کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە ١٨ی ئەم بەڕێوەچوو، رۆژی پێنج شەممە لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لەسەرجەم ئەو پارێزگایانەی ھەڵبژاردنیان تێدا کراوە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکان دەکرێت.
راشیگەیاندووە، لایەنە سیاسییەکان و بریکارانی ھاوپەیمانییەکان و میدیاکان ھەموو ئەوانەی دەیانەوێت چاودێری پرۆسەکە بکەن، دەتوانن ئامادە بن بۆ بینینی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لە بەغداد لەگەڵ مەجید میر ئەحمەدی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران کۆبووەتەوە و باسیان لەو دەروازانە کردووە، کە تائێستا ناڕەسمین و لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان کراونەتەوە بۆئەوەی لە داھاتوودا کاری زیاتریان تێدا بکرێت و لە سەرجەم بوارەکاندا ھاتوچۆ تیایاندا دەستپێبکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی ھەردولا دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بووە بۆ رێگرتن لە کاری نایاسایی و قاچاخچێتی کە لەسەر سنورەکانی نێوان ھەردوولا زۆر زیادیانکردووە.
د.عزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دوو مانگ لەمەوبەر نوسراوی بۆ حکومەت کردووە تاوەکو بە نرخی ھەرزان نەوت بدرێتە ھاوڵاتیانی ھەرێم لەسەر پێشنیازی ئەویش حکومەتی عێراق ئەو بڕیارەی دەرکرد.
راشیگەیاند، دەبێت حکومەتی ھەرێم لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی بکات، ئەویش ئامادەیە ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بکات بۆ ناردنی نەوتەکەو دابەشکردنی بەسەر ھاووڵاتییاندا.
ھاوکات د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپاڵپشتی د.عزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوت بڕیاردرا بەناردنی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت وەک بڕی یەکەم بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بە نرخی پاڵپشتیکراو.
وتیشی، بڕی ٢١ ملیۆن و ٥٠ لیتر بۆ پارێزگای سلێمانی و ١٥ ملیۆن و ٨٠٠ لیتر بۆ ھەولێر و ٧ ملیۆن و ٩٠٠ لیتر بۆ دھۆک و پێنج ملیۆن و ٢٥٠ لیتر بۆ ھەڵەبجە تەرخانکراوە، ئەوەش رۆڵی دەبێت لە دابەزاندنی نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا.
بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ لەگەڵ ڤیکتۆریا نۆلاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەتەوە و رایگەیاندووە، پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و نێردە دیبلۆماسییەکان و راوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکی حکومەتی عێراقە و پابەندیشە بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە، بەڵام رێگە بە ھیچ لایەنێکی دەرەکی نادات رێکاری تاکلایەنە لەناو خاکی عێراق بگرێتەبەر.
ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی لەبارەی رەوشی ئێستای غەززە بە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای وتووە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەبارەی غەززە، راستگۆیی لەدەستداوە، چونکە رازییە بەو کارەساتەی ئێستا لە غەززە روودەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-١٢-٢٠٢٣، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، د. لەتیف رەشید ھیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک سیسی دەربڕی و ئومێدی خواست گەلی میسری براش لە پێشکەوتن و گەشانەوەی زیاتردا بژین، ھەروەک جەختیکردەوە لەسەر ویستی عیراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندی برایانە، کە ھەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کۆدەکاتەوە.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆک سیسی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی و جەختی لەسەر خواستی کۆماری میسری عەرەبی کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عیراق و سەلامەتی گەلەکەی.
چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ھەڵبژاردنی پارێزگارە نوێیەکان کۆنەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکان پێکھێندراوە ئەوەش بەمەبەستی خێراترکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام بە ھاووڵاتییان.
