە لە ھاووڵاتییان کرد و ئاماژەی بەوەدا، ئەو ھەڵبژاردنە پێداویستییەکی ئیداری گرنگە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان.

سەرۆککۆماری عێراق ستاشی لایەنە بەشدارەکانی ھەڵبژاردن کرد و وتی، ھەڵبژاردنەکە بژاردەیەکی ئاشتییانە و دیموکراسییە بۆ ھاووڵاتییان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوەچوو و شانازی بە رۆڵی عێراقییەکانەوە دەکات کە بە ویستی پتەویان بەڵێنەکانیان بۆ کاندیدەکانیان بەجێگەیاند، کاندیدە براوەکانیش پێویستە رۆڵی دەستووری خۆیان بە ڕاستگۆیی بگێڕن بۆ بنیادنانی عێراق و دابینکردنی خزمەتگوزاری و بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکەوتنی ھەڵبژاردن بە سووربوونی دەنگدەران و ھەوڵی کۆمیسیۆنەوە بەدەستھێنرا و بەبێ رۆڵی ھێزە ئەمنییەکانیش تەواو نەدەبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی کامپەکان گەڕێنراونەتەوە و چەند کامپێکیش داخراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەر خێزانێکی ئاوارە بڕی ٥ ھەزار دۆلاری پێدەدرێت، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی زۆری ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

راشیگەیاندووە، لە کۆی ١٧٠ کامپی ئاوارەکان لە عێراق، تەنھا ٢٦ کامپ ماوەتەوە، لە ھەرێمی کوردستان ٣٦ ھەزار خێزانی ئاوارە ماونەتەوە، بڕیارە تا کۆتای ساڵ ئەوانیش بگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنەکانی عێراق رێککەوتوون بۆ ھەموارکردنەوەی یاسایی بودجە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای یەکلایکردنەوەی بابەتەکە، لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ دەکەن بۆ دەنگدان بە ھەموارکردنەوەی یاسایی بودجە، بەوەش کێشە داراییەکانی ھەرێم چارەسەر دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیراس موسلیماوی، ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، ئاستەنگ ھەیە بۆ دیاریکردنی کەسێک لەناو سوننەکان بۆ پێشکەشکردنی کاندیدێک وەک جێگرەوەی حەلبوسی. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ناو ئەنجومەنی نوێنەراندا بیر لە بەکارھێنانی زۆرینە دەکەنەوە بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئەگەر سوننەکان سەرکەوتوو نەبوون لە دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە. 
موسلیماوی دەشڵێت، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ئەو پرسە ئەنجام دەدرێت.

پێشتر و بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرایەوە تائێستاش سوونەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ شوێنگرەوەی حەلبوسی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی عێراق لە رۆژی ١٦ی ئەم مانگە نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی کارەبا کردوە و داوایکردووە میلاکی فەرمانبەرانی نوێبکاتەوە و ناوی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرێت کە گرێبەستن و خزمەتی پێنج ساڵیان ھەیە بۆ ئەوەی بە ھەمیشەیی دابمەزرێنرێن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی ئەو کەسانە لە خشتەیەکدا بنوسرێت لەگەڵ ژمارەی فەرمانی کارگێڕی دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست و ماوەی گرێبەستەکەی و بڕی کرێی رۆژانە و دەرماڵە و کۆی موچەکانیان بە گشتی دیاری بکرێن. 

لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا لە بەغداد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنی ھەمیشەییان کرد کە پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڵینیان پێدرابوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی سوپای ئەمریکایان لە "گوندی سەوز" لە قووڵایی سوریا و "عەین ئەسەد" یان لە ڕۆژئاوای عێراق کردۆتە ئامانج، کە راستەوخۆ لە ئامانجەکانیان داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بەئامانجگرتنانە لە وەڵامی ئەو تاوانانەیە کە بەرامبەر ھاوڵاتیانی غەززە ئەنجام دەدرێت.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا لە دوای ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ھێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و سوریا زیاتر لە ٧٠  جار ھێرشیان کراوەتە سەر و بەھۆیانەوە ٦٢ سەربازی ئەمریکی برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...172173174175176...445