سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبێتەوە
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
بابەتی نەوت و موچەی هەرێم لە کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جێگیر دەکرێت.
محەمەد عەبدولرەحمان پەیامنێری کوردسات نیوز لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو حکومەتی عیراقەوە زانیاریی وردی دەستکەوتووە، کە پرسی نەوت و خەرجکردنی موچەی هەرێمی کوردستان، وەک بابەتێکی سەرەکی لە کارنامەی دانیشتنەکەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا جێگیر کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، بڕیارە لە دانیشتنەکەی سبەینێدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم دوو پرسە بکرێت و هەوڵبدرێت بڕیاری پێویست لەسەریان بدرێت.
شێخ حیکمەت هیجری، رێبەری رۆحی دروزەکانی سوریا، داوا لە "هەموو گەلی ئازادیخواز و وڵاتە ئازادەکانی جیهان" دەکات پشتگیرییان بکەن بۆ راگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆ بۆ دروزەکان لە سوریا.
هیجری رایگەیاندووە، "هەنگاوە نوێیەکانمان لەدوای ئەو نەهامەتییەی بەسەرماندا هات، کە مەبەست لێی لەناوبردنی تائیفەی دروز بوو لە سوریا شێوازێکیتری گرتووەتە خۆ ." ئەم قسانە ئاماژەیە بۆ ئەو روداوانەی دوایی کە بەسەر دروزەکان هات لە سوریا.
هەروەها، شێخ حیکمەت هیجری جەختی لەوەش کردەوە کە "سوپای نیشتمانی بەرگری لە خاکەکە دەکات بە گەرەنتی وڵاتانی پەیوەندیدار." ئەمەش ئاماژەیە بۆ پلانەکانیان بۆ پاراستنی ناوچەکەیان لە چوارچێوەی ئەو هەرێمە سەربەخۆیەی داوای دەکەن.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، مانگی داهاتوو بەشداری لە 80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، کە لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسە سورییەکەوە بڵاویکردەوە: "ئەحمەد شەرع بەشداری لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات."
ئەمە یەکەمجارە لەدوای ساڵی 1967ـەوە سەرۆکێکی سوریا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیدا بکات، چونکە نە بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشوو و نە حافز ئەسەدی باوکی، هیچ کاتێک بەشدارییان لەو کۆبوونەوانەدا نەکردووە.
ئەم هەنگاوەی دیمەشق بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتی و کۆکردنەوەی پشتیوانی ئابووری بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات، گەرچی ئەو توندوتیژیانەی لەماوەکانی رابردوودا بەرانبەر خەڵکی سوەیدا و ناوچەکانی هێزە کوردییەکانیان ئەنجامدا، ناڕەزایی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و بووە هۆی ناڕەزایی گشتی و حکومەتی سوریا و هێزەکانی ئەحمەد شەرعیان بە توندوتیژی ئەنجامدان تاوانبارکر.