چوارچێوەی ھەماھەنگی، رۆڵی ھاووڵاتیانی بەرزنرخاندوە کە توانیویانە بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن لەگەڵ ھەوڵەکانی حکومەت لە چاودێریکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەی ھەڵبژاردندا کە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی تەکنیکی لە کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردندا، بەڵام کۆمیسیۆن توانی بەشێوەیەکی پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، توانرا مافی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بگەڕێندرێتەوە کە ماوەی ١٠ ساڵە گرفتی تێکەوتبوو و لە رووی کارگێڕی و دارایی بۆیە ھەوڵی زۆیاندا بۆ بەدیھێنانی ئەو مافە.
دەشڵێت، بەشداری ھاوڵاتییان لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا وایان لێدەکات بەو ئاڕاستەیە بڕۆن خزمەتگوزاری پێشکەش ھاوڵاتییان بکەن.
وتیشی، بڕیاریدا بە پێدانی یەک لیتر نەوتی سپی بە ھاوڵاتییانی ھەرێم بە ٢٥٠ دینار و بڕیاری پێدانی نەوتی سپی بە ھاوڵاتییانی ھەرێم لە مانگەوە جێبەجێدەکات.
بەپێی میدیاکانی عێراق شەوی رابردوو دوای تەواوبوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە گوندی حاج عەلی لە سنووری ناحیەی گەیارەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، بەھۆی سەرکەوتنی کاندیدێک تەقەی خۆشی کراوە، لە ئەنجامدا پێنج ھاووڵاتی برینداربوون.
ھەروەھا لە شاری بەسرەش، بەھۆی ئەنجامدانی تەقەی خۆشی ھاووڵاتیەک برینداربووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
لەبروسکەکەدا سەرۆککۆمار گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک سیسی کردوە و ھیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ خۆی و گەلی میسری برا دوپاتکردوەتەوە.
ھەروەھا سەرۆککۆمار جەختی لە پەرۆشیی بەردەوامی عیراق کردوەتەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەشێوەیەک، کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی برا بکات.
وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ڕاگەیاند، ھێلیکۆپتەرەکە بەھۆی کێشەی تەکنیکی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا و لە ئۆپەراسیۆنی پاڵپشتی و پاڵپشتیکردنی پلانی ئەمنی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کەوتووەتەخوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمی ئەو ئەفسەرەی گیانی لەدەستدا و بریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خورماتوو.
ھاوپەیمانی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکانی چاودێریکردنی ھەڵبژاردن لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە ژمارەی روداوەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان و دابەشکردنی پۆستەر و ریکلام لە ١٠٠ مەتر لە نزیک بنکەکانی دەنگدان ١٥٨ رووداو تۆمارکراون، ٢٠ بریکاری کاندیدەکان لە ناوەندەکانی دەنگدان دەرکراون و ٤٢ رووداوی لەکارکەوتنی ئامێرەکان و ١٠ رووداوی وەستانی کاروباری ناوەندەکانی دەنگدان تۆمارکراوە، ٢٢ روداوی بونی کەسانی قەدەغەکراو لە ناوەندەکانی دەنگدان تۆمارکراوە.
ھاوپەیمانێتییەکە راشیگەیاندووە، ٧٢٦ راپۆرت سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکە گەیشتوەتە ژووری کاروبارەکانی ھاوپەیمانێتییەکە، ٩٢٩ رووداویش لەلایەن چاودێرانی ھاوپەیمانێتیەکە تۆمارکراون.
بە پێی پێوەرێکی جیھانی، کە ریزبەندی بۆ مەترسیدارترین وڵاتانی جیھان کردووە بۆ ئەمساڵ، لە کۆی ١٩٣ وڵات، عێراق لە پلەی ٥٩یەمدایە و یەکێکە لە مەترسیدارترین وڵاتان.
مەترسیداری ئەو وڵاتانە لەسەر زیاتر لە ١٠٠ ھۆکار بڕیاری لەسەر دەدرێت، کە پەیوەندی بە توانای روبەڕبوونەوە و ئەگەری دووچاربوونی وڵاتان بە مەترسی و کارەساتە سروشتییەکانەوە ھەیە.
ھەر بەپێی ئەو ریزبەندییە، فلیپین و ئیندۆنیزیا و ھندستان لەو وڵاتانەن کە زۆرترین جار روبەڕووی مەترسی دەبنەوە لەسەر ئاستی جیھان.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی عێراق بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەنجامی جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە دەنگدانی گشتی و تایبەت، ھاوتای ئەنجامە ئەلکترۆنییەکە بووە.
وتیشی، کۆمیسیۆن چاوەڕێی گەیشتنی میمۆری ئەنجامەکانە بۆ راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکان لە سەعات پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئەنجامەی ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت، ئەو سندوق و وێستگانە ناگرێتەوە کە کێشەیان تیا بووە و ئەنجامەکانیان بە شێوەی ئەلکترۆنی نەناردووە، کە ژمارەیان زۆر کەمە، راگەیاندنی ئەنجامی کۆتاییش دوای جیاکردنەوەی دەنگی ئەو وێستگانەش لە ماوەی ٢٤ بۆ ٤٨ سەعاتی داھاتوو دەبێت.
وتیشی، ھیچ سکاڵایەک بە رەنگی سوور تۆمارنەکراوە، کە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکان ھەبێت، وەک ساختەکردنی وەرەقەی دەنگدان و گۆڕینی تۆماری دەنگدەران.
عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران پەیوەستە بە گەیشتن بە کۆدەنگی نێوان ھێزە سیاسییەکان لەسەر کاندیدی ئەو پۆستە بەتایبەتی لەنێو لایەنە سیاسییە سوننەکاندا، وتیشی لە ئێستادا ھیچ ڕێککەوتنێک نییە .
راشیگەیاند، ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە کاتێکی زیاترە، وتیشی باوەری نییە ئەو بابەتە لە ماوەی ھەفتەی داھاتوودا یەکلایی بکرێتەوە، ڕەنگە ئەو کۆبونەوەیە دوابخرێت بۆ سەرەتایی خولی نوێی یاسادانان.
بەپێی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان، ھاوپەیمانی نەبنی کە سەرجەم ھێز و گروپەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی تێدابوو و ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکرد لە ھەموو عێراق ٦٣٨ ھەزار دەنگی بەدەستھێنا و لە پارێزگاکانی زیقار، میسان، بابل، دیوانییە و نەجەف پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، بەڵام لە بەغداد و بەسڕە لە بەرامبەر رکابەرەکانیدا توشی شکست ھات.
ئەنجامەکان بۆ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش دڵخۆشکەر نییە، چونکە ھەرچەندە لە ھەڵبژاردنەکەدا ٥٣٠ ھەزار دەنگی بەدەستھێناوە، بەڵام تەنھا لە پارێزگای موسەننا پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە و لە بەغداد و بەسڕەش لە پلەکانی سێیەم و دواتردا دێت.
بەگوێرەی ئەنجامەکان چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەغداد و شەش پارێزگای عێراق پلەی یەکەمیان بەدەستھێناوە و لە پارێزگانی دیکەشدا دەنگەکانی بۆ پێکھێنانی ئیدارەی پارێزگاکان کاریگەر دەبێت.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی دورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی حزبی تەقەدوومی سوننەکان، سوپڕایزی ئەم ھەڵبژاردنە بوو و جگە لە بەدەستھێنانی نزیکەی نیو ملیۆن دەنگ،، لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگای ئەنباریش بەسەر ھەموو رکابەرەکانیدا سەرکەوت و پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە، ھاوکات لە دیالە پلەی دووەم و لە سەڵاحەدینیش پلەی سێیەمی بەدەستھێناوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و پرسی ئاسایشی سنورەکان و ھەواڵگری نێون ھەردوو وڵات و پرسی ئاو تاوتوێ دەکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببێتەوە.
سەردانەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەمنییە ناوچەکانی سنوری تورکیا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، ھەروەھا چارەسەرکردنی پرسی بەرنەدانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و چەند پرسێکی دیکە